11:08 - 14/07/2020
هێزه بیانییه‌كانی عێراق له‌نێوان بڕیاری په‌رله‌مان و مسته‌فا كازمیدا
كێشه‌ی بوون و مانه‌وه‌ی هێزه بیانیه‌كان له عێراق
ماوه‌یه‌كه بووه‌ته جێگه‌ی قسه‌و باسی میدیا‌و ناوه‌نده بڕیاربه‌ده‌سته‌كان و ته‌نانه‌ت
وه‌ك پرۆژه بڕیاریش چووه نێو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و له‌و باره‌یه‌شه‌وه
بۆچوونه‌كان جیاوازبوون، جیاوازییه‌كه له‌وه‌دا بوو كه ئاخۆ مانه‌وه‌یان باشه
یان نه‌مانه‌وه‌یان، هه‌ریه‌كێك له‌وانه‌به‌ڵگه‌ی خۆی به‌ده‌سته‌وه بوو، لێره‌دا
ناچینه سه‌ربابه‌تی به‌ڵگه‌كان و ته‌نها لێكه‌وته هه‌رێمییه‌كانی مانه‌وه‌و نه‌مانه‌وه‌ی
هێزه بیانییه‌كان ده‌خه‌ینه به‌رده‌ست.
ئه‌و هێزانه‌ی له عێراقن كێن:
به پێی سه‌رچاوه سه‌ربازییه عێراقیه‌كان ئه‌و
وڵاتانه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه هێزی سه‌ربازییان له عێراقدا هه‌یه، ئه‌مه‌ریكا و
هاوپه‌یمانه‌كانی كه كاتی خۆی بۆ ڕوخاندنی عێراق هاتوون و دواتریش بۆڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی
داعش و هاوكاریكردنی هێزه عێراقیه‌كان و پێشمه‌رگه، به‌دوای ئه‌وانیشدا هێزه‌كانی
وڵاتی توكیا دێن كه به‌شێكی زۆر كه‌میان بۆ هاوكاریی عێراق هاتوون و ئه‌وه‌ی كه
ده‌مێنێته‌وه بۆ لێدانه له هێزه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان، به‌دوای ئه‌ویشدا
ئێران دێت كه له ڕێگه‌ی ڕاوێژكاری سه‌ربازیی و ژماره‌یه‌كی كه‌می ڕاهێنه‌ر له
عێراقن، به‌ڵام ئێران كاری له‌سه‌ر میلشیاو هێزی سه‌ربازی ناوخۆیی كردووه‌و له ڕێگه‌ی
پابه‌ندی و ئینتیمایانه‌وه كاربۆ ئێران ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ هه‌بوونی ژماره‌یه‌كی
دیكه له‌وڵاتان كه ته‌نها وه‌ك هاوكاری لۆجستی و پێدانی ڕاهێنانی سه‌ربازی له
عێراق دا ماونه‌ته‌وه‌و كاریگه‌رییه‌كانیان ئه‌وه‌نده نییه.
ماریا كارلین توێژه‌ر له ناوه‌ندی سیاسه‌تی ئاسایشی
له وا شنتۆن ڕایگه‌یاندووه كه توركیا و ئێران زۆر به په‌رۆشه‌وه چاودێریی هه‌نگاوه‌كانی
سه‌رۆك وه‌زیرانه نوێیه‌كه‌ی عێراق –مسته‌فا كازمی – ده‌كه‌ن، تا بزانن چۆن مامه‌ڵه
له‌گه‌ڵ هێزه بیانییه‌كان ده‌كات.
كازمی له‌به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌دا:
مارلین له نوێترین توێژینه‌وه‌یدا كه له رۆژنامه‌ی
–اسرائیل الیوم-دا ئه‌مڕۆسێ شه‌ممه 14ته‌مووز بڵاوكراوه‌ته‌وه نوسیویه‌تی: كازمی
له‌به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌دایه له‌باره‌ی بوون و مانه‌وه‌ی هێزه
بیانییه‌كان له عێراق، ئه‌وه له كاتێكدا هێرشكردنه سه‌ر هێزه بینانیه‌كان له‌كاتی
هاتنه‌سه‌ر كاری ئه‌و زۆر زیادی كردووه، به شێوه‌یه‌ك كه له پێشوودا وێنه‌ی نه‌بووه.
