12:19 - 08/07/2020
په‌یوه‌ندی عێراق و ئه‌رده‌ن له مه‌لیك فه‌یسه‌ڵه‌وه تا هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركووك
هه‌رچه‌نده په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و ئه‌رده‌ن له مێژیینهیه و
چه‌ندین به‌رزو نزمی تێكه‌وتووه، هه‌ردوكیان له پێناوی مانه‌وه‌ی پهوهندییهكانیاندا
چه‌ندین قوربانییان داوه، رۆژانێك عێراق تا نزیكی خۆڕایی نه‌وتی به ئه‌رده‌ن ده‌دا
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه سزا درابوو، ئه‌رده‌نیش ئاماده نییه
خێزانه‌كه‌ی سه‌دام حسین ڕاده‌ستی عێراق بكاته‌وه، ئێستاش پهوهندییهكانیان نوێ
كردووه‌ته‌وه‌و گوژمه بازرگانیه‌كانیان و ناردنی نه‌وتی كه‌ركووك بووه‌ته ده‌روازه‌یه‌كی
تری ئه‌و پهوهندییانهو له‌به‌رنامه‌شیاندا هه‌یه زیاتری بكه‌ن و ته‌نانه‌ت
بۆری نه‌وت له‌به‌سره‌وه به‌ره‌و ئه‌رده‌ن ڕابكێشن..
وه‌زیری نه‌وت و سامانه كانزاییه‌كانی ئه‌رده‌ن هاله زواتی ڕایگه‌یاندووه
هاورده‌كردنی نه‌وتی عێراق له ئه‌مڕۆوه چوار شه‌ممه ده‌ستپێده‌كاته‌وه، به پێی
وته‌ی زاوتی له‌و ڕێگه‌یه‌وه به‌شێكی زۆری پێداویستی سووته‌مه‌نی ئه‌رده‌ن پڕده‌كرێته‌وه،
دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆر بوو ئه‌و ڕێگه‌یه داخرابوو.
زواتی رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ی ڕابوردوو ڕایگه‌یاندبوو كه یه‌كه‌م كاروانی تانكه‌ره‌كانی نه‌وت له
بێجی كه‌ركووكه‌وه به‌ره‌و ئه‌رده‌ن به‌ڕێده‌كه‌ون
به‌ره‌و شاری زه‌رقای ئه‌رده‌نی ، هه‌روه‌ها گوتوشیه‌تی ئه‌مه هه‌نگاوێكی زۆرباشه
بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌وه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات و به پێی ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی
نێوانیان رۆژانه 10 هه‌زاربه‌رمیل وه‌رده‌گرن، به‌پێی وته‌ی وهزیرینهوت 7% ی
پێداویستیه‌كانی شانشینی ئه‌رده‌ن پڕده‌كاته‌وه‌و مه‌رج نیه ئهیو بڕه تاسه‌ر
وابێت و پێده‌چێت له قۆناغه‌كانی داهاتوودا زیاتری بكه‌ن و ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر ڕه‌زامه‌ندی
و ڕێكه‌وتنی هه‌ردوولا ڕاده‌وه‌ستێت.
قۆناغێكی گرنگه:
وه‌زیره‌كه ئه‌رده‌ن ئه‌و ڕێكهوتنهوهیهی به كارێكی گرنگ و
قۆناغێكی نوێ وه‌سفكردووه‌و گوتوویه‌تی بۆ پاراستنی تانكه‌ره‌كانیش ڕاگری چیمه‌نتۆ
دروستده‌كه‌ین ، سه‌باره‌ت به نرخه‌كه‌ش گوتوویه‌تی نرخی نه‌وتی كه‌ركووك بوه
نرخی نه‌وتی برێنتی رۆژانه ده‌كڕین و خه‌رجی گواستنه‌وه‌ش ده‌خه‌ینه ئه‌ستۆی
خۆمان، بۆ ئه‌و مه‌بسته‌ش رۆژانه زیاتر له 200تانكه‌ری كه‌پس له سنووره‌كان دهپهڕنهوهبهرهو
پارێزگای زه‌رقی ئه‌رده‌ن.ئه‌و ژماره‌یه‌ش له نێوان تانكه‌ری هه‌ردوو وڵات‌دا نیوه
به‌نیوه دابه‌شكراوه‌و به‌شێكیش له‌و تانكه‌رانه مه‌ده‌نین و خاوه‌ندارێتی تایبه‌تیان
هه‌یه كه له‌ڕێگه‌ی كۆمپانیای تایبه‌ته‌وه كار ئاسانییان بۆده‌كرێت. به‌تایبه‌تی
ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كاریان گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی خامه.
