02:07 - 22/03/2020
ئەگەر كۆرۆنا لە كەرتی غەززە بڵاوببێتەوە ئیسرائیل چی دەكات؟
شرۆڤەكاری سەربازیی ئیسرائیلی – عاموس
هەرئیل- لە رۆژنامەی –هارتس- دا شرۆڤەیەكی شیكاری وردی كردووە سەربارەت بە ئەگەری
بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا – كۆڤید 19- لەناوچەی ژێر دەسەڵاتی ئیدارەی خۆجێیەتی
فەلەستین لە كەنارەكانی رۆژئاوا یان كەناری غەززەو دواتریش هەڵوێستی ئیسرائیلی
پێسشبینی كرووە.
ئەو شرۆڤەكارە نوسیویەتی: ئەگەر ئەو
ڤایرۆسە بڵاوە بكات ئیسرائیل دەخاتە هەڵوێستێكی هەستیارو ناڕەحەتەوە، لەبەر ئەوەی
دەسەڵاتی فەلەستنیی لە كەنارەكانی خۆرئاوادەسەڵاتیان هەیەو حەماسیش لە كەرتی
غەززە، هەرچەندە ئەو ڤایرۆسە سنوورو بەربەست و سیاسەت نازانێت، بەڵام تا ئێستا
شتێكی ئەوتۆ نیەو تۆمار نەكراوە و لەڕووی ئەمنیشەوە بێدەنگییەكی گشتی باڵی بەسەر
دۆخەكەدا كێشاوە.
ئەگەر ڤایرۆسەكە بچێتە كەرتی غەززەو كەنارەكانی رۆژئاواوە كێشەی گەورە بۆ ئیسرائیل دروست دەكات
ئەو نوسەرە بەرواردێكی كردووە لە
نێوان كەرتی غەززەو كەنارەكانی رۆژئاوادا و گوتویەتی كەنارەكان زووتر ڤایرۆسەكەیان
تێدا بڵاودەبێتەوە لەبەر ئەوەی ژینگەی ئەوێ ئاسانترە بۆ بڵاوبوونەوە ڤایرۆسەكە تا
كەرتی غەززە. لە هەكان كاتیشدا گوتوویەتی لە –بیت لحم- 26 حاڵەت تۆمار كراون، ئەوە
لە كاتێكدایە كە چڕی دانیشتوانی كەرتی غەززە زۆر لە كەنارەكانیش زیاترەو ژێرخانی
ئابووری و تەندروستیشیان زۆر خراپترو داتەپیووترە.
ئەو توێژەرە نوسیویەتی: ئەگەر
ڤایرۆسەكە بچێتە كەرتی غەززەو كەنارەكانی رۆژئاواوە كێشەی گەورە بۆ ئیسرائیل دروست
دەكات و لەگەڵ ئەوەشدا هەمووان هەست بەوەش دەكەن كە مەترسییەكە رۆژ لەدوای رۆژ
نزیكتر دەبێتەوە. بەتایبەتی گواستنەوەی ڤایرۆسەكە لەڕێگەی كرێكارە عەرەبەكانی
كەرتی غەززەو كەنارەكانی رۆژئاوا كە رۆژانە لەناو ئیسرائیل دا كار دەكەن ئەگەری بڵاوبوونەوەی
زۆر زیاتر كردووە. لە هەمان كاتیشدا
بازرگانی گەورەو بچووك رۆژانە هاتوچۆی ئیسرائیل دەكەن وبەوەش مەترسییەكە زیاتر
دەبێت بە پێی ئامارەكان تەنها لە مانگی ڕابوردوودا حەوت هەزار بازرگان و خاوەن كار
سەردانی ئیسرائیلیان كردووەو بەردەوامیش لە هاتوچۆدان و هەمووانیش دەزانن یەكێك لە
هۆكارە سەرەكییەكانی گواستنەوەو بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە هاتووچۆو ێكەڵاویی كردنە.
