04:27 - 30/04/2020
کازمی یەک پلیکانەی ماوە سەربکەوێت
سه‌رۆك وه‌زیرانى
راسپێردراوى عێراق، له پله‌ى پێش كۆتاییه و زۆرى نه‌ماوه تاجى سه‌رۆك وه‌زیران له‌سه‌ر
بنێت، سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوو یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه و په‌رله‌مانتارێكى شیعه‌كان
ده‌ڵێت، ئه‌گه‌رى تێپه‌ڕینى كابینه‌كه‌ى سه‌دا (75)ه.
دوایین ئه‌بده‌یتى دانوستانه‌كان به‌جۆرێكه، كازمیى
سازشى كردووه له‌پێناو ئه‌وه‌ى هه‌لى بوونه سه‌رۆك وه‌زیران له ده‌ست نه‌دات. به‌ڵام
دۆخى سیاسى تا دواساته‌كان شایەنى پێشهاتى كوتوپڕه.
سازش له‌پێناو ده‌نگ
كازم شه‌مه‌رى
سه‌رۆكى فراكسیۆنى وه‌ته‌نییه‌ى ئه‌یاد عه‌لاوى، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند، مسته‌فا
كازمیى له‌پێناو تێپه‌ڕینى كابینه‌كه‌ى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، سازشى كردووه بۆ
لایه‌نه سیاسییه‌كان و دواكارییه‌كانى په‌سه‌ندكردوون.
به‌بڕواى
شه‌مه‌رى پێداگریى حزبه‌كان بۆ پشكپشكێنه و په‌سه‌ندكردنى له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیران
رسپێردراوەوە، گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ دواوه.
ئه‌گه‌رى سه‌ركه‌وتنى
له‌لایه‌كى
دیكه‌وه په‌رله‌مانتار عه‌بدولخالق عه‌زاوى رایگه‌یاند، په‌رله‌مان له سێ رۆژى داهاتوو
ئاماده ده‌بێت بۆ به‌ستنى دانیشتنى تایبه‌ت بۆ ده‌نگدان به كابینه‌كه‌ى كازمیى. عه‌زاوى
پێى وایه، ئه‌گه‌رى سه‌ركه‌وتنى تێپه‌ڕینى كابینه‌كه‌ى كازمیى سه‌دا (75)ه .
ئه‌مریكا و ئێران
به‌پێى جموجوڵه
ناوخۆییه‌كان بێت، كازمیى له سه‌ركه‌وتن نزیكه و له چاره‌نوسى هاوشێوه‌ى عه‌لاوى
و زورفى دووركه‌وتووه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌ڵوێستى تاران و واشنتن تا دوایین ساته‌كان یه‌كلاكه‌ره‌وه یە.
هه‌ردوو وڵاته‌كه‌ش به هه‌ستیارییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و بابه‌ته ده‌كه‌ن. كازمیى
بۆ هه‌ردوولا شایه‌نى گومانه. ئه‌و پیاوه‌ى ئێرانییه‌كان وه‌ك نه‌یار باسیان ده‌كرد
له‌پڕ روویان تێكرد و پشتیانگرت بۆ ئه‌مه‌ریكا مایه‌ى سه‌رنجه، بۆ ئێرانیش گره‌وكردن
له‌سه‌ر پیاوێك خۆڵه‌مێشى ئاسان نییه، به‌تایبه‌ت له‌م قۆناغه‌دا دۆخى ئێران ئه‌وه‌نده
خراپ و هه‌ستیاره هه‌ر جوڵه‌یه‌كى سیاسى هه‌ڵه زیانى گه‌وره‌ى ده‌بێت.
ئه‌گه‌ر له
كۆتا ساته‌كان ڤیتۆى یه‌كێك له‌و دووڵاته‌ى نه‌یه‌ته پێش، ئه‌گه‌رى سه‌ركه‌وتنى كازمیى
به‌هێزه.
واشنتن چاودێرى ده‌كات
مایك پۆمپیۆ
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا رایگه‌یاند، له‌سه‌ر سه‌ركرده عێراقییه‌كان پێویسته،
ده‌ستبه‌ردارى سیسته‌مى پشكپشكێنه و مه‌زهه‌بى و تائیفى ببن و سازش بكه‌ن بۆ هاوكارى
مسته‌فا كازمیى و به‌هێزكردنى په‌یوه‌ندى نێوان واشنتن و به‌غدا. پۆمپیۆ ئاماژه‌ى
به‌وه‌كرد، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان چاودێرى به‌ره‌وپێش چوونه‌كان ده‌كات بۆ پێكهێنانى
حكومه‌ت.
