11:43 - 12/05/2020
دێوەزمەی قاسمی سولەیمانی بەسەر مستەفا كازمییەوە
ئایا عێراق و مسته‌فا كازمی ده‌توانن له‌ژێر كاریگه‌رێتی و جێده‌ستی قاسم
سلێمانی له عێراقدا ڕزگاربن و به‌رگێكی نوێ بپۆشن؟
گۆڕانی پله‌ی مسته‌فا كازمی له
سه‌رۆكی هه‌واڵگری عێراقه‌وه بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌كاتێكدا بوو كه ئێران
له هه‌وڵی كاڵكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ره نه‌رێنییه‌كانی
كوژرانی یه‌كێك له ژه‌نه‌ڕاڵه به‌تواناكانی ئێرانی ده‌داو دواجاریش ئەمەریكا لە هەنگاوێكی بوێرانەی
مەترسیداردا بڕیارە یەكلاكەرەوەكەی دا‌و لەنێو فڕۆكەخانەی بەغداددا كۆتایی بە هەموو
شت هێناو قاسمی سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیسی پێكەوە كوشت، بەڵام تۆمەتباركردنی كازمی لەو كردەیەدا چارەنووسی دەسەڵاتەكەی بە كوێ دەگەیەنێت؟
له‌كۆتایی شوبات وپاش شه‌ش هه‌فته
له كوژرانی جه‌نه‌ڕاڵ قاسم سلێمانی لە رێگەی
فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی ئه‌مریكیه‌وه، مسته‌فا كازمی پاڵێوراوی سه‌رۆك وه‌زیرانی
عێراق نائارامانه ئاماده‌كاریی ده‌كرد بۆ چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن نه‌سڕه‌ڵا
كه له‌توانایدا بوو سه‌ركه‌وتنی بۆ مسۆگه‌ر بكات.
گه‌یشتنی مسته‌فا كازمی به
كورسی ده‌سه‌ڵات ڕووداوێكی ناباو و نامۆ بوو به‌وپێیه‌ی پێشووتر پله‌ی سه‌رۆكی هه‌واڵگیری عێراقی هه‌بوو. هه‌روه‌ها گه‌شته‌كه‌ی بۆ لوبنان كه گۆڕه‌پانی
هه‌ستیارترین چاوپێكه‌وتنه‌كانی ده‌یه‌ی ڕابردوو بوو، ڕووداوێكی ناباوو نائاسایی
لێكدارایەوە.
ئه‌م جاره دۆخه‌كه
وه‌های ده‌خواست كه چاره‌نووسی مسته‌فا كازمی له به‌یروت دیاریبكرێت كه حه‌سه‌ن
نه‌سڕه‌ڵای سه‌ركرده‌ی حیزبولا له چاوه‌ڕوانییدا
بوو. حه‌سه‌ن نه‌سڕه‌ڵا زیاتر گرنگی ده‌دا به كاروباره ناوخۆییه‌كانی لوبنان، به‌ڵام
له‌ئیستادا گرنگی ده‌دات به كاروباری و به‌رژه‌وه‌ندی ئێران له لوبناندا هه‌روه‌ها سه‌رقاڵی
ده‌نگدانه به نوێنه‌ری ئێرانییه‌كان له لوبناندا.
هه‌فته‌ی ڕابردوو مسته‌فا كازمی متمانه‌ی په‌رله‌مانی برده‌وه كه ئه‌وه‌ش
به‌رهه‌می پالپشتیه‌كه‌ی حه‌سه‌ن نه‌سڕه‌ڵا بوو، ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌شیان كه به‌رهه‌می بازرگانی ئه‌سپه‌كان بوو بووه هۆی ده‌رخستنی
ئه‌و كه‌لێنانه‌ی له ئه‌نجامی مردنی قاسم سلێمانه‌وه په‌یدابوون.