لەكاتی دروستبوونی ئەو كارەساتەدا ژمارەیەكی زۆر لە خەڵكی غەززەو كەنارەكان پەنا بۆ روخاندنی دیوارە بەرزەكانی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین دەبەن
لە ئێستاشدا دەستی كار لەناو
ئیسرایلدا شەش ئەوەندەی نێو كەرتی غەززەو كەنارەكانی رۆژئاوا گرانترە، هەر بۆیە
خەمی گەورەی حەماس و ئیدارەی خۆجێیەتی فەلەستینیشە كە ئەو ڤایرۆسە بگوازرێتەوەو لە
ڕاستیشدا ناتوانرێت بەتەواوی ڕێگە لە هاتوچۆ بگیرێت، خۆ ئەگەر ڤایرسەكە
بگوازرێتەوە ئەوا حاڵەتی دارایی هیچ لایەكیان بەرگەی ئەو دۆخە ناگرێت و پێدەچێت
كارەساتی گەورەی لێبكەوێتەوە.
پرسیار ئەوەیە ئەگەر ئەو ڤایرۆسە
لەنێو كەرتی غەززەو كەنارەكانی رۆژئاوا پەرەبسەنێت هەڵوێستی ئیسرائیل چی دەبێت و
چۆن ڕەفتاری لەگەڵ دەكات؟
ئەو نوسەرە باس لەوە دەكات كە لە 2005
ەوە بەرپرسیارێتی ئەو ناوچانە بە فەرمی لەسەر ئیسرائیل نەماوەو هیچ پەیوەندیەكی
فەرمی لەونێوەندەدا نەماوەتەوە، لەبەر ئەوەی ئیسرائیل بە پێی ڕێكەوتننامەی ئۆسلۆ
هیچ پەیوەندییەكی بە كەنارەكانی رۆژئاواو غەززەوە نەماوەو لە 2007 یشەوە هیچ
ناوەندێكی پەیوەندییان جێنەهێشتووە، بەڵام شارەزایانی نێو دەوڵەتی باوەڕیان وایە
لەكاتی دروستبوونی ئەو كارەساتەدا ژمارەیەكی زۆر لە خەڵكی غەززەو كەنارەكان پەنا
بۆ روخاندنی دیوارە بەرزەكانی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین دەبەن و بەئاشكرا داوای
هاوكاریی مرۆیی و تەندروستی لێدەكەن. دواجار ئەركێكی گەورە دەخەنە ئەستۆی
بەرپرسەكانی خۆیان كە كێشە سیاسی و ئەمنی و سەربازییەكانیان وەلابنێن و لەو
چركەساتەمێژوییەدا لە خەمی گەورەی دەربازبوون بن لە دەستی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
ئیسرائیلیەكان بۆ دروست بوونی وەها ئەگەرێك گوتوویانە : خوا لەو كارەساتە بمانپارێزێت.
ئەئەو شرۆڤەكارە سەربازییەی ئیسرائیل
كۆتایی شرۆڤەكەی بەوە هێناوە كە ئیسرائیلیەكان بۆ دروست بوونی وەها ئەگەرێك
گوتوویانە : خوا لەو كارەساتە بمانپارێزێت.
بەپێی ئامارەكانی تەندروستی ئیسرائیل
ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسەكە لە ئیسرائیل 169 كەسەو تەمەنیان لە نێون 30 بۆ 39
ساڵیدایە و 158 كەسیش تەمەنیان لە نێوان 20-29 ساڵی و تەمەنی 40-49 ساڵیش 125 كەس و 50-59 ساڵیش 98
كەس و لە نێوان 60-69 ساڵیش 84 كەس و لە سەروو 70 ساڵیش 70 حاڵەت تۆمار كراوەو لە
نێو منداڵانش دا كە تەمەنیان لە 9 ساڵی كەمترە 22 منداڵە. لەهەمان كاتدا ڕایان
گەیاندووە كە ژمارەی توشبووان 833 كەسەو 15 كەسیان حاڵەتیان ناجێگیرەو 812 یان
سووك گرتوویانەو 36 كەسیشیان لە
چاكبووەكانن.