05:23 - 23/02/2020
داهاتووی توركیا و ڕووسیا له ئیدلب چی لێدێت؟
ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی
سه‌رۆكی مه‌هه‌په (پارتی نه‌ته‌وه په‌رستی توركیا) به وتاره حه‌ماسی و ده‌مارگیرییه
نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ی ناسراوه، 11ی ئه‌م مانگه له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانتارانی حزبه‌كه‌یدا
داوای له ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كرد دیمه‌شق داگیربكات و ئیدلب وێران بكات و
سوریاش بسووتێنێت، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه سوپای سوریا 13 سه‌ربازی توركیان له
ئیدلب كوشتووه.
باخچه‌لی به‌وه‌وه
نه‌وه‌ستا و وتی، ئۆباڵی ڕژانی خوێنی سه‌ربازه‌كانیان له ئه‌ستۆی ڕووسیادایه، له‌به‌رئه‌وه‌ی
ڕووسیا وار بۆ ڕژێمی سوریا خۆشده‌كات تاوان بكات. داواشی له حكومه‌تی توركیا كرد
پێداچوونه‌وه بكات به په‌یوه‌نییه‌كانی له‌گه‌ڵ ڕووسیادا، كه به وته‌ی باخچه‌لی
ده‌یه‌وێت له‌ڕێی ڕێككه‌وتنه‌كانی ئه‌ستانه و سوچی و چنێڤهوه ده‌ست به‌سه‌ر
سوریا و توركیاشدا بگرێت، وتیشی توركیا هیچ سوودێكی له‌و ڕێككه‌وتنانه نه‌بینیوه.
وته‌كانی باخچه‌لی و زیاده‌ڕۆیی و هه‌ڵچوونه‌كانی
له‌خۆوه نه‌بوون، له‌به‌رئه‌وه‌ی گرنگترین هاوپه‌یمانی ئه‌ردۆغانه و یه‌كێكه له‌و
سه‌ركردانه‌ی وركیا كه ڕاستگۆیانه ئه‌و ڕه‌گه‌زپه‌رستییه نه‌ته‌وه‌ییه ده‌رده‌بڕێت
كه باڵی به‌سه‌ر سیاسه‌ته‌كانی توركیادا كێشاوه، له‌به‌ر ئه‌وه لێدوانه تونده‌كانی
به گوزارشتێكی ئاشكرای توركیا داده‌نرێت به‌رامبه‌ر ئه‌و نیگه‌رانییه‌ی له هێرشه‌كه‌ی
سوریا بۆ سه‌ر ئیدلب هه‌یانه، به‌تایبه‌ت كه هێرشه‌كه به شتیوانی ڕووسیا به‌رده‌وامه.
هه‌مان نیگه‌رانی له لێدوانه‌كانی خوڵوسی ئاكار وه‌زیری به‌رگریی توركیاشدا به‌دیده‌كرێت،
ئاكار ڕۆژێك به‌رله كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی به‌رگریی هاوپه‌یمانی ناتۆ جه‌ختی
كرده‌وه، ئه‌نقه‌ره چاوه‌ڕوانی ئه‌وه له ئه‌وروپا و ناتۆ ده‌كات به‌رامبه‌ر
هێرشه‌كانی سوریا بۆ سه‌ر سوپای توركیا هه‌نگاوی به‌رچاو بنێن.
ڕۆژێك دوای ئه‌م لێدوانه، ئه‌ردۆغان هه‌ڕه‌شه‌ی
كرد و وتی، ئه‌گه‌ر دیمه‌شق له هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر سوپای توركیا به‌رده‌وام بێت، ئه‌نقه‌ره
گورزی توند له سوپای سوریا ده‌وه‌شێنێت، جا له‌هه‌ر شوێنێك بێت. ئه‌م وتانه‌ی ئه‌ردۆغان
دوای په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی هات له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پووتین سه‌رۆكی ڕووسیا، كه
ددیاربوو شكستی هێنابوو له‌وه‌ی ڕووسه‌كان ڕازی بكات پێشڕه‌وییه‌كانی سوپای سوریا
بوه‌ستێنن. له‌هه‌مان كاتدا و وه‌ك په‌یامێك بۆ مۆسكۆ، جێمس جێفری نێرده‌ی ئه‌مره‌یكا
بۆ كاروباری سوریا گه‌یشته ئه‌نقه‌ره، جێفری بۆ ڕاكێشانی هه‌ست و سۆزی توركه‌كان،
پرسه و ماته‌مینی ئاراسته‌ی كه‌سوكاری سه‌ربازه توركه كوژراوه‌كان كرد و به شه‌هید
ناوی بردن، هاوكات پشتگیری ته‌واوی واشنتۆنی بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی توركیا له
ئیدلب ڕاگه‌یاند.
