04:00 - 18/06/2020
ئێران له‌ژێر په‌رده‌ى عێراقدا خۆی لە سزاکان ون دەکات
تا ئه‌مریكا سزاكان له‌سه‌ر ئێران توندتر ده‌كاته‌وه، تاران چالاكییه بازرگانییه‌كانى له عێراق چڕتر و فراوانتر ده‌كات، سه‌رۆكى بانکى ناوه‌ندى هه‌ردوو وڵات (عێراق و ئێران)، كار له‌سه‌ر كاراكردنى رێككه‌وتنه‌كانى پێشوو و هه‌ماهه‌نگى نوێ ده‌كه‌ن، هاوكات به‌پێى راپۆرتێك له شاره‌كانى عێراق پرۆژه‌یه‌كى چڕوپڕى شۆردنه‌وه‌ى پاره به‌ڕێوه ده‌چێت، له‌پێناو ره‌وانه‌كردنى دۆلار بۆ ئێران.
ده‌ڵاڵه‌كانى دراوى قورس رۆڵى كارا ده‌بینن، له ره‌وانه‌كردنى ملیۆنان دۆلار بۆ ئێران به‌شێوه‌یه‌كى نافه‌رمى، هاوكات تارانیش هه‌نارده‌ى کەلوپەلی بۆ عێراق زیاد كردووه‌و به تمه‌ن ئه‌و مامه‌ڵانه ده‌كات، ئه‌وه‌ش له‌پێناو هه‌ستانه‌وه‌ى دراوه‌كه‌ى، لیژنه‌و رێكخراوه ئاینییه‌كانیش له مه‌زارگه‌كانى عێراق سه‌رچاوه‌یه‌كى گه‌وره‌ى داهاتن بۆ ئێران.
سه‌رۆكى بانكى ناوه‌ندى ئێران عه‌بدولناسر هیمه‌تیى رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ى سه‌رچاوه‌ى دارایى گه‌وره‌ى هه‌یه له عێراق، وه رێككه‌وتوون له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته، له‌سه‌ر به‌كارهێنانى ئه‌و موڵكانه بۆ كڕینى كه‌لوپه‌لى بنه‌ڕه‌تى له‌رێگه‌ى بانكى نێوده‌وڵه‌تى عێراقه‌وه.
هیمه‌تى بۆ میدیاى فه‌رمى ئێران ده‌ڵێت، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى بانكى ناوه‌ندى عێراق، رێككه‌وتوون بۆ كاركردن له‌گه‌ڵ عێراق، له‌سه‌ر ئه‌م به‌رنامه‌یه". روونیكرده‌وه، ساڵى رابردوو رێككه‌وتنێكیان له‌گه‌ڵ عێراق واژۆكردووه، بۆ دیاریكردنى میكانزیمى گواستنه‌وه‌ى پاره له‌نێوان ئێران و عێراق، وه به‌كارهێنانى سه‌رچاوه داراییه‌كانى ئێران له عێراق، به‌شێكه له‌و رێككه‌وتنه.
گوتیشى:"ئێران په‌یوه‌ندییه داراییه‌كانى خۆى له‌گه‌ڵ عێراق فراوان ده‌كات، له‌رێگه‌ى بانكى ناوه‌ندى ئێران و ئه‌و بانكانه‌ى دیكه‌ى كه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كه‌ن".
عه‌لى عه‌لاق سه‌رۆكى بانكى ناوه‌ندى عێراق ده‌ڵێت، به‌شى گه‌وره‌ى ئه‌و سه‌رچاوه داراییانه‌ى ئێران له عێراق هه‌ن، په‌یوه‌ندیدارن به وزه، وه‌ك غاز و كاره‌با، به‌پێى رێككه‌وتنێك له داهاتوودا سوود له‌و سه‌رچاوانه وه‌رده‌گیرێت.
گوتیشى، كۆبوونه‌وه‌یه‌كى به‌رهه‌مداریان كردووه، گفتوگۆیان كردووه بۆ رێككه‌وتنى په‌یوه‌ندیدار به جێبه‌جێكردنى ئه‌وه‌ى ساڵى رابردوو له‌سه‌رى رێككه‌وتن، به‌شێكى بریتیه هه‌نارده‌كردنى هه‌ندێك كه‌لوپه‌ل بۆ ئێران. ده‌رباره‌ى كاریگه‌رى سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و رێككه‌وتنه، عه‌لاق به میدیاكانى گوتووه، هه‌موو لایه‌نه‌كان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌م رێككه‌وتنه، رێككه‌وتنه‌كه به شەفافیه‌تى ته‌واوه به‌ڕێوه ده‌چێت.
