12:36 - 29/04/2020
چیتر کەس ناتوانێت یارمەتی عێراق بدات
ستیڤن کوک لێكۆڵەر لە بواری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا، لەنوسینێكدا كە لە (Foreign Policy) بڵاو كراوەتەوە باس لەوە دەكات سەرەڕای ئەوەی دۆخی عێراق ناجێگیرەو كاندیدەكانی سەرۆك وەزیران لە جێگەی ڕەزامەندی سەرجەم پێكهاتەكانی عێراقدا نین، هەریەك لەو كاندیدانەی كە دیاریكراون خاڵی نەبوون لە ڕەخنەی لایەنەكان و هەریەكەیان بە جۆرێك ڤیتۆیان لەسەر داناون، پرسیارەكە ئەوەیە: ئاخۆ كازمی كە لە ئێرانیەكانەوە دوورە، دەبێتە جێگەی پەسەندی لایەنەكان و سەركەوتوو دەبێت لە پێكهێنانی حكومەتی نوێدا؟
"وڵاتەکە
کاندیدێکی نوێی سەرۆک وەزیرانی هەیە، بەڵام هیچ هیوایەکی نوێی سەرکەوتنی
نییە."
ئەگەر پێشتر دەتزانی کە کاندیدێکی نوێی سەرۆک وەزیرانی
عێراق هەبوو، دەستهەڵبڕە!
بەڵام نا ئەو پیاوە نییە کە لە ناوەڕاستی مانگی چواردا
کاندیدکرابوو یاخود ئەوەی بە ماوەیەک پێش ئەو دیاریکرابوو، هەر بۆ زانیاریتان:
ڕێکەوتی ٩/٤/٢٠٢٠ سەرۆک كۆماری عێراق بەرهەم ساڵح، مستەفا کازمی بە سەرۆک وەزیرانی
داهاتووی وڵاتەکە دەستنیشانکرد.
سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق عادل عەبدولمەهدی، کە لە
کۆتاییەکانی تشرینی دووەمدا دەستلەکارکێشانەوەی ڕاگەیاند، بەڵام هێشتا دەسەڵاتی بڕیاردانی
لە حکومەتدا ماوەتەوە. ئەو سەرۆک وەزیرانەی پێشوو دەستنیشانی کردبووو تاکو شوێنی
بگرێتەوە، مەحمود تۆفیق عەلاوی نەیتوانی حکومەت پێکبهێنێت. بەدوایدا عەدنان زورفی
هات کە ئەویش بە هەمان شێوە نەیتوانی پاڵپشتی پێویست بۆ پێکهێنانی حکومەت دابین
بکات، دەرئەنجامی ئەمانە بە کاندیدکردنی کازمی کۆتاییهات.
ڕۆژنامە ئەمریکییەکان راپۆرت و وتارێکی بێشوماریان
بڵاوکردۆتەوە کە پێشبینی ئەوە دەکەن سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق هەروەک سەرۆک
وەزیرانە دەستنیشانکراوەکانی پێشووی عێراق لە پێکهێنانی حکومەتدا سەرکەوتوو نابێت.
بەو پێیەی کازمی کەسایەتییەکی
سەربەخۆی هەیە و پێشتر ئەندامی هیچ پارتێکی سیاسی نەبووە، وا پێدەچێت بتوانێت هاوسەنگی
لەنێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و
ئێراندا ڕابگرێت و دەتوانێت پاڵپشتی سیاسی لە هاوپەیمانییە جیاوازەکانەوە
بەدەستبێنێت.
تەنانەت چاودێرە ئاساییەکانیش دەزانن کە کێشەکانی وڵاتەکە ورد و ئاڵۆز
و شێکارنەکراون. کەس نازانێت چۆن چاکیان
بکات و چاککردنی ساڵانێک لە هەوڵ و تێکۆشانی دەوێت. لە ئێستادا هەرکەسێک لە واشینتۆن
کە عێراقی بۆ گرنگ بێ، بەرگری لە کردنە دەرەوەی دەستی ویلایەتە یەکگرتووەکان دەکان
لە عێراق.
هەردوولای عێراقی و ئەمریکیەکان شایەتی ئەوەیان داوە کە کازمی کەسێکی شیاوە
لە ساڵانی دواییدا ڕوونبوەتەوە کە هەردوک لە دامەزراوە و کاراکتەر گرنگن.
