03:18 - 19/05/2020
لە پەتای كۆرۆناوە بۆ پەیدابوونەوەی ئەنفلۆنزای باڵندە
لە كاتێكدا هێشتا پەتای كۆرۆنا دەستبەرداری عێراق و ناوچەكەو جیهانیش نەبووەو رۆژانە خەڵك توشی ڤایرۆسی كۆڤید 19 دەبێـت و ئامارەكان باس لەوە دەكەن تا دێت قوربانیەكانی بەرەو هەڵكشان دەچێت، لە ئێستادا باس لەوەش دەكرێت كە ئەنفلۆنزای باڵندە بۆ جارێكی دیكە لە عێراق سەری هەڵداوەتەوە مه‌ترسی ئه‌وه ده‌كرێت كه ئه‌و په‌تایه بڵاو ببێته‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی له ساڵی 1918-1919 په‌تای ئه‌نفله‌وه‌نزای ئیسپانی بووه هۆی مردنی 20-40 ملیۆن كه‌س ، وه له ساڵی 1957 په‌تای ئه‌نفله‌وه‌نزای ئاسیه‌وی بووه هۆی مردنی 4 ملۆن كه‌س ، وه په‌تای ئه‌نفله‌وه‌نزای هۆنگ كۆنگ له ساڵی 1968 بووه هۆی مردنی یه‌ك ملیۆن كه‌س، هەربۆیە گرنگە بە بایەخەوە لەو دۆخە نوێیە بڕوانرێت و بە بەرچاو ڕوونیەوە ڕووبەڕووی ئەو ڤایرۆسە ببینەوە، خۆ لانی كەم دەتوانین خۆپارێزیی بكەین، بێگومان ئەوەش نایەتە دی تا زانیای تەواومان لەوبارەیەوە نەبێـت.
بۆ ئەو مەبەستە ئەمڕۆ 19/5/2020 حكومەتی عێراق گواستنەوەو بازرگانی كردنی مریشكی لەنێوان پارێزگاكاندا بۆ كاتێكی نادیار ڕاگرتووە، بەهۆی ئەوەی ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای باڵندە(H5N8) لە یەكێك لە كێڵگە پەلەورییەكانی ناوچەی ئاسكی كەڵەكی پارێزگای موسڵ دەركەوتووە.
حەمید نایف وتەبێژیی وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق بە میدیاكانی ڕاگەیاندووە هەرچەندە دۆخەكە لەژێر كۆنترۆڵدایە، بەڵام كڕین و فرۆش و هاتوچۆپێكردنی هەموو باڵندەیەك لەنێوان پارێزگاكانی عێراقدا قەدەغەیە، وتە بێژەكەی وەزارەت گوتوشیەتی بۆ ڕێگری كردن لە بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە 60 هەزار مریشكی ئە كێڵگەیەیان سوتاندووە.
نایف باسی لەوەش كردووە كە بە هۆی باڵندە كۆچەرییەكانی وڵاتانی دیكەوە ڤایرۆسەكە گوازراوەتەوە بۆ عێراق و بە پێی ڕاپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئێستا لە 38 وڵاتی جیهاندا ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای باڵندە بوونی هەیە و بەیەكێك لە نەخۆشییە گوازراوەكان دادەنرێت.
دكتۆر مەهدی القیسی بریكاری وەزارەتی كشتوكاڵ داوای لە خاوەن كێڵگەكانی پەلەوركردووە كە بەوردی چاودێریی دۆخی كیڵگەكانیان بكەن و لە كاتی ئەگەری هەر حاڵەتێك یان دەركەوتنی نیشانەكانیدا بە خێرایی لایەنی پەیوەندیداری ناوچەكەیان ئاگادار بكەنەوە، بۆ ئەوەی ئاسایشی خۆراكی عێراق تێكنەچێت و بتوانین دۆخەكە كۆنترۆڵ بكەین.