هێرشی پێكه‌وه‌یی:
ئه‌و توێژه‌ره گوتوشیه‌تی: له
هه‌فته‌ی پێشوودا توركیا‌و ئێران پێكه‌وه هێرشی ئاسمانی و زه‌مینیان ئه‌ناجمداوه،
له هێرشی چنگی هه‌ڵۆیی توركیادا زیاتر له 150 پێگه‌ی پارتی كرێكارانیان كردووه‌ته
ئامانج، له ناوچه‌كانی شه‌نگال و قه‌ندیل و ناوچه سنوورییه‌كانی دیكه، هه‌روه‌ها
ئێرانیش سه‌ره‌ڕای هاتنه ناوه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازییه‌كانی بۆ ناو خاكی عێراق – هه‌رێمی
كوردستان- هێرشی كردووه‌ته سه‌ر نه‌یاره‌كانی له ناوچه‌ی حاجی هۆمه‌رانی باكووری
رۆژهه‌ڵاتی عێراق و له نزیك سنووره‌كانی خۆی.
وه‌زیره‌كان چی‌یان باسكردووه؟
كارلین له ڕاپۆرته‌كه‌یدا باس له‌وه ده‌كات كه محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریفی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران سه‌ردانی توركیای كردووه له 15 مانگی حوزه‌یرانی ڕابوردوو، له‌گه‌ڵ هاوتاكه‌ی كۆبووه‌ته‌وه، به پێی سه‌رچاوه ئێرانییه‌كان له‌سه‌ردانه‌كه‌ی زه‌ریف دا بۆ توركیا باس له‌چه‌ند خاڵێك كراوه له‌وانه‌ش:
1-په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵیه‌كانی هه‌ردوو وڵات و ئه‌و كێشانه‌ی په‌یوه‌ندی به هه‌ردولایانه‌وه هه‌یه.
2-بوژاندنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه ئابورییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا .
3-هاوكاریی كردنی یه‌كتری له بواری وه‌زه‌دا.
4-هاوكاریی كردنی یه‌كتریی له كێشه هه‌رێمیی وناوچه‌ییه‌كان.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجی هه‌موان بووه ئه‌وه‌یه هێرشی فرۆكه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی باكووری عێراق –باشووری كوردستان- له‌هه‌مان رۆژو له‌و كاته‌دا بووه كه زه‌ریف توركیای به‌جێهێشتووه. هه‌ربۆیه ده‌بێت گومانمان له‌وه نه‌بێت ئه‌و هێرشانه له كۆبوونه‌وه‌كاندا باسكرابێت بۆیه به‌و خێراییه ئه‌نجامدران و له هه‌مان كاتیش‌دا ئۆپه‌راسیۆنی هێزه‌كانی سوپای ئێران له سه‌ر سنووه‌ركان له هه‌مان كاتدا ده‌ستی پێكردو بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك مانۆڕیان ئه‌نجامدا؟
بانگهێشتی باڵوێزه‌كان:
كارلین باسی له‌وه‌ش كردووه رۆژی 18حوزه‌یرانی پێشوو
عێراق هه‌ردوو باڵێۆزی ئێران و توركیای بانگهێشتكردووه بۆئه‌وه‌ی له‌باره‌ی هێرشه‌كانیانه‌وه
گفتوگۆیان له‌باره‌ی هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر هێزه كوردییه نه‌یاره‌كانیان له‌گه‌ڵ
بكه‌ن، كه‌چی باڵیۆزی توركی به عێراقیه‌كانی گوتووه پێویسته له‌سه‌ر عێراق به‌خێرایی
و هه‌ر ئێستا هێرشی پارتی كرێكاران بۆ سه‌ر توركیا له‌ناو خاكی عێراقه‌وه
ڕابگرێت، هه‌روه‌ها لۆمه‌ی ئێرانیشیان كردووه كه چه‌ند جارێك سنووریان به‌زاندووه‌و
هێرشیان كردووته سه‌رچه‌ند ناوچه‌یه‌ك.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق چه‌ند به‌یاننامه‌یه‌كیان
ده‌ركردووه‌و تیایدا لۆمه‌و سه‌ركۆنه‌ی ئێران و توركیایان كردووه كه سنووره‌كانیان
به‌زاندووه‌و تیایاندا هاتووه: پێویسته توركیا هێرشه‌كانی ڕابگرێت و سه‌رجه‌م
هێزه‌كانی له سنووری خاكی عێراق بكشێنێته‌وه.
