10:26 - 19/02/2020
منداڵانی یەمەن قوربانی جەنگ
دۆخی لیبیا تادێت خراپتر دەبێت و ئاڵۆزیەكانی ئەو وڵاتە هەموو چین و توێژەكانی كردوەتە قوربانی و لە
ئێستادا نەتەوە یەكگرتوەكان هۆشداری دەدات لە دۆخی منداڵانی ئەو وڵاتە و دەڵێت:
ئەگەر دۆخەكە بەردەوام بێت بە ملیۆنان منداڵی ئەو وڵاتە لە برسیەتیدا دەمرن یاخود
تا كۆتایی ژیانیان بە ئیفلیجی دەمێننەوە
تائێستا هیچ رێككەوتنێكی نێودەوڵەتی و نێوخۆیی نییە كە یەمەنیەكان لەشەڕ
رابگرێت و دۆخەكە ئارام بكاتەوە و شەر لە و وڵاتە كۆتایی پێبێت و لە ماوەی تەنها
یەك مانگی یەکەمی 2020 لە یەمەن بەهۆی ئاڵۆزی
و شەرو پێكدادانەكانەوە سێ هەزار و 825 خێزان ئاوارەبوون.
لەیەك مانگدا
سێ هەزار و 825 خێزانی یەمەنی ئاوارە بوون.
لە دواین
ڕاپۆرتی نەتەوە یەكگرتوەكاندا سەبارەت بە دۆخی مرۆی لە یەمەندا دەڵێـت : ئێستا لە یەمەن بەنزیكەیی 17 ملیۆن هاوڵاتی
مەدەنی یەمەنی پێویستیان بەخۆراك هەیە و بەئاسانی خواردنیان دەست ناكەوێت و زۆربەی هەرەزۆریان بە دوو رۆژ نان ناخۆن و هیچ
خواردنێكیان دەست ناكەوێت كە بتوانن پێی بژیین.
نەتەوە
یەكگرتوەكان دەڵێت لە یەمەن دۆخی مرۆیی زۆر خراپە و لە ماوەی یەك مانگدا دوو ملیۆن و 200 هەزار منداڵی
یەمەنی لە برسان وشکبوونەتەوە، كێشیان بۆ خواروی كێشی مرۆڤی ئاسایی دابەزیوە
و پێدەچێت زۆربەیان بمرن یاخود لە برسا بۆ
هەتاهەتایە بەئیفلیجی بمێننەوە و ئەوەش كاریگەری لەسەر مێشكیان دروست كردووە و
پێدەچێت توشی پوكانەوەی دەماخیش ببن.
دوو
ملیۆن و 200 هەزار منداڵی یەمەنی لە برسان وشکبوونەتەوە
هەر لەو راپۆرتەی نەتەوە یەكگرتوەكاندا هاتووە
دەڵێست ئێستا لە چەند بەشێكی یەمەن ، 462 هەزار منداڵ بەهۆی وشکبوونەوە لە برسان
دۆخی تەندروستییان ناجێگیرە و ئەگەری مردنی منداڵانی برسی 11 جار زیاترە لە منداڵی
بەشەکانی دیکەی یەمەن، ئەگەر دۆخەكە بەوشێوەیە بەردەوام بێت كارەساتی مرۆیی گەورە
لە یەمەن روودەدات.
كارەساتی
گەورەی مرۆیی لە یەمەن روودەدات
نەتەوەیەکگرتووەکان
لەو راپۆرتەدا كە دەربارەی دۆخی یەمەن بڵاوی كردوەتەوە دەڵێت: پێویستمان بە 236
ملیۆن و 600 هەزار دۆلارە بۆ بەهاناوەچوونی دۆخی مرۆیی یەمەن بۆ یەوەی بەر بگرین
بە كارەساتێكی مرۆی گەورە و ڕێگەنەدەین ملیۆنان ژنو پیاو منداڵی یەمەنی لە
برسا بمرن و دەشڵێت: 83 ملیۆن و 500 هەزار دۆلاری پێویستە بۆ دابینکردنی خواردن و
خواردنەوە بۆ دایک و منداڵە برسییەکان.
