05:07 - 18/06/2020
له وێنه‌گریی سه‌ربازییه‌وه بۆ سزادانی به‌شار ئه‌سه‌د
چه‌ند رۆژێكه بڕیاری قه‌یسه‌ر بووه‌ته مانشێتی هه‌واڵ و ڕاپۆرته میدیاییه‌كانی دونیا، ده‌گوترێت به هۆی قه‌یسه‌ره‌وه ئابووری سوریا دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینی، سوپای سوریا سزا ده‌درێت، ئۆپۆزسیۆنیش له‌كوێی ئه‌و یاسایه‌دایه، ئاخۆ رۆژئاوای كوردستان له‌كوێی ئه‌و یاسا نوێیه‌دایه كه‌ئه‌مه‌ریكا ده‌مێكه سه‌رقاڵی جێكردنه‌وه‌یه‌تی؟قه‌یسه‌ر چییه و كێیه؟ چۆن توانی كۆنگرێس باوه‌ڕ پێبهێنێت كه له دژی سوپای ئه‌سه‌د ئه‌و بڕیاره بدرێت؟
قه‌یسه‌ر ناوی گه‌نجێكی
سوریاییه‌و كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكیش بڕیارێكی خۆی كردووه به‌ناویه‌وه، دوێنێش
چوارشه‌ممه بڕیاره‌كه‌ی خسته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، به پێی ئه‌و بڕیاره
ڕژێمی به‌رقه‌راری سوریا سزا ده‌درێت و چه‌ندین لێكه‌وته‌ی تری ده‌بێت.
قه‌یسه‌ر سه‌ربازێكی
پێشووی سوپای سوریایه، له دوای ئه‌وه‌ی وازی له‌و سوپایه هێناوه هه‌زاران وێنه‌ی
ئه‌شكه‌نجه‌و سزای هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی و ئۆپۆزسیۆنی ئه‌و وڵاته‌ی بڵاو كرده‌وه،
لیژنه‌ی مافی مرۆڤی نێو ده‌وڵه‌تیش ئه‌و وێنانه‌ی وه‌ك به‌ڵگه‌ی لێكۆڵینه‌وه وه‌رگرت.
لیژنه‌ی تایبه‌ت به لێكۆڵینه‌وه‌كانی جه‌نگی سوریا‌و ئه‌و تاوانانه‌ی له‌و جه‌نگه‌دا
ئه‌نجام دراون، وێنه‌كان ئه‌نجامی زۆرباشیان دا به ده‌سته‌وه‌و بووه هۆی ئه‌وه‌ی
كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكی بڕیاری خۆی له‌و باره‌یه‌وه‌داو دواجار دوێنێ چووه بواری
جێبه‌جێكردنه‌وه.
قه‌یسه‌ر هه‌رچه‌نده
سه‌ربازێكه‌و له نێو سوپای ئه‌سه‌د هه‌ڵاتووه، به‌ڵام میدیاكان و ئه‌وانه‌ی به‌ته‌نگ
ره‌وشی مافی مرۆڤه‌وه‌ن خۆیان له‌وه ده‌پارێزن ناووناونیشانی ئه‌و وێنه‌گره
بڵاوبكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاریی له ژیانی بكرێت و نه‌بێته هۆی كێشه‌ی ئه‌منی
بۆ خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌شی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕژێمی سوریا له‌هیچ ده‌ست ناگێڕێته‌وه‌و
له پێناوی تۆڵه كردنه‌وه‌و ڕاگرتنی ده‌رخستنی تاوانه‌كانیدا ده‌ست بۆهه‌موو
رێككارێك ده‌بات.
