06:56 - 11/04/2020
سیاسه‌تی ئێستای ئه‌مریكا، ره‌نگه عێراق بخاته ئاژاوه‌یه‌كی نوێوه
ئیمیلی هاوسورون له شیكاریهكدا له‌پێگه‌ی " ستراتفور"ده‌ڵێت، عێراق بۆته گۆره‌پانێكی گه‌رمی ئاڵۆزیه‌كانی نێوان ئێران و ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی میلیشا پاڵپشتیكراوهكان له‌لایه‌ن تارانه‌وه بۆهێرشكردنه سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا كه له‌و وڵاته جێگیركراون، له‌به‌رامبه‌ردا واشنتۆن دووباره هێزه‌كانی بڵاوهپێكردهوه له‌بری كشاندنهوهیان، ئه‌وه‌ش وه‌ك جه‌ختكردنه‌وه‌یه‌ك كه تائێستاش كاری له‌پێشینه‌ی گره‌نتیكردنی سه‌قامگیری عێراقه، به‌ڵام له‌دوای بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆرسی كۆرۆنا، و ئه‌و فشاره چڕه‌ی كه واشنتۆن خستویه‌ته سه‌ر تاران و بریكاره‌كانی، ره‌نگه ئه‌نجامی پێچه‌وانه به‌دوای خۆیدا بهێنێت و عێراق بخاته قوڵای ئاژاوه‌وه.
هاوسورن رونیكردۆته‌وه كه له‌رێگه‌ی توندكردنی فشاره‌كان له‌سه‌ر بریكاره‌كانی ئێران له‌ناوچه‌كه و هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئه‌و وڵاته، ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كان مه‌ترسی ده‌خاته سه‌ر له‌ناوچوونی ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق ماویه‌تی، به‌ڵگه‌نامه‌كانی پنتاگۆن كه له‌كۆتایی مانگی ئازار دزه‌یان پێكرا، ئه‌وه ده‌رده‌خات كه گفتوگۆ له‌ناو سوپای ئه‌مریكا هه‌بووه سه‌باره‌ت به‌وه ئایه پێویسته هێرشی سه‌ر میلیشیاعێراقیهكانی نزیك له‌ئێران زیاتر بكرێت، كه به‌م دوایانه هێرشه‌كانیان بۆسه‌ر ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كان و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی چڕكردۆته‌وه.
له 26ی ئازار ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌وپه‌ڕی سازشی له‌سه‌ر سزاكانی ئێران كرد كاتێك رێگه‌ی به عێراق دا كه به‌رده‌وام بێت له‌كڕینی غازی سروشتی له ئێران، ئه‌م هه‌وڵانه بۆ له‌ناوبردنی هه‌ژمونی ئابوری و سه‌ربازی ئێرانن له عێراق، كه به‌لای واشنتۆنه‌وه كلیلی سه‌قامگیری عێراقه ، به‌ڵام هه‌ره‌شه‌ی داته‌پینی ئابوری عێراق به‌هۆی كۆرۆنا و دابه‌زینی نرخی نه‌وته‌وه ره‌نگه ئه‌و ئامانجه‌ی ئه‌مریكا له‌ناوبه‌رێت، و ببێته هۆی شكستی ئه‌و جه‌نگه‌ی ئه‌مریكا دژی تیرۆری جیهانی رابه‌رایه‌تی ده‌كات.
ئه‌ركی له‌پێشینه‌ی ئه‌مریكا له‌عێراق گۆڕانی به‌سه‌رداهاتووه
ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا وه‌ها سه‌یری نه‌هێشتنی میلیشیاكانی عێراقی سه‌ر به‌ئێران ده‌كات كه شه‌ڕی دژی هه‌ژمونی درێژبۆوه‌ی ئێرانه له‌ناوچه‌كه‌دا، هاوسورون ئاماژه به‌وه ده‌كات كه له‌ناوبردنی هه‌ژمونی میلیشیاكان، ئاڵنگاریه‌كی جیاوازه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پشتیوانی ده‌وڵه‌ت بۆی ڕوون بۆته‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌و میلیشیایانه ره‌گ و ڕیشه‌یان له سیاسه‌ت و كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی داكوتاوه، و بوونه پێكهاته‌یه‌كی سه‌ره‌كی هێزه ئه‌منیه‌كان و حكومه‌تی عێراق ئه‌وه‌ش به‌تێپه‌ڕبوونی چه‌ندین ساڵ، بۆیه حكومه‌ت به‌رپرسیاریه‌تی سیاسی هه‌موو هێرشێكیان بۆسه‌ر ئه‌مریكا ده‌گرێته ئه‌ستۆ.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی فشاری ئه‌مریكا ئه‌وه‌نده زۆر نیه كه حكومه‌تی عێراق بتوانێت كۆنترۆڵی ره‌فتاره‌كانی ئه‌و میلیشیایانه بكات، ره‌نگه هه‌وڵی عه‌دنان زورفی كاندیدی پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌ت بۆ تێكشكاندنی بڕبڕه‌ی پشتی ئه‌و میلیشیا به‌هێزانه له‌عێراق كاره‌كانیان لێ ئاڵۆزكردبێت له‌رێگه‌ی حزبه لایه‌نگره‌كانی ئێرانه‌وه كه دژی ئه‌وه‌بوون ئه‌و پۆسته وه‌ربگرێت( زورفی داوای لێبوردنی كرد و چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا سه‌رۆك كۆمار مسته‌فا كازمی سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌ت راسپارد).
