ڕاپۆرتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

12:26 - 20/07/2020

واشنتۆن پۆست هۆکارەکانی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ئاشکرا دەکات‌

پەیسەر

رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریكی چوارهۆكاری دیاریكردووە بۆهێرشی راستەوخۆی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران كە رەنگە ئەنجامی پێچەوانەی هەبێت، رۆژنامەکە راپۆرتێكی بڵاوكردەوە دەربارەی ئەو شەڕەی كە ئیسرائیل دژی ئێران لەم دوایانەدا بەئاشكرا بەرپای كردووە، پرسیاری ئەوەشی كردووە ئایە ئیسرائیل لەپشت ئەو تەقینەوە وئاڵۆزیانەی ئەم دوایانەی ئێرانەوەیە، كەلەچەند هەفتەی كەمی رابردوودا ڕوویاندا؟

 
ئێران لە چەند هەفتەی كەمی رابردوودا ڕووبەڕووی ژمارەیەك تەقینەوەی نا سروشتی بۆوە لە دەزگا هەستیارەكانی وەك كۆمەڵگەی ئەتۆمی نەتنزو چەند كارگەیەك و هێڵی گواستنەوەی غازیسروشتی، گومانی زۆرهەیە لەلای دیبلۆماتكار و چاودێران كە ئیسرائیل یان ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا یانهێزێكی دەرەكی ترلەپشت ئەو هێرشە تێكدەرانەوە بێت.

لەكاتێكدا گەیشتن بە زانیاری باوەرپێكراو لەناوخۆی ئێران قورسە، بەڵام دەنگۆی جۆراوجۆر هەیەسەبارەت بە دوو تەقینەوە لەشوێنەكانی تایبەت بەبەرنامە موشەكی وئەتۆمیەكانی ئێران.

رۆژنامەی " نیویۆرك تایمز" لە زاری بەرپرسێكی هەواڵگری رۆژهەڵاتی ناوەراستی گواستەوە كەئیسرائیل بۆمبێكی لەناودامەزراوەی نەتەنزی ئەتۆمی ئێران داناوە، كاتێكئێران دەستی كردووە بە كارپێكردنی ئامێری پێشكەوتووی پیتاندن، رۆژنامەی تایمزئۆف ئیسرائیل دەڵێتئەو بەرپرسە رەنگەخودی یوسی كوهین سەرۆكی دەزگای هەواڵگری موسادی ئیسرائیل بێت.

ئاڵۆزی و ناسەقامگیری
راپۆرتەكە ئاماژەی بەوەكردووە كە ئەم ڕووداوانە رەنگدانەوەی ئاستی ئاڵۆزی وخراپی پەیوەندیەكانی نێوانئێران و ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا وئیسرائیلن، ئەوەش دوای كشانەوەی ئیدارەی ترەمپ لە رێككەوتنی ئەتۆمی ئێران.

ئاڵۆزی پەیوەندیەكانی نێوان تاران و واشنتۆن كارێكی نوێ نیە، بەڵام زیادبوونی ئاڵۆزیەكانی ئێران و ئیسرائیل بەم شێوەی ئێستا ڕوون نەبووە، چەندهۆكارێك هەن كە وادەكەن ئێستاكاتێكی گونجاو بێتبۆ هێرشكردنە سەربنكەی نەتەنز لەلایەن ئیسرائیل و بەشداریكردنی لە هێرشی و تێكدانەكانی تر كە ئەمانەی خوارەوەن:

1-      بەرپرسانی ئیسرائیل پێیان وایە ئێران لە ئێستادا لاوازە
راپۆرتەكە ئاماژەی بەوەكردووە هۆكاری یەكەمی هێرشەكانی تەلئەبیب ئەوەیە كە بەرپرسانی ئیسرائیل هاوشێوەی بەرپرسانی ئیدارەی ترەمپ پێیان وایە ئێران لەدۆخێكی لاوازدایە كەجیاوازە لەرابردوو، شیكەرەوانی ناوخۆی ئیسرائیل پێیانوایە ئێستا ئێران لەژێر گوشاری گەمارۆ توندەكانی ئەمریكا و پەتای كۆرۆنا ونارەزایەتی ناوخۆی وڵاتدایە كە لە پایزی ساڵی رابردووەوە دەستیان پێكردووە، ئەمانەش دەستی ئێرانی كەلەپچەكردووە.

تێروانینی ئیسرائیلی بەو ئاراستەدایە كەئێران ئێستا لاواز و پەراوێزخراوە و ئەوەش دۆخێكی گونجاوی دروستكردووە بۆ چالاكی سەربازی، سەرۆكی پێشووی هەواڵگری سوپایئیسرائیل دەڵێت بۆچونی باو لەئیسرائیل ئەوەیە ئێرانچاوەرێ دەكات ترەمپ لەسەرۆكایەتی نەمێنێت و دوای هەڵبژاردن ئێران رێككەوتنێكی باشتر لەگەڵ ئیدارەی جوبایدن بكات.

