02:38 - 13/02/2020
چۆن ڕووسیا پلان داده‌ڕێژێت ببێته براوه‌ی گه‌وره له عێراق؟
جیهانی دوای كوشتنی قاسم سوله‌یمانی له‌پێش
خۆی جیاوازه، به‌تایبه‌ت له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و ڕووسیا و قه‌باره‌ی
هه‌ژموونی ڕووسیا له‌م وڵاته‌دا. ڕاسته مۆسكۆ به‌رامبه‌ر كوشتنی قاسم سوله‌یمانی
له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه زۆرترین ڕه‌خنه‌ی له واشنتۆن گرت، به‌و پێیه‌ی كه پرۆسه‌ی
كوشتنه‌كه‌ی (نا یاسایی بووه و بڕیارێك بووه پاڵنه‌ری سیاسی له پشتهوهبووه،
تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مه‌ریكا)، به‌ڵام به‌بڕوای ڕوبن دیكسۆن به‌ڕێوه‌به‌ری
نوسینگه‌ی ڕۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست له مۆسكۆی پایته‌ختی ڕووسیا، پێده‌چێت كرملین
زۆرترین سوود له لێكه‌وته‌كانی ئه‌م ڕووداوه وه‌ربگرێت.
به بڕوای مایكڵ كارپنته‌ر یاریده‌ده‌ری وه‌زیری
به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری ڕووسیا و ئۆكرانیا و ئۆراسیا، ئه‌گه‌ر هێرشه‌كانی ئێران و فشاره‌كانی حكومه‌تی عێراق ببنه مایه‌ی
پاشه‌كشێی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، ڕووسیا ده‌بێته دیارترین بژارده بۆ
پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌م بۆشاییه و به‌هێزكردنی جێپێی خۆی له‌م وڵاته، وه‌ك چۆن سوریا
سوودی له بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بینی له باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی
ئه‌و وڵاته و دوای چه‌ندین ساڵ هێزه‌كانی به‌بێ ماندووبوون و خوێنڕشتن گه‌ڕانه‌وه
ئه‌و ناوچانه.
باسكردن له
جیهانی دوای كوشتنی قاسم سوله‌یمانی زیاده‌ڕۆیی نییه، ریچارد هاس سه‌رۆكی لیژنه‌ی
په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌و بڕوایه‌دایه كه (یه‌كێك له
دیارترین لێكه‌وته‌كانی كوشتنی سوله‌یمانی و هاوڕێكانی، كۆتاییهاتنی سه‌رده‌می
هاریكاری نێوان ئه‌مه‌ریكا و عێراقه).
له‌و بڕوایه‌شدایه كه بوونی دیپلۆماسی و
سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له عێراق كۆتایی پێبێت، له‌سه‌ر داواكاری عێراق بێت، یان لهبهرئهوهبێت
كه بوونی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ده‌كرێته ئامانج، یان هه‌ردوو هۆكاره‌كه پێكه‌وه.
پێشبینی ده‌كرێت ڕووسیا له جیاتی ئه‌وه‌ی
په‌نا بۆ ڕێوشوێنی سه‌ربازیی خه‌رجی زۆر ببات، له‌ڕێی دیپلۆماسی و گرێبه‌ستی
ئابووری و فرۆشتنی چه‌كه‌وه، هه‌ژموونی به‌سه‌ر عێراقدا بسه‌پێنێت.
په‌یوه‌ندییه‌كانی
ڕووسیا و عێراق به‌كوێ گه‌یشتوون؟
كرملین بۆ چوونه
عێراق پێویستی به پاساو نییه (نیگه‌رانی له بوونی هه‌زاران تیرۆریست كه له
ڕووسیاوه هاتوون و له ڕیزه‌كانی داعشدا تاوانكاری ده‌كه‌ن، تا بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی
داعش هاریكاری هه‌واڵگریی و ئه‌منی له‌گه‌ڵ به‌غدا و تاران و دیمه‌شق دابمه‌زرێنێ).
ئه‌م هه‌نگاوه
كه له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌ی پرۆسه هاوبه‌شه‌كانی سوپای عێراقه‌وه پشتڕاستكرایه‌وه،
هه‌ژموونی زیاتر ده‌داته كرملین له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. به تایبه‌ت كه هێزه
چه‌كداره‌كانی عێراق له ئۆپراسیۆنهكانیدا پشت به هێلیكۆپته‌ری جۆری (می 35، می
28 ئێن ئه‌ی، فڕۆكه‌ی سۆخۆی 25 و تانكی تی 90ی ڕووسی ده‌به‌ستێت.