هاله له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتوویه‌تی ڕێكهوتنهوهكهمان ته‌نها
له بواری نه‌وتدا نیه به بۆریی، به‌ڵكو كار بۆئه‌وه ده‌كه‌ین له به‌سره‌وه
بۆری ڕابكێشرێت بۆئه‌وه‌ی له ئه‌رده‌نه‌وه نه‌وتی عێراق بچێته ده‌ره‌وه‌و له
هه‌مان كاتیش‌دا تۆڕێ پێدانی كاره‌با و هێڵی ئینته‌رنێت له نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا
بكرێته‌وه، ئه‌و پرۆژانه‌ش به هاوبه‌شی ده‌كه‌ینه‌وه.
ده‌ستپێكی نوێ:
به پێی ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌ی كه مانگی شوباتی ڕابوردوو له‌نێوان هه‌ردوو
وڵات‌دا واژۆی له‌سه‌ر كرا، عێراق گومرگی له‌سه‌ر 300 ماده‌ی ئه‌رده‌نی هه‌ڵگرت و
له هه‌مان كاتدا ڕێگه‌ی دا به ئۆتۆمبێله‌كانی بێنه ناو خاكی عێراقه‌وه، هه‌روه‌ها
له‌و ڕێكه‌وتنه‌دا بڕیاریان داوه له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی ناوچه‌یه‌كی بازرگانی هاوبهوش
له‌سه‌ر سنووری هه‌ردوو وڵات بۆ ئه‌وه‌ی كاری بازرگانی ئاسانتر بكات و زۆرترین
بازرگان بتواننسهردانی بكه‌ن، له‌ناوچه‌ی -تریبیل- له رۆژئاوای عیراق، به پێی
پێشبینیه‌كان ئه‌و ناوچه‌یه زۆر فراوان ده‌بێت ئه‌گه‌ر دۆخی ئه‌منی له عێراق
باشتر ببێت.
بۆچی داخراوه:
به پێی وته‌ی به‌رپرسانی عێراقی له ساڵی 2014 ه‌وه كاتێك رێكخراوی
داعش له نێوان ئه‌و سنووره‌دا بوون، كۆتایی به‌كاری بازرگانی سنووره‌كه هاتووه، به‌ڵام له 2017 و له‌كاتی
كه‌مبوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی داعش دووباره كراوه‌ته‌وه به‌ڕوی گه‌شتیاران و به‌شێك
له بازرگانه‌كاندا، عێراق به‌شێك له كاڵاهاوردهكانی له‌و ڕێگه‌یه‌وه دابین ده‌كات
و دوای ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی مانگی شوباتیش دووباره ڕێگه‌كه بۆبازرگانی نه‌وت و شمه‌كه‌كانی
دیكه‌ش كرایه‌وه.
په‌یوه‌ندی نێوان دوو وڵات:
په‌یوه‌ندی نێوان عێراق و ئه‌رده‌ن مێژینه‌یه، یه‌كه‌م پادشای عێراق
له 1920 مه‌لیك فه‌یسه‌ڵ بووه كه ئهردهنیهو له‌سه‌ر بڕیاری ده‌وڵه‌تی
داگیركه‌ری ئینگلیز بووه‌ته یه‌كه‌م پادشای عێراق، هه‌ر له‌و ساڵانه‌وه تا ئه‌مڕۆش
په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌و دوو وڵاته به‌رزوو نزمی تێكه‌وتووه به‌ڵام به‌رده‌وامی هه‌بووه‌و
ته‌نانه‌ت ره‌وه‌ندێكی عێراقی زۆر له وڵاتی ئه‌رده‌ن هه‌یه. له ساڵی 1933 هه‌وڵێك
هه‌بووه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ردوو وڵات ئه‌وه‌نده له‌یه‌ك نزیك بكه‌نه‌وه تا ڕاده‌ی
یه‌كگرتن. له ساڵی 1945 دووباره یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو وڵات هاته‌وه به‌رباس
به‌ڵام سه‌ری نه‌گرت. تا دواجار له 14 نیسان 1947ڕێكه‌وتن نامه‌ی برایه‌تی نێوان
هه‌ردوو وڵات واژۆ كراوه. له ساڵی 1958 جارێكی دی بابه‌تی یه‌كگرتنی هه‌ردوو
وڵات خراوه‌ته‌وه به‌رده‌ست و یه‌كگرتنی هه‌ردوو وڵات به ته‌واوی كۆتایی هات و
ته‌نها ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ی مابوو، به‌ڵام ئه‌م ڕێكه‌وتنه درێژه‌ی نه‌كێشا و له
14ته‌مووزی 1958 دا كوده‌تا كرا‌و بووه هۆی له‌ناوچوونی ڕژێمی پاشایه‌تی و مه‌لیك
و 100كه‌س له بنه‌ماڵه‌كه‌ی پێكه‌وه كوژران.