ئەوەی جێگەی دڵخۆشییە ئەو پزیشكە بەرپرسەی وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق ڕایگەیاندووە ماوەی 7 ساڵیشە ڤایرۆسەكە نەگوازراوەتەوە بۆ مرۆڤ، بەڵام لە پێشووتردا لە عێراق 1200 حاڵەتی تووش بوون هەبووە و بەهۆی بەریەك كەوتنی مرۆڤ لەگەڵ باڵندەكانەوەو بووەو لە ڕێگەی دەم و چاوو لووتەوە گوازراوەتەوە، بە پێی ڕاپۆرتە پزیشكیەكان ئەو باڵندانەی كە تووشی نەخۆشییەكە دەبن بەهیچ شێوەیەك گۆشتیان ناخورێت و دەبێت بسوتێنرێن.
ئه‌نفلۆنزای باڵندهچییە؟
په‌تایه‌كی ڤایرۆسی درمی (معدی)یه له بنه‌ڕه‌تدا توشی باڵنده ده‌بێت و چه‌ندین جۆری هه‌یه وه پۆلینی جۆره‌كانی ئه‌م ڤایرۆسه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ژماره‌ی پڕۆتینی (Hem agglutinin/H-Neuraminidase/N) H&N وه له جۆره‌كانی ئه‌م ڤایرۆسه كه ده‌بێته هۆی نه‌خۆشی ئه‌نفله‌وه‌نزای باڵنده وه ئاده‌میزادیشی گرتۆته‌وه ، باڵنده‌ی كێوی هه‌ڵگری ئه‌م ڤایرۆسه‌یه و هۆی سه‌ره‌كی گواستنه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه‌یه بۆ په‌له‌وه‌ری ماڵی.
چۆن دەگوازرێتەوە؟
ڤایرۆسه‌كه له په‌له‌وره‌وه به هۆی جیقنه و لیك دێته ده‌ره‌وه و به‌هۆی هه‌واش ده‌گوازرێته‌وه هه‌روه‌ها له گۆشتی باڵنده‌ی سه‌ربڕاو وه (سه‌ربڕاوی نوێ و وبه‌ستراو) دا هه‌ی (چونكه پله نزمه‌كانی گه‌رمی ژینگه‌یه‌كی له‌بارن بۆ مانه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه له ژیان) و بە پلەی سەرمای زۆریش ئەو ڤایرۆسە لەناو ناچێت . وه هێلكه‌ش ناوه‌ندێكی دیكه‌یه بۆ گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسی ئه‌نفله‌وه‌نزای باڵنده كه له‌ناو هێلكه‌ی په‌له‌وه‌ری تووشبوودا هه‌یه وه هه‌روه‌ها له سه‌ر ڕوكه‌ش ( توێكڵ)ی ده‌ره‌وه‌ی هێلكه .
گوندنشینەكان مەترسییان زۆرترە
بە پێ ئامارە پێشووەكان و توێژینەوە زانستسیەكان به‌شی زۆری تووشبوان له ناو ئاده‌میزاددا به په‌تای ئه‌نفله‌وه‌نزای باڵنده ئه‌وانه بوون كه له لادێ یه‌كان په‌له‌وه‌ر له ماڵه‌وه یان له نزیك ماڵه‌كانیان به‌خێو ده‌كه‌ن واته به‌ركه‌وتنی ڕاسته‌وخۆ یان به‌ركه‌وتنی به‌و شوێن و مه‌وادانه‌ی كه پیس بووه به ڤایرۆسی ئه‌نفله‌وه‌نزای باڵنده هەبووە، ئەوانەشی كە لەنێو شارەكاندان و جۆرێك یان چەند جۆرێك باڵندەبەخێو دەكەن هەمان مەترسییان لەسەرە، ئەوە سەرەڕای خاوەن كێڵگە پەلەوەرییەكان و ئەو كرێكارانەی كاری گواستنەوە دەكەن، یان ئەوانەی كە كاری فرۆشتنی پەلەوەر دەكەن بە زیندوویی یان بە بەستراوی.