به‌پێی ڕێككه‌وتنی
ئه‌م چوار وڵاته به‌غدا ده‌بێته سه‌نته‌ری ههماههنگیهكانیان، باره‌گاكه‌شی له‌لایه‌ن
ئه‌فسه‌رانی ئه‌م چوار وڵاته و به هه‌مانگی له‌گه‌ڵ گروپه شیعه‌كانی نزیك له
ئێران به‌ڕێوه‌ده‌برێت، جگه له‌وه‌ش لیژنه‌یه‌ك كه له ئاینده‌دا پێكده‌هێنرێت،
پلان بۆ ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كان داده‌نێت و یه‌كه سه‌ربازیه‌كانی به‌شدار له
شه‌ڕی داعشدا كۆنترۆڵ ده‌كات.
سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه‌ی
ئه‌مه‌ریكا عێراق (ئێس-400) ده‌كڕیت؟
بۆ یه‌كه‌مجار
له‌سه‌ر زاری محه‌مه‌د ڕه‌زا سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی په‌رله‌مانی
عێراقه‌وه بڵاوكرایه‌وه كه عێراق و ڕووسیا گفتوگۆ ده‌كه‌ن له‌باره‌ی كڕینی
سیستمی به‌رگریی دژه مووشه‌كیی ئێس -400.
ڕاسته به‌غدا
مافی خۆیه‌تی ژێرخانی به‌رگریی نوێبكاته‌وه و سه‌رچاوه‌كانی خۆپڕچه‌ككردنی ههمهجۆر
بكات، به‌ڵام له‌به‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سزادانی ئه‌و وڵاتانه‌ی ئه‌م
سیستمه ڕووسیه ده‌كڕن، نه‌یویستووه ئه‌وه بكات، ئه‌وه‌ش هۆكاری هه‌ڵپه‌ساردنی
ئه‌و گفتوگۆیانه بوو كه له‌ڕابردوودا له‌نێوان مۆسكۆ و به‌غدا له‌و باره‌یه‌وه
ده‌ستیان پێكردبوو، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت،
ئه‌گه‌ر عێراق ئه‌و سیستمه بكڕێت ده‌بێت چاوه‌ڕوانی كاردانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا
بكات.
به‌ڵام تره‌مپ
هه‌ڕه‌شه‌ی سزادانی عێراقی كرد ئه‌گه‌ر بێت و بیه‌وێت هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له
وڵاته‌كه‌ی ده‌ربكات، له‌لایه‌كی تره‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڕه‌شه‌ی
ئه‌وه‌ی كرد كه هه‌ژماری بانكی اوه‌ندی عێراق له بانكی فیدراڵی ئه‌مه‌ریكا له
نیویۆرك هه‌ڵده‌په‌سێرێت، ئه‌م هه‌نگاوه‌ش زیانی زۆر گه‌وره به ئابووری فشه‌ڵی
عێراق ده‌گه‌یه‌نێت.
وادیاره كه
تره‌مپ عێراق له گۆشه‌یه‌كدا توندكردووه و بواری بۆ نه‌هێشتووه‌ته‌وه په‌یوه‌ندیه‌كانی
له‌بواری به‌رگریدا له‌گه‌ڵ مۆسكۆ فراوان بكات، به‌تایبه‌ت دوای هێرشه یه‌ك له‌سه‌ر
یه‌كه‌كانی ئیسرائیل له عێراق و كوشتنی قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی سوپای قودس
له خاكی عێراقدا. پێشتر به‌در زوبه‌یدی ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی په‌رله‌مانی
عێراق وتی، پلانیان هه‌یه چه‌ند شاندێك ڕه‌وانه‌ی ڕووسیا و
چین و ئۆكرانیا بكه‌ن بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی كڕینی سیستمی به‌رگریی نوێ بۆ
پاراستنی ئاسمانی عێراق.
عێراق ده‌یه‌وێت
چۆن پاره‌ی چه‌كه نوێكانی بدات و سوودی ستراتیژییان چییه؟
ئه‌گه‌رعێراق ده‌یه‌وێت
له‌به‌رامبه‌ر چه‌كدا نه‌وت بدات، به‌و كاره‌ی به‌ربه‌ستێكی دارایی گه‌وره تێده‌په‌ڕێنێت
كه پێده‌چێت واشنتۆن بۆ پاشگه‌زكردنه‌وه‌ی له‌دژی به‌كاری بهێنێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر
ئه‌م گفتوگۆیانه گرێبه‌ستێكی ڕاسته‌قینه‌یان لێبكه‌وێته‌وه ده‌بێته په‌یامێكی
ئاشكرا بۆ سه‌رله‌نوێ داشڕشتنهوهی ئاراسته‌ی جیۆسیاسی عێراق له قۆناغی دوای
كوژرانی قاسم سوله‌یمانی.
