11:46 - 08/05/2020
چوار ئاڵنگارى ئاڵۆزى به‌رده‌م مسته‌فا كازمى
داواجار مسته‌فا
كازمی، بووه سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق، ئه‌وه‌ش دواى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى
عادل عه‌بدولمه‌هدى و كشانه‌وه‌ى محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی و عدنان زورفی)ی له پێكهێنانی
حكومه‌ت. كابینه‌كه‌ى كازمى كه‌وتووه به‌سه‌ر دنیایه‌ك ئاڵنگارى و كێشه‌ى ئاڵۆزدا.
وه‌ك خۆى له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتاران گوتوویه‌تى، كێشه‌كانى
عێراق ئه‌وه‌نده زۆرن سه‌ره‌خۆشى ده‌وێت نه‌ك پیرۆزبایى.
ئاڵنگارى سیاسى
ئه‌مه یه‌كێكه له سه‌ره‌كیترین ئاڵنگارییه‌كانى حكومه‌تی
مسته‌فا كازمی و له‌پێناو سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ریدا، پێویسته متمانه‌ی خه‌ڵك به‌ده‌ست
بهێنێت، له‌ڕێی پیكهێنانی حكومه‌تێكی تۆكمه و یه‌كگرتووی نه‌ته‌وه‌یی ده‌وڵه‌مه‌نده‌وه،
به ڕاستگۆیی و كارامه‌یی له به‌ڕێوه‌بردندا.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی مسته‌فا كازمی زۆرینه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردووه،
به‌ڵام بێبه‌ش نابێت له فشاری حزبه سیاسییه جیاوازه‌كانی شیعه و سوننه و
كورد، كه له‌پێناو پێگه و شێوازی نوێنه‌رایه‌تییان له حكومه‌تدا، له هه‌وڵی ده‌ستێوه‌ردانی
بڕیاره‌كانی حكومه‌ت ده‌بن له‌ڕووی دابه‌شكردنی پله‌وپایه‌كان، به جۆریك له‌گه‌ڵ
به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیاندا بگونجێت.
به واتایه‌كی دی، گه‌ر مسته‌فا كازمی ملكه‌چی داواكاری حیزبه
سیاسیه‌كان بێت، دووچاری شكست ده‌بێته‌وه و شێوازی حكومڕانییه‌كه‌ی درێژه‌پێده‌ری
حكومه‌ته‌كانی پێشوو ده‌بێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی وهێنانه‌دی له‌یه‌كگه‌یشتن
له‌نێوان حكومه‌تی فیدڕاڵ و هه‌رێمی كوردستاندا، گرفته‌كان به‌شێوه‌یه‌كی دیار كه‌مده‌كاته‌وه
به‌و پێیه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌شێكی گرنگی عێراق پێكدێنێت، به‌رده‌وامبوونی
ناكۆكیی و ناڕه‌زامه‌ندییه دوولایه‌نه‌كان ڕێگرییه‌كی به‌رده‌وام ده‌بێت له گه‌یشتن
به ئاسایش و سه‌قامگیری.
لێره‌شه‌وه ئاڵنگارییه سیاسه‌كانی به‌رده‌م مسته‌فا
كازمی، هێنانه‌دی هاوسه‌نگییه له‌نێوان به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی حیزبه سیاسییه‌كان
و داواكاری و فشاره‌كانیان. به‌تایبه‌تی كورد و توركمان و سوننه، كه داوای پێگه‌یه‌كی
گونجاو ده‌كه‌ن له‌ناو حكومه‌تدا.
ئاڵنگارى ئابووری
ئاڵه‌نگارییه ئابوورییه‌كان، به مه‌ترسیدارترینی ئاڵه‌نگارییه‌كانى
حكومه‌ته نوێیه‌كه داده‌نرێت، به‌و پێیه‌ی عێراق چه‌ندین كێشه‌ی ئابووری سه‌ره‌كی
هه‌یه به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت و نزمی ئاستی گوزه‌ران و خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كان.