قه‌یسه‌ر كاری
وێنه‌گریی كردووه له‌نێو سوپادا، بۆیه ڕێی له‌هه‌موو ئه‌و شوێنانه كه‌وتووه كه
تاوانی جه‌نگی تێدا ئه‌نجام دراوه‌وته‌نانه‌ت ڕێی له‌و شوێنانه‌ش كه‌وتووه كه
تایبه‌ت بوون و هه‌موو كه‌س بۆی نه‌بووه بچێته ئه‌و شوێنانه‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی له
مانگی ئازاری 2011له میانه‌ی شۆڕشه‌كانی به‌هاری عه‌ره‌بیدا سوریاش شۆڕش و ڕاپه‌ڕینی
تێكه‌وت، وێنه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی گرتووه كه ئه‌شكه‌نجه دراون یانكوژراونو
له ساڵی 2000 ه‌وه تا 2013 سه‌رقاڵی وێنه‌گریی سه‌ربازیی بووه. ئه‌و له ماوه‌ی
ئه‌و 13ساڵه‌دا وێنه‌ی 55هه‌زاركه‌سی گرتووه كه بریتی بوون له گیراو، ئه‌شكه‌نجه‌دراو،
زیندانیه‌كانی نێو گرتووخانه‌كانی ڕژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د، یه‌كێك له‌و كارانه‌ی
كردوویه‌تی ناردنی وێنه‌كان بووه بۆ كه‌سێكی متمانه‌پێكراوی خۆی له ده‌ره‌وه‌ی
وڵاتی سوریا، پاشان به پێی پلانێكی وردسه‌رجه‌م ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی
ده‌ره‌وه‌ی وڵات كردووه‌و دواتریش خۆی به نهێنی وڵاتی سوریای به‌حێهێشتووه، ئه‌وه‌ش
له پێناوی پاراستنی گیانی خۆی و كه‌س و كاره‌كه‌ی.
وێنه‌كان چۆن
بڵاوكرانه‌وه؟
دوای ئه‌وه‌ی كه
شۆڕشی سوریا تا ده‌هات گه‌رم وگوڕتر ده‌بوو، ڕژێمی سوریاش ده‌ستی له هیچ نه‌ده‌پاراست
و به مووشه‌ك و تۆپ و هاوه‌ن هێرشی ده‌كرده سه‌ر سه‌رجه‌م شار‌و لادێكانی وڵاته‌كه‌ی
خۆی، به بێ ئه‌وه‌ی بیر له‌وه بكه‌نه‌وه ئه‌و شوێنانه شوێنی نیشته‌جێبوونن یان
شوێنی سه‌ربازیی، ئه‌وه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی هه‌زاران هاوڵاتی تووشی زیان ببن و به‌سه‌دانیان
لێبكوژرێت. له‌و میانه‌یدا چه‌ندین تاوانی جه‌نگی ڕوویاندا . به هه‌زاران خێزان
ئاواره‌و بێلانه بوون، هه‌ر له‌و كاته‌وه میدیاكان و ڕێكخراوه ناو خۆیی و
جیهانیه‌كان ئه‌و دۆخه‌یان ناونا تاوانی جه‌نگ. به‌و پێیه‌ش كه تاوانه‌كان به
پلان و به‌رنامه‌وه ئه‌نجام ده‌دران و
ڕێگریی ده‌كرا له وێنه‌گرتن و بڵاوكردنه‌وه‌یان نه‌ده‌توانرا بكرێنه به‌ڵگه‌ی
یاسایی تا ئه‌و كاته‌ی قه‌یسه‌ر توانی وێنه‌كان بگه‌یه‌نێته شوێنی خۆیی و ئه‌و
بڕیاره‌ی لێبكه‌وێته‌وه كه كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكی بڕیاره‌كه بكات به‌ناوی وێنه‌گره‌كه‌وه.
به‌هۆی
بۆمبارانی فڕۆكه‌و تۆپ و ته‌قینه‌وه‌و بلأوكردنه‌وه‌ی كازی كیمیاویی و ته‌قاندنه‌وه‌ی
بۆمب و هه‌موو ته‌قه‌مه‌نییه‌كانی دیكه‌وه سه‌دان و بگره هه‌زاران هاوڵاتی سوریی
گیانیان له‌ده‌ستداوه، زیندانه‌كان پڕبوون له هاوڵاتیانی سڤیل، دروستكردن و به‌ڕێوه‌بردنی
زیندانه‌كان به‌جۆرێك بوون كه‌س نه‌یده‌زانی له‌ناوه‌وه چی ده‌گوزه‌رێت، تا ئه‌و كاته‌ی كه فه‌یسه‌ڵ وێنه‌كانی خسته ده‌ره‌وه،
ئه‌وه‌ی هه‌بوو قسه‌ی سه‌رزاریی و بۆچوونه‌كانی ناو خه‌ڵك بوون و هیچی تر.