ده‌سكه‌وتنی ئه‌م
ته‌كنه‌لۆژیایه عێراق له هێرشه مووشه‌كییه‌كان ده‌پارێزێت، هاوشێوه‌ی ئه‌و
هێرشانه‌ی ناوبه‌ناو ئیسرائیل ده‌یانكات، له هه‌مان كاتدا هیچ فڕۆكه‌یه‌ك به‌بێ
ڕه‌زامه‌ندی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ناتوانێت ئاسمانی وڵات ببه‌زێنێت، هێرشی فڕۆكه
بێفڕۆكهوانهكانیش په‌كده‌خات، هاوشێوه‌ی ئه‌و هێرشه‌ی كه بووه مایه‌ی كوژرانی
سوله‌یمانی.
مۆسكۆ له‌وپه‌ڕی
ئاماده‌باشیدایه تا ئه‌و هه‌له بقۆزێته‌وه به‌هۆی ڕووداوه كتوپڕهكانهوه
دروستبووه و پێگه و هه‌ژموونی خۆی پێ به‌هێزبكات. هه‌رچه‌نده سیستمی ئێس 400 چه‌كێكه
و ڕۆڵی به‌رگریی هه‌یه، به‌ڵام ده‌كرێت ببێته چه‌كه سه‌ركه‌وتووه‌كه‌ی مۆسكۆ بۆ
دزه‌كردنه ئه‌و ناوچانه‌ی تا ئێستا به‌جێ هه‌ژموونی ئه‌مه‌ریكا داده‌نرێن.
ئایا ڕووسیا نه‌وتی عێراق كۆنترۆڵ ده‌كات؟
دوای ڕووخانی
ڕژێمی سه‌دام حسێن له ساڵی 2003دا و داگیركردنی عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه،
كۆمپانیا ڕووسیه‌كان له‌كه‌رتی نه‌وتی عێراقه‌وه زۆر دووربوون، به‌ڵام ئه‌و دۆخه
به سه‌رهه‌ڵدانی جه‌نگی تایه‌فی له ساڵی 2009دا گۆڕا، له‌و كاته‌دا و به‌هۆی ترس
له دۆخی ئه‌منی عێراق زۆربه‌ی كۆمپانیاكانی خۆرئاوا وه‌ك (ئیكسۆن مۆبیل و شیڤرۆن)
به‌یه‌كجاری یان نیمچه پاشهكشێیهكیان له عێراق كرد، به‌ڵام كۆمپانیا ڕووسیه‌كان
وه‌ك هه‌لێك قۆستیانه‌وه تا جێی كۆمپانیا بیانییه‌كانی دیكه بگرنه‌وه.
دوای وه‌به‌رهێنانی
زیاتر له 10 ملیار دۆلار له‌كه‌رتی نه‌وتی عێراق له 9 ساڵی رابردوودا، نابێت
هاتنی به‌لێشاوی خاوه‌نكاره‌كانی كۆمپانیاكانی (گازپرۆم، ڕۆزنه‌فت، سۆیوز نهفتگاز
و لوئۆیڵ) له ساڵی 2019 به هاوڕێیه‌تی سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا
ببێته مایه‌ی سه‌رسوڕمان، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌و كاته‌دا و به‌هۆی هترسی ئه‌مه‌نی
و خۆپیشاندانه‌كانه‌وه زۆربه‌ی كۆمپانیا بیانیه‌كان وڵاتیان چۆڵكرد.
به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان
ڕووسیا له عێراق زۆر له‌وه ئاشكراترن به‌ڵگه‌یان بۆ بهێنرێته‌وه، بۆ نمونه ساڵی
2009 كۆمپانیای لوك ئۆیڵ گرێبه‌ستێكی بۆ په‌ره‌پێدانی كێڵگه‌ی نه‌وتی (خۆرئاوای قه‌رنه-2)ی
به‌ده‌ستهێنا، پرۆژه‌یه‌كه بڕیاره 25 ساڵ به‌رده‌وام بێت، ئامانج لێی زیادكردنی
ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وته بۆ 800 هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژێكدا (تا ساڵی 2024).
ڕاسته ئێستا ئه‌م
كێڵگه‌یه له ڕۆژێكدا 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌مه‌كه‌یه‌تی، به‌ڵام ڕێژه‌ی
9%ی نه‌وتی عێراق و 12%ی نه‌وتی هه‌نارده‌كراوی عێراق له‌م كێڵگهیهوهیه. له
2011وه ڕووسیا چه‌ندین گرێبه‌ستی دیكه‌ی واژۆكردووه، له‌ناویاندا كۆمپانیای
گازپرۆم و هاوبه‌شه‌كانی به‌به‌های دوو ملیار و 500 ملیۆن دۆلار وه‌به‌رهێنانیان
له ناوه‌ڕاستی عێراق و هه‌رێمی كوردستاندا كرد.