په‌یوه‌ندی به دراوسێكانه‌وه هه‌یه:
كارلین له‌و ڕاپۆرته‌یدا
كه له رۆژنامه ئیسرائیلیه‌كه‌دا بڵاوی كردووه‌ته‌وه گوتویه‌تی: كاردانه‌وه‌ی
عێراق بۆ ئه‌و چالاكییه سه‌ربازییانه كاریگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌یه و چاره‌نووسی
كازمی و عێراقیش دیاریی ده‌كات و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و وڵاته
دراوسێكانی دیاریی ده‌كات، به‌تایبه‌تی له كاتێكدا كه مسته‌فا كازمی په‌یمانی ئه‌وه‌ی
داوه كه پارێزگاریی له‌یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق و سه‌روه‌رییه‌كانی بكات و نه‌هێڵێت
هیچ لایه‌نێك سه‌روه‌رییه‌كانی بخه‌نه مه‌ترسییه‌وه.
كێشه‌ی ناوخۆیی عێراق:
ئه‌و توێژه‌ره باسی
له‌وه‌ش كردووه ك فه‌رمانڕه‌واییه‌كه‌ی كازمی له كاتێكدایه كه دۆخه‌كه ئاڵۆزه‌و
بارگرژی زۆری تێدایه، به‌تایبه‌تی له‌ناوخۆی وڵاته‌كه‌شیدا نیگه‌رانی و
خۆپیشاندانی توند هه‌یه كه داوای خزمه‌تگوزاریی و باشكردنی ئابووری و سزادانی گه‌نده‌ڵكاران
ده‌كه‌ن، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناشه‌وه عێراق وه‌ك هه‌موو
وڵاتانی دیكه كێشه‌ی هاوبه‌شیشیان هه‌یه.
بڕیارێك به زۆرینه:
له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه
په‌رله‌مانی عێراق به بێ ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی
سونه‌و كورده‌كان و به پێی یاسای زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی له رۆژی 5 كانوونی دووه‌می
ئه‌مساڵ و چه‌ند رۆژێك دوای كوژرانی قاسمی سوله‌یمانی و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس
بڕیاری ده‌ركردنی هێزه بیانیه‌كانیان په‌سه‌ند كردووه، به‌ڵام هێشتا نه‌چووه‌ته
بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، له هه‌مان كاتدا له كۆتا دانیشتنی فه‌رمی نێوان ئه‌مه‌ریكاو
عێراق بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانیان داوه له عێراق، ئه‌وه‌شی كه ده‌مێنێته‌وه
بۆ مانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات و له هه‌مان كاتدا پاراستنی
عێراقه له هه‌ر ده‌ستێوه‌ردان و هێرشێكی له‌ناكاو. له‌م كاته‌شدا به‌رژه‌وه‌ندی
هه‌ردوولاش ئه‌وه ده‌خوازێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی
عێراق بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه بیانییه‌كانی داوه له عێراق، به‌ڵام ئاڕاسته‌ی
بڕیاره‌كه ئه‌وه‌نده‌ی ڕووی له ئه‌مه‌ریكایه ئه‌وه‌نده ڕووی له توركیا نییه
كه وه‌ك هێزی دووه‌م له‌سه‌ر خاكی عێراق بوونی هه‌یه‌و دوێنێ دووشه‌ممه وه‌زاره‌تی
به‌رگریی توركیا نه‌خشه‌ی سه‌ربازگه‌كانی خۆی له سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان –عێراق-
بڵاوكردوه‌و تا ئێستاش به ده‌نگی به‌رزو به‌شێوه‌یه‌كی توند گفتوگۆ له‌وباره‌یه‌وه
نه‌كراوه.
توركیاش ده‌گرێته‌وه؟
هه‌ربۆیه ده‌بێت هه‌مووان ئه‌و وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌یان لابێت ئاخۆ ده‌ركردنی هێزی بیانی هه‌ر ئه‌مه‌ریكیه‌كان ده‌گرێته‌وه یان هێزی ولاتانی تریش ده‌گرێته‌وه‌و له پێشی هه‌مووشیانه‌وه هێزه توركیه‌كانی سه‌رخاكی عێراق كه ژماره‌یان 23 سه‌ربازگه‌ی فه‌رمی و ئاشكرایه؟