07:44 - 18/02/2020
بۆچی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان جه‌نگه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی پێ چاره‌سه‌ر ناكرێت؟
گۆڤاری
ئیكۆنۆمیستی به‌ریتانی شیكارییه‌كی له‌باره‌ی شكستی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له
كۆتاییهێنان به جه‌نگه‌كان له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بڵاوكردووه‌ته‌وه و پێی
وایه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان زیاتر له پاراستنی ئاشتیدا سه‌ركه‌وتوو بووه وه‌ك
له به‌رپاكردنی ئاشتی، باس له‌وه‌ش ده‌كات كه جه‌نگ له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له
ڕاستیدا به جه‌نگێكی ناخۆیی و ئه‌هلی هه‌ژمارناكرێت، به‌ڵكو چه‌ندین لایه‌نێك تیایدا
به‌شدارن كه هیچ په‌یوه‌ندییان به‌و وڵاتانه‌وه نییه جه‌نگ و ململانێ‌یان تێدایه.
گۆڤاره‌كه
ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ته‌نانه‌ت له‌ئاست ڕێگرتن له
خۆپڕچه‌ككردنی ئه‌و وڵاتانه‌شدا ده‌سته‌وه‌ستانه كه ململانێ‌یان تێدایه، وه‌ك
چۆن شكستی هێناوه له سزادانی ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه قه‌ده‌غه‌ی سه‌ر خۆپڕچهككردنیش
ده‌شكێنن.
دوای ده‌یه‌یه‌ك
له كوشتوبڕ خێزانه سوریه‌كان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ڕه‌قده‌بنه‌وه
ته‌نانه‌ت دوای ده‌یه‌یه‌ك له كوشتوبڕی به‌رده‌وام،
هێشتا شه‌ڕی ناوخۆیی سوریا تووشی حهپهسانت ده‌كات، به‌م زووانه زیاتر له 700
هه‌زار كه‌س به‌هۆی هێرشی سوپای سوریا بۆ سه‌ر ئیدلب هه‌ڵاتوون، ئیدلب دوایین
ناوچه‌ی سوریایه له‌ژێر ده‌ستی ئه‌و هێزانه‌دا مابێت كه پێیان ده‌وترێت
ئۆپۆزسیۆن. ئه‌و خه‌ڵكه له‌م سه‌رمایه‌دا (نزیكه‌ی سفری سیلیزی) له‌به‌ر بێ شوێنی
له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌خه‌ون.
له‌به‌رئه‌وه‌ی توركیا ڕێنادات ملیۆنان په‌نابه‌ر له باشووره‌وه بچنه
سنووره‌كانیانه‌وه، هه‌زاران چه‌كداری بۆ خاوكردنه‌وه‌ی پێشڕه‌ویه‌كانی سوریا
بڵاوكردووه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ بوونی فڕۆكه‌كانی له ئاسمان و میلیشیاكانی له‌سه‌ر زه‌وی
ڕیسك به دروستكردنی قه‌یرانێكی نوێوه ده‌كات له‌گه‌ڵ ڕووسیا كه پشتگیری له
ڕژێمی سوریا ده‌كات. ئاكامه‌كه‌شی ئه‌وه‌بوو به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه 10 سه‌ربازی
توركیا له سنووره‌كه‌دا كوژران.
به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌م زانیاریانه جیر
پیدرسن نێردراوی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ سوریا سه‌رقاڵی پێكهێنانی
لیژنه‌یه‌كه بۆ سه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وه‌ی ده‌ستووری سوریا، به‌شار ئه‌سه‌دیش وتی
گوێ به‌و لیژنه‌یه نادات. له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی ڕژێمی سوریا له شاری ئیدلب، له‌كاتێكدا
ملیۆنێك كه‌سی تر خۆیان ئاماده‌كردووه ناوچه‌كه جێبهێڵن، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه نه‌ته‌وه
یه‌كگرتووه‌كان كاتی له‌كیسدا و خه‌ریكی سڕینه‌وه‌ی ئاره‌قی ناوچه‌وانی خۆی بوو.
13 نێرده‌ی
نێوده‌وڵه‌تی له شارهسهركردنی برینه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست شكستیان هێنا
له ساڵی 2011وه 13 نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان
ڕۆڵی برینپێچیان ده‌بینی و هه‌وڵی ساڕێژكردنی برینی شه‌ڕه ناوخۆییه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاستیان ده‌بینی، چواریان بۆ سوریا، شه‌شیان بۆ لیبیا و سیانیان بۆ یه‌مه‌ن،
به‌ڵام هیچیان له‌كاره‌كانیان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون.