كۆماری عێراق:
له‌و كاتانه‌وه كه ڕژێمی پاشایه‌تی گۆڕا، جۆرێك له ساردی له مامه‌ڵه‌ی
هه‌ردوو وڵات‌دا هه‌بووه به‌ڵام په‌یوه‌ندییه‌كان به ته‌واوی دانه‌بڕاون، تا له‌سه‌ره‌تای
1980 شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی عێراق له‌گه‌ڵ ئێران هه‌ڵگیرساو ئه‌وه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی
ئه‌رده‌ن له ڕووی نه‌ته‌وه‌یه‌تی و نیشتیمانییه‌وه پشتیوانی له عێراق بكات، له
لایه‌كه‌وه له‌ڕووی مێژوویی و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه هاوكاریی مرۆیی و مادی زۆری عێراقی
كرد. به‌جۆرێك كه ئه‌رده‌ن بووه ده‌روازه‌یه‌كی گه‌وره بۆ پێگه‌شتنی هاوكاریی و
هاتووچۆو په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق به جیهانی ده‌ره‌وه. په‌یوه‌ندییه‌كانی
نێوان مه‌لیك حوسه‌ینی ئه‌رده‌ن و سه‌دام حسین په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز بوو، ئه‌وه
له كاتێكدا كه په‌یوه‌ندی نێوان باڵی سوریای به‌عس و باڵێ عێراقی هه‌مان حیزب به‌هۆی
پشتیوانی حافز ئه‌سه‌د له ئێران ئاڵۆزیی تێكه‌وتبوو. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی
ئه‌رده‌ن دا عێراقرنهوتی خۆی به نرخێكی كه‌متر له بازاڕی جیهان ده‌دا به ئه‌رده‌ن
و ئه‌وه‌ش بووه هۆی قووڵبوونه‌وه‌ی زیاتری ئه‌و په‌یوه‌ندییه.
باج:
له كاتی په‌لاماردانی عێراق بۆ كووه‌یت ئه‌رده‌ن كێشه‌ی گه‌وره‌ی بۆ
دروست بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌وتبوویه نێوان دوو به‌رداش و نه‌یده‌زانی لایه‌نگریی
كامیان بكات، ئه‌گه‌ر پشتیوانی عێراقی بكردایه ئه‌مه‌ریكا پشتی تێدهكردو ئه‌گه‌ر
پشتیوانیشی نه‌كردایه عێراقی له‌ده‌ست ده‌رده‌چوو، بۆیه بێ لایه‌نی له دۆخه‌كه‌دا هه‌ڵبژارد، به‌ڵام
ئه‌مه‌ریكیه‌كان به‌وه ڕازیی نه‌بوو، به‌ڵام له‌لای ئه‌مه‌ریكیه‌كانه‌وه سزا
دراو سه‌رجه‌م هاوكارییه‌كانیان لێبڕیی، ئه‌وه جگه له گه‌ڕانه‌وه‌ی 300ههزارئهردهنی
كه خه‌ریكی كاركردن بوون له وڵاتانی كه‌نداو، ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ش له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه
زیانی له ئه‌رده‌ن دا.