وڵاتەکە دەتوانێت دامەزراوەی دیموکراتی هەبێت، بەڵام ئەگەر سەرکردەکان پەیرەوی
نۆرم و بنەماکانی دیموکراسی نەکەن ئەوا سیستمەکە دەبێت چارەسەری ناوەندی بدۆزێتەوە
تەنانەت ئەگەر کوشندەش بێت.دەکرێت سیاسسەتمەدارێک ئاستێکی ڕۆشنبیری بەرزی هەبێت
بەڵام لە هەمان کاتدا لە سیستمێکدا کاردەکات کە ئەو دامەزراوانەی تێیدایە ڕێگرن
لەوەی نەخۆشییە سیاسییەکان تێپەڕێنێت کە لە سیستمی سیاسیدا هەیە. بۆیەپێدەچێت کازمی
لە کێشەدا بێت و دامەزراوە سیاسییەکانی عێراق
هەوڵەكانی بۆ بەڕێوەبردن بخەنە ژێر هەڕەشەوە.
هەردوولای عێراقی و ئەمریکیەکان
شایەتی ئەوەیان داوە کە کازمی کەسێکی شیاوە بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق چونکە:
ئەندامی هیچ پارتێکی سیاسی عێراقی نییەو بەڕێوبەری دەزگای هەواڵگریی
عێراقی بووە، بۆیە کەوتن و سەرکەوتنی وڵاتەکەی بینیوە و شارەزایە.
سیستمی سیاسی عێراق لەدوای داگیرکاری بەغداوە نمایندەی سیستمێکی گەندەڵی بێ
چاودێری دەکات، بەشێکی سیاسییەکان و حیزبە سیاسییەکان لە کاری دیکەی وەک تاوان و
خراپەکاری تێوەگلاون و ئەوەشی لەو کەمو کوڕییانەی عێراق کە سیاسەتی بەغدای
لاوازکردووە سوودمەند دەبێت، هۆكارەكەی دراوسێکەیەتی کە ئێرانە.
کاتێکیش ژمارەیەکی ئێجگار زۆری عێراقییەکان ڕژانە سەر شەقامەکان، بۆ ئەوە
نەبوو کە شێوازی کارکردنی خودی عەبدولمەهدیان بەدڵ نییە، بەڵکو تێگەیشتبوون کە
سیستمی سیاسی گەندەڵی عێراقی هەموو هیوایەکی هاوڵاتیان لەپێناو داهاتووییەکی شیاو و باشتر لەناو دەبات.
خۆپیشاندەران داوای ڕووخانی سەرتاسەری سیستمی سیاسی دەکەن. لە بەهاری
عەرەبیدا عێراقییەکان داوای "کۆتاییهێنان بە سیستەم"یان دەکرد نەک تەنها
گۆڕینی سەرکردە سیاسییەکان. ئەمەش بەو مانایە دێت کە ناتوانین ئەو هەقیقەتە
بشارینەوە کە دامەزراوە سیاسییە عێراقییەکان و سیستمی کۆمەڵایەتی پێویستیان بە گۆڕانکاری ڕیشەیی هەیە.
بۆ ساڵانێکی زۆر ویلایەتە یەکگرتووەکان گفتوگۆی لەگەڵ سیاسییەکان دەکرد و فشاری لێدەکردن تا ئەوە
بکەن کە لە مەسڵەحەتی خەڵکیدایە. بەڵام ئەو سیستمەی ئەمریکا یارمەتیدەر بوو لە
بونیادنانیدا سیاسییەکان لەسەر حسابی خەڵکی لێی دەخۆن و ئەوە دەکەن کە لە
بەرژەوەندی خۆیاندایە. بە جۆرێک ناڕێکی هەیە کە لە هەر یەک لە پێنج وەزارەتە
عێراقییەکان، ئەجێندا و پلانی جیاوازیان هەیە.
ئیدارەی ترەمپ بە ڕوونی گەیشتووە بەو دەرئەنجامەی بەشداریکردن لە سیاسەتی عێراق کات بەفیڕۆدانە
لە ئێستادا تۆماری شكستی عێراق هێێندە ڕوون و ئاشکرایە و گومانی تێدایە کە هیچ
لایەنێکی پەیوەندیداری ئەمریکی بتوانێت یارمەتی ئەکتەرە عێراقییەکان بدات لەوەی بڕیاری
باشتر بدەن.
