04:40 - 26/12/2018
مه‌سحییه‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بی ئاهه‌نگی سه‌ری ساڵ چۆن به‌ڕێده‌كه‌ن و داوایان چیه؟
مەسیحییەكانی وڵاتانی عەرەبی لەسەر ئاستی فەرمی و ئاستی هاوڵاتیان هەوڵدەدەن چێژی جەژنی لەدایك بوونی مەسیح لەم ساڵدا بگەڕێننەوە، ئه‌وه‌ش لەدۆخێكدا كە ئومێد هەیە كۆتایی ناخۆشیەكان بێت و ئاشتی و دڵنیایی باڵ بكێشێت به‌سه‌ر ناوچه‌كانیاندا.
ژماره‌یه‌كی زۆر له مه‌سیحیه‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بی له
ڕێگای تویته‌ره‌وه باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه چۆن ئه‌م جه‌ژنه‌یان پیرۆزكردووه.ئه‌وه‌ی
ئه‌مساڵ جیاوازی درووستكردووه بۆ یادكردنه‌وه‌ی له دایكبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح
ئه‌وان به‌وه دڵخۆشن كه سه‌ردانی شاری به‌یت له‌حم ده‌كه‌ن، ئه‌مساڵ ژماره‌یه‌كی
زۆری گه‌شتیار سه‌ردانی ئه‌و شاره ده‌كه‌ن كه به لانكه‌ی مه‌سیح داده‌نرێت، له
ساڵی پێشوودا ژماره‌ی سه‌ردانیكه‌ران كه‌مبوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ململانێكانی نێوان
ئیسرائیل و فه‌له‌ستین گه‌یشتبووه چڵه‌پۆپه.
هه‌ندێك له چالاكوانانی باوه‌ڕیان وایه ئاهه‌نگێڕانی ئه‌مساڵ له (بیت لحم) له چاو ساڵانی پێشوو"باشترین"بووه. كه‌سێك به‌ناوی عیماد سه‌فار وێنه‌یه‌كی خۆی پۆستكردووه له به‌یت له‌حمه‌وه خه‌ریكی به‌سه‌ربردنی مه‌راسیمی ساڵی نوێیه و باس له جیاوازی ئه‌مساڵ ده‌كات له ساڵانی ڕابردوو و گۆرانیه‌كی پێشكه‌ش به ئاماده‌بووانكرد و هیوای خۆشبه‌ختی بۆ هه‌مووان ده‌خوازێت.
گه‌ڕانه‌وه‌ی چێژی خواردنی ئاهه‌نگه‌كان
دوای تێپه‌ڕبوونی حه‌وت ساڵ، بۆ یه‌كه‌مینجاره كه مه‌سیحیه‌كانی
عێراق له شاری موسڵ ئاهه‌نگی له دایكبوونی مه‌سیح ده‌گێڕن، ئه‌وه‌ش دوای
جێهێشتنی هه‌زاران مه‌سیحی به‌هۆی دۆخی ئه‌منی شاره‌كه‌وه.دواتر چه‌كدارانی ده‌وڵه‌تی
ئیسلامی له عێراق و شام(داعش) ده‌ستیان به‌سه‌ر شاره‌كه‌دا گرتووه، به‌هۆی هه‌ڕه‌شه،
كوشتن، ڕفاندن و هه‌ڵكوتانه سه‌ر.زۆربه‌یان ڕوویان له شاره‌كانی هه‌رێمی
كوردستان كردووه و یاخود ناچاربوون بڕۆنه ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
ئه‌مساڵ له به‌رواری 25ی مانگ، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی
عێراق بڕیاری پشووی سه‌رتاسه‌ریدا له ته‌واوی عێراقدا.به‌بڕوای زۆرێك له خه‌ڵكی
ئه‌مه بڕیارێكی باشبووه كه حكومه‌ت پێی هه‌ستاوه. سالم مشكور له تویتێكیدا ده‌نووسێت"
ئه‌م ساڵ جه‌ژنی له دایكبوونی مه‌سیح جیاوازبوو.كڵێساكان پڕبوون له نوێژخوێنان.گرنگی
پێدانی فه‌رمی له لایه‌ن حكومه‌ته به‌وه‌ی كراوه‌ته پشووی فه‌رمی.ئه‌مه‌ش نیشانه‌یه‌كه
بۆ لێبوره‌یی عێراق و گه‌له‌كه‌ی.داوای زیاترتان لێده‌كه‌ین."
سیتڤان ئه‌مین كه‌سێكی دیكه‌یه سه‌باره‌ت به جه‌ژنی ئه‌مساڵ له تویتێكیدا نووسیوویه‌تی" خۆشترین جه‌ژنی یادكردنه‌وه‌ی مه‌سیحه له دوای ڕوخانی داعشه‌وه."
له پاڵ ده‌ربرینی خۆشی بۆ ئه‌و یاده و پیرۆزكردن له
یه‌كتر خه‌ڵكێكی دیكه به پێویستی ده‌زانن شاره‌كه بونیاتبنرێته‌وه. وه‌كو ئه‌وه‌ی
محه‌مه‌د سالم له‌سه‌ر وێنه‌ی به‌ناوبانگترین
كڵێسای شاره‌كه نووسیوویه‌تی"زۆربه‌ی به‌رپرسانی حكومه‌تی عێراقی پێشبڕكێی
ئه‌وه‌یان كامیان زووتر پیرۆزبایی له برایانی مه‌سیحی بكه‌ن به‌ڵام ئه‌م پیرۆزباییانه
ناگاته ئه‌وه‌ی به ڕاستی ئه‌و ناوچانه ببوژێننه‌وه و ژیانی بۆ بگێڕنه‌وه به
تایبه‌تی له ده‌شتی نه‌ینه‌واو موسڵ. كڵێسای ساعه یه‌كێكه له به‌ناوبانگترین كڵێساكانی
موسڵ وه‌كو ئه‌وه‌ی له وێنه‌كه ده‌یبینن ماوه‌ی ساڵێكه داعش نه‌ماوه و كڵێساكه‌ش
هێشتا به ڕووخاوی ماوه‌ته‌وه."
