02:57 - 21/05/2020
شه‌ڕى به‌ده‌ستهێنانى كورسى وه‌زاره‌تى نه‌وت گه‌رمه
له‌نێو كورسییه پڕنه‌كراوه‌كانى كابینه‌كه‌ى مسته‌فا كازمى، شه‌ڕ له‌سه‌ر كورسى وه‌زاره‌تى نه‌وت له هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كانى دیكه گه‌رمتره، به‌سره كه سه‌رچاوه‌ى بژێوى "سه‌دا ٧٠"خه‌ڵكى عێراقه، سازش له‌سه‌ر ئه‌م وه‌زاره‌ته ناكات، هه‌ر لایه‌نێكى شیعى له‌په‌ناى خواستى ئه‌و شاره بۆ وه‌رگرتنى وه‌زیرى نه‌وت، ده‌یه‌وێت كه‌سێكى نزیك له‌خۆى له‌سه‌ر كورسییه‌كه دابنیشێت.
حزبه سیاسییه‌كانى عێراق سه‌ره‌ڕاى فشارى زۆرى شه‌قام و شه‌ش مانگ خۆپیشاندان، پاشه‌كشه‌یان نه‌كرد له پشك پشكێنه، كابینه‌كه‌ى كازمیى هه‌موو پارچه‌كانى به‌ش به‌شكراوه. شه‌ڕى چڕینى وه‌زاره‌تى نه‌وت، دوایین مانۆڕى حزبه‌كانه.
نوێنه‌رانى به‌سره له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، پێداگرى ده‌كه‌ن كه وه‌زیرى نه‌وت ده‌بێت به‌سره‌یى ده‌بێت، حزبه‌كان له‌سه‌ر ئه‌مه گرفتیان نییه، به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌وه چ به‌سره‌ییه‌ك بێت؟ ناكۆكن، ٢٤ په‌رله‌مانتارى به‌سرە پێنج ناویان پێشكه‌ش كرد بۆ ئه‌وه‌ى یه‌كێكیان ببێته وه‌زیر به‌ڵام هێشتا ناكۆكییه‌كان نه‌یانهێشت دانیشتنى په‌رله‌مان بكرێت، بۆ پڕكردنه‌وه‌ى كورسییه به‌تاڵه‌كان.
به‌گوته‌ى عه‌بد عون عه‌بادى په‌رله‌مانتارى به‌سره، پێنج ناویان ئاماده‌كردووه بۆ پۆسته‌كه، كاندیده‌كان كه‌سانى سه‌ربه‌خۆن و ئینتیمایان نییه بۆ هیچ لایه‌نێكى سیاسى. به‌ڵام ناكۆكى هه‌یه و تێبینى له‌سه‌ر هه‌ندێك كاندید هه‌یه.
بڕیاربوو پێش جه‌ژنى ره‌مه‌زان، ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بۆ ده‌نگدان به كاندیدى وه‌زاره‌ته به‌تاڵه‌كانى كابینه‌كه‌ى كازمیى كۆببێته‌وه، به‌ڵام به‌هۆى ناكۆكى و رێكنه‌كه‌وتنى لایه‌نه‌كانه‌وه كۆبوونه‌وه‌كه دواكه‌وت. به‌گوته‌ى به‌شێك له په‌رله‌مانتاران رێكنه‌كه‌وتن له‌سه‌ر وه‌زاره‌تى نه‌وت، هۆكارى دواكه‌وتنى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بووه.
به‌شیر حه‌داد جێگرى دووه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران رایگه‌یاند، هۆكارى دواكه‌وتنى كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان، ناكۆكى لایه‌نه‌كانه له‌سه‌ر وه‌زاره‌ته به‌تاڵه‌كان. به‌گوته‌ى حه‌داد ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ئاماده‌یه بۆ دوو كۆبوونه‌وه‌ى تایبه‌ت دواى جه‌ژن، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ تێپه‌ڕاندنى بوودجه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌كى دیكه بۆ پڕكردنه‌وه‌ى وه‌زاره‌ته‌كان.
جێگرى دووه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران پێى وایه، دره‌نگكه‌وتنى ده‌نگدان له‌سه‌ر كاندیدى وه‌زاره‌ته به‌تاڵه‌كان، بوونى ناكۆكى له‌سه‌ر ئه‌و پۆستانه ئاشكرا ده‌كات. داواى له حزبه‌كان كرد په‌له بكه‌ن له رێككه‌وتن و پێشكه‌شكردنى كاندیدى ئه‌و وه‌زاره‌تانه.