نیشانەی هاوبەشی مرۆڤ و باڵندە:
لێكچونێكی زۆر هه‌یه له نێوان نیشانه‌كانی توشبوون به ئه‌نفله‌وه‌نزای باڵنده و جۆره‌كانی تری ئه‌نفله‌وه‌نزای ئاسایی مرۆڤ ، له‌وانه‌ش تا (واته به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی) و كۆخه، هه‌وكردنی قورگ، ئازار له ماسولكه‌كان .
له‌گه‌ڵ به‌ره‌وپێشچوونی نه‌خۆشیه‌كه گرفتی ته‌نگه نه‌فه‌سی و هه‌وكردنی سییه‌كانیشی لێ ده‌كه‌وێته‌وه . وه به‌هێزی توشبوون به‌م په‌تایه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چۆنیه‌تی كۆئه‌ندامی به‌رگری له یه‌كێكه‌وه بۆ یه‌كێكی تر وه توشبوونی له‌وەو‌پێش . وه نیشانه‌كانی ئه‌نفله‌وه‌نزای باڵنده له‌سه‌ر په‌له‌وه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ توشبوون له ڤایرۆس به ڕێژه‌یه‌كی نزم (Low pathogenic virus/LPV) كه تێیدا په‌ڕی په‌له‌وه‌ر بڵاو ده‌بێتەوە (فش ده‌بێت)، به‌رهه‌مهێنانی له هێلكه كه‌م ده‌بێته‌وه به‌ڵام توشبوون به ڤاپیرۆس به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رز (Highly pathogenic virus/HPV) كه زۆر مه‌ترسی دار ده‌بێته هۆی :
1-ئه‌ستوور بوونی سه‌ر و پۆپیتهو قاچه‌كانی باڵنده‌كه .
2-ته‌مبه‌ڵی وكه‌م خواردن .
3-ده‌ركه‌وتنی په‌ڵه‌ی ڕه‌نگ ئه‌رخه‌وانی به‌لای ڕه‌نگی شین له سه‌ر پۆپیته.
4-هاتنه خواره‌وه‌ی چڵم له كونه لوته‌كانی باڵندە.
5-كه‌م بوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی هێلكه.
6-به‌رهه‌مهێنانی هێلكه‌ی بێ په‌ڵكی ده‌ره‌وه و به قه‌باره و شێوه جیاواز .
په‌تایه‌كه زۆر به زووی بڵاو ده‌بێته‌وه وده‌بێته هۆی مردنی ژماره‌یه‌كی زۆر له په‌له‌وه‌ر .
مەترسییە گەورەكە چییە؟
هەرچەندە باس لەوە دەكرێت ئەم جۆرە ڤایرۆسەی باڵندە ناگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ بەڵام مه‌ترسی هه‌ره گه‌وره‌ی پسپۆان ئه‌وه‌یه كه ئه‌م ڤایرۆسه یه‌كبگرێت له‌گه‌ڵ یه‌كێك له ڤایرۆسه‌كانی ئه‌نفله‌وه‌نزای كه توشی مرۆڤ ده‌بێت وه پێكه‌وه جۆرێكی تازه له‌و ڤایرۆسه دروست بێت كه له مرۆڤێكه‌وه بگوازرێته‌وه بۆ مرۆڤێكی دی .
پسپۆڕان باسیان لەوە كردووە ئه‌گه‌ری یه‌كگرتن هه‌یه له كاتی توشبونی مرۆڤێكی نه‌خۆش به ڤایرۆسی ئه‌نفله‌وه‌نزا به ڤایرۆسی ئه‌نفله‌وه‌نزای باڵنده . وه گۆڕانی ئه‌نفله‌وه‌نزا (H5N1) به ڕێگای (Anti-gen Drift) یان به ڕێگای (Anti-gen Sift) ده‌بێت .
وه هه‌رچه‌نده توشبوون به دوو جۆر ڤایرۆس زیاد بێت ئه‌گه‌ری تریش یان دروست بوونی وێنه‌ی تازه‌ی ڤایرۆس زیاد ده‌بێت و ئەوەش مەترسی گەورەتر بەدوای خۆیدا دەهێنێت.