جه‌نگی سوریا له
كۆتایی نزیكنهبووهتهوه له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕژێمه‌كه‌ی دوژمنه‌كانی سه‌رده‌بڕێت،
لیبیا و یه‌مه‌نیش بوونه‌ته دوو وڵاتی شكستخواردوو، له باشترین بارودۆخدا هه‌وڵه‌كانی
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بێ ئاكام بوون. له خراپترین بارودۆخیشدا ئه‌و هه‌وڵانه
یارمه‌تی لایه‌نێكی جه‌نگه‌یان داوه تا پێشڕه‌وی زیاتر بكات.
چۆن شه‌ڕه
ناوخۆییه‌كان كۆتاییان دێت؟
چه‌ندین توێژینه‌وه‌ی
ئه‌كادیمی له‌باره‌ی چۆنیه‌تی كۆتاییهاتنی جه‌نگه‌كانه‌وه كراون. یه‌كێك له
تویژینه‌وه‌كان به‌و ئه‌نجامه گه‌یشتووه كه ئه‌گه‌ر ژنان له گفتوگۆكاندا به‌شداربن
ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنیان زیاتره.
یه‌كێكی تریان
مه‌زه‌نده ده‌كات ئه‌گه‌ر چه‌ند جارێكیش ئاگربه‌ست شكستبێنێت دواتر هه‌ر سه‌ركه‌وتوو
ده‌بێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی بڵێت، ئه‌گه‌ر یه‌كه‌مجار سه‌ركه‌وتوو نه‌بوویت، پێویسته
جارێكی تر ههوڵبهیتهوه.
به گشتی، جه‌نگه‌كان
كاتێك كۆتاییان دێت كه لایه‌نێك بڕیاری ئه‌وه بدات، به‌رده‌وامبوون له شه‌ڕ،
تێچووه‌كه‌ی له قازانجه‌كانی زیاتره. ئه‌سته‌مه ئه‌مه ببێته بژارده‌ی لایهنیێكی
دۆڕاوی شه‌ڕێكی ناوخۆیی، شه‌ڕكه‌ره‌كان ناتوانن به ئاسانی ده‌ستبه‌رداری چه‌كه‌كانیان
بن و بڕۆنه‌وه ماڵه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ندێك جار دۆڕان به واتای قڕبوون دێت.
سالی 1997 باربه‌را
واڵته‌ر شیكاریی بۆ شه‌ڕو ململانێی نیوسه‌ده كرد كه له كۆتاییدا له‌به‌نده‌ری
چاره‌سه‌ردا له‌نگه‌ریان گرت. له توێژینه‌وه‌كه‌یدا گه‌یشته ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی
كه ته‌نها 20%ی شه‌ڕه ناوخۆییه‌كان به ڕێككه‌وتنی ئاشتی كۆتاییان هاتووه، ئه‌و
نووسیویه‌تی و ده‌ڵێت، ئه‌و لایه‌نانه‌ی جه‌نگی ناوخۆیی هه‌ڵده‌بژێرن به‌رده‌وام
بژارده‌یه‌كیان هه‌یه كه شه‌ڕكردنه تا كۆتایی.
هێز گره‌نتی ده‌سته‌به‌ركردنی
ئاشتی ناكات
گۆڤاری ئیكۆنۆمیست ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر بێگانه‌كان
ویستیان ببنه نێوه‌ندگیری ڕێككه‌وتنێك، پێویسته ئه‌م پێودانگانه بگۆڕن، بۆ نمونه
ڕێككه‌وتنی دایتۆن، كه ئه‌مه‌ریكا له 1995دا دانووستانی له‌سه‌ر ده‌كرد بۆ
كۆتاییهێنان به جه‌نگی بۆسنه، زۆر باسده‌كرێت. به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی
له ناتۆ ته‌نها ناوبژیوان نه‌بوون، به‌ڵكو بۆمبیشیان به‌سه‌ر لایه‌نێكی شه‌ڕه‌كه‌دا
به‌رده‌دایه‌وه. واته كاتێك هه‌وڵه دیپلۆماسیه‌كان به چه‌ك پشتگیری ده‌كرێن سه‌ركه‌وتوو
نابن. ئه‌مه‌ریكا، سه‌ره‌ڕای به‌هێزییه‌كه‌ی، نه‌یتوانی ئاشتی هه‌میشه‌یی له ئه‌فغانستان
و عێراق به‌رپا بكات.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان
ئاشتی پارێزه، به‌ڵام ئاشته‌وایی به‌رقه‌رار ناكات
زۆرجار نه‌ته‌وه
یه‌كگرتووه‌كان له پاراستنی ئاشتیدا سه‌ركه‌وتوو بووه، به‌پێچه‌وانه‌ی به‌رقه‌راركردنی
ئاشته‌واییه‌وه. ململانێ له‌سه‌ر خاك له قوبرس، هه‌رچه‌نده تا ئێستا چاره‌سه‌ر
نه‌كراوه، له نه‌وه‌ده‌كانه‌وه كه‌سی له‌سه‌ر نه‌كوژراوه، به‌ڵام پێویسته
ئاشتی تیادا به‌رقه‌رار بێت تا بپارێزرێت.