هاوكارییە
داراییەكان بۆ یەمەن
لە ساڵێ 2019ە دا هاوكاریی مرۆی گەیەنرایە یەمەن بە ڵام ئەو برە
هاوكاریەی كە هەبووڕێژەیەكی زۆر كەم بوو كە نەبوە هۆی ئەوەی دۆخی ئاوارەو خەڵكی
برسی یەمەن بەتەواوەتی سودی لێببینن و بە كۆی گشتی لە یەكساڵدا بڕی 168 ملیۆن و
600 هەزار دۆلار هاوكاریی گەیەنراوەتە یەمەن و لەو بڕەش ویلایەتە یەكگرتوەكانی
ئەمریکا لە رێگەی وەزارەتی خەزێنەی وڵاتەكەیەوە بڕی پێنج ملیۆن دۆلار هاوکاری دۆخی
مرۆیی یەمەنی كردووە.
هاوكاریەكانی
نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ یەمەن
لە سەرتاس
سەرهەڵدانی شەر لە یەمەن لە لایەن نەتەوە
یەكگرتوەكانەوە هاوكاریی مرۆیی و خۆراك بەسەر نزیكەی 13 ملیۆن یەمەنیدا دابەشكراوە
و لە ئێستاشدا دةڵێت زیاتر لە 5 ملیۆن
یەمەنی پێویستیان بە هاوكاریی مررۆی و خۆراك و دەرمان و پێداویستی ڕۆژانە هەیە،
لەو ژمارەیەش بەتەواوەتی لە دۆخێكی زۆر
زۆر خراپدا ژیان دەكەن.
شەریی
یەمەن و وڵاتانی عەرەبی
شەری
یەمەن وەك یەكێك لەشەرە ترسناك و ئاڵۆزیەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دادەنرێت بەهۆی شەرەوە زۆرترین زیان بەر هاوڵاتیان و
خەڵكی مەدەنی ئەو وڵات كەوتووە و چەندین
وڵاتی عەرەبی ناوچەكەش لە شەری یەمەن تێوەگلاون.
بەپێیی زانیاریەكانی كۆمپانیایەكی پارێزەرانی بریتانی كە سکاڵایەکی پێشکەشی دەسەڵاتی بریتانیا و ویلایەتە
یەکگرتوەکانی ئەمریکا کردوە، کە ژمارەیەک بەرپرسی ئیماراتی عەرەبی تۆمەتبار دەکات
بە ئەنجامدانی تاوانی جەنگی و ئەشکەنجەدان لە یەمەن، پێشکەشکردنی سکاڵاکە لەسەر
بنەمای لێکۆڵینەوە بوە لەو پێشێلکاریانەی کە ژمارەیەک لەبەرپرسانی ئیمارات
لەرێککەوتننامەی ژنێف ئەنجامیانداوە.
دۆخی یەمەن هێندە ئاڵۆز بووە كە هەموو ئەندامانی كۆمپانیاكە توشی تێرامان بوون و دەڵێن :سکاڵاکە
لەسەر بنەمای لێکۆڵینەوە بوە لەو پێشێلکاریانەی کە ژمارەیەک لەبەرپرسانی ئیمارات
لەرێککەوتننامەی ژنێف ئەنجامیانداوە.
لە رەشنوسی سکاڵاکەدا بەرپرسانی ئیماراتی عەرەبی بەوە
تۆمەتباردەکەن، کە لەنێوان ساڵانی 2005-2019 تاوانی جەنگی لە دژی هاوڵاتیانی
مەدەنی یەمەن ئەنجامداوە.
قوربانیەكانی شەری یەمەن
تا ئێستا،بەهۆی
شەرەوە لە یەمەن زیاتر لە 100000 کەس
کوژراوە بە هۆکاری جەنگی نێوان لایەنەكانی یەمەنەوە و تا ئێستاش ئەو شەرە
بەردەوامە.
هەر بەهۆی شەری
یەمەنەوە نزیکەی 12000 منداڵیش کوژراون و
85000 کەسیش هەر لە برسا گیانیان لەدەست داوە و لە ئێستاشدا زیاتر لە دوو ملیۆن و 200 هەزار منداڵی یەمەنی لە برسان وشکبوونەتەوە
بە گوێرەی دواین
راپۆتی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ دۆخی یەمەن ئەگەر
یارمەتی و هاوكاریی بەپەلە بۆ یەمەن دابین نەکرێت ، ئەوە
رووبەرووی گەورەترین کارەساتی مرۆڤایەتی دەبنەوە و بەملیۆنان مرۆڤ لەبرسا دەمرن.