04:38 - 02/06/2020
چاره‌نوسى كازمى له‌نێوان ئه‌مریكا و ئێران
سەرۆك وەزیرانی نوێی عێراق مستەفا كازمی كە لەلایەن واشنتۆن و تارانەوە خۆشحاڵی بۆ دەربڕدرا بە وەرگرتنی دەسەڵات، هەوڵ دەدات ئاستی ئاڵۆزییەكانی نێوان ئەو دوو وڵاتە كاریگەرەی ناو عێراق كەم بكاتەوە، كە بریتین لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و ئێران.
رۆژنامەی وول ستریت جورناڵ-ی ئەمریكی له راپۆرتێكدا ڕوونیكردووه‌تەوە، هاوسۆزی كازمی لەگەڵ دەستبەسەركراوەكانی خۆپیشاندانەكانی گۆڕەپانی بەغداد و شارەكانی تر، ئەوەی پیشاندا كە كراوەیە بەرامبەریان، لەدوای چەند رۆژێكی كەم لە وەرگرتنی پۆستەكەی، بڕیاریدا بچنە سەر بارەگای گروپێكی بچوك كە لەشاری بەسرەی باشوری عێراق خۆپیشاندەرانی كوشتووە.
ئەمە وەك هەنگاوێك ئەژمار دەكرێت كە نیازی سەرۆك وەزیران پیشان دەدات بۆ سنورداركردنی دەسەڵاتی گروپەكانی لایەنگری ئێران، بەڵام لەدوای ئەوە هەنگاوێكی تری نا بۆ دڵنیاكردنەوەی ئەو گروپە چەكدارە عێراقیانەی لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەكرێن، كاتێك سەردانی بارەگای حەشدی شەعبی كرد و باسی رۆڵی حەشدی كرد لەشەڕی دژی رێكخراوی تیرۆرستی داعش.
لەو بارەیەوە نوسەر و چاودێری سیاسی غالب شابەندەر كە لەمنداڵیەوە كازمی دەناسێت دەڵێت"كازمی دەتوانێت دۆستایەتی دروست بكات تەنانەت لەگەڵ دوژمنەكانیشی".
رۆژنامە ئەمریكیەكە دەڵێت:"لایەنگرانی كازمی هیوادارن بتوانێت پارێزگاری بكات لە هاوسەنگی دۆخی فشەڵی عێراق بەشێوەیەكی باشتر، دوای ئەوەی دەسەڵاتی رێكخراوی داعش لەسەر بەشێكی فراوانی خاكی عێراق كۆتایی پێهات، هەروەها نارەحەتییەكان كە بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتەوە دروست بوون سەرباری چەندین ئاڵنگاری تر كە رووبەڕووی حكومەتەكەی دەبنەوە".
رۆژنامە ئەمریكییەكە پێی وایە لەگەڵ ئەوەی خۆپیشاندان و نارەزایەتی لەسەر شەقامەكان دژی دەسەڵات كەم بوونەوە، كە بەهۆیەوە عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی پێشوو ناچار بوو دەستلەكاربكێشێتەوە، بەڵام ناڕەزایەتی جەماوەری لە هەركاتێك گەورەتر و زیاترە، لەدوای كوژرانی زیاتر لە ٥٠٠ خۆپیشاندەر.
له‌م نێوه‌نده‌دا، داعش سه‌رنجه‌كانى چڕكردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كانى عێراق، هه‌وڵ ده‌دات ئاڵنگارییه ئه‌منییه‌كان به سوودى خۆى به‌كاربهێنێت، كه به‌هۆى ڤایرۆسى كۆرۆناوه هاتوونه‌ته پێش و ده‌یه‌وێت سوود له گرژییه‌كان له هاوبه‌شى عێراق و ئه‌مریكا.