زۆر به ئه‌سته‌م
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕێی به وڵاتانی ده‌ره‌كی داوه بۆ سه‌پاندنی ئاشتی هێز
به‌كاربهێنێت. ئه‌گه‌ر ئه‌وه شكستی هێنابێت، یه‌كێك له شه‌ڕكه‌ره‌كان ڕێی نه‌داوه
هێزی ئاشتی پارێزی ته‌پله شین بچنه نێوانیانه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له سوریا ڕوو
ده‌دات. به‌و شێوه‌یه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئامانجه‌كانی له‌سه‌ر ئاستێكی نزم
ده‌ستنیشان ده‌كات.
دوای ڕاگرتنی
ئاگربهسهكانی سوریا و یه‌مه‌ن چی ڕوویدا؟
گۆڤاری
ئیكۆنۆمیست باس له‌وه‌ش ده‌كات، ستیڤان دیمستۆرا نێرده‌ی پێشووی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان
بۆ سوریا ئاگربه‌ستی ناوخۆیی له سوریا پهیڕهودهكرد و ناوی لێنا (ناوچه‌كانی
سڕكردن). ساڵی 2018 ئه‌نجومه‌نی ئه‌تڵه‌سی توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر 18 ئاگربه‌ستی له‌و
جۆرهكرد له ده‌وروبه‌ری دیمه‌شقی پایته‌خت، تێكڕای ئه‌م ئاگربه‌ستانه ته‌نها 10
ڕۆژ خۆیان ڕاگرتووه، سێ ڕێككهوتنیشیان له مانگێك زیاتر خۆیان گرت.
سه‌رجه‌م ئه‌م
ئاگربه‌ستانه بواریان بۆ به‌شار ئه‌سه‌د ڕه‌خساند هێزه‌كانی كۆبكاته‌وه. له‌و
كاته‌دا سوریا هێنده سه‌ربازی نه‌مابوو له‌هه‌موو به‌ره‌كاندا شه‌ڕی بۆ بكه‌ن، ئه‌وانه‌شی
كه هه‌یبوون له شه‌ڕكردندا خراپ بوون. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ڕژێم نه‌یده‌توانی له‌بوونی
چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆن له ده‌وروبه‌ری دیمه‌شق بێده‌نگ بێت، له هه‌مان كاتیش‌دا
توانای نه‌بوو شه‌ڕی كۆڵان به‌كۆڵان به چه‌كداره‌كانی بكات. به یارمه‌تی نه‌ته‌وه
یه‌كگرتووه‌كان ئه‌سه‌د چه‌ندین ڕێككه‌وتنی له شارۆچكه‌كاندا كرد و دانیشتوانه‌كه‌ی
برسیكردن تا ناچاریان بكات خۆیان به‌ده‌سته‌وه بده‌ن.
له به‌نده‌ری
حه‌دیده‌ی یه‌مه‌نیش هه‌مان ڕێوشوێن گیرایه به‌ر. له مانگی دیسه‌مبه‌ری 2018دا
لایه‌نه شه‌ڕكه‌ره‌كان له ستۆكهۆڵمی پایته‌ختی سوید گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن، ده‌ستبه‌جێ
داوای ئاگربه‌ست و سه‌رله‌نوێ بڵاوكردنه‌وه‌ی هێزه‌كان درا. ساڵێك دوای ئه‌و
ئاگربه‌سته ڕێكخراوه فریاگوزارییه‌كان ڕایانگه‌یاند، تا ئێستاش حه‌دیده مه‌ترسیدارترین
ناوچه‌ی یه‌مه‌نه بۆ هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی، یه‌ك له‌سه‌ر چواری كوژراوی شه‌ڕی یه‌مه‌ن
له‌م ناوچه‌یه بوون.
