02:35 - 19/07/2020
له په‌راوێزی گرێبه‌سته‌كانی چه‌كدا: سعودییه و كۆرۆنا چی‌یان به یه‌مه‌ن كردووه؟
جه‌نگی یه‌مه‌ن پێده‌نێته
پێنجه‌م ساڵیه‌وه، زیانه‌كان تادێن زیاتر ده‌بن، قوربانیه‌كان هه‌ر ئه‌وانه نین
كه چه‌كیان هه‌ڵگرتووه‌و شه‌ڕده‌كه‌ن، به‌ڵكو مه‌ده‌نییه‌كانیش به‌شێكی گه‌وره‌ی
سووته‌مه‌نی شه‌ڕه‌كه پێكده‌هێنن، ئه‌وه له كاتێكدا شه‌ڕ له یه‌مه‌ن ده‌كرێت و
دوو وڵاتی دیكه ده‌ست له دۆخی ناله‌باری ئه‌و وڵاته وه‌رده‌ده‌ن، ئه‌وانیش
بریتین له عه‌ره‌بستانی سعودیه‌و ئێرانه، بۆئه‌و مه‌به‌سته عه‌ره‌بستانی سعودییه
به‌رده‌وام سه‌رقاڵی خۆپڕچه‌ك كردنه.
بازاڕێكی گه‌رم:
به پێی ڕاپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كان
پادشای بیره نه‌وته‌كانی سعودییه له ئێستادا له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو جیهان به گه‌وره‌ترین
كڕیاری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی دێته ئه‌ژمار، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌ستوه‌ردان ده‌كات له‌شه‌ڕی
ناوخۆی هه‌ژارترین وڵاتی ئێستای سه‌رزه‌وی و ده‌یه‌وێت له‌ڕێگه‌ی فرۆكه‌و هێزی
ئاسمانییه‌وه‌و حوسیه‌كانی یه‌مه‌ن كه نزیكن له نه‌یاره سه‌ره‌كییه‌كه‌ی –ئێران
– له‌ناو ببات و شكستیان پێبهێنێت.
ساڵی ڕابوردوو به‌ریتانیا
ڕایگه‌یاند له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو جیهان دووه‌م وڵاتی فرۆشیاری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه،
به‌پێی ڕاپۆرتێكی تایبه‌تی ئه‌و وڵاته 40% ی هه‌نارده‌ی چه‌كه‌كانی بۆ عه‌ره‌بستانی
سعودییه بووه.
له هه‌مان كاتدا به‌پێی
ڕاپۆرته به‌ریتانیه‌كه ئیماراتی عه‌ره‌بی له‌دوای سعودییه‌وه دێت بۆ كڕینی چه‌كی
به‌ریتانی، هه‌ر له‌و ڕاپۆرته‌دا هاتووه له سه‌ر ئاستی هه‌موو جیهان بۆفرۆشتنی
چه‌ك ته‌نها ئه‌مه‌ریكا له پێش به‌ریتانیاوه‌یه و زۆرینه‌ی ڕه‌های چه‌كه‌كانیشیان
له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ساغ ده‌بنه‌وه.
دۆخی ئێستای یه‌مه‌ن:
سیاسه‌تمه‌داران و
چالاكوانانی نه‌یاری به‌ریتانی باس له‌وه ده‌كه‌ن گرێبه‌ستی چه‌ند ملیار پاوه‌ندی
بۆ كڕێنی چه‌ك له یه‌مه‌ن هه‌یه، له وڵاتێكدا كه به‌به‌رچاوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه
خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته ده‌كوژرێن و مافه سه‌ره‌تاییه‌كانیان پێشێل ده‌كرێت به جۆرێك
كاره‌ساتی مرۆیی به زه‌قی ده‌بینرێت، به پێی ڕاپۆرتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان تا
مانگی ئازاری 2020 لانی كه‌م 7700هاوڵاتی سڤیل ته‌نها له هێرشی فرۆكه‌كانی عه‌ره‌بستانی
سعودییه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌ڵام ئاماره‌كانی تر زۆر له‌وه زیاترن، به
پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی تا ئۆكتۆبه‌ری 2019 له‌یه‌مه‌ن زیاتر له 100 هه‌زاركه‌س
كوژراون كه زیاتر له 12هه‌زار كه‌سیان هاوڵاتی بێچه‌ك بوون. ئه‌وه له
كاتێكدایه 80%یان له هێرشی ڕاسته‌وخۆدا كوژراون، له هه‌مان كاتدا له ئاماری نه‌ته‌وه
یه‌كگرتوه‌كاندا هاتووه كه زیاتر له 2 ملیۆن منداڵی یه‌مه‌نی تووشی به‌دخۆراكی
بوون و 360 هه‌زاریان له خواری 5ساڵییه‌وه‌ن.