سه‌رچاوه‌یه‌كی
نزیكی حكومه‌تی عێراق و حیزبو‌ڵا ده‌ڵێت: دۆخی عێراق و ئێران هێنده‌ی ساتی كوژرانی
حاجی قاسم ناسه‌قامگیره و ئه‌و كه‌لێنه‌ی له پاش مردنیه‌وه جێماوه بووه‌ته هۆی
له‌قبوونی كۆی ئه‌و پڕۆژه ناوچه‌ییانه‌ی له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی ئه‌ودا بوون. چه‌ند
سه‌رچاوه‌یه‌ك و به‌تایبه‌تیش له عێراق و یه‌مه‌ن و سوریا ده‌ڵێن سوپای پاسداران
و فه‌یله‌قی قودس له‌هه‌وڵی هێشتنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌لێنه‌دان.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی
عیراق ولوبنان، ئیسماعیل قائانی سه‌رۆكی فه‌یله‌قی قودس و جێگره‌وه‌ی قاسم سلێمانی
زۆر له‌هه‌ولێ خۆسه‌پاندندایه و ته‌نانه‌ت پاش به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی به‌سه‌ر كۆی
كاروبار و په‌یوه‌ندیه‌كانی قاسم سلیمانی له‌سه‌ر خاكی عێراق له‌ماوه‌ی 17 ساڵی
پاش داگیركاریه‌كه‌ی ئه‌مریكا. هه‌ندێك به‌رپرسانی عێراقیش له‌و باوه‌ڕه‌دان كه
ئیسماعیل قائانی ناڕه‌وایانه به‌رپرسیارییه‌كی پێسپێردراوه كه توانای ڕاپه‌ڕاندنی
نیه به وپێیه‌ی نه زمانه‌كه (عەرەبی) ده‌زانێت نه ئاگاداری مێژووی عێراقیشە.
له‌هه‌وڵی
ئاشناكردنی جێگره‌وه‌ی قاسم سلێمانی ، وێنه‌یه‌كی ئیسماعیل قائانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا
بڵاوبووه‌وه له‌كاتی چاكردنی ڕیشیدا له شه‌ڕی عێراق و ئێران‌دا و له‌هه‌مان
ڕۆژیشدا چاپخانه‌یه‌كی ئێرانی ڕایگه‌یاند كه یاداشتەكانی قاسم سلێمانی به‌م
زووانه و به‌ناوی (هاوڕی به‌خشنده‌كه‌مان) به‌رده‌ست
ده‌بێت، له‌و باره‌یه‌شه‌و هه‌ندێك پێیوایه قاسم سلێمانی دوای مردنیشی كاریگه‌رییی
نه‌رێنی له‌سه‌ر ئیسماعیل قائانی هه‌یه. له‌به‌رئه‌وه‌ی
ڕۆلی له ئێران‌دا به‌رفراوان بوو و هیچ كه‌سێك توانای وه‌رگرتنی وه‌ها به‌رپرسیارێتیه‌كی
نه‌بووه و له‌ئێستاشدا به نه‌بوونی ده‌سه‌ڵات و تواناكانی قاسم سلێمانی، هیچ كه‌سێك
نا‌توانیت ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ی هێزه چه‌كدارییه‌كان به‌ڕیوه‌به‌رێت كه ماوه‌ی 17 ساڵه
پێكهاتووه.