وه‌زاره‌تى خه‌زێنه‌ى ئه‌مریكا له مانگى چوارى رابردوو سزاى به‌سه‌ر ٢٠ لایه‌نى عێراق و ئێرانی‌دا سه‌پاند، كه پاڵپشتى پێشكه‌ش ده‌كه‌ن له به‌رژه‌وه‌ندى هێزه‌كانى سوپاى قودسى ئێران. هه‌روه‌ها هاوكارى بۆ گروپه میلیشا عێراقییه‌كانى لایه‌نگرى ئێران ده‌گوازنه‌وه، وه‌ك، كه‌تیبه‌كانى حزبوڵا‌و عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق.
به‌پێى راپۆرتێكى العربیه، ئه‌و كه‌س و لایه‌نا‌نه چالاكن و كارده‌كه‌ن بۆ شۆردنه‌وه‌ى پاره، له‌رێگه‌ى به‌نده‌رى ئوم قه‌سره‌وه، به ناونیشان و روكارى عێراقییه‌وه، وه بردنى چه‌ك بۆ عێراق و یه‌مه‌ن.
راپۆرته‌كه ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، تاران پاره‌یه‌كى زۆر له عێراقه‌وه ده‌بات، وه‌ك ئه‌و پارانه كه به‌ده‌زگا دینییه‌كان ده‌به‌خشرێت، به‌ناوى به‌خشینى پاره بۆ بینا و چاككردنه‌وه‌ى مه‌زارگه شیعییه‌كان له عێراق.
به‌پێى راپۆرته‌كه ئه‌و پارانه له‌ژێر ناوى به‌خشینه‌كانه، بۆ رووماڵكردنى كاره‌كانى فه‌یله‌قى قودسى ئێرانه له عێراق، له چوارچێوه‌ى تۆڕێكى دارایى بوودجه‌ى حه‌ره‌س سه‌ورى دابین ده‌كرێت.
دیارترین ئه‌و ده‌زگایانه‌ى كه پاره بۆ ئێران كۆده‌كه‌نه‌وه، بریتین له(لیژنه‌ى دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى مه‌زارگه پیرۆزه‌كان له‌گه‌ڵ ستادیۆمى بازسازى مه‌زارگه باڵاكان، كه ئه‌مه‌ى دووه‌میان حه‌ره‌س سه‌ورى ئێران كۆنترۆڵى كردووه به چاودێرى و سه‌رپه‌رشتى عه‌لى خامنه‌یى.
له ساڵى ٢٠٠٣ ه‌وه ژماره‌یه‌ك لیژنه له شاره جیاوازه‌كانى عێراق كار ده‌كه‌ن وه‌ك، شاره‌كانى نه‌جه‌ف، كه‌ربه‌لا، كازمییه، سامه‌ڕا هه‌رشوێنێك مه‌رقه‌دى دینیى و مه‌زهه‌بیى شیعه‌كانى لێبێت.
له‌سه‌ره‌تاى دووباره سه‌پاندنى سزاكانى ئه‌مریكا به‌سه‌ر ئێران‌دا و كشانه‌وه‌ى دۆناڵد تره‌مپ له رێككه‌وتنى ئه‌تۆمیى له مانگى پێنجى ٢٠١٨ ئێران به‌شێوه‌یه‌كى گه‌وره سه‌رنجى له‌سه‌ر عێراقه.
به ئامانجى سوككردنى گه‌مارۆكه‌و بازدان به‌سه‌ر سزاكاندا، له‌رێگه‌ى په‌یوه‌ندى فراوانى بازرگانییه‌وه، ئێران هه‌ستاوه به هه‌نارده‌كردنى كه‌لوپه‌ل و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى نرخه‌كان له عێراق.
زیادبوونى مامه‌ڵه‌ى بازرگانى ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و زیادبوونى هه‌نارده‌ى ئه‌و وڵاته بۆ شاره‌كانى عێراق، وایكردووه مامه‌ڵه به تمه‌نى ئێرانى زیاتر بێت، وه‌ك جێگره‌وه‌ى دۆلار له مامه‌ڵه‌كاندا، یاخود دراوى بیانى دیكه، وه‌ك ئه‌وه‌ى بازرگانه‌كان له ناوخۆى ئێران بن.
بازرگانانى دراوى ئێرانى، هه‌ڵده‌ستن به گه‌ڕان به شاره گه‌وره‌كانى عێراقداو دۆلار ده‌كڕن به تمه‌نى ئێرانى، به‌شێوه‌یه‌كى نافه‌رمى دۆلاره‌كه بۆ ئێران ده‌گوازنه‌وه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، سه‌باره‌ت به بازرگانى له‌رێگەی خاڵه سنورییه‌كانه‌وه، ئاڵوگۆڕ له تمه‌نى ئێرانیى به‌ڕێوه ده‌چێت، به‌ڵام ئه‌م ئاڵوگۆڕه كه‌متره له‌وه‌ى كه ده‌ڵاڵه‌كانى دراوى قورس ده‌یكه‌ن.