به‌ریتانیا
چی ده‌ڵێت؟
چالاكوانانی
مافی مرۆڤ ساڵی ڕابوردوو توانییان له ڕێگه‌ی داوایه‌كی یاساییه‌وه له به‌ریتانیا
ببه‌نه‌وه‌و به پێی فه‌رمانێكی دادگا هه‌نارده‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی به‌ریتانیا
بۆعه‌ره‌بستانی سعودیه رابگرن، ده‌وڵه‌تیان ناچاركرد كه پێداچوونه‌وه به یاسا
نێو ده‌وڵه‌تیه‌كاندا بكه‌ن له‌باره‌ی جه‌نگی یه‌مه‌نه‌وه، هه‌ر له‌و رێگه‌یه‌شه‌وه
ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیه‌كان كه‌وتنه كۆكردنه‌وه‌ی ئامار‌و زانیاری له‌باره‌ی یه‌ك
ساڵی جه‌نگی یه‌مه‌ن، به‌ڵام به‌ریتانیا به‌و بڕیاره ڕازیی نه‌بوو ڕایگه‌یاند كه
ئه‌وان درێژه به هه‌نارده‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی ده‌ده‌ن بۆ عه‌ره‌بستانی سعودییه.
لیز ترا‌س
وه‌زیری بازرگانی نێو ده‌وڵه‌تی به‌ریتانی
ڕایگه‌یاندووه كه ئه‌وان كاری فرۆشتنی چه‌ك به پێی یاسا نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان ده‌كه‌ن
و عه‌ره‌بستانی سعودییه‌ش ئه‌و چه‌كانه بۆ مه‌به‌ستی ئاشتی به‌كار ده‌هێنێت و به
هیچ جۆرێك بنه‌ماكانی مافی مرۆڤی پێشێل نه‌كردووه. ئه‌و به‌رپرسه باڵایه نامه‌یه‌كی
ناردووه بۆ ئه‌نجوومه‌نی باڵای ڕێكخراوه‌كان و نوسیویه‌تی: ئێمه به‌دواداچوونمان
كردووه بۆ هه‌ندێك له ڕووداوه‌كان ئه‌وه‌مان بۆ ڕوون بووه‌ته‌وه كه له‌كاتی
جیاواز و له هه‌لومه‌رجی تایبه‌ت و جیاوازدا ڕوویان داوه ئه‌گینا سعودییه پابه‌نده
به مافه‌كانی مرۆڤه‌وه؟
ره‌خنه‌گران چی ده‌ڵێن؟
ئیمیلی تورنبری، وته‌بێژی
وه‌زاره‌تی بازرگانی كه سه‌ر به پارتی كرێكارانی به‌ریتانیایه، ڕایگه‌یاندووه،
له ڕووی ئه‌خلاقییه‌وه نابێت به‌رگریی له‌و كاره بكرێت، هه‌روه‌ها گوتوشیه‌تی
زیان له‌ناوبانگی به‌ریتانیا ده‌دات له ڕووی پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤه‌وه.
یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ی كه
بووه پاڵپشتی قه‌ده‌غه‌كردنی هێنانی چه‌ك له لایه‌ن عه‌ره‌بستانی سعودییه‌وه ئه‌وه
بوو كه له ڕووی ئه‌خلاقییه‌وه پێچه‌وانه‌یه له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ،
گروپێكی چاودیریی به‌ناوی -ئیروارز- كه چاودێریی هه‌موو هێرشه ئاسمانییه‌كانی
رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات، پێی وایه چرای سه‌وز بۆسعوده‌ییه‌كان هه‌ڵكراوه‌و
له‌و ڕووه‌وه‌و كێشه‌یان نیه، ئه‌و گرووپه ڕاینگه‌یاندووه كه به‌ریتانیا به
ته‌واوی ئاماری هێرشه ئاسمانییه‌كانی خۆشی نازانێت چ بگات به هێرشی سعودییه‌كان،
به پێی به‌یاننامه‌ی ئه‌و گرووپه هه‌ر بۆیه به‌ریتانیه‌كان ئاگایان له‌و كاره‌ساتانه
نییه كه به‌هۆی هێرشی فڕۆكه‌كانی سعودییه‌وه ڕوویانداوه.
له هه‌مان كاتدا ئه‌و
گرووپه هێرشه‌كانی وڵاتی به‌ریتانیایان له عێراق و سوریا خستوه‌ته ژێركۆنترۆڵ و
ڕایانگه‌یاندووه كه هێرشه ئاسمانیه‌كانی به‌ریتانیا 4400 هێرش بووه له
كاتێكدا ئه‌و وڵاته ڕایگه‌یاندووه له‌و هه‌موو هێرشه‌دا ئه‌وه‌نده به باشی مه‌به‌ستیان
پێكاوه ته‌نها یه‌ك كه‌سی سڤیل كوژراوه. گروپه‌كه باس له‌وه ده‌كات له هێرشه‌كانی
سه‌ر داعش 8 تا 13 هه‌زار كه‌سی بێچه‌ك گیانیان له‌ده‌ستداوه، هه‌ر بۆیه ڕاگه‌یاندنی
به‌ریتانیا كه گوایه یه‌ك كه‌س گیانی له‌ده‌ستداوه جێگه‌ی پێكه‌نینه.
به‌های گرێبه‌سته‌كانی چه‌ك
له نێوان عه‌ره‌بستانی سعودیه‌و به‌یتانیا له ساڵی 2015دا زیاتر بووه له 5.3
ملیار پاوه‌ند ، واته له سه‌ره‌تای سه‌ر هه‌ڵدانی جه‌نگی یه‌مه‌نه‌وه، له هه‌مان
كاتدا به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانی سعودییه‌دا بایی یه‌ك ملیار پاوه‌ند چه‌كی
فرۆشتووه، ئه‌وه له كاتێكدایه كه شاره‌زایان باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و گرێبه‌ستانه
ته‌نها كڕێنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی ده‌گرێته‌وه ، ئه‌گینا كاره‌كانی دیكه‌ی وابه‌سته‌و
په‌یوه‌ست به‌جه‌نگه‌كه زیاتره له 16 ملیار پاوه‌ند.
به پێێ سه‌رچاوه به‌ریتانییه‌كان
ئه‌و شتانه‌ی كه به عه‌ره‌بستانی سعودییه‌یان فرۆشتووه بریتی بوون له: تایفۆن
و تۆرنادۆ، بۆمبی ئاڕاسته‌كراو، به‌رپرسانی به‌ریتانی ئه‌و زانیارییانه‌شیان
شاردووه‌ته‌وه كه چه‌نده خزمه‌تگوزاریی سه‌ربازییان پێشكه‌ش به سعودییه‌كان
كردووه و چه‌ند كه‌سیان بردووه‌ته به‌ریتانیا بۆ ئه‌وه‌ی ڕاهێنانی سه‌ربازیی ئه‌نجام
وه‌ربگرن، كه هه‌موو ئه‌وانه‌ش ده‌چنه ڕیزیی ئه‌و مه‌سره‌فه گه‌وره‌یه‌وه كه
عه‌ربستانی سعودییه ئه‌نجامی ده‌دات.