نوێكردنه‌وه:
له نێوان 1991تا 2002 به قۆناغێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان
هه‌ردوو وڵات دێته ئه‌ژمار، به‌جۆرێك عێراق هاوكاریی زۆری ئه‌رده‌نی ده‌كرد، ئه‌وه‌نده
نه‌وته‌كه‌ی به كه‌م پێده‌فرۆشت كه نزییك ده‌بوویه‌وه له خۆڕایی، ئه‌وه‌ش له
پێناوی ئه‌وه‌دا كه سزا‌و ئابڵۆقه‌ی ئه‌مه‌ریكیه‌كان كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئه‌رده‌ن
دانه‌نێت. به‌ڵام ئه‌و په‌یوه‌ندییه باشه
به هه‌ڵاتنی سه‌دام كامیلی ئامۆزا‌و زاوای سه‌دام حسین بۆ ئه‌و وڵاته ئاڵۆز بوو،
سه‌دام حسینی تووڕه كرد، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌نها ده‌روازه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی
بوو به وڵاتانی ده‌ره‌وه، نه‌یتوانی كۆتایی به هه‌موو شت بهێنێت به‌ڵام نرخی نه‌وتی له‌سه‌ر گرانكردن.
ئه‌وه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی ئابووری ئه‌رده‌ن كه‌مێك قورسایی بكه‌وێته سه‌ر.
هه‌ڵوێست و باج:
له كاتی ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنی عێراق و نه‌مانی ڕژێمی به‌عس له
2003 دا ئه‌رده‌ن ڕازیی نه‌بوو خاكه‌كه‌ی به‌كار بهێنرێت بۆ هێرشكردنه سه‌ر عێراق
به‌و بیانووه‌ی نایه‌وێت ده‌ست له‌كاروباری عێراق وه‌ربدات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
كاریی مرۆیی زۆری له‌و ساڵانه‌دا پێشكه‌ش كرد، له‌وانه‌ش گه‌یاندنی ڕێكخراوه مرۆیی
و مه‌ده‌نیه‌كان به عێراق و كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی تایبه‌تی ڕێكخراوه جیهانیه‌كان
بۆ هاوكاریی عێراق له وڵاته‌كه‌ی ، له هه‌مان كاتدا له بواریی ته‌ندروستیدا وه‌زاره‌تی
ته‌ندروستی خۆی خسته خزمه‌تی خه‌ڵك به پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستی و
له‌ناو ئه‌و ههلمهتهشدا نه‌خۆشخانه‌یه‌كی گه‌وره‌یان له فه‌لووجه كرده‌وه،
به‌ڵام ده‌ستێك هه‌بوو بۆ تێكدانی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌وه چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ك
له ئه‌رده‌ن بووه هۆی ئه‌وه‌ی سنووره‌كان توندبكرێنه‌وه. له هه‌مان كاتدا كه‌س
و كار و خێزانی سه‌دام حسین زۆرینه‌یان له ئه‌رده‌نن تا ئێستاش، هه‌رچه‌نده
فشاریشیان ده‌خرێته سه‌ر به‌ڵام ئاماده‌نین ڕاده‌ستیان بكه‌نه‌وه.
میكانیزمی په‌یوه‌ندیی:
ڕێكخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات له‌ڕێگه‌ی ئه‌مانه‌ی
خواره‌وه ئه‌نجام ده‌درێن:
1-لیژنه‌ی باڵای په‌یوه‌ندی عێراق و ئه‌رده‌ن. یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه له 3/11/2004 ئه‌نجام داوه. ههمووپهیوهندییهكانی نێوان هه‌ردوو وڵات له‌ڕێگه‌ی ئه‌و لیژنه‌یه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت.
2-ناوچه‌ی ئازادیی كه‌رامه، ئه‌م ناوچه‌یه به‌مه‌به‌ستی بازرگانی و ترانزێت به‌كار ده‌هێنرێت و سه‌رجه‌م بازرگانیه‌كان نێوان هه‌ردوو وڵات له‌و ناوچه‌یه‌دا جێبه‌جێ ده‌كرێت.
3-نوێنه‌رایه‌تی كاتی بانكی نێو ده‌وڵه‌تی له ئه‌رده‌ن، ئه‌م نوێنه‌رایه‌تیه‌ی بانكی نێو ده‌وڵه‌تی به‌له‌به‌رچاوگرتنی بارودۆرخی عێراق نوێنه‌رایه‌تیه‌كی كاتی له عه‌مانی پایته‌خت كردووه‌ته‌وه‌و له‌و ڕێگه‌یه‌وه كاره‌كانی عێراق ئه‌نجام ده‌درێت.