لە عێراق هەڵبژاردنی سەرۆکوەزیران لەسەر بنەمای "ناسیۆنالیستی
عێراقییە " بەو مانایەی کە کەسی کاندیدکراو مووچەخۆر و گوێ لە مستی دەوڵەتی
ئێران نەبووبێت، کازمیش لەو تاقیکردنەوەیەدا سەرکەوتوو بووە.
ئیدارەی ترەمپ بە ڕوونی گەیشتووە بەو دەرئەنجامەی بەشداریکردن لە سیاسەتی
عێراق کات بەفیڕۆدانە، کە ئەمەش ئەو بارگرانییە دەخاتە سەرشانی عێراقییەکان خۆیان
دۆخی خۆیان چارەسەر بکەن. بەتایبەت لە ساڵێکدا کە دەیانەوێت هاوپەیمانی ویلایەتە
یەکگرتووەکان بن، بەڵام هیچ بژاردەیەکیان نییە جگە لە قبوڵکردنیواقعی نوێی خۆیان.
گومانی تێدا نییە کە دەوڵەتی ئییسلامی ISIS وەک هەڕەشەیەک لە عێراقدا دەمێنێتەوە، هەر بەو هۆیەشە کە ویلایەتە
یەکگرتووەکان و ناتۆ دەیانەوێت خزمایەتییەکی بچووک لەڕێی مەشقی دژە تیرۆرەوە لە
بەغداد بهێڵنەوە. بەڵام کەمی خواستی ئەمریکا لەسەر عێراق سەرکردە عێراقییەکان
ناچاردەکات گۆڕانکاری هەقیقی بکەن ئەگەر نا دەبێت ڕووبەڕووی غەزەبی خەڵکی توڕەی
عێراقی ببنەوە کە بەردەوامن لە داواکردنی کۆتایی هینان بە ڕژێم.
ڕەنگە کازمی وەک ئەوەی بانگەشەی بۆ دەکرێت بەتوانا بێت، بەڵام عێراق ڕزگار ناکات
ئەگەر چینی سیاسی عێراقی بە هەر دیوێکدا هەنگاو بنێت، ئەوا کێشە
کۆکراوەکانی وڵاتەکە لانیکەم دەبێتە بەرپرسیارێتی ئێران. ئەو کێشانەش لەگەڵ تەشەنەسەندنی
ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا کە داخوازی جیهانی لەسەر نەوت دابەزاندوە و بوەتە هۆی جەنگی
نرخی نەوت لەنێوان سعودیە و روسیا بەردەوام ڕووو لە زیادبوونن. بۆیە پێناچێت هیچ
ڕێگەیەک بۆ ئیشکردن لەسەر بودجەی عێراق کە بەرەو داڕوخان دەچێت، بوونی هەبێت.
ڕاستە ئێستا بۆ عێراقییەکان کاتێکی سەختە، بەڵام ژمارەیەکی زۆر کەمینە هەن
کە دەیانەوێت کات و سەرچاوە لە عێراقدا سەرف بکەن بەتایبەت لە ئێستادا کە ڤایرۆسی
نوێی کۆرۆنا هەرەشەیەکی گەورەیە لە ویلایەتە یەکگرتوەکاندا و کۆنگرێس بە ترلیۆن
دۆلار لەپێناو پاراستنی ئابووری خۆیدا تەرخان دەکات. ڕەنگە کازمی وەک ئەوەی
بانگەشەی بۆ دەکرێت بەتوانا بێت، بەڵام عێراق ڕزگار ناکات، چونکە سیستمە سیاسییەکەی
عێراق بەتووندی چەقی بەستووە، ئەمریکییەکان لە ئێستادا سەرقاڵی کاری ترن و ئێرانیش
هەر بەم جۆرەی ئێستا عێراقی دەوێت.
تمە سیاسییەکەی
عێراق بەتووندی چەقی بەستووە، ئەمریکییەکان لە ئێستادا سەرقاڵی کاری ترن و ئێرانیش
هەر بەم جۆرەی ئێستا عێراقی دەوێت.