04:44 - 20/05/2020
داعش لەسەر ئێزیدییەکان دادگاییده‌كرێت
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌ڵگه‌ى نوێى كۆكردووه‌ته‌وه، بۆ دادگاییكردنى ئه‌ندامانى داعش، به تۆمه‌تى ئه‌نجامدانى تاوانى جه‌نگ، دژى پێكهاته‌ى ئاینیى ئێزیدییه‌كان و تاوانه‌كانى دیكه‌ى رێكخراوه‌كه له عێراق.
تیمى لێكۆڵینه‌وه‌ى سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، به‌ره‌وپێشچوونى نوێ ده‌ركه‌وتووه لە كۆكردنه‌وه‌ى به‌ڵگه‌كان بۆ دادگاییكردنى داعش، له‌نێو ئه‌و به‌ڵگانه‌دا كه له‌سه‌رچاوه‌ى نوێوه ده‌ستیان كه‌وتووه، دوو ملیۆن به‌ڵگه‌ى په‌یوه‌ندى ته‌له‌فۆنى هه‌یه.
تیمه‌كه پێى وایه، به‌وه‌ش هه‌وڵه‌كان بۆ دادگاییكردنى ئه‌ندام و چه‌كدارانى داعش سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت، له‌سه‌ر تاوانى جه‌نگ، دژ به كه‌مینه ئێزیدییه‌كان له ساڵى ٢٠١٤.
ئه‌و تیمه ده‌ڵێت، به كۆكردنه‌وه‌ى به‌ڵگه تازه‌كان پێشكه‌وتن له ره‌وتى لێكۆڵینه‌وه‌كان روویداوه، له تاوانی كوشتنى به كۆمه‌ڵى خوێندكاره سه‌ربازییه‌كانى سه‌ربازگه‌ى ئه‌كادیمى سپایكه‌ر له تكریت، له مانگى شه‌شى ٢٠١٤ و هه‌روه‌ها تاوانه‌كانى رێكخراوه‌كه له موسڵ له ساڵه‌كانى ٢٠١٤ بۆ ٢٠١٦.
له راپۆرتێكدا بۆ ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، تیمى لێكۆڵینه‌وه ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، به‌رده‌وام ده‌بن له كاركردن له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراقى، تایبه‌ت به ده‌رچواندنى یاساى په‌یوه‌ندیدار كه رێگه بدات به‌و وڵاته دادگایى تۆمه‌تباره‌كان بكات له رێكخراوى داعش، به تۆمه‌تى ئه‌نجامدانى تاوانى جه‌نگ و تاوانى دژ به مرۆڤایه‌تى و كۆمه‌ڵكوژى.
به‌پێى راپۆرته‌كه، مانگى داهاتوو تیمى لێكۆڵینه‌وه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، كاره‌كانى چڕده‌كاته‌وه له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراق، بۆ سودبینین له‌م ده‌رفه‌ته، به ئامانجى گره‌نتى ئه‌وه‌ى ده‌ست به رێوشوێنه خۆجێییه‌كان بكرێت، له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌و به‌ڵگانه‌ى كۆكراونه‌ته‌وه.
رێكخراوى داعش له مانگى ئابى ٢٠١٤ هێرشى كرده سه‌ر شه‌نگال و ٤٠٠ هه‌زار كوردى ئێزیدى ئاواره‌بوون، هه‌زاران كه‌س تا ئێستا بێسه‌روشوێنن، ئافره‌تانى ئێزیدى به كۆیله‌كران و كڕین و فرۆشتنیان پێوه‌كراو ده‌ستدرێژییان كرایه‌سه‌ر و پیاوه‌كانیان كوشتن. چه‌ندین تاوانى دیكه‌ى وه‌ك سه‌رپه‌ڕاندن و سوتاندنى مرۆڤیان ئه‌نجامدا.
له مانگى ٩ی ٢٠١٧ ئه‌نجومه‌نى ئاسایش به كۆى ده‌نگ بڕیاریدا، به پێكهێنانى تیمێكى لێكۆڵینه‌وه، تا هاوكارى عێراق بكه‌ن بۆ پاراستنى به‌ڵگه‌كان، بۆ سه‌ركه‌وتنى پرۆسه‌ى لێپرسینه‌وه.
به‌پێى نوێترین راپۆرتى تیمه لێكۆڵه‌ره‌كه، كاره‌كانیان ئه‌نجامى هه‌ماهه‌نگییه‌كى فراوان بووه له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى عێراق و ده‌زگائه‌منییه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هه‌واڵگرى سه‌ربازیى، بۆیه ئێستا له ساتێكى هه‌ستیارى كاره‌كه‌دان".
لێكۆڵه‌ران سه‌باره‌ت به كاره‌كانیان ئه‌وه‌یان روونكردووه‌ته‌وه، كه به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ دادگاى عێراقى ده‌ستیان گه‌یشتووه به تۆمارى په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كان و له‌گه‌ڵ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان، شیكردنه‌وه‌یان بۆ ئه‌و په‌یوه‌ندییانه كردووه كه له هاند و سیمكارته ده‌ستبه‌سه‌ردا گیراوه‌كاندایه، وه ئامێرى گه‌وره‌ى هه‌ڵگرتنى فایل كه داعش پێشتر به‌كاریان هێناوه.
تیمى لێكۆڵینه‌وه ده‌ڵێن، كۆمه‌ڵێكى فراوان له به‌ڵگه‌ى ناوخۆییان له‌سه‌ر داعش ده‌ستكه‌وتووه، كه په‌یوه‌ندى ته‌له‌فۆنى و ڤیدیۆ و وێنه‌ن.
تیمى لێكۆڵینه‌وه ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن، كه هه‌ڵده‌ستن به دیاریكردنى به‌ڵگه‌كان، و دانانى به‌ڵگه‌كان به‌شێوه‌یه‌كى ژماره‌یى لاى ده‌سه‌ڵاته فه‌رمییه‌كانى عێراق، كه ده‌بێت بیپارێزن، هه‌روه‌ها داواش ده‌كه‌ن به‌ڵگه‌كان به‌شێوه‌یه‌كى باش به‌كاربهێندرێت و به‌ڕێوه‌ببرێن.
سه‌باره‌ت به لێكۆڵینه‌وه‌كان له هێرشى تاوانكارى داعش بۆ سه‌ر ئێزیدییه‌كان له ناوچه‌ى شنگال، تیمى لێكۆڵینه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایش باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، زیاتر له دوو ملیۆن به‌ڵگه‌یان وه‌رگرتووه.
تیمه‌كه بۆ ماوه‌یه‌ك خزمه‌تگوزارى په‌یوه‌ندى ته‌له‌فۆنییان دابینكردووه له چه‌ند ناوچه‌ى جوگرافى كه په‌یوه‌ندیدارن به لێكۆڵینه‌وه‌كان، ئه‌وه‌ى به ده‌ستهێنراوه هه‌لێكى گه‌وه‌ره‌یه، بۆ سه‌ركه‌وتنى دۆسیه‌ى دادگاییكردنى داعش له‌سه‌ر تاوانه‌كانى ئه‌و رێكخراوه.