05:03 - 30/04/2020
ئهڵمانیاحیزبوڵای لوبنانی به ڕێكخراوێكی تیرۆرستی ناوده‌بات و چالاكیهكانیشی ڕاده‌گرێت
بەرگریی و ڕووبەڕووبوونەوەی سیاسی زۆر جار
پەل بۆ لایەنەكانی دیكەش دەهاوێژێت و تەكنۆلۆژیاش لەو بوارەدا رۆڵی سەرەكی هەیە،
لە نوێترین ڕوو بەڕوو بوونەوەی حزبوڵای لوبنان بۆ ئیسرائیل ، دەزگاكانی ڕاگەیاندنی
ئەو حزبە یارییەكی ئەلیكترۆنی دروستكردووە. بە پێی سەرچاوەكانی هەواڵ -الدفاع
المقد‌س- یارییه‌كی جه‌نگی ئه‌لیكترۆنی
نوێیه كه له‌لایه‌ن حیزبوڵاوه ئاماده‌كراوه.
ئه‌ندازیارێكی یارییه ئه‌لیكترۆنیه‌كان به‌ناوی
(حه‌سه‌ن عه‌لام)ه‌وه ده‌ڵێت: یاری (الدفاع المقد‌س) به‌رهه‌مێكی ئه‌ندێشه‌یی و خه‌یاڵی
نیه، به‌ڵكو له‌سه‌ر بنه‌مای ڕوداوه ڕاسته‌قینه‌كان ئاماده‌كراون له‌ڕووی ناو و
كه‌سایه‌تی و ڕودا و شوێنه‌كانه‌وه ته‌نانه‌ت بهروارهكانیش. ئه‌م یارییه، گرنگترینی ئه‌و ڕوداوانه له‌خۆ
ده‌گرێت كه تاساڵی 2013 ڕویانداوه.
یاری (الدفاع المقد‌س) ڕوبه‌ڕوی چه‌ندین ڕه‌خنه
بووه‌ته‌وه له‌وانه‌ش، ئه‌م یارییه ناڕاسته‌وخۆ ڕۆڵی ڕاهێنانی سه‌ربازی ده‌بینێت هه‌روه‌ها وه‌ك هانده‌رێكی منداڵ و گه‌نجانه
بۆ دڕنده‌یی و ئه‌نجامدانی توندوتیژیی.
(حسین ڕه‌حال)ی به‌ڕێوبه‌ری یه‌كه‌ی راگه‌یاندنه
ئه‌لیكترۆنیه‌كانی حیزبوڵا ده‌ڵێت: یاری (الدفاع المقد‌س)هێنده‌ی یاریه ئه‌لیكترۆنیه ئهمریكیهكانڕاهێنانی سه‌ربازیی
له‌خۆ ناگرێت بهڵكوئهم یاریه وه‌ك بیرخهرهوهیهكه بۆ نه‌وه داهاتوهكانی لوبنان
كه ئه‌و خۆشگوزه‌رانیه ئه‌مڕۆ تیایدان به‌رهه‌می قوربانیانی ساڵانی پێشوون و ئه‌وه‌ش
تاكه ئامانجی یارییه‌كه‌یه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت كه مافی به‌ره‌نگای و
خۆپاراستن به پێچه‌وانه‌ی دڕنده‌یی، له‌لایه‌ن
یاسا و پره‌نسیپه مرۆفایهتیهكانهوه پشتڕاست كراونه‌ته‌وه و دوو چه‌مكی
جیاوازن، و ئیمه‌ش هانی دڕنده‌یی ناده‌ین به‌ڵكو بانگه‌واز ده‌كه‌ین بۆ به‌رگری
كردن له ژیانی تاكه‌كان. و له‌ڕێی ئه‌م
بهرگریكردنهشهوه ڕێگری له درنده‌یی ده‌كه‌ین و ته‌نانه‌ت له جه‌نگیشدا پێویسته پابه‌ندی ره‌وشته سه‌ربازییه‌كان بین
.
ئاماده‌كردنی ئه‌م یارییه ماوه‌ی ساڵ و
نیوێكی خایاند و دوورنیه به‌شی نوێی لێ به‌رهه‌م بهێنریت كه به‌شدارییه جه‌نگیه‌كانی
دیكه‌ی حیزبوڵا له‌خۆ بگرێت له ناوچه‌كه‌دا.
حیزبوللای لوبنان پارتێکی سیاسیی و گرووپی چەکداری ئیسلامیی شیعەیە لە
لوبنان كارەكانی دەكات . باڵی میلیشیایی حیزبوللا دەستەی جیھادەو باڵی سیاسیی لە
پەرلەمانی لوبنان زۆر چالاكن. حەسەن نەسرۆللا لەدوای مردنی عەباس موسەوی لە ١٩٩٢،
سکرتێری گشتیی ئەو پارتەیە. گرووپەکە لەگەڵ باڵی سەربازییەكەی لەلایەن ویلایەتە
یەکگرتووەکان، ئیسرائیل، کەنەدا و لووتکەی
عەرەبی، وەك ڕێکخراوێکی تیرۆریست ناوی براوە.
ھەروەھا
ئەنجومەنی ھاوکاری کەنداو، شانشینی یەکگرتوو،ئوسترالیا، ئەڵمانیا،
ئەرژەنتین، ھۆلەند، پاراگوای، کۆلۆمبیا، ھۆندووراس و یەکێتیی ئەورووپا
تەنھا باڵی سەربازیی حیزبوللایان قەدەغە کردووە لە ئێستاش دا لە هەنگاوێكی نوێیدا
ئەڵمانیا بەكارهێنان و بازرگانی كردن بەو یارییە ئەلیكترۆنیەی حزبوڵای قەدەغە
كردووە.