ئه‌م گرژی و ئاڵۆزیانه له‌ماوه‌ی كه‌متر له مانگێكدا سه‌ریانهه‌ڵدا،
كاتێك سوپای سوریا شارۆچكه‌ی موعهره نوعمانی سه‌ربه پارێزگای ئیدلبیان كۆنترۆڵكرده‌وه.
ئه‌مه ده‌سكه‌وتێكی تریشی به‌دواوه بوو، ڕێگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی (ئێم-5) كه‌وته
ژێر كۆنترۆڵی سوپای سوریا و له‌وێوه به‌ره‌و شارۆچكه‌ی سه‌راقیب به‌ڕێكه‌وتن، كه
له ژێر ده‌ستی ئه‌و گروپانه‌دایه پێیان ده‌وترێت ئۆپۆزسیۆنی سوریا. 3ی ئه‌م
مانگه سوپای سوریا زیاتر ته‌نگی به سوپای توركیا له شاری ئیدلب هه‌ڵچنی، كاتێك خاڵێكی چاودێریكردنی سوپای
توركیایان بۆردومان كرد و به‌هۆیه‌وه 8 سه‌رباز و مه‌ده‌نی تورك كوژران، ئه‌مه
وایكرد ئه‌ردۆغان دووه‌م هه‌ڕه‌شه بكات و وتی، ئه‌گه‌ر تا كۆتایی ئه‌م مانگه سوپای
سوریا نه‌كشێنه‌وه بۆ شوێنه‌كانی پێشوویان، ئه‌وا به زه‌بری هێز ده‌ریان ده‌كات.
به‌ڵام ڕژێمی سوریا كه له‌لایه‌ن ڕووسیاوه
گڵۆپی سه‌وزی بۆ هه‌ڵكراوه گوێی به هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا نه‌دا و له 6ی ئه‌م
مانگه‌دا سه‌راقیبی كۆنترۆڵكرده‌وه، به‌وه‌ش هێنده‌ی تر ڕیگای (ئێم-5)ی
پارێزراوتر كرد، كه لێوه‌ی پشتگیری ده‌نێرێته هێزه‌كانی له شاری حه‌له‌ب. له‌و
كاته‌وه سوپای توركیا جموجۆڵه‌كانی زیاتركرد و سێ پشتێنه‌ی ئه‌منی ببۆ هێزه‌كانی
(ئۆپۆزسیۆن) دروستكرد، هه‌ریه‌ك له پێگه‌كانی ته‌فته‌ناز و ئیدلب و مهستومهی
پته‌وتر كرد، به‌ڵام سوپای سوریا به توندی وه‌ڵامی جموجوڵه‌كانی توركیای دایه‌وه
و دوای دوو ڕۆژ پێگه نوێكه‌ی سوپای توركیای له ته‌فته‌ناز تۆپبارانكرد و پێنج سه‌بازی
دیكه‌ی توركیا كوژران.
