06:46 - 01/06/2020
ئایا مستەفا كازمی دەتوانێت لە بواری حەشدی شەعبیدا بپەڕێتەوە؟
پەیمانگەی واشنتن بۆ توێژینەوە،
توێژینەوەیەکی سێ توێژەری بڵاوکردووەتەوە، دەربارەی ئایندەی حەشدی شەعبی لە عێراق،
دوای هاتنی مستەفا کازمی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق.
توێژەران، مایکڵ نایتس، حمدی مالک، ئەیمەن جواد، توێژینەوەیان
لەسەر ئایندەی حەشی شەعبی کردووە، (رێزلێنان بە بێ لەخۆگرتن، ئایندەی حەشدی شەعبی
لە عێراق) ناونیشانی توێژینەوەکەیە. بهبڕواى توێژهران ئاڵنگارى زۆر لهبهردهم
پرۆسهى لهخۆگرتنى حهشد ههیه و بهپێویستى دهزانن به رێزهوه و به نهرمیى
كار لهسهر تێكهڵكردنى ئهو هێزانه بكرێت لهگهڵ سوپا.
توێژهران ئاماژهیان به ناكۆكى و دابهشبوونى قوڵى نێو هێزهكانى
حهشدى شهعبى كردووه، بهجۆرێك ئهو ناكۆكییهش بهربهستێكى دیكهى تێكهڵكردنیانه
و سهركردایهتیكردنیان و بهڕێوهبردنیان كارێكى گرانه.
توێژەران پێیانه وایە، دەبێت حکومەت بە نەرمی و رێزلێنانەوە
حەشدی شەعبی لە خۆبگرێت، تا ئێستا ئەمە بەدینەهاتووە جگە لە بەشێکی کەم نەبێت، وە
ئەمە باشترین رێگەیە بۆ بەدیهێنانی بەشی دووەمی چاکسازی لەسەرخۆ لە کەرتی ئەمنی،
لەگەڵ بڕیاری لەخۆگرتنی حەشدی شەعبی لە ماوەیەکی نزیکدا. بە ئامانجی راگرتنیان و
دانانی چەک و تێکەڵکردنەوەیان.
توێژینەوەکە ئاماژەی بەوەکردووە، یەکێک لە گەورەترین
ئاڵنگارییەکان کە دێتە پێش سەرکردایەتیکردنی حەشدی شەعبی و داوەریکردنە لە پرۆسەی
تێکەڵکردنیان بە سوپا.
ئەم هێزانە لە رابردوودا دەسەڵاتی خۆیان بەکارهێناوە و
ئۆپەراسیۆنەکانیان جێبەجێکردووە بێ ئاگاداری سوپای عێراق، هاوکات لەمانگی تشرینی
دووەمی ساڵی رابردوو سەرکردە دیارەکانی حەشد تێوەگلاون لە کوشتنی خۆپیشاندەران وە
دەستگیرکردنی خۆپیشاندەران بەشێوەیەکی نایاسایی.
قۆناغێکی دیکە بە بڕوای توێژەران، پرۆسەی دووبارە بڵاوبوونەوەی
پلە بە پلە و گەڕانەوەی ئەو هێزانەیە بۆ گۆڕەپانەکان، وە پابەندبوونیانە بە
راهێنانەکان کە لەلایەن هێزێکی پیشەییەوە راهێنانیان پێ بکرێت.
سەبارەت بە لیواکانی سەر بە مەرجەعیەتی باڵای شیعەکان کە ئێستا
پابەندی فەرمانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانن. توێژینەوەکە ئەماژەی
بەوەکردووە، نزیکەی ١٨ هەزار چەکداری حەشد، لە خزمەتی سەربازی و دەیان هەزار لە
ریزى یەدەگەکان، لە فیرقەی عەباس، لەگەڵ وەزارەتی بەرگری هەماهەنگییان کردووە
لەهەموو بوارەکان.
بەبڕوای توێژەران، ناکۆکی لەنێوان ئەم گروپانەی نزیک لە
مەرجەعیەت و گروپە لایەندارەکانی ئێرانی نێو حەشدی شەعبی بەردەوام دەبێت، تەنانەت
پێش کوشتنی ئەبو مەهدی موهەندیس لە کانوونی دووەمی ئەمساڵ، لیواکانی نزیک لە
سیستانی هەوڵی لابردنی فەرماندەی گشتی حەشدیان دەدا. ئهم ناكۆكییهش ئاستهنگێكى
دیكهى تێكهڵكردنى هێزهكانه.
هەروەک دوای مردنی موهەندیس، ناکۆکی توند هەبوو لەسەر ئەو ناوەی
دەبێتە شوێنگرەوەی موهەندیس، بەتایبەت لەسەر ناوی ئەبو فدک کە کەتیبەکانی حزبوڵا
داکۆکییان دەکرد، لەسەر ناوەکەی و لەکۆتاییدا پۆستەکەی وەرگرت.
ئاماژە بەوەشکراوە، ژمارەیەک لە کەتیبەکانی حەشدی شەعبی
ناسنامەی دوو رەگیان هەڵگرتووە، لەنێوان کەتیبە نەیارەکانی ئێران و ئەو لیوایانەی
کە تۆمارکراون لەسوپای عیراق بە فەرمی.
کەتیبە لایهندارەکانی ئێران تا ئێستا دوودڵ نین لە
تاوانبارکردنی بوونی ئەمریکا و بە داگیرکار وەسفیان دەکەن، لەگەڵ ئەوەشدا کەتیبە
فەرمییەکان مەترسی لەسەر خۆیان دروست دەکەن، ئەگەر هەر هێرش دژی بەرژەوەندییەکانی
ئەمریکا ئەنجام بدەن.
لەلایەکی دیکەوە بەشی دووەمی حەشد کە زیاتر پەیوەستن بە
مەرجەعیەت، بەڵام بەرژەوەندی هاوبەشیان لەگەڵ ئێران بەردەوامە، بۆنمونە هاوڕان
لەسەر پاراستنی بوونی هێزەکانی حەشدی شەعبی لەسەر سنوری سوریا، بەڵام پابەندنین بۆ
بەڕێوەبردنیان بە رەهایی لەلایەن سوپای
پاسدارانی ئێرانەوە.