له‌ئێستادا، هاوڵاتیانی عێراق له دۆخێكی ناهه‌مواری گوزه‌راندان، له‌ڕووی بێكاری
و هه‌ژارییه‌وه كه باڵی به‌سه‌ر هه‌موو عیراق-دا كێشاوه، هه‌روه‌ها له‌ڕووی
ئاستی خزمه‌تگوزارییه به‌رده‌سته‌كانی وه‌ك ئاوی خاوین و كاره‌با و ڕێگاوبانه‌كان،
ئه‌مه‌ش بووه هۆی ته‌قینه‌وه‌ی شه‌قام به‌ڕووی حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاته‌كه‌یدا
و ناڕه‌زایی و مانگرتنه‌كه‌ی نۆڤێمبه‌ری 2019ی لێكه‌وته‌وه كه‌داوای گۆڕانكاری
ڕیشه‌یی و سه‌رتاسه‌رییان ده‌كرد، و دۆخی گشتیش به‌هاتنی ڤایرۆسی COVID-19 خراپتر بوو به‌و پێیه‌ی
ڕێكاره‌كانی خۆپاراستن، بووه‌هۆی ڕاگیرانی زۆربه‌ی بواره‌كانی ژیان و قوتی خه‌ڵك
كه‌وته مه‌ترسییه‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، نرخی نه‌وت كێشه‌یه‌كی هه‌ره گه‌وره‌ی
ئێستای عێراقه، كه نرخی نه‌وت له ده‌وری 30 دۆلاره. ئه‌م دابه‌زینه، ئاسته‌نگیكی
ئێجگار گه‌وره‌ی حكومه‌ته نوێیه‌كه‌ی عێراقه، به‌و پێیه‌ی چواره‌م وڵاتی هه‌نارده‌كردنی
نه‌وته له (ئۆپك)دا و پایه‌یه‌كی سه‌ره‌كی ئابووری وڵاته‌كه‌یه، ئێستا سامانی
سروشتی عێراق له كه‌مبووندایه. لێره‌شه‌وه، رووبه‌ڕووی گه‌لێك سه‌ختی ده‌بێته‌وه
له ڕووی هاوسه‌نگ ڕاگرتنی باری ئابووری به‌گشتی و ته‌رخانكردنی بڕه‌پاره پێویست
بۆ بواره‌كانی ته‌ندروستی و ژێرخانی ئابووری و خزمه‌تگوزاری و خسته‌سه‌ركاری
هاوڵاتیان له‌لایه‌ك، و دابه‌شكردنی سامانه سروشتییه‌كان به‌سه‌ر پارێزگا و شاره‌كانی
عێراقدا له‌لایه‌كی دیكه، به‌تایبه‌تیش هه‌رێمی كوردستان كه داوای هه‌ڵكشانی
شایسته سامانییه‌كانی ده‌كات له بوودجه‌ی ناوه‌ندیدا.
بێگومان ئه‌م ئاڵه‌نگارییانه، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ده‌ستی
حكومه‌ت ده‌گرێت، به‌تایبه‌تی له توانای دابینكردنی پێداویستییه‌كانی خه‌ڵكدا،
لێره‌شه‌وه پێویسته له هه‌وڵی دابینكردنی سامانی ئابووری دیكه‌دا بێت، بۆ
باشكردنی گوزه‌رانی خه‌ڵك به تایبه‌تی له‌م كاته‌ی ئێستادا كه ڤایرۆسی كۆرۆنا
بووه هۆی وه‌ستانی ناڕه‌زایی و مانگرتنه‌كان به شێوه‌یه‌كی كاتی، هه‌رچه‌نده به‌رده‌وامبوونی
ڕێكاره‌كانی خۆپاراستن و خراپ بوونی باری ئابووری خه‌ڵك، كاره‌سات و ئاسته‌نگی به‌رفراوان
ده‌هێنێته پێشه‌وه و له‌به‌رئه‌و هۆكارانه‌ش، پێویسته مسته‌فا كازمی په‌له
بكات له چاككردنی دۆخه‌كه‌دا ده‌نا حكومه‌ته‌كه‌ی دووچاری چاره‌نووسی حكومه‌ته‌كانی
پێشوو ده‌بێته‌وه.
ئاڵنگارى ئه‌منی
له‌پێناو سه‌قامگیری ئاسایشی وڵات‌دا، پێویسته هێزه چه‌كدارییه‌كان
له سنووری ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تدا بێت به‌تایبه‌تی له‌م دۆخه‌دا. هه‌رچه‌نده كۆی
ئه‌و وه‌زیره‌كانی كابینه‌كانی پێشوو ئه‌و به‌ڵێنی ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره‌یان
دابوو به‌ڵام له ڕووی كرده‌نییه‌وه، هیچ لایه‌نێك نه‌یتوانی ئه‌م پرسه‌ی یه‌كلا
بكاته‌وه و تا ئه‌م ساته‌ش له ده‌ست میلیشیا چه‌كداره‌كاندایه و (حه‌شدی شه‌عبی)ش
به پله‌ی یه‌كه‌م دێت.
سه‌ڕه‌رای ئه‌وه‌ی به یاسا حه‌شدی شه‌عبی خرایه سه‌رهێزه چه‌كدارییه
عێراقییه‌كان، به‌ڵام ئێستاش سه‌ربه‌خۆیی خۆی له‌ده‌ست نه‌داوه و كاریگه‌ری هه‌یه
له‌سه‌ر بڕیاره سیاسییه‌كان، لێره‌شه‌وه ئاڵه‌نگارییه سه‌خته‌كه‌ی مسته‌فا
كازمی بریتییه، له قۆرخكردنی هێزه چه‌كدارییه‌كان له سنووری ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تدا.
