02:02 - 06/02/2020
ناكۆكییەكانی نێوان توركیا و ئیسرائیل، هەواڵگریی و بازرگانی ناگرێتەوە
هەرچەندە
توركیا بە یەكێك لەوڵاتە ئیسلامییە گرنگەكان دادەنرێت، بەڵام یەكەم وڵات كەدانی
ناوە بە دەوڵەتی ئیسرائیلدا توركیا بوو، گەورەترین وڵاتی ئیسلامیە كە ئاڵوگۆڕی
بازرگانیی لەگهڵ ئیسرائیلدا هەیە، هەرچەندە جاروباریش لە رێی میدیا و ڕوونكردنەوەی
سەر كاغەزەوە لۆمەو سەركۆنەی هێرش و كارە نایاساییەكانی ئیسرائیل دەكات