له‌كاردانه‌وه‌ی
كوژرانی سه‌ربازه‌كانیدا سوپای توركیا 115 پێگه‌ی سوپای سوریای بۆردومانكرد و
ڕایگه‌یاند كه 100 سه‌ربازی سوریای كوشتووه و سێ تانك و هێلیكۆپته‌رێكی
تێكشكاندووه، هێنده‌ی تر قه‌یران و ململانێی نێوان توركیا و سوریا قوڵبووه‌وه،
به‌جۆرێك ئه‌گه‌ری پێكدادانی ڕاسته‌وخۆی سوپای هه‌روو وڵاتی لێده‌كرا، ئه‌گه‌ری هه‌یه
ڕووسیاش له‌به‌رژه‌وه‌ندی سوریا به‌شداری بكات. سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه چه‌ندین
پرسیاری گرنگ له‌باره‌ی په‌ره‌سه‌ندنی ململانێ و قه‌یرانی ئیدلب دێنه ئاراوه كه
تا ئێستا وه‌ڵامیان نییه، یه‌كێك له‌و پرسیارانه ئه‌وه‌یه ئه‌نقه‌ره تا چ
ئاستێك پشتگیری له چه‌كداره (ئۆپۆزسیۆنه‌كانی) ئیدلب ده‌كات؟ یان ئه‌نقه‌ره
ئاماده‌یه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سوپای سوریا هێزی پیاده ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌كه
بكات؟ توانای توركیا بۆ ڕووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی سوپای سوریا چه‌نده؟ ئه‌ی داهاتووی لێكتێگه‌یشتنه‌كانی
توركیا و ڕووسیا له‌سه‌ر سوریا و پرسه‌كانی تر به‌كوێ ده‌گات؟ ئایا ئیدلب وه‌فاتنامه‌ی
به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی توركیا و ڕووسیا ده‌نووسێته‌وه؟ یان هه‌ردوولا ناكۆكیه‌كانیان
له‌باره‌ی ئیدلبه‌وه وه‌لاده‌نێن و ڕێككه‌وتنی نوێ ده‌كه‌ن و درێژه به هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌یان
ده‌ده‌ن؟
گرێكوێره‌ی
ئیدلب
ئیدلب ده‌كه‌وێته باكووری خۆرئاوای سوریا
و له‌نزیك ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاسته‌وه هاوسنووری توركیایه. به‌وته‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان
چوار ملیۆن كه‌س له‌ناویشیاندا یه‌ك ملیۆن منداڵ له‌م شاره‌دا ده‌ژین. نیوه‌ی
دانیشتوانی ئه‌م شاره ئه‌و خه‌ڵكه‌ن كه له ناوچه‌كانی پێشووی ژێر ده‌سه‌ڵاتی
(ئۆپۆزسیۆن) ئاواره‌بوون.
ئیدلب چوار گرنگیی سه‌ربازیی هه‌یه، به‌و
پێیه‌ی دوایین پێگه‌ی ئه‌و چه‌كدارانه‌یه كه توركیا پشتگیری‌یان ده‌كات و ده‌یانه‌ویست
ڕژێمی سوریا بڕوخێنن. ئیدلب ده‌كه‌وێته سه‌ر دووڕیانی ڕێگای خێرای نێوان حه‌له‌ب
و حه‌ما و دیمه‌شق و له‌وێشه‌وه بۆ به‌نده‌ری لازقیه له‌سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاست،
كۆنترۆڵكردنی له‌لایه‌ن سوریاوه به واتای شكستهێنانی چه‌كداره (ئۆپۆزسیۆنه‌كان)
دێت، به‌وه‌ش جه‌نگی 9 ساڵه‌ی سوریا كۆتایی پێدێت.
له‌و كاته‌وه‌ی
ئه‌م شاره كه‌وتووه‌ته ده‌ست (ئۆپۆزسیۆن) چه‌ند گروپێك كه ڕكابه‌ری یه‌كتر ده‌كه‌ن
هه‌ژموونیان تیایدا هه‌یه، هه‌ندێك گروپی جیهادی و هه‌ندێكی نه‌ته‌وه‌یی، به‌ڵام
له كانوونی دووه‌می 2019وه ده‌سته‌ی ته‌حریری شام زۆربه‌ی پارێزگاكه‌ی
كۆنترۆڵكردووه و گروپه چه‌كدارییه‌كانی دیكه‌ی به‌ره‌و عه‌فرین ده‌ركرد، ئه‌وانه‌شی
كه مانه‌وه ناچاری كردن حاكمیه‌تی له پارێزگاكه‌دا قبوڵ بكه‌ن. ده‌وترێت كه
ئێستا زیاتر له 50 هه‌زار چه‌كدار له‌م پارێزگایه‌دان، نیوه‌یان سه‌ربه ده‌سته‌ی
ته‌حریری شامن، هه‌زاران چه‌كداری سه‌ربه حزبی توركمانی ئیسلامیشیان تێدایه (كه
چه‌ندین چه‌كداری ئیگۆره‌كانی چینیان تێدایه)، له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی سه‌ر به گروپی
پاسه‌وانه‌كانی ئایین، كه پێده‌چێت نوێنه‌رایه‌تی لقی نوێی ڕێكخراوی قاعیده بكه‌ن
له سوریا.
