ڕاپۆرتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

03:40 - 29/03/2020

سه‌ركرده‌یه‌كی شیعه‌كان: ئه‌مریكا پلان بۆ كارێكى مه‌ترسیدار داده‌نێت‌

پەیسەر


ریاز مه‌سعودی سه‌ركرده‌ له‌ هاوپه‌یمانی سائیرون رایده‌گه‌یه‌نێت، پێى وانییه‌ عێراق له‌م قۆناغه‌دا هیچ كارێكى سه‌ربازى ئه‌نجامبدات و هێرش بكاته‌ سه‌ر هیچ پێگه‌یه‌ك، به‌ڵام ده‌ڵێت، پلان بۆ كارێكى مه‌ترسیدار داده‌نێت.

مه‌سعودی به‌ په‌یسه‌ر پرێس-ی گوت"ئه‌مریكا پلان بۆ كاری مه‌ترسیدار داده‌نێت، به‌ڵام پێم وایه‌ له‌م قۆناغه‌دا هیچ كارێكی سه‌ربازی ئه‌نجام نادات و هێرش ناكاته‌ سه‌ر هیچ پێگه‌یه‌ك، ئه‌وه‌ش به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و هه‌روه‌ها دۆخی گشتی ئاڵۆز و نائاساییه‌، به‌ڵام له‌داهاتوودا به‌ڵێ، ئه‌مریكا پێی وایه‌ كه‌ پێویسته‌ جێ پێی خۆی له‌ عێراق بچه‌سپێنێت، و كار بۆ ستراتیژیه‌تی ماوه‌درێژ ده‌كات".

مه‌سعودی گوتیشى:"ئه‌مریكا وڵاتێكی داگیركه‌ره‌، به‌پێی بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی داگیركه‌ر ناسێندراوه‌، ئێمه‌ پێمان وایه‌ مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا ناشه‌رعی و نایاساییه‌ و جێگه‌ی نیگه‌رانییه‌، هه‌موو هێزه‌ سیاسیه‌كان ئه‌وه‌ ده‌زانن، ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت  جگه‌ له‌وه‌ی عێراق وڵاتێكی لاواز بێت، ده‌شیه‌وێت خاوه‌نی هێزێكی چه‌كداری كه‌م ده‌سه‌ڵات بێت".

چه‌ند رۆژێكه‌ ئه‌مریكا له‌عێراق ده‌ستى به‌ هه‌ندێك جموجوڵ كردووه‌، ژماره‌ى بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانى كه‌مكرده‌وه‌و كارمه‌ندانى باڵیۆزخانه‌كه‌ى له‌ به‌غدا و كونسوڵخانه‌ى له‌ هه‌رێمى كوردستان كشانده‌وه‌.