بۆ خۆپاراستن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م په‌تایه له ناو په‌له‌وه و پڕۆژه‌كانی په‌له‌وه‌ر پێویسته :
1- نه‌گه‌یشتنی باڵنده بۆ ناو هۆڵه‌كان و شوێنی به‌خێوكردنی په‌له‌وه‌ر ئه‌وه‌ش به كونبڕ كردن و ته‌لبه‌ند كردنی په‌نجه‌ره‌كان و نه‌كردنه‌وه‌ی ده‌رگاكان ته‌نها له كاتی پێویستدا نەبێـت .
2- به‌خێونه‌كردنی دوو جۆر له په‌له‌وه‌ر له یه‌ك شوێن ، بۆ ئه‌وه‌ی زاوزێ نه‌بێت و جۆره ڤایرۆسێكی تازه نه‌یه‌ته كایه‌وه . وه هه‌روه‌ها مراوی ماڵی زۆر مه‌ترسی داره چونكه ده‌توانێ ڤایرۆسه‌كه هه‌ڵ بگرێ و بڵاوی بكاته‌وه بێ ئه‌وه‌ی نیشانه‌ی نه‌خۆشی لێ ده‌ركه‌وێ .
3- شاردنه‌وه‌ی په‌له‌وه‌ری مردوو یان پاشماوه‌ی هێلكه وه فه‌رشه‌ی پڕۆژه‌كان به ژێر گڵ كردنیان له قوڵایه‌كی باش له ژێر زه‌وی .
4- نه‌هێنانی جوجكه و هێلكه و ئالیك له‌و ووڵاتانه‌ی كه ئه‌م په‌تایه‌ی لێ ده‌ركه‌وتووه .
5- پاككردنه‌وه‌ی هۆڵه‌كان و شوێنه‌كانی په‌له‌وه‌ر به ماده پاككه‌ره‌وه به‌هێزه‌كان .
6- په‌یڕه‌وكردنی یاسا و ڕێساكان و ڕێنماییه به‌یته‌ری و هونه‌ریه‌كان.
7. ئاگاداركردنه‌وه‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له كاتی ڕودانی مردنی زۆری په‌له‌وه‌ر و هه‌ر حاڵەتێكی نائاسایی.
ئاده‌میزاد چۆن خۆی بپارێزێت ؟
1-خواردنی گۆشتی مریشك و پهلهوهرئاساییە، هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نیه كه كه‌س توشی ئه‌م په‌تایه بوبێت له ڕێگای خواردنی گۆشتی مریشك یان باڵندەوە بە مه‌رجێك گۆشته‌كه جوان بوكوڵینرێت یان ببرژێت چونكه ڤایرۆسی ئه‌نفله‌وه‌نزای باڵنده ته‌نانه‌ت جۆی (H5N1) كه هۆكاری سه‌ره‌كی په‌تای ئه‌نفله‌وه‌نزای باڵنده‌یه جۆری (أ)ە زۆر هه‌ستیاره به گه‌رما وه له پله‌كانی گه‌رمای 70س و به‌سه‌ره‌وه ئه‌م ڤایرۆسه ده‌مرێت ، هه‌ر گۆشتێك پله‌ی گه‌رمی گه‌یشتبێته پله‌ی كوڵان هیچ مه‌ترسی لێ ناكرێت .
لێره‌دا ده‌بێ ئاماژه به‌وه بكه‌ین و ئاگاداری ئه‌وه بین كه له كاتی كوڵان یان برژاندنی گۆشتی مریشك هه‌موو جێگایه‌كی گۆشته‌كه بگاته ئه‌م پله‌یه به‌تایبه‌تی له كاتی برژانی یان سووركردنه‌وه‌ی مریشكی ساغ ده‌بێت ناوه‌وه‌ی گۆشته‌كه باش سووربوبێته‌وه .