كێی تر چه‌ك ده‌فرۆشێت؟
گرێبه‌ستی به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ
عه‌ره‌بستانی سعودییه له‌چاو هاوپه‌یمانی ئه‌تڵه‌نتیك كه به عه‌ربستانی سعودییه‌ی
ده‌دات رێژه‌یه‌كی هه‌ر زۆر كه‌مه، دامه‌زراوه‌ی په‌ره‌پێدانی ئاشتی نێوده‌وڵه‌تی
ستۆكهۆڵم ڕایگه‌یاندووه: 75%ی هاورده‌ی
چه‌كی عه‌ره‌بستانی سعودییه له ساڵانی 2015 و 2019 له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی
ئه‌مه‌ریكاوه بووه. به‌دوای ئه‌ودا به‌ریتانیا به‌ڕێژه‌ی 13% دێت، به‌داوی ئه‌ویش
دا فه‌ره‌نسا دێت كه به ێژه‌ی 403% یه. دۆناڵد ترامپ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مه‌ریكا
به عه‌ره‌بستانی سعودییه‌و ئیمارات ده‌ڵێت به‌ربه‌ستی به‌رده‌م سه‌ره‌ڕۆییه‌كانی
ئێران و دا‌رو ده‌سته‌كه‌ی له‌ناوچه‌كه‌دا.
پیته‌ر ویزمان لێكۆڵه‌ر له‌و
دامه‌زراوه سویدییه ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌موو هه‌نارده‌كانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی
ئه‌مه‌ریكا له 5 ساڵی ڕابوردوودا ڕووی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كردووه، هه‌ربۆیه
جه‌نگی عه‌ره‌بستانی سعودییه له دژی حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن ده‌چێته نێو ئه‌و
هاوكێشه‌یه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حوسیه‌كان له‌سه‌ر ئێران ماڵن و ئێرانیش ئه‌و هه‌واڵ
و بۆچوونانه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه.
یه‌مه‌ن به‌ره‌و كوێ؟
دومنیك راب وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له رۆژنامه‌ی فاینانشناڵ
تایمزدا ڕایگه‌یاندووه، به‌ریتانیا كاربۆ به‌رقه‌راربوونی ئاشتی ده‌كات له یه‌مه‌ن،
رۆڵی هه‌یه له ده‌ستێوه‌ردانی مرۆڤدۆستانه له‌و وڵاته‌دا، خوازیاری ئاگربڕیی یه‌یكجاریی
و سه‌رتاسه‌رییه له یه‌مه‌ن، هه‌روه‌ها گوتوشیه‌تی: به‌ریتانیا و سوید بۆ ئه‌مساڵ
له ڕێگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه به‌بڕی 365 ملیۆن دۆلاربه‌شداریی له
هاوكاریكردنی یه‌مه‌ندا ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش به گه‌وره‌ترین بڕی هاوكاریی بۆیه‌مه‌ن
داده‌نرێت له‌و كاته‌وه كه جه‌نگ تیایدا هه‌ڵگیرساوه.
ئه‌و وه‌زیره‌ی به‌ریتانیا گوتوشیه‌تی له ئێستادا كه په‌تای كۆرۆنا
سه‌رانسه‌ری جیهانی به‌گیرهێناوه‌و یه‌مه‌نیش له‌وبواره‌دا هیچی پێناكرێت ، وڵاته‌كه‌ی
سه‌رجه‌م تواناكانی خۆی ده‌خاته گه‌ڕ بۆئه‌وه‌ی هاوكاریی مرۆییان پێبگه‌یه‌نێت،له
هه‌مان كاتدا حوسییه‌كان خوازیاری لابردنی گه‌مارۆی ئاسمانی سه‌نعای پایته‌خت و به‌نده‌ری
حه‌دیده‌ی وڵاته‌كه‌یانن . به‌ڵام هیچێك له‌وانه نه‌هاتوونه‌ته بواری جێبه‌جێكردن
و وه‌ك خۆیان ماونه‌ته‌وه.
ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هۆشداریی داوه كه له ئه‌نجامی
شه‌ڕوشۆڕی ئه‌و وڵاته‌دا پێده‌چێت نه‌یانپه‌رژێته سه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆناو له‌و ڕێگه‌یه‌شه‌وه
زیانی زۆریان پێبگات و ببێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی زیانه مرۆییه‌كان و ئه‌و گرانی
و بێخۆراكی و قات و قڕییه‌ی له‌وێ هه‌یه قوڵتر بكاته‌وه.