لێره‌دا پێده‌چێت ده‌ستكێشانه‌وه‌ی چوار میلیشیای سه‌ره‌كی له
حه‌شدی شه‌عبی و په‌یوه‌ست بوونیان به سه‌ركردایه‌تی گشتی هێزه چه‌كدارییه‌كانی
عێراقه‌وه و زیادبوونی داوای خه‌ڵك بۆ چاره‌سه‌ركردنی فره سه‌ركرده‌یی و فره‌لایه‌نی
هێزه چه‌كدارییه‌كان یارمه‌تیده‌ربن، به‌تایبه‌تی كاتێك شه‌قام له‌م دوواییه‌دا
له ده‌ربڕینی ناڕه‌زاییه‌كانیدا دووچاری هێرشی چه‌كداری بووه‌وه و هیچ جۆره
لێپرسینه‌وه‌یه‌ك له حیزبه به‌رپرسه‌كان نه‌كرا.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، پێویسته مسته‌فا كازمی له هه‌وڵی
چاره‌سه‌ركردنی بوونی هێزه چه‌كدارییه بیانییه‌كان له‌سه‌ر خاكی عێراق و بێلایه‌نكردنی
عێراق له ناكۆكی نێوان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و ئێران-دا بێت، هه‌روه‌ها
سنورداركردنی چالاكییه كاولكارییه‌كانی داعش به‌و پێیه‌ی ڕۆڵێكی گرنگی گێڕا له
سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعش-دا و پته‌وكردنی سه‌روه‌ری عێراق.
دیاره عێراق له دووڕیانێكی گرنگدایه، یان له‌ڕووی سیاسی و
ئه‌منییه‌وه سه‌ركه‌وتن تۆمار ده‌كات، یان مێژووی حكومه‌ته‌كانی پێشوو دووباره
ده‌كاته‌وه. ئه‌وه‌ش گه‌وره‌ترین ئاڵه‌نگاری ڕێی حكومه‌تی مسته‌فا كازمییه.
ئاڵنگارى كۆمه‌ڵایه‌تی
به‌رده‌وامی ململانێی به‌رژه‌وه‌ندی تاكلایه‌نه‌ی پارته
جیاجیاكان، شكستی حكومه‌تی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، به‌و پێیه‌ی ململانێ و ناكۆكبوونه
ناوخۆییه‌كان ده‌بنه هۆی پێشێلكاری و ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م ئاسایشی وڵات‌دا به‌گشتی،
و له‌و رووه‌شه‌وه عێراق مێژوویه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ندی هه‌یه.
لێره‌دا و به‌و پێیه‌ی زۆرینه‌ی حیزب و لایه‌نه‌كان ڕه‌زامه‌ندیان
ده‌ربڕیوه له‌سه‌ر مسته‌فا كازمی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، مسته‌فا كازمی ده‌توانێت
كه‌ڵك له‌و كۆكبوونه گشتییه وه‌ربگرێت له‌پێناو یه‌كخستن و كه‌مكردنه‌وه‌ی دابه‌شبوونی
پێكهاته سوننی و شیعیه‌كان و ببنه یارمه‌تیده‌ری بۆ باشكردنی دۆخی عێراق به‌گشتی.
گه‌رنا، ململانێی به‌رژه‌وه‌ندییه پێكداچووه‌كانی حیزبه سیاسییه‌كان ده‌بنه
ڕێخۆشكه‌ری نووسینه‌وه‌ی په‌ڕه‌یه‌كی نوێی پڕ زیان و قوربانی مه‌ودا فراوان، به‌تایبه‌تی
له‌م بارودۆخه سه‌خته‌ی ئێستای عێراقدا.
له كۆتاییشدا، پێده‌چێت مسته‌فا كازمی ده‌رفه‌تێكی سه‌ركه‌وتنی
له‌به‌رده‌ستدا بێت به‌و پێیه‌ی كه‌سایه‌تیه‌كی سواوی سیاسی نیه و له‌سه‌ر به‌ره‌ی
ده‌سه‌ڵاتداران هه‌ژمار ناكرێت، و پێگه‌ی هه‌واڵگری عێراقی گرتبووه ده‌ست وڕۆڵی هه‌بوو له خامۆشكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی داعشدا، له‌وێشه‌وه
تاڕاده‌یه‌ك متمانه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران و گه‌لی به‌ده‌ستهێناوه. هه‌روه‌ها به‌پێچه‌وانه‌ی
سه‌رۆك وه‌زیرانه پێشووه‌كان، مسته‌فا كازمی په‌یوه‌ندی پته‌وی هه‌یه له‌سه‌ر
ئاستی ناوخۆ و نێوده‌وڵه‌تیدا، به تایبه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و ئێران‌دا.