هه‌ندێك له‌وباوه‌ڕه‌دان
كه مسته‌فا كازمی به پاڵپشتی ئه‌مریكا و سعودیه ئه‌م پله‌یه‌ی به‌ده‌ست هێناوه
كه پێیان وایه كه‌سایه‌تییه‌كه دووره له كاریگه‌رێتییه‌كانی ئێران و له به‌رده‌م
به‌ربه‌ستێكدایه كه ئه‌ویش كه‌تائیبی حیزبو‌ڵایه كه یه‌كێك له هێزه چه‌كدارییه‌كانی ئێران و
مسته‌فا كازمی تاوانباركردووه به‌وه‌ی كارئاسانی بۆ كوشتنی قاسم سلێمانی و موهه‌ندیس
كردووه، هه‌روه‌ها ئه‌و هیزه چه‌كدارییه له ڕاگه‌یه‌ندراوێكیدا ده‌ڵییت:پێش ئه‌وه‌ی
كار له‌كار بترازیت و به‌تایبه‌تیش له‌م دۆخه هه‌ستیاره‌ی ئێستاماندا پێویسته ئه‌و
لایه‌نانه‌ی مسته‌فا كازمیان به‌و پله‌و پایه‌یه گه‌یاند ئاگاداری ئه‌وه بن كه
مسته‌فا كازمی شانی هه‌ڵگرتنی ئه‌و به‌رپرسیاریێتیه‌ی نیه و تائێستاش بێتاوانییه‌كه‌ی
نه‌سه‌له‌مێندراوه‌له كوشتنی ناوبراواندا.
چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ،
مسته‌فا كازمی هه‌وڵیدا چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی كه‌تائیبی حیزبوڵادا
ئه‌نجامبدات له‌ژێر چاودێری سه‌رۆكی عێراقدا، كه تیایدا هه‌وڵیدا حیزبو‌ڵا دڵنیا
بكاته‌وه له‌وه‌ی هیچ ڕۆڵێكی نه‌گێڕاوه له پلانه‌كانی ئه‌مریكادا ، به‌ڵام هیچ وه‌ڵامێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی نه‌دا ده‌رباره‌ی
ڕۆڵی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌واڵگرییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ی عێراق و ئه‌گه‌ری په‌یوه‌ندیكردنیان
به سیخوڕه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداری دانیشتنه‌كان
ڕایگه‌یاند كه ڕێكه‌وتنه نافه‌رمیه‌كه ئه‌وه بوو كه حیزبو‌ڵا ڕێگر نابێت له‌به‌رده‌م
مسته‌فا كازمیدا له‌وه‌رگرتنی پۆسته‌كه‌دا به‌ڵام ئه‌وش به‌و مانایه نایه‌ت كه به‌رده‌وام نابن له دژایه‌تی كردنی.
به‌رپرسێكی په‌یوه‌ندیدار له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی عێراقدا ده‌ڵێت:
كازمی له‌ژێر فشارێكی زۆردایه، به‌و پێیه‌ی حیزبه شیعیه‌كان به‌ش به‌ش بوونه‌و و
به‌گشتی ناكۆكن له‌گه‌ڵ یه‌كدا. له‌ده‌ستدانی
موهه‌ندیس و قاسم زیانێكی گه‌وره بوو بۆ ئیرانییه‌كان و له ئێستاشدا سه‌رقاڵی
ڕێكخستنه‌وه‌ی پێكهاته‌كانیانن ، به‌ڵام ئایا جڵه‌ویان له‌ده‌ست داوه؟ به‌دڵنیاییه‌وه
نه‌خێر و باشرین به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌ستێوه‌ردانیانه له پێكهاته نوێیه‌كه‌ی
حكومه‌تی عێراقدا.
سعودیه و ئه‌مریكا
پێیان وایه گه‌یشتنی مسته‌فا كازمی به‌پله‌ی بڕیاردان له عێراقدا ده‌ستپێكی
قۆناغیكی نوێی به‌ڕیوه‌بردنه وبۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئه‌مریكا هاوپه‌یمانه كورد و
سوننیه‌كانی هاندا بۆ پاڵپشتی كردنی مسته‌فا كازمی. له‌و باره‌یه‌شه‌وه به‌رپرسێكی
هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت: پێده‌چێت ئه‌مریكا و سعودیه له‌و باوه‌ڕه‌دا بن كه
مسته‌فا كازمی ئه‌وكه‌سه‌یه كه ده‌یانه‌وێت و زۆر خۆشحاڵن پێی، به‌ڵام پرسیاره‌كه له‌وه‌دایه ئایائه‌و
وڵاتانه كه‌ی به‌نیازن له سروشتی عێراق
بگه‌ن؟