كورد و كازمى
كورد یه‌كه‌م
لایه‌ن بوو پشتیوانى بۆ مسته‌فا كازمیى ده‌ربڕى، ئێستا بارودۆخى هه‌رێمى كوردستان له
قۆناغى هه‌ره خراپیدایه، كورد به سكى برسییه‌وه كه‌وتووه به‌سه‌ر دانوستان له‌گه‌ڵ
دوو حكومه‌تدا كابینه‌ى عه‌بدولمه‌هدى كه مووچه‌ى هه‌رێم راگرتووه، سه‌رۆك وه‌زیرانى
راسپێردراویش كه به یه‌ك وشه باسى هه‌رێمى كوردستانى كردووه له كارنامه‌كه‌یدا.
كورد ته‌نانه‌ت
ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌م كابینه‌ش رێكبكه‌ون و كازمیى سه‌ركه‌وتووبێت، هه‌فته‌یه‌كى دیكه
ده‌بێت له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانى نوێ دابنیشێته‌وه. ته‌نانه‌ت رۆژێك به‌ر له شیعه
و سوننه كورد پشتیوانى بۆ كازمیى راگه‌یاند. ئێستا كێشه‌كانى كورد ده‌كه‌وێته سه‌ر
مێزى ئه‌م پیاوه، له كارنامه‌كه‌یدا به وشه‌یه‌ك و به كرچ‌و كاڵى باسى هه‌رێمى كوردستانى
كردووه‌و روئیاى خۆى باس نه‌كردووه بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێم.
ته‌نها ئه‌وه‌نده
ده‌ڵێت، یاسای بودجەیەکی لە ناکاو بە مەبەستی تێپەڕاندنی ئەم دۆخەی کە ئێستا عێراق
تێیدایە ئاماده ده‌كات، بە جۆرێک كه دادپەروەرانە خواستی هاووڵاتیانی عێراق، پارێزگاکان
و هەرێمی کوردستان بهێنێتە دی".
حزبوڵا دانى پێدا نانێن
كازمیى دوێنێ
به‌رنامه وه‌زارییه‌كه‌ى نارد بۆ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، كازمیى ده‌ستپێكى به‌رنامه‌كه‌ى
به سه‌ندنه‌وه‌ى چه‌ك له میلیشیاكان ده‌ستپێكردووه. ده‌ڵێت كارده‌كات بۆ ئه‌وه
چه‌ك ته‌نها به ده‌ستى ده‌وڵه‌ته‌وه بێت.
دواى ئه‌وه
گوته‌بێژێك به‌ناوى كه‌تیبه‌كانى حزبوڵا به‌ناوى ئه‌بو عه‌لى عه‌سكه‌رى له تویتێكدا رایگه‌یاند، داوامان له لایه‌نه سیاسییه‌كان ئه‌وه‌یه راسپاردنه‌كه‌ى مسته‌فا كازمیى
بكێشنه‌وه. گوتیشى:" ئه‌م پیاوه تۆمه‌تباره به تاوانى گه‌وره.
کاندیدەکان پێشكه‌ش ده‌كات
سه‌رچاوه‌یه‌كى
ئاگادار به‌پێگه‌ى مه‌وازین نیوزى رایگه‌یاندووه، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ مسته‌فا كازمیى
ناوى وه‌زیره‌كانى كابینه‌كه‌ى پێشكه‌شى هه‌ر سه‌رۆكایه‌تى كوتله‌كان ده‌كات، بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى
وه‌زاره‌ته‌كان. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هێزه كاریگه‌ریه‌كان
ده‌كات بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى چه‌ند وه‌زاره‌تێك كه كێشه‌یان له‌سه‌ر.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه
ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، لاى كازمیى و حزبه‌كانیش خواستى ئه‌وه هه‌یه به‌خێرایى وه‌زاره‌ته‌كان
یه‌كلابكرێنه‌وه‌و ناوڕاستى هه‌فته‌ى داهاتوو دانیشتنى په‌رله‌مان بكرێن، به‌ڵام جه‌ختیكردووه‌ته‌وه،
رۆژانى داهاتوو پێش به‌ستنى دانیشتنى په‌رله‌مان و یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بن و پڕن له
رووداوى خێرا.
به‌گوته‌ى
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار بۆ مه‌وازین، یه‌كشه‌ممه‌ى داهاتوو دانیشتنى په‌رله‌مان ده‌كرێت،
بۆ متمانه‌دان به كابینه‌كه‌ى كازمیى.