به‌م جۆره كارێكی سه‌رسورهێنه‌ر نیه كه حكومه‌تی عێراق له‌دۆخێكی ناسه‌قامگیردا له‌دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران له مانگی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی رابردووه‌وه، به‌یاننامه‌ی ئیدانه دژی هێرشی ئه‌مریكا بۆسه‌ر میلیشیاكان ده‌ربكات، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا واشنتۆن شوێنی هێزهسهربازیهكانی گۆڕی به‌ئامانجی درێژخایه‌ن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌وه‌ش كاردانه‌وه‌ی جیاوازی له‌ناو حكومه‌تی عێراق لێكهوتهوه، ئه‌وانه‌ی نزیكن له‌ئێران ئاهه‌نگ ده‌گێرن، ئه‌وانه‌شی له‌واشنتۆنه‌وه نزیكن ترسیان هه‌یه پرسی كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مریكا ده‌رفه‌ت بۆ رێكخراوی تیرۆرستی داعش و گروپه تیرۆرستیه‌كانی تر بخولقێنێت.
سزا له‌كاتی هه‌ڵه‌دا
هه‌ره‌شه به‌رده‌وامه‌كانی ئه‌مریكا به سزادانی ئابوری عێراق بۆته هۆی ناسه‌قامگیری ئابوری ئه‌و وڵاته كه هه‌ر له‌بنه‌ره‌تدا فشه‌ڵه، هاوسورن ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه ئابوری عێراق هه‌رخۆی به‌ده‌ست دابه‌زینی نرخی نه‌وت و ڤایرۆرسی كۆرۆناوه ده‌ناڵێنێت، ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا چه‌ند ساڵێكه فشار ده‌خاته سه‌ر عێراق بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌رداری وزه‌ی ئێران بێت، به‌ڵام واشنتۆن فشاره‌كانی زیادكردووه به‌كه‌مكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی به‌خشینی لهسزاكان ته‌نها بۆ 30 رۆژ، پێش ئه‌وه‌ی سزا به‌سه‌ر هه‌نارده‌ی غازی ئێران بۆ عێراق بسه‌پێنێت.
پێده‌چێت ئه‌وه هه‌وڵێك بێت بۆ ناچاركردنی عێراق بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پێشكه‌وتنانه بخاته ڕوو كه به‌ده‌ستی هێناوه بۆ گه‌یشتن به‌ئامانجی دیاریكراو كه ده‌ستبه‌رداربوونی ته‌واوی هه‌نارده‌ی ئێرانه له‌ماوه‌ی سێ ساڵی داهاتوو، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه هه‌نارده‌ی غازی ئێرانی بۆ عێراق له ساڵی 2018 و 2019 له 24% وه بۆ 31% زیادیكردووه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه‌مكردنه‌وه‌ی غازی ئێرانی له‌عێراق پێویستی به وه‌به‌رهێنانی نێوده‌وڵه‌تی گه‌وره هه‌یه، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه شۆكی ئابوری كۆرۆنا و دابه‌زینی نرخی نه‌وت دوو هۆكارن كه ته‌واوكاری چاكسازی ئابوری به‌پێی خشته‌ی كاتی دیاریكراو ده‌كاته نیمچه موسته‌حیل بۆ حكومه‌تی به‌غداد.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق وه‌ك خۆیه‌تی به‌ڵام داهاته‌كه‌ی به‌نزیكه‌ی دوو ملیار دۆلار له‌مانگی ئازار كه‌میكردووه، كه‌مبوونه‌وه‌ی خواست له‌سه‌ر نه‌وت به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه فشاری زیاتر ده‌خاته سه‌ر یه‌ده‌گی دراوی عێراق.
هه‌تا دێت دۆخه‌كه خراپتر ده‌بێت
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا هاوسورن ده‌ڵێت، پێشبینی ده‌كرێت ڤایرۆسی كۆرۆنا زیانێكی زۆر له‌ئابوری عێراق بدات، ترسیش هه‌یه ڤایرۆسه‌كه بڵاوبێته‌وه، ئه‌مه وایكردووه ئاگربه‌ستێكی كاتی له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه بدرێته حكومه‌ت، به‌وپێیه‌ی زۆرینه‌ی خه‌ڵك له‌ترسی توش بوون به‌و نه‌خۆشیه له‌ماڵه‌كانیان ده‌مێننه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی كه‌می هاوڵاتیان هێشتا خۆپیشاندان له‌دژی حكومه‌ت ده‌كه‌ن.
به‌ڵام له‌دوای له‌نه‌مانی ئه‌و گرفته ته‌ندروستیه‌ش له‌هاوینی داهاتوودا كێشه‌ی كه‌می كاره‌با و ئاو له‌عێراق سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه، به‌دڵنیاییه‌وه جارێكی تر خۆپیشاندان ده‌ست پێده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هێرشه‌كانی دژی میلیشیا عێراقیه‌كان چڕ بكاته‌وه، مه‌ترسی ئه‌وه ده‌كرێت ناره‌زایه‌تی زیاتر له‌ناو عێراقیه‌كان سه‌ر هه‌ڵبدات.
هه‌ڵبژاردنی بژارده‌ی ئاڵۆزی زیاتر له‌كاتێكدا عێراق له دۆخێكی ئابوری و سیاسیه مه‌ترسیداره‌دایه ره‌نگه ئه‌نجامی پێچه‌وانه بۆ ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كان به‌دوای خۆیدا بهێنێت، له‌رێگه‌ی ئه‌وه‌ی عێراق ده‌بێته هاوپه‌یمانێك كه كاریگه‌ری له‌شه‌ری دژی تیرۆر كه‌م ده‌بێته‌وه كه ئێستا ناوه‌ندی سه‌ركردایه‌تی ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی تیرۆره.