2-      گۆرانی دیدی ئیسرائیل
هۆكاری دووەمئەوەیە كە هێرشی ئیسرائیل بۆسەر دامەزراوە ئەتۆمیەكانی ئێران یەكدەگرێتەوە لەگەڵئەو بۆچونە نوێیانەی ئیسرائیل كە خۆی هێرش بكاتە سەر خودی ئێران، "نفتالی بینیت" سیاسەتمەداری ئیسرائیل بنەمایەكی نوێی دانا بەناوی" ئەختەبوتی" ئەو ستراتیژیە نوێیە هێرشی راستەوخۆی تێدایە دژی ئێرانیەكان لەسوریا و عێراق، نەك تەنها هێرشكردنە سەربەكرێگیراوەكانیان، وەك حزبوڵا.
چەندین ساڵە ئیسرائیل لەرێگەی هێرشی سەربازیەوە دەیەوێت رێگریلەوە بكات ئێران جی َپێی خۆی لە سنورەكانی نێوان ئیسرائیل و سوریا جێگیربكات، بەڵام لەساڵی رابردوودا ئیسرائیل سنوری كارەكانی فراوانتر كرد بۆئەوەی عێراقیش بگرێتەوە، كە ناوچەیەكی هەستیارە بەرەچاوكردنی ئەوەی هێزی ئەمریكی تێدایە.
جگە لەوەش سەركردەكانی ئیسرائیل تارادەیەكی زۆر ئامادەن دان بەوەدابنێن كە وڵاتەكەیان لەپشت ئەو هێرشانەوەیە بۆگۆڕینی شەڕی نادیار لەگەڵ ئێران بۆ شەڕی ئاشكرا و كراوە و راستەوخۆ.

3-      مێژووی ئیسرائیل لە بەئامانجگرتنی بنكە ئەتۆمیەكان لە ناوچەكەدا
هۆكاری سێیەمبەپێی راپۆرتەكە ئەوەیە كە ئیسرائیل مێژوویەكی هەیە لە بەئامانج گرتنی بنكە ئەتۆمیەكانی ناوچەكە بۆرێگری لەوەی وڵاتانی تر پەرە بەچەكی ئەتۆمی بدەن، ئیسرائیل ساڵی 1981 هێرشی كردە سەر بنكەی ئەتۆمی عێراق و ساڵی 2007 هێرشیكردە سەر بنكەی ئەتۆمی سوریا، ئەگەرچی ئەو هێرشانە وا دەردەكەون كە لەڕووی تكتیكیەوە سەركەوتنیان بەدەستهێناوە، بەڵام ڕوون نیە كە دەستكەوتی ستراتیژی لەرێگەیانەوە بەدەست هاتبێت، بەنمونە چەند بەڵگەنامەیەك ئاشكرا بوونكە دەردەكەوێت دوایهێرشەكەی ئیسرائیل بۆسەربنكەی ئەتۆمی عێراق، سەدام حوسێن دەستیكردووە بە پەرەپێدانی چەكی ئەتۆمی بەنهێنی، تاساڵی 1991 ئاژانسی وزەینێودەوڵەتی هەموو دامەزراوەكانی چەك و بەرنامەی ئەتۆمی عێراقی بەتاڵكرد.
هەروەها هێرشەكەی ستوكسنت بۆ وێرانكردنی بەرنامەی پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران، هاوشێوەی هێرشەكەی سەر عێراق هانی ئێرانیداوە پێداگربێت لەسەرپەرەپێدانی بەرنامە ئەتۆمیەكەی بەشێوەی نهێنی.

مێژوو ئەوەی ڕوونكردۆتەوە كەناردنی نێردەی دیبلۆماسی بۆ چاودێری چەكیئەتۆمی زیاتر سەركەوتن بەدەست دەهێنێت لە هێرشی تاك لایەنەی سەربازی و ئەلیكترۆنی.

4-      ئیدارەی ترەمپ بڕبڕەی پشتی ئیسرائیل ناشكێنێت
راپۆرتەكە لەخاڵی چوارەمدا باسی ئەوە دەكات كە واشنتۆن دژایەتی كارە نهێنیەكانی ئیسرائیل ناكات دژی ئێران، " رۆژنامەی نیویۆرك تایمز" بەم دوایانە بڵاویكردەوە كە پێدەچێت ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا هەمەهەنگی لەگەڵ ئیسرائیل كردبێت بۆئەو پرۆسە سەربازیانە، و ئەگەرە بەهێزەكە ئەوەیە تەلئەبیب گڵۆپی سەوزی واشنتۆنی بۆهەڵكرابێت، وا دەردەكەوێت دامەزراوە سیاسی و ئەمنیەكانی ئیسرائیل پێویستیان بە گفتوگۆی زۆر نیە بۆ ئەوەی بژاردەی سەربازی دژی ئێران بگرنە بەر، وەك ئەوەی لە رابردوودا دەیانكرد.

راپۆرتەكە لەكۆتاییدا ئاماژەی بەوەكردووە بەرەچاوكردنی ئەم دۆخە، تێوەگلانی ئیسرائیل لە هێرشەكانی نەتەنز كارێكی سەرسورهێنەر نیە، و پێدەچێت لەداهاتوودا هێرشی تریش بكرێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا گرەوكردنی ئیسرائیلیەكان كە پێیان وابێت ئێران وەڵام ناداتەو، كارێكی پڕمەترسیە.
قورسە كۆنترۆڵی ئاڵۆزیەكان بكرێت، ئەگەر دۆخەكە هەڵگەڕایەوە، بەتایبەتیش كە سەركردە توندرەوەكانی ئێران فشاری زیاتر دەكەن بۆ ئەوەی تۆڵە لە ئیسرائیل بكەنەوە، ئیسرائیل و ویلایەتە یەكگرتووەكان لەرێگەی ئەمهێرشانەوە هانی ئێران دەدەن جارێكی تر دەست بكاتەوە بەپەرەپێدانی بەرنامەی چەكی ئەتۆمی و گرتنەبەری رێكاری مەترسیدار لە ناوچەكە.