به پێی وێنه‌كانی
قه‌یسه‌ر ئه‌وه‌ی له‌و زیندانانه‌و له‌سه‌ر شه‌قام و له‌ناو ماڵه‌كاندا له‌گه‌ڵ خه‌ڵك
كراوه وێنه‌ی نه‌بووه‌و پێناچێت به‌وشێوه‌یه‌ش دروست ببێته‌وه، وه‌ك هه‌ندێك له‌سه‌رچاوه
مرۆییه‌كانیش باسی ده‌كه‌ن، هه‌ندێك له دیمه‌نه‌كان ئه‌وه‌نده ترسناك و خه‌مناكن
كه مێژووی مرۆڤایه‌تی شتی وایان به خۆوه نه‌بینییوه.
خرپیشاندانه‌كانی
ده‌رعا:
قه‌یسه‌ر باس له‌وه
ده‌كات یه‌كه‌م كاره‌سات له خۆپیشاندانه هێمنانه‌كه‌ی ده‌رعاوه ده‌ست پێده‌كات،
ده‌زگا ئه‌منیه‌كان ده‌ستیان له خۆپیشانده‌ران وه‌شاندو له ماوه‌یه‌كی زۆركه‌مدا
45 ته‌می خۆپیشانده‌رانیان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی سه‌ربازیی كرد، به‌ڵام هێنده‌ی
نه‌برد كه ژماره‌یه‌كی زۆر ته‌رمیان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشحانه‌ی 601 ی سه‌ربازیی كرا‌و
به‌جۆرێك خه‌ریك بوو هه‌موو سه‌لاجه‌كانی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه پڕبوون له‌ته‌رم، تا
به‌ناچاریی شوێنی وه‌ستانی ئۆتۆمبێله‌كانیانیشان پڕكرد له ته‌رم.
دوای سێ
رۆژپزیشكی دادوه‌رییان هێنا كه سه‌یری ته‌رمه‌كان بكات، تا ئه‌و كات مێش و مه‌گه‌ز
دابوویانه ته‌رمه‌كه، زۆرینه‌یان بۆگه‌نیان كردبوو، هه‌ربۆیه به ناچاریی 300
تا 400 ته‌رمیان له شوێنه نادیاره‌كان و به‌كۆمه‌ڵ كرد به ژێر خۆڵه‌وه.
لێدان و شكان:
قه‌یسه‌ر باس له‌وه‌ش
ده‌كات له‌كاتێكدا ته‌رمه‌كان كۆده‌كرانه‌وه ده‌رده‌كه‌وت كه خۆپیشانده‌ره‌كان
هه‌ر ئه‌وه نه‌بووه كه به فیشه‌ك كوژرابن، به‌ڵكوو ده‌ست و قاچ و ئێسكه‌كانیشیان
شكێنرابوون، ته‌رمه‌كان شوێنه‌ورایی كاره‌باو لێدانی قامچی و شكاندنی ئێسكیان پێوه
بو، ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان خنكێندرابوون.
له‌ناو ته‌رمه‌كاندا
منداڵیان تێدابوو كه ته‌مه‌نیان له نێوان 12-14 ساڵیدا بوو، جگه له‌وه‌ش
پیاویان تێدابوو كه ته‌مه‌نی له 70 و به‌ره‌و ژووریشدا ده‌بوو.