2-له‌كاتی هه‌ڵگرتن و ئاماده‌كردن و وورد كردنی گۆشتی مریشك ده‌بێت ڕه‌چاوی ئه‌م خاڵانه بكه‌ن:
أ-شوشتنه‌وه‌ی ده‌ست به جوانی به ماده‌ی پاك كه‌ره‌وه و صابون وه هێشتنه‌وه‌ی كه‌فه‌كه به‌لای كه‌می بۆ ماوه‌ی 20 چركه وه جوانشوشتنی كه‌لێنی په‌نجه‌كان و ژێر نینۆك زۆر پێویسته .
ب-شوشتنه‌وه‌ی جێگای ووردكردن و چوقۆ و هه‌موو ئه‌و جێگا و شتانه‌ی كه گۆشته‌كه به‌ری كه‌وتووه به تایت و مه‌وادی پاك كه‌ره‌وه به شێوه‌یه‌كی زۆر باش و به ئاوی گه‌رم .
ت-مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ په‌له‌وه‌ر و باڵنده‌ی زیندوو : وا چاكه به هیچ جۆرێك له ماڵ و شوێنه گشتیه‌كان و سه‌ر شه‌قام و كۆڵان و ته‌نانه‌ت له لادێیهكانیش مریشك و مراوی و قاز و په‌له‌وه‌ر و باڵنده ماڵیه‌كان بهخێونهكرێت و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌كرێت و سه‌ر نه‌بڕێت . شوێنی به‌خێوكردنی مریشكی پڕۆژه‌كانی په‌له‌وه‌ر و شوێنی سه‌ربڕینی مریشك ته‌نها سه‌ربڕخانه وه به‌خێوكرد و سه‌ربڕین ده‌بێ له ژێر چاوه‌دێری به‌یته‌ری و لایه‌نه په‌یوه‌ندی داره‌كان بێت .
3-مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هێلكه : هێلكه ناوه‌ندێكی تری گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسی ئه‌م په‌تایه . بۆیه پێویسته .
أ-هێلكه كه گه‌یشته ماڵه‌وه زۆر به باشی به ئاو و تایت بشۆرێته‌وه .
ب-كوڵانی هێلكه به ته‌واوی و سووركردنه‌وه‌ی هێلكه له ناو ڕۆن زۆر به چاكی وه نابێ به هیچ جۆرێك هێلكه‌ی ده‌ڵه‌مه بخۆین .
4-مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ په‌له‌وه‌ر و باڵنده‌ی مردوو :ده‌بێت په‌له‌وه‌ر و باڵنده مردووو له ژێر گڵ و له قوڵایه‌كی باش بشاردرێته‌وه و ژێر گڵ بخرێت وه منداڵان ڕێنمایی بكرێن كه له كۆڵان و شه‌قام و سه‌ر ڕێگا و سه‌ر ڕێگای قوتابخانه ده‌ست نه‌ده‌نه په‌له‌وه‌ر و باڵنده‌ی زیندوو یان مردوو .وه ئاگاداركردنه‌وه‌ی به‌یته‌ره و لایه‌نه په‌یوه‌ندی داره‌كان له كاتی هه‌ر نائاساییه‌ك وه‌ك مردنی نائاسایی په‌له‌وه‌ر و باڵنده ماڵیه‌كان و كێویه‌كان .
هەرچۆنێك بێت ئەنفلۆنزای باڵندە لەكاتێكدا مەترسیەكانی گەورەتر دەبن كە بەرگریی جەستەی مرۆڤەكان خراپ بێـت و بەركەوتەی هەبێت لەگەڵ باڵندەیەكی هەڵگری ڤایرۆسەكە، بە پێچەوانەوە خواردنی گۆشت و مامەڵەكردن لەگەڵ باڵندەی ئاسایی كێشە نیە، ئەوەی كەگرنگە هۆشیاریی خەڵكە بۆ ناسینەوەی نیشانەكانی نەخۆشییەكەو چۆنیەتی مامەڵە كردنیەتی لەكاتی دەركەوتنی نیشانەكان.