مانگی ئه‌یلولی
ڕابردوو كۆمپانیای سترۆیترانس گازی ڕووسی گرێبه‌ستێكی 34 ساڵه‌ی بۆ گه‌ڕان به‌دوای
نه‌وت و غاز له پارێزگای ئه‌نبار به‌ده‌ستهێنا، لاڤرۆڤ كه سه‌ردانی عێراقی كرد
زۆر به شان و باڵی ئه‌و گرێبه‌سته نوێیه‌یدا هه‌ڵدا.
ته‌نها كێڵگه نه‌وتییه‌كان نه‌بوونه‌ته
جێی بایه‌خی ڕووسیا، به‌ڵكهو كۆمپانیای ڕۆزنه‌فت بووه‌ته خاوه‌نی 60%ی بۆری
گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان. له به‌هاری 2018دا هه‌مان كۆمپانیا بۆ په‌ره‌پێدانی
ژێرخانی نه‌وت و غازی هه‌رێم گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان
واژۆكرد. جگه له‌وه‌ش هێڵێكی گواستنه‌وه‌ی غازی سروشتی داده‌مه‌زرێنێت كه مه‌زه‌نده
ده‌كرێت ساڵانه 30 ملیار مه‌تر سێجا غازی پیادا هه‌نارده بكرێت كه ده‌كاته 6%ی
پێداویستی ئه‌وروپا بۆ غاز. ئه‌م گرێبه‌سته ههموونێكی سیاسی گه‌وره‌ی دایه
ڕووسیا له عێراق.
نه‌وت نزیكه‌ی
96%ی هه‌نارده‌كردنی عێراق پێكده‌هێنێت، به‌ڵام به‌بێ بوونی هێڵێكی بۆری بۆ هه‌نارده‌كردنی
ئه‌م سامانه گرنگه هیچ به‌هایه‌كی نامێنێت، به‌م شێوه‌یه ئێستا ڕووسیا ده‌ستیگرتووه
به‌سه‌ر هه‌نارده‌كردنیدا، نه‌ك عێراق به‌ڵكو هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی سوریاشی
كۆنترۆڵكردووه، ئه‌مه‌ش نه‌ك له ماوه‌یه‌كی درێژخایه‌ندا ده‌بێته گورزێكی
ئابووری به‌هێز بۆ ئه‌مه‌ریكا به‌ڵكو گورزێكی سیاسیشه، له‌م دوو وڵاته نه‌وت
دراوی سه‌ره‌كییه، ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌سه‌ر نهوتهكهیاندا بگرێت ڕۆڵی سه‌ره‌كی له
پێكهێنانی جوگرافیای سیاسی ناوچه‌كه‌دا ده‌بێت.
ڕووسیا تامه‌زرۆیه.. ئایا عێراق به‌بێ ئه‌مه‌ریكا
له‌ڕووی داراییه‌وه سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت؟
ڕاسته عێراق له
2017وه بڕی 3 ملیار و 700 ملیۆن دۆلاری وه‌ك هاوكاری دارایی و سه‌ربازی له ئه‌مه‌ریكاوه
وه‌رگرتووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ده‌سكه‌وتنی 90 ملیار دۆلار له هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی
ساڵی ڕابردوو، ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه عێراق ئه‌فغانستان نییه و ده‌توانێت به‌بێ
یارمه‌تییه داراییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بژی.
برێت مه‌كگۆرك
ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكییه‌كان شمشێری پاره به‌ڕووی عێراقییه‌كاندا به‌رزبكه‌نه‌وه،
ڕووسه‌كان هه‌لێكیان ده‌سده‌كه‌وێت، عه‌یامێكه ئه‌وان تامه‌زرۆن جێپێی خۆیان له
عێراقدا بكه‌نه‌وه. ئه‌م تامهزرۆییهشیان له‌چه‌ندین گرێبه‌ستدا كرده واقع، نه‌ك
ته‌نها له كه‌رتی نه‌وت و غازدا به‌ڵكو له بواری به‌رهه‌مهێنانی
وزه‌ی كاره‌با و كشتوكاڵ و گواستنه‌وه‌شدا.
نزیكبوونه‌وه‌ی عێراق و ڕووسیا ته‌نها له‌به‌رژه‌وه‌ندی
مۆسكۆدا نییه، به‌ڵكو به‌غداش سوودی لێده‌بینێت، به‌غدا له‌وه تێده‌گات چه‌ند
گرنگه له‌م دۆخه دژواره‌دا هاوبه‌شێكی وه‌ك پووتینی له‌پشت بێت. له‌به‌رئه‌وه‌ی
به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیا تایبه‌ت و حكومیه‌كانی ڕووسیا كه له عێراق كارده‌كه‌ن به‌شێكن
له ده‌سته‌بژێری فه‌رمانڕه‌وای ڕووسیا، به‌م پرۆژانه‌یان قورساییه‌كی گه‌وره ده‌خه‌نه
سه‌ر مێزی بڕیارده‌رانی وڵاته‌كه‌یان.