11:04 - 02/03/2020
سیناریۆكانی دوای عەلاوی لە عێراق چین؟
شه‌وی رابردوو محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی كاندیدی
راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت له په‌یامێكی ڤیدیۆیدا داوای لێبوردنی له به‌رهه‌م
ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق كرد، و له‌پرۆسه‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌ت كشایه‌وه، عه‌لاوی
له‌په‌یامه‌كه‌یدا رایگه‌یاند: له تێپه‌راندنی كابینه‌كه‌ی زەرەرمەندی یه‌كه‌م ئه‌و لایه‌نانه ده‌بوون كه له‌نێو گه‌نده‌ڵیدا
نقوم بوون و بازرگانی به تایه‌فه‌گه‌ری و نه‌ته‌وه‌یه‌وه ده‌كه‌ن، گوتیشی ئه‌گه‌ر
سازشی له‌به‌رامبه‌ر خواستی ئه‌و لایه‌نانه بكردایه ئێستا سه‌رۆك وه‌زیران ده‌بوو.
سه‌رۆك كۆمار داواكاریه‌كه‌ی عه‌لاوی په‌سه‌ند
كرد
دوای په‌یامه‌كه‌ی محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی،
به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا داواكاریه‌كه‌ی عه‌لاوی
په‌سه‌ند كرد، داواشی له‌هێزه سیاسیه‌كان كرد كاندیدی جێگره‌وه دیاری بكه‌ن له‌و
كاته ده‌ستوریه‌ی دیاریكراوه، بۆ پێكهێنانی كابینه‌یه‌كی حكومه‌ت كه توانای ئه‌وه‌ی
هه‌بێت ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانی جێبه‌جێ بكات، به‌ره‌چاوكردنی ئه‌و ئاڵنگاریانه‌ی
رووبه‌رووی عێراق ده‌بنه‌وه.
سه‌در: هه‌تا كه‌ی ئه‌وانه‌ی پشك پشكێنه‌یان ده‌وێت ره‌چاوی
به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمان ناكه‌ن؟
دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی عه‌لاوی موقته‌دا
سه‌در رابه‌ری ره‌وتی سه‌در له تویتێكدا رایگه‌یاند: محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی به‌هۆی
خۆشه‌ویستی بۆ عێراق ده‌ستی له‌كاركێشاوه‌ته‌وه، پرسیاری ئه‌وه‌شی كردووه كه تاكه‌ی به بێ ئاگایی ده‌مێننه‌وه، ئه‌وانه‌ی
پشك پشكێنه‌یان ده‌وێت و ره‌چاوی به‌رژوه‌ندیه‌كانی نیشتمان ناكه‌ن و یاری به
چاره‌نوسی گه‌ل ده‌كه‌ن؟، سه‌در نوسیویه‌تی تا كه‌ی عێراق بارمته‌ی ده‌ستی گروپێكی
گه‌نده‌ڵ ده‌بێت؟ تاكه‌ی عێراق به ده‌ست كه‌مینه‌یه‌كه‌وه ده‌بێت كه كۆیله‌ی
ئاره‌زووه‌كانیانن؟
سیناریۆكانی دوای عه‌لاوی
به‌شێك له‌چاودێرانی دۆخه‌كه ده‌ڵێن عێراق
له‌به‌رده‌م چه‌ند سیناریۆیه‌كدایه له‌وانه‌ش شه‌ری ناوخۆ و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته، به‌ڵام نه‌هرۆ ره‌واندزی
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان به
په‌یسه‌رپرێسی راگه‌یاند: نه شه‌ری ناوخۆ رووده‌دات و نه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش
هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و نه هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ش ده‌كرێت، به‌ڵكو جێگره‌وه‌ی محه‌مه‌د
تۆفیق عه‌لاوی دیاری ده‌كرێت، به‌شێك له‌چاودێرانی سیاسی باسی ئه‌گه‌رێكی تریش ده‌كه‌ن
ئه‌ویش ئه‌وه‌یه سه‌رۆك كۆمار نه‌توانێت له‌ماوه‌ی 15 رۆژدا كاندیدێك ده‌ست نیشان
بكات كه هه‌م كوتله‌سیاسیه‌كان به‌دڵیان بێت و هه‌میش خۆپیشانده‌ران ره‌تی نه‌كه‌نه‌وه،
بۆیه یه‌كێك له‌ئه‌گه‌ره‌كان ئه‌وه‌یه بۆشایی یاسایی به‌پێی ده‌ستور له‌دوای 15
رۆژی تر دروست بێت.
كاندیده به‌هێزه‌كانی شوێنگره‌وه‌ی عه‌لاوی
كێن؟
نه‌هرۆ ره‌واندزی ده‌ڵێت: دوو كاندیدی به‌هێز
هه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌ت رابسپێردرێن ئه‌وانیش ئه‌سعه‌د عه‌یدانی
و مسته‌فا كازمین.
عه‌بدولمه‌هدی نامێنێته‌وه
نه‌هرۆ ره‌واندزی وتیشی: عادل عه‌بدولمه‌هدی
وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران ته‌نها بۆ ماوه‌ی 15 رۆژی داهاتوو ده‌مێنێته‌وه تا ئه‌و
كاته‌ی رێككه‌وتن له‌سه‌ر كاندیدێكی نوێ ده‌كرێت، ئه‌و ئه‌گه‌ره‌ش زۆر لاوازه كه
جارێكی تر پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی وه‌ربگرێته‌وه، ده‌شڵێت پێش ئه‌وه‌ی عه‌لاوی
داوای لێبوردن بكات و سیناریۆی دوورخستنه‌وه‌ی عه‌لاوی ئاشكرا بكرێت، قسه له‌گه‌ڵ
عادل عه‌بدولمه‌هدی كراوه بۆ ئه‌وه‌ی بۆشایی دروست نه‌كات و له‌پۆسته‌كه‌ی بۆماوه‌ی
15 رۆژی تر به‌رده‌وام بێت.
دوێنێ له‌به‌غداد چی رویدا؟
نرەواندوزی وتیشی: دوێنێ هێزێكی ئه‌منی زۆر له‌ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
و ده‌ره‌وه‌ی باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بڵاوه‌ی پێكرابوو، به‌ڵام مادام
دوێنێ هیچ رووی نه‌دا پێم وانیه هیچ رووبدات.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ده‌گوترێت ره‌وتی سه‌در
به‌نیازه خۆپیشانده‌ران به‌رێته سه‌ر ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ره‌واندزی ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر
بیویستبایه ئه‌وه بكات ده‌بوایه پێشتر بیكردایه، چونكه ره‌وتی سه‌در ده‌یزانی
عه لاوی متمانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ده‌ست ناهێنێت.
عه‌لاوی بووه قوربانی عه‌قڵیه‌تی خۆی
ره‌واندزی وتیشی: محه‌مه‌دتۆفیق عه‌لاوی بووه
قوربانی عه‌قڵیه‌تی خۆی و كه‌لله ره‌قیه‌كانی، وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌وه‌حی هاتبێت، باسی
نوێژی ئیستیخاره‌ی ده‌كرد بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌ت، ئینكاری عه‌لاوی وایكرد
لایه‌نه‌كان ره‌تی بكه‌نه‌وه.
ده‌بێت له‌ماوه‌ی 15 رۆژدا سه‌رۆك كۆمار
كاندیدێكی تر رابسپێرێت
تارق حه‌رب شاره‌زای یاسای عێراق به‌په‌یسه‌رپرێسی
راگه‌یاند 15 رۆژ له‌به‌رده‌م به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماردا هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی
كاندیدێكی نوێ بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌ت رابسپێرێت له گه‌وره‌ترین كوتله‌ی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، وه له‌و رۆژه‌وه‌ی سه‌رۆك كۆمار كاندیدی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی
حكومه‌ت راده‌سپێرێت 30 رۆژ له‌به‌رده‌م كاندیده‌كه‌دا هه‌یه بۆ ئاماده‌كردنی كابینه‌كه‌ی.
كورد و عه‌لاوی
یه‌كێك له‌و لایه‌نانه‌ی كاریگه‌ری له‌سه‌ر
شكستی عه‌لاوی هه‌بوو كورد بوو، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دانوستانه‌كانه‌وه كورد گرفتی
له‌گه‌ڵ ئه‌وه هه‌بوو كه عه‌لاوی به‌ناوی وه‌زیری ته‌كنۆكرات و سه‌ربه‌خۆوه وه‌زیره‌كانی
كورد دیاری بكات، ئه‌وه‌ش هه‌وڵه‌كانی كوردی به‌رهه‌مدار كرد، ئه‌وه‌بوو كه ئه‌مجاره
تاراده‌یه‌ك یه‌كریزی له‌ناو هێزه كوردستانیه‌كان له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هه‌بوو،
جگه له‌وه‌ی شاندێكی هاوبه‌شی حزبه كوردستانیه‌كان سه‌ردانی به‌غدادی كرد و هه‌مووانیش
به‌یه‌كه‌وه چاودێری دۆخه‌كه‌یان ده‌كرد.