4-ڕاهێنان و په‌روه‌رده‌كردنی كادری عێراقی له‌لایه‌ن ئه‌رده‌نه‌وه ئه‌وه‌ش به پێی ڕێكه‌وتێكی نێوان هه‌ردوو وڵات، تا ئێستاش ژماره‌یه‌كه ئێجگار كادرانی عێراق به‌مه‌به‌ستی خول و ورۆكشۆپ و ڕاهێنان ده‌چنه ئه‌رده‌ن و هه‌موو پێداویستیه‌كیان بۆ دابینده‌كرێت.
قه‌باره‌ی بازرگانی:
به پێی ڕاپۆرتی بازرگانی هاورده‌و هه‌نارده‌ی نێوان هه‌ردوو وڵات له
2002 تا كاتی كۆتایی هاتنی ڕژێمی به‌غداد 150 ملیۆن دۆلار بووه، به‌ڵام دوای هێوربوونه‌وه به‌ره‌و به‌رزبوونه‌وه
ڕۆشتووه له 2008 له سه‌دا 900 به‌رز بووه‌ته‌وه كه گه‌شتووه‌ته یه‌ك ملیار و
سێ سه‌دملیۆن دۆلار، پێشبینی ده‌كرێت تا كۆتایی ئه‌مساڵ بگاته 1.600ملیار دۆلار.
هه‌نارده‌ی عێراق:
به پێی سه‌رچاوه بازرگانیه‌كانی عێراق ئه‌و مادانه‌ی له عێراقه‌وه
هه‌نارده ده‌كرێت بریتین له ، په‌ینی كیمیاویی یۆریا كه بۆمه‌به‌ستی كشتوكاڵ به‌كارده‌هێنرێت،
ئاسن و پێكهاته‌كانی، ماده كیمیاویه‌كان، ئه‌له‌منێۆم و پێكهاته‌كانی ، برنج و ته‌نانه‌ت
ئاڵف و ئالیكی ئاژه‌ڵ. له‌ئێستاشدا نه‌وتیشی چووه سه‌ر.
به‌ڵام ئه‌و مادانه‌ی كه له ئهردنهوه هاورده ده‌كرێن بریتن له:
شیر، سه‌وزه‌و میوه، رۆنی خواردن ، ساردیی، چیمه‌نتۆ، وایه‌ری كاره‌بایی،
پێداویستی شۆردن و خاوێنكردنه‌وه، رۆنی ئۆتۆمبێل و گریس، پلاستیك، سه‌مادی
كیمیاوی دوانه‌یی واته فۆسفات و ئامۆنیا، و چه‌ندین شتی دیكه‌ش.
په‌یوه‌ندیی سیاسی:
سه‌ره‌ڕای په‌یوه‌ندییه بازگانی و ئابوورییه‌كان هه‌ردوو وڵات
باڵیۆزخانه‌یان له هه‌ردوو پایته‌خت هه‌یه‌و له هه‌مان كاتیش‌دا له هه‌ولێریش ئه‌رده‌ن
كۆنسوڵخانهیهكی كردووته‌وه. كاروباری هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانیش له‌ڕێگه‌ی
ژوورێكه‌وه ئه‌نجامده‌درێت به‌ناوی پاشكۆی هه‌رێم له‌نێو باڵیۆزخانه‌ی عێراقدا له عه‌مانی پایته‌خت.
سنوور:
وڵاتی ئه‌رده‌ن ده‌كه‌وێته رۆژئاوای خاكی عێراق و به پانتایی 181
كیلۆمه‌تر سنووری ده‌شتایی له نێوانیاندا هه‌یه، له‌نێوان ته‌ربیل كه سنووری
نێوان عێراق و ئه‌رده‌نه تا ده‌گاته عه‌مانی پایته‌خت نزیكه‌ی 400كیلۆمه‌تره،
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان به‌هۆی ڕاوه‌ستانی ئه‌و سنووره‌وه به‌شێك له دوكان و ماركێته‌كان
داخرابوون، به‌ڵام ماوه‌یه‌كه خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه‌و له كه‌ناری شه‌قامه‌كاندا
سه‌رقاڵی نۆژه‌نكردنه‌وه‌و ئامادهكردنهوهیانن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر نه‌وت و
بازرگانی وڵاته‌كه‌یان ببوژێنێته‌وه ئه‌وانیش له‌و په‌نایه‌وه سوودێك ببینن و
ئابووری خۆیان ببوژێننه‌وه‌و ده‌ستێك بلێسنه‌وه.