شه‌ڕه‌كانی
خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ململانێی ناوخۆیی نین
هه‌رچه‌نده نه‌ته‌وه
یه‌كگرتووه‌كان جه‌خت له‌سه‌ر دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام ده‌كاته‌وه، به‌ڵام له‌ڕاستیدا
هیچ شه‌ڕێكی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به ململانێی ناوخۆیی هه‌ژمار ناكرێت. ێران و
ڕووسیا دهستوهردانیانكرد و پشتگیری به‌شار ئه‌سه‌دیان كرد، وڵاتانی كه‌نداو پاره
و چه‌كیان دایه ئۆپۆزسیۆنی سوریا، یه‌مه‌نیان به پشتگیری ئه‌مه‌ریكا وێران كرد،
دۆخه‌كه له لیبیا هێنده ناجێگیره ته‌نانه‌ت وڵاتێكی وه‌ك چاد، كه خۆی به‌ده‌ست
هه‌ژارییه‌وه ده‌ناڵێنێت، بووه‌ته لایه‌نێكی شه‌ڕه‌كه.
به‌ڵام وادیاره
كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌سته‌وه‌ستانه له وه‌ستاندنی ئه‌م پشتگیریانه،
سوریا نه‌چووه‌ته ژێر بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كه‌وه، له‌كاتێكدا كۆتوبه‌نده
سه‌پێنراوه‌كانی یه‌مه‌ن ته‌نها به‌سه‌ر چه‌ند لایه‌نێكی دیاریكراوی وه‌ك حوسیهكاندا
جێبه‌جێ ده‌كرێن.
مه‌زه‌نده ده‌كرێت
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش شكستبهێنێت، له‌كاتێكدا هه‌ریه‌ك له ئه‌مره‌یكا، ڕووسیا، چین،
فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا مافی ڤیتۆ له ڕه‌تكردنه‌وه‌ی سه‌پاندنی قه‌ده‌غه‌كردنی
كڕینی چه‌ك به‌سه‌ر ئه‌م دوو وڵاته‌دا به‌كارده‌هێنن. ته‌نانه‌ت لێپرسینه‌وه له
توركیا و ئیماراتیش ناكات كه به‌رده‌وام بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی ڕه‌وانه‌كردنی چه‌ك
بۆ لیبیا پێشێل ده‌كه‌ن.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان
ده‌رمانێكی وه‌همی پێشكه‌ش ده‌كات
به‌رپرسان ده‌ڵێن
به‌و په‌ڕی توانایانه‌وه كارده‌كه‌ن، له كۆنگره‌یه‌كدا كه مانگی دیسه‌مبه‌ر له
ڕۆما گرێدرا، دیمستۆرا خۆی وه‌ك پزیشكێك به‌راورد كرد كه نه‌خۆشییه‌كی درێژخایه‌ن
چاره‌سه‌ر ده‌كات. ئه‌و پرسیاری كرد (نا‌توانیت هه‌موو نه‌خۆشییه‌ك چاره‌سه‌ر بكه‌یت،
هه‌ندێك نه‌خۆشی چاره‌سه‌ری قورسه، به‌ڵام ئایا ده‌كرێت ده‌ستبه‌رداری نه‌خۆشه‌كه‌ت
بیت؟ تۆ هه‌وڵ ده‌ده‌یت ئازاره‌كان كه‌مبكه‌یته‌وه تا بگه‌یته دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك).
به‌ڵام نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان زۆربه‌ی
كات له‌وه‌شدا شكستی هێناوه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ناتوانێت ڕێ له ڕۆیشتنی به‌لێشاوی
چه‌ك بگرێت، سه‌رۆكایه‌تی گفتوگۆیه‌ك ده‌كات كه له ڕاستیدا هیچ په‌یوه‌ندی به
واقعه‌وه نییه. ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر دانانی ئه‌ندامانی لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری
سوریا زیاتر له ساڵێكی خایاند. به‌شار ئه‌سه‌د وتی، ئه‌و شانده‌ی بۆ یه‌كه‌م
كۆبوونه‌وه نێردراون سیفه‌تی فه‌رمییان نه‌بووه. تا ئێستاش گفتوگۆكان به شه‌له‌شه‌ل
به‌رده‌وامن، ئه‌م نه‌ك وه‌كو ئه‌و ئازارشكێنه نییه كه دیمستۆرا باسی ده‌كات،
به‌ڵكو چاره‌سه‌ر و ده‌رمانێكی وه‌همییه.