عامر فایز ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران رایگه‌یان، ئه‌ندامانى به‌سرە، رێككه‌وتنێكیان هه‌یه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران، كه ده‌بێت وه‌زیرى نه‌وت بۆ كه‌سێكى به‌سره‌یى پیشه‌یى و به‌توانابێت"مه‌عقول نییه، به‌سره كۆڵه‌كه‌ى ئابوورى عێراقه، زۆرترین نه‌وتى لێیه، به‌ڵام نوێنه‌رێكى نه‌بێت له پێكهاته‌ى كابینه‌ى حكومه‌ت".
فایز ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، گفتوگۆكان تا ئێستا به‌رده‌وامن له‌نێوان نوێنه‌رانى به‌سره له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، بۆ گه‌یشتن به ئه‌نجامى كۆتایى بۆ دیاریكردنى كه‌سێك بۆ سه‌ر كورسى وه‌زاره‌تى نه‌وت."ده‌بێت كه‌سێكى ناحزبى و سه‌ربه‌خۆ بێت، توانا‌و شاره‌زایى هه‌بێت و پسپۆڕ بێت".
كوتله‌ى سائیرونى موقته‌دا سه‌در زۆرترین سه‌رنج و تێبینى هه‌یه، له‌سه‌ر پڕكردنه‌وه‌ى حه‌وت وه‌زاره‌ته به‌تاڵه‌كه‌ى كابینه‌كه‌ى كازمیى. سه‌عران عه‌بید ئه‌ندامى فراكسیۆنه‌كه ده‌ڵێت، بابه‌تى وه‌زاره‌تى نه‌وت په‌یوه‌سته به په‌رله‌مانتاره‌كانى پارێزگاى به‌سره، رێككه‌وتنێكى مه‌بده‌ئى هه‌یه بۆ كاندیدكردنى سێ كه‌س له پارێزگاى به‌سره، تا یه‌كێك له‌وان دیارى بكرێت بۆ پۆستى وه‌زاره‌تى نه‌وت.
بانگه‌شه‌ى حزبه‌كان بۆ به‌خشینى پۆستى وه‌زاره‌تى نه‌وت ره‌خنه‌ى زۆرى له‌سه‌ره، به‌شێك له په‌رله‌مانتاران پێیان وایه لایه‌نه‌كان خواستى ره‌واى خه‌ڵكى شاره‌كه به‌كارده‌هێنن بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان.
باسم خه‌شان ئه‌ندام په‌رله‌مانى سه‌ربه‌خۆ له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ده‌ڵێت، كوتله سیاسییه‌كان ده‌ستبه‌ردارى پشك پشكێنه نابن، ئه‌وه فێڵكردنه له داواكارییه‌كانى خه‌ڵكى خۆپیشانده‌ر.
خه‌شان ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، هێزه سیاسییه‌كان هه‌وڵى به‌ده‌ستهێنانى وه‌زاره‌ته‌كان و مامەڵە به موڵكه‌كانه‌وه ده‌که‌ن، له‌رێگه‌ى قسه‌كردن به‌ناوى پارێزگاكانه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ى حزبه سونییه‌كانه‌وه به‌ناوى شاره ئازادكراوه‌كانه‌وه قسه‌ده‌كه‌ن و ئه‌وه ئێستاش شیعه‌كان به‌ناوى به‌سره‌وه قسه ده‌كه‌ن.
باسیله‌وه‌شكردووه، پارێزگاى به‌سه‌ر به سه‌رچاوه‌ى بژێوى زیاتر له‌سه‌دا ٧٠ى خه‌ڵكى عێراق هه‌ژمار ده‌كرێت، ده‌وڵه‌مه‌ندترین پارێزگایه، به‌ڵام تا ئێستا تۆڕى ئاوى پاكى خواردنه‌وه‌ى نییه، سه‌رچاوه‌یه‌كى نییه بۆ وزه، له‌به‌رئه‌وه‌ى خێروبێرەكه‌ى له‌لایه‌ن حزبه‌كانه‌وه ده‌دزرێت.
ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، له حه‌وتى مانگى رابردوو ده‌نگیدا له‌سه‌ر كابینه‌كه‌ى مسته‌فا كازمى و ١٥ وه‌زاره‌تى كابینه‌كه‌ى په‌سه‌ندكرد، پێنج كاندیدى ره‌تكرانه‌وه‌و دوو وه‌زاره‌تیش كاندیدیان پێشكه‌ش نه‌كرابوو، بۆیه بۆیه حه‌وت وه‌زاره‌ت به به‌تاڵ ماوه‌ته‌وه‌و به وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه‌ده‌برێن.