خۆشی جیاوازی له نێوان ئایینه‌كان ناكات
تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان خاڵی نه‌بوو له وێنه‌ی ئاهه‌نگێڕانی
سه‌ری ساڵ له هه‌ندێك له شاره‌كانی سووریا. له‌وانه‌ش شاری دیمه‌شق و حه‌له‌ب.زۆرێك
له چالاكوانان وێنه و گرته‌ی ڤیدیۆی ئاهه‌نگه‌كانیان بڵاوكرده‌وه.ئه‌م وێنانه‌ش
كارێكی وایكرد كه خه‌ڵكی گه‌ڕانده‌وه بۆ ئه‌و كاتانه‌ی كه سوریا جه‌نگی تێدا به‌رپا
نه‌ببوو.
هه‌ندێك له ئاهه‌نگێڕان باس له‌وه ده‌كه‌ن ده‌بێـت
خۆشییه‌كان تایبه‌ت نه‌بێت به ته‌نیا ئاینێكه‌وه با خۆشییه‌كان دابه‌ش بكه‌ین. نورال
هاكدوش له تویتێكیدا ده‌نووسێت"من له‌گه‌ڵ ئازادی ئاهه‌نگگێڕانم.كێ ده‌یه‌وێت
ئاهه‌نگ بگێڕێت.جه‌ژنی له دایكبوون گرنگه بۆ ئه‌م سه‌ده‌ی توندڕه‌وییه. بۆ ئه‌وه‌ی
هه‌ست به‌وه بكه‌ین كه شتێك هه‌یه له نێوان مرۆڤه‌كان هه‌موومان كۆده‌كاته‌وه
ئه‌ویش شادییه.له‌بیرمان نه‌چێت، به ملیۆنان مه‌سیحی عه‌ره‌ب له سوریا و فه‌ڵه‌ستین
و لوبنان ده‌ژین و به‌شداری جه‌ژنی موسڵمان ده‌كه‌ن، ئێمه بۆ ده‌بێت ڕێزیان نه‌گرین؟.
خه‌ڵكی لوبنانیش هیچیان كه‌متر نه‌بوو له خه‌ڵكی
وڵاتانی دیكه‌ی عه‌ره‌بی كه جه‌ژنی له دایكبوونی مه‌سیحیان گێڕاوه. هه‌موویان
ئاواته خوازن كه وڵاته‌كه‌یان به‌ره‌و باشتر بچێت و ئارامی و ئاسایش تێدا به‌رقه‌رار
بێت.وه‌كو ئه‌وه‌ی نانسی باهد نووسیوویه‌تی.
په‌یامی دڵنیایی بۆ مه‌سیحییه‌كان
كامل زومایا چالاكوانی تایبه‌ت به كاروباری ڕه‌وشی كه‌مایه‌تیه‌كانی
مه‌سیحی وایده‌بێنێت كه له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تووشی ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌بوون
ته‌نیا له‌به‌ر ئیسلامییه توندڕه‌وه‌كان.ئه‌مه‌ش پێمان ده‌ڵێت كه پێویستی به
ئاسایشی زیاتر هه‌یه له ناوچه‌كه، چونكه زۆركه‌س سه‌روماڵ و شارستانی و
مێژوویان له‌ناوچووه و په‌نایان بردۆته به‌ر وڵاتی دیكه.له لێدوانێكیدا بۆ كه‌ناڵی
(دۆچه‌ڤیله‌ی ئه‌ڵمانی) ده‌ڵێت"ئه‌وه‌ی كه ئه‌مرۆ 25ی مانگ له لایه‌ن حكومه‌تی
عێراقیه‌وه كرایه پشووی فه‌رمی په‌یامێكه بۆ ئه‌وه‌ی مه‌سیحیه‌كان له دڵنیایدا
ده‌ژین و ده‌پارێزرین."
له ماوه‌ی ڕابردوودا ڤاتیكان بڵاویكرده‌وه كه ساڵی
داهاتوو پاپا فره‌نسیس سه‌ردانی وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌كات. له‌وانه‌ش مانگی شوبات
سه‌ردانی ئیمارات ده‌كات به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردنی له گفتوگۆی جیهانی بۆ ئاینه‌كان
له‌چوارچێوه‌ی(برای مرۆڤایه‌تی) پسپۆرێكی تایبه‌ت به بارودۆخی كه‌مینه مه‌سیحیه‌كان
ڕاده‌گه‌ێنێت كه ئه‌و سه‌ردانه دوو په‌یامی هه‌یه، یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه مه‌سیحیه‌كانی
خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بپارێزرێت و بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر خاك و زه‌وی ئه‌ژادیان
بمێننه‌وه، دووه‌هه‌میش په‌یامێكی خۆشه‌ویستیه بۆ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهان كه
جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه هه‌موو جیهان دڵخۆشده‌كات.