روونیكرده‌وه، به‌رپرسه ئه‌مریكییه‌كان به شێوه‌یه‌كى ورد له‌گه‌ڵ كازمى كاریان ده‌كرد، كاتێك كازمى سه‌رۆكى ده‌زگاى هه‌واڵگرى بوو له‌ماوه‌ى شه‌ڕى داعش-دا، ئه‌و نوێنه‌رایه‌تى هه‌لێك ده‌كات بۆ باشكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا، كه له سه‌رده‌مى عه‌بدولمه‌هدی وێران بوو.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، ده‌یڤید شینكر یاریده‌ده‌رى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا بۆ كاروبارى رۆژهه‌ڵاتى دوور گوتى:"مسته‌فا كازمى كارى باشى كردووه، كاتێك سه‌رۆكى ده‌زگاى هه‌واڵگرى بووه، پێشوازى ده‌كه‌ین له هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ ئه‌و وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران".
گوتیشى:"هه‌ندێك گه‌شبینى و هیوا هه‌یه، به‌وه‌ى كه هاوبه‌شه‌كه‌مان، پێش هه‌ر شتێك كار ده‌كات بۆ به‌رژه‌وه‌ندى عێراق". به‌پێى نوسه‌رى راپۆرته‌كه ئیزابیل كولز.
یه‌كه‌م سه‌ردانى فه‌رمى كابینه‌كه‌ى مسته‌فا كازمى بۆ ده‌ره‌وه‌ى عێراق، له‌رێگه‌ى عه‌لى عه‌لاوى وه‌زیرى داراییه‌وه بوو بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات، نه بۆ ئێران بوو نه بۆ سعودیه، به‌ڵكو بۆ كوه‌یت بوو، له‌كاتێكدا ئه‌م هه‌نگاوه‌ش له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه پێشوازى لێكراوه، واشنتن ده‌یه‌وێت عێراق په‌یوه‌ندییه‌كانى خۆى له‌گه‌ڵ دراوسێ عه‌ره‌بییه‌كانى باشتر بكات.
دواتر عه‌لاوى له میانى سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ریازى پایته‌ختى سعودیه ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، ئامانج له‌و سه‌ردانه‌ى دووباره گێڕانه‌وه‌ى هاوسه‌نگییه له په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراقدا، به تایبه‌ت له په‌یوه‌ندییه ئابوورى و بازرگانییه‌كان كه به‌شێوه‌یه‌كى گشتى سه‌رنجى له‌سه‌ر توركیا و ئێرانه.
ئەو گروپە عێراقیانەی كە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەكرێن ئەوە ناشارنەوە كە نیگەرانن لەوەی كازمی سەرۆكایەتی حكومەتی وەرگرتووە، تەنانەت بەشێك لەو گروپانە بە "بەكرێگیراوی ئەمریكی" وەسفیان كردووە، كە یارمەتی كوژرانی قاسم سولەیمانی ئێرانی و ئەبومەهدی موهەندیس-ی داوە.
"بەڵام سەبارەت بە تاران، سود لەسەرۆك وەزیرانێك دەبینێت كە بتوانێت بەشێوەیەكی بونیادنەرانە مامەڵە لەگەڵ واشنتۆن بكات، دوای چەند كاتژمێر لەوەرگرتنی پۆستەكەی واشنتۆن دەستپێشخەریەكی كرد و رێگەی دا بۆ ماوەی ١٢٠ رۆژی تر غاز و كارەبا لەئێران بكرێت، بەرپرسێكی نزیك لەكازمی پێی وایە ئەو سازشەی ویلایەتە یەكگرتووەكان وەك گوریسی رزگاركەر وایە بۆ ئێران، بەوپێیەی ئێران ڕووبەڕووی فشاری گەورەی ئابوری بۆتەوە بەهۆی سزاكانی ئەمریكاوە، هەروەها ئەو سزایانە دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دۆخەكەیان لە ئێران ئاڵۆزتر كرد، رۆژنامە ئەمریكیەكە لە راپۆرتەكەیدا ئەوەی ڕوونكردۆتەوە".
سەرباری ئەوە ئێران پشت بە توانای كازمی دەبەستێت، لە سود وەرگرتن لە نیازپاكی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ پشتیوانیكردنی ئابوری عێراق كە وەك دەرچەك وایە بۆ كۆمپانیا ئێرانییەكان.