به پێی قسه‌كانی
قه‌یسه‌ر هه‌ندێك له‌و ته‌رمانه نه‌ك هه‌ر نه‌خراونه‌ته گۆڕی به كۆمه‌ڵێشه‌وه
به‌ڵكو له‌ناو فڕنی تایبه‌تی موخابه‌راتی سوریادا سوتێندراوون؟
قه‌یسه‌ر بۆ هه‌ریه‌كێك
له وته‌رمانه 4وێنه‌ی گرتووه‌و به‌و پێیه‌ش ژماره‌ی وێنه‌كانی زیادیان كردووه
به‌ڕاده‌یه‌ك گه‌شتووه‌ته 55 هه‌زار وێنه.
جه‌ختكردنه‌وه‌ی
یاسایی:
ڕێكخراوی هیومان
ڕایتس ووچپشتڕاستی وێنه‌كانی كردووه‌ته‌وه، كه په‌یوه‌ستن به 6486به‌ندكراو كه
له‌نێو زیندانه‌كانی سوریادا بوون. ئه‌و ڕێكخراوه جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه
كه وێنه‌كانی قه‌یسه‌ری هاوپێچی دۆسیه‌ی زیندانیكراوه‌كانی سوریا كردووه‌و وه‌ك
به‌ڵگه‌یه‌كی یاسایی لێیان ده‌ڕوانێت، دۆسیه‌كانیشی ره‌وانه‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار
كردووه.
قه‌یسه‌ر باسی
له‌وه‌ش كردووه ده‌سه‌ڵاتدارانی سوریا بۆیه ئه‌و وێنانه‌ی گرتووه بۆئه‌وه‌ی وه‌ك
به‌ڵگه‌ی مردنی ئه‌و كه‌سانه لای خۆی بهێڵێته‌وه‌و به‌و بیانووه‌ی ئاسانتر ده‌توانێت
هه‌ڵبگیرێن، هه‌روه‌ها دڵنیاش ده‌بوویه‌وه له‌وه‌ی ئه‌فسه‌ره‌كانی كوشتن به‌باشی
كاره‌كانی خۆیان به جێهێناوه، وه‌ك قه‌یسه‌ر باسی ده‌كات ئه‌وه‌ی پێی خستبێته
نێو زیندانه‌كانی ئاسایشی سوریاوه به زیندوویی نه‌چووه‌ته ده‌ره‌وه.
وه‌ك قه‌یسه‌ر
باسی ده‌كات هه‌موو جه‌سته‌یه‌كی مردوو ژماره‌یه‌كی له‌سه‌ر بووه، ئه‌و ژماره‌یان
داوه‌ته‌وه به‌كه‌س و كاری گیراوه‌كان و له هه‌مان كاتیش‌دا ئه‌و ژماره‌یان لایی
خۆشیان پاراستووه بۆ ئه‌وه‌ی له‌وه دڵنیابن كه‌سه‌كه كوژراوه. دواتر به‌كه‌س و
كاره‌كه‌ی ڕاده‌گه‌نرا كه‌سه‌كه له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی سه‌ربازییدا گیانی له‌ده‌ست
داوه.
چۆن ده‌ربازیی
بوو؟
سه‌باره‌ت به
هه‌ڵاتنی له سوریا قه‌یسه‌ر باس له‌وه ده‌كات په‌یوه‌ندی كردووه به چه‌ند كه‌سێكی
یاساییه‌وه له وڵاتانی ئه‌وروپی بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت خۆی و كه‌س و كاره‌كه‌ی له
سوریا بچنه ده‌ره‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سه‌رجه‌م وێنه‌كان ده‌نێرێت بۆ یه‌كێك
له‌وانه‌ی كه زۆر متمانه‌ی پێكردووه، ئه‌ڵبه‌ته لێره‌دا باسی رۆڵی یه‌كێك له
حیزبه ئۆپۆزسیۆنه سوریاییه‌كان ده‌كات كه هاوكارییان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له
سوریا بچنه ده‌ره‌وه.
كاتێك قه‌یسه‌ر
ده‌چێته ده‌ره‌وه‌ی سوریا له لایه‌ن كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكییه‌وه بانگ ده‌كرێت و
له لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌كییه‌كانی كۆنگرێس دا سه‌رجه‌م وێنه‌كان ده‌خاته
ڕوو، دواجار لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵیینه‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێكده‌هێنرێت بۆ ئه‌وه‌ی
ئه‌و تاوانانه وه‌ك كاره‌سات و تاوانی جه‌نگ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت. بۆ ئه‌و
مه‌به‌سته تیمێكی پشتڕاستكردنه‌وه‌یان بۆ پێكهێنا.
هه‌ر بۆیه له
كۆتایی نیشاندانی وێنه‌كاندا قه‌یسه‌ر به كۆنگرێسی گووت: تكایه كوشتاریی سوریا
بوه‌ستێنن.
ئه‌و باسی له‌وه‌ش
كردووه كه به‌رده‌وام قه‌سابخانانه‌یه‌ك كارده‌كات و كوشتن ئه‌نجام ده‌درێن و به‌زه‌ییان
به مرۆڤایه‌تیدا نایه‌ته‌وه ، له ئێستاشدا نزیكه‌ی 10 هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه
و جارێكی دی چاویان به ژیان ناكه‌وێته‌وه. ئه‌وه له كاتێكدا هه‌موویان خاوه‌نی
خێزان و هیواو ئومێدبوون به ژیان.ئه‌وان ئێستا له‌ناو زیندانه‌كانی ئه‌سه‌ددا له
نێوان مردن و ژیاندان، داواشی له كۆنگرێس كردووه چی‌یان كرد بۆیوگوسلافیا بۆ
سوریاشی بكه‌ن.
راگرتنی قه‌سابخانه‌كان:
ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی
نوێنه‌ران له ئه‌م داوایه‌یان كرده پرۆژه بڕیارێك و له 2016 ده‌ریانكردو
داوایانكرد كوشتاری گه‌لی سوری ڕابگرن، هه‌روه‌ها داواشی كرد كه پرۆسه‌ی ئاشته‌وایی
و ڕێكه‌وتنی گشتی ئه‌نجام بدرێت و سزای هه‌موو ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ش بدرێت كه
مافه‌كانی مرۆڤیان پێشێل كردووه.
دوای گفتوگۆی به‌رده‌وام
كۆنگرێس یاسای قه‌یسه‌ری له مانگی كانوونی یه‌كه‌می 2019 ده‌ركرد و خستییه نێو
پرۆژه‌ی بوودجه‌ی به‌رگریی گشتی بۆ ساڵی 2020 .
ئامانجی كۆنگرێس
ئه‌وه‌بوو كه ئه‌و كوشتاره زۆره‌ی له سوریا هه‌یه كۆتایی پێبێت، یاساكه‌یان
كرد به‌ناوی ئه‌و وێنه گره‌وه (قه‌یسه‌ر) و ناویان لێنا: یاسای قه‌یسه‌ر بۆ
پاراستنی هاوڵاتیانی سوریا.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی
سه‌رسوڕمانه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا ره‌تی راستێتی ئه‌و وێنانه‌ی كرده‌وه‌و
گوتی: ئه‌و وێنانه جۆرێكن كه ده‌كرێت له هه‌ر جێگایه‌كی ئه‌م دونیایه‌دا بگیرێت
كه سزای تێدا ئه‌نجام درابێت، هیچ به‌ڵگه‌و نزیكییه‌ك له ئارادا نیه كه بیسه‌لمێنێت
ئه‌وه سوریایه، ته‌نها تاوانێكه‌و ده‌خرێته پاڵ سوریا.
ڕێكخراوی هیومان
رایتس ووچیش دڵنیایی داوه كه ئه‌وان گوته‌ی 33خێزانی سوریاییان وه‌رگرتووه و كه‌س
و كاری خۆیان تێدا ناسیونه‌ته‌وه‌و گوتوشیانه لایه‌نی ئه‌منی سوریا پییان گوتوون
كه كوڕه‌كانتان نه‌ماون.
بۆبینیی ورده‌كاریی بڕیاره‌كه كلیك لێره بكه