به‌رله‌وه‌ی ده‌سته‌ی ته‌حریری شام شاره‌كه
بۆخۆی كۆنترۆڵ بكات، زۆربه‌ی گروپه چه‌كدارییه نا جیهادییه‌كان له‌ژێر ناوی
لیوای به‌ره‌ی ڕزگاری نیشتمانیدا شه‌ڕیان ده‌كرد و كۆبووبوونه‌وه، ئه‌م به‌ره‌یه
له ئایاری 2018دا له‌لایه‌ن توركیاوه دامه‌زرێنرا و پشتگیری سیاسی و سه‌ربازیی
بۆ ده‌سته‌به‌ر كردن، ئه‌مه‌ش وایكرد ئه‌نقه‌ره بچێته دانووستانێكی چڕه‌وه له‌گه‌ڵ
ئه‌و كه‌سانه‌ی له مۆسكۆ و تاران پشتگیری له به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كه‌ن و باس له
ئایندهی پارێزگاكه بكات. له ڕێككه‌وتنی سوچیدا توركیا و ڕووسیا ڕێككه‌وتن ناوچه‌یه‌كی
داماڵراو له چه‌ك به پانتایی 20 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه به‌ده‌وری شاره‌كه‌دا
دروستبكه‌ن و هێزه‌كانیان به هاوبه‌شی هاتوچۆ به‌م ناوچه‌یه‌دا بكه‌ن. به‌ڵام
مانگێك دوای ئه‌م ڕێككه‌وتنه سوپای سوریا بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاره‌كه كه‌وتنه‌وه
جموجۆڵ.
ئه‌م ڕێككه‌وتنه له‌گه‌ڵ ڕووسیا، بۆ ماوه‌یه‌ك
ئامانجه‌كانی توركیای به‌ده‌ستهێنا، ئه‌ویش ڕێگرتن بوو له هێرشی گشتگیری سوپای
سوریا بۆ سه‌ر شاره‌كه، به‌پێی ڕێككه‌وتنه‌كه ئه‌نقه‌ره خاڵه‌كانی چاودێری له
پارێزگاكه‌دا له 12 وه كرد به 18، كه به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ڕووسیا به‌ڕێوه‌یان
ده‌برد. سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه ڕێككه‌وتنه‌كه چه‌ند خاڵێكی ناخۆشی بۆ توركیا
تێدابووه، توركیا پابه‌ندبوونی خۆی نیشاندا به‌وه‌ی كه چه‌كداره‌كان له‌ناوچه
داماڵراوهكهدا بكاته ده‌ره‌وه و گروپه جیهادییه‌كانیش سنووردار بكات، له‌پێش
ههمووشیانهوهدهستهی ته‌حریری شام و حزبی توركمانی ئیسلامی.
به‌ڵام ده‌سته‌ی ته‌حریری شام كه له دوای دروستكردنی به‌ره‌ی
ڕزگاریخوازی سوریاوه گومانی له جموجۆڵه‌كانی توركیا بۆ دروستبووه،ئاماده نه‌بوون
وا به ئاسانی مل بۆ داواكه‌ی توركیا بده‌ن، ئه‌مه‌ش وایكرد ڕووسیا و سوریا
بیانویان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی كه ڕێككه‌وتنی سوچی وه‌ك خۆی جێبه‌جێ نه‌كراوه، له
ده‌روبه‌ری ئیدلب كه‌وتنه جموجوڵ و وتیان، ده‌سته‌ی ته‌حریری شام هێرشی كردووه‌ته
سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی ڕووسیا و حكومه‌تی سوریا له ناوچه‌كه‌دا.
له ئاكامی ئه‌وه‌دا
مۆسكۆ و دیمه‌شق له كۆتایی مانگی نیسانی ساڵی ڕابردوو چه‌ند هێرشێكیان كرده سه‌ر
باكووری حاما و باشووری ئیدلب و به‌هۆیه‌وه نزیكه‌ی 250 هه‌زار كه‌س به‌ره‌و
سنووره‌كانی توركیا هه‌ڵاتن، ئه‌و هێرشانه بوونه سه‌ره‌تای چڕكردنه‌وه‌ی فشاره‌كانی
سه‌ر توركیا و سه‌ره‌تای كۆتاییهاتنی ڕێككه‌وتنی سوچی، به‌درێژایی 9 مانگی دواتر
هێرشه‌كانی سوریا به پاڵپشتی فڕۆكه‌كانی ڕووسیا زیانی گیانی و مادی زۆریان به‌دوای
خۆیاندا هێنا، نه‌خۆشخانه و نانه‌واخانه‌كان و خوێندنگه‌كان وێران بوون،
وێرانكارییه‌كه ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری شاره‌كه‌شی گرته‌وه، وه‌ك قه‌ڵای موزیق و
كه‌فر نه‌بوده و خان شه‌یخون و موعهره نو‌عمان، مه‌به‌ست لێی دروستكردنی ترس و
دڵه‌ڕاوكێ بوو له‌ناو خه‌ڵكدا تا ناچاربكرێن به‌ره‌و باكوور كۆچبكهن، به‌وته‌ی
كۆمسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤی سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نزیكه‌ی هه‌زار
و 500 هاوڵاتی كوژران و سه‌دان هه‌زار كه‌سی دیكه‌ش هه‌ڵاتن و 53 دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستی
وێران بوون.
سه‌ره‌ڕای ئه‌م
زیانه زۆره سوپای سوریا جگه له پێشڕه‌وییه‌كی سنوردار سه‌ركه‌وتنێكی ئه‌وتۆی
به‌ده‌ستنه‌هێنا، ته‌نها توانی 25%ی ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری ئیدلب به‌ده‌ستبهێنێته‌وه،
مۆسكۆ و دیمه‌شق ده‌یانزانی هه‌وڵدان بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ته‌واوی پارێزگاكه ئه‌نقه‌ره
توڕه ده‌كات و په‌لكێشی شه‌ڕه‌كه‌ی ده‌كات، به‌ڵام مۆسكۆ له‌و كاته‌دا ئه‌وه‌ی به‌دڵ
نه‌بوو، له‌به‌رئه‌وه مۆسكۆ په‌نای برده به‌ر هێرشی سنووردار و كاریگه‌ر، تا
گروپه چه‌كدارییه‌كان ناچار بكات پێگه ستراتیژییه‌كانی سه‌ر ڕێگه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان
چۆڵ بكه‌ن، وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ ئابڵوقه‌دانی شاره‌كه و كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی.
به‌ڵام ئه‌م ستراتیژه‌ی ڕووسیا و دیمه‌شق
به‌ره‌وپێشچوونی به‌خۆوه بینی، ئه‌وه‌ش دوو هۆكاری هه‌بوو، یه‌كه‌میان ڕێككه‌وتنی
ئه‌نقه‌ره و واشنتۆن بوو بۆ دروستكردنی ناوچه‌یه‌كی ئارام له باكووری خۆرهه‌ڵاتی
سوریا، ئه‌وه‌ش بووه هۆی ده‌ستپێكردنی ئۆپراسیۆنی كانی ئاشتی له‌لایه‌ن توركیاوه،
ڕووسیا به ئاشكرا نیگه‌رانی له‌و ڕێككه‌وتنه نیشاندا و سه‌ركۆنه‌ی كرد و به
پێشێلكردنی سه‌روه‌ری سوریا ناوی برد. هۆكاری دووه‌میشیان ده‌ستوه‌ردانی توركیایه
له دۆخی لیبیا و پشتگیركردنی ئه‌و به‌ره‌یه‌یه كه ڕووسیا دژایه‌تی ده‌كات
(حكومه‌تی ویفاقی نیشتمانی).
هه‌رچه‌نده
توركیا و ڕووسیا بڕیارندا له‌ڕێی ڕێككه‌وتنێكه‌وه بۆ ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست پێكه‌وه
كار بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخی لیبیا بكه‌ن، به‌ڵام خه‌لیفه حه‌فته‌ر ڕه‌تیكرده‌وه
و پێوه‌ی پابه‌ند نه‌بوو، به‌ڵام وادیاره هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ره‌وپێشچوونه‌كانی
دۆخی لیبیا ڕووسیا گڵۆپی سه‌وزی بۆ سوریا هه‌ڵكردووه، تا توركیا به لیبیاوه مه‌شغوڵه
له ئیدلب پێشڕه‌وی بكات. ئه‌م ڕووداوانه ڕێككه‌وتنه‌كانی سوچی و ئه‌ستانه‌یان
مراند و ململانێكی ئه‌م دوو وڵاته‌یان خسته دۆخێكی نوێوه.
ستراتیژیه‌تی
لێواری خلۆربوونه‌وه
ئێستا ئه‌وه ڕوونبووه‌ته‌وه كه هه‌رچه‌نده
جه‌نگی سوریا توركیا و ڕووسیای ناچار كرد له سێ ساڵی ڕابردوودا پێكه‌وه كاربكه‌ن،
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سه‌ركرده‌ی هه‌ردوو وڵات په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان به ستراتیژی
ناوبرد، به‌ڵام ڕاستی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌م دوو وڵاته زۆر له‌وه دووربوو
كه باسیان ده‌كرد، ئه‌م دوو وڵاته نه‌یاتوانی ئه‌و ڕاستیه تێپه‌ڕێنن كه له‌سه‌ر
شانۆ جیاوازه‌كانی سیاسه‌ت به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان جیاوازه. له‌به‌رئه‌وه چه‌نده
جه‌نگی سوریا له كۆتایی نزیكبێته‌وه، ڕێككه‌وتن و كاری پێكه‌وه‌یی ئه‌م دوو
وڵاته به‌ره‌و ته‌سكبوونه‌وه‌ی زیاتر ده‌چێت و ڕووبه‌ر و چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیشیان
زیاتر ده‌بێت، ئێستا هه‌رلایه‌ك ده‌یه‌وێت هه‌ژموونی بۆ دوای كۆتاییهاتنی جه‌نگه
زیاتر بكات.
بۆ ئه‌نقه‌ره و
مۆسكۆ كێشه‌ی سه‌ره‌كی له‌وه‌دایه كه ده‌یانه‌وێت وه‌ك یه‌ك به‌شیان له كێكه‌كه
ده‌ستبكه‌وێت، كێكی باكووری سوریا، ئه‌م ناوچه‌یه جار له‌دوای جار ئه‌م دوو وڵاته‌ی
ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر كردووه‌ته‌وه، چه‌ندێكیش ویستبێتیان بهریهكنهكهون. توركیا
ده‌زانێت كه لای ته‌رازووه‌كه به‌لای سوریادا شكاوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئومێدێكی هه‌یه
كه له كۆتاییدا باكووری سوریا وه‌ك ناوچه‌یه‌كی ئارام بمێنێته‌وه. توركیا ئه‌وه‌ش باش ده‌زانێت كه سه‌ركه‌وتنی سوریا له كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی
ئیدلب به‌ره‌و ئه‌وه ده‌ڕوات له داهاتوودا عه‌فرین و سه‌رێ كانی و گرێ سپیشی له‌ده‌ست
ده‌ربهێنرێته‌وه.
توركیا ترسی له‌وه هه‌یه كه به‌هۆی
كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ئیدلبه‌وه خه‌ڵكێكی زۆر به‌رو سنووره‌كانی كۆچبكهن و داوای
داڵده‌دان بكه‌ن، له‌كاتێكدا خۆی ژماره‌یه‌كی په‌نابه‌ری سوری له‌خۆگرتووه و
هێنده‌ی تر باری شانی قورس ده‌بێت. ئه‌مانه
و پاراستنی سنووره‌كانی له هێزه كوردییه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان (به حسابی
توركیا خۆی)، چه‌ندین هۆكارن بۆ ئه‌وه‌ی توركیا له پشتگیریكردنی چه‌كداره توندڕه‌وه
ئیسلامییه‌كان و هاوشێوه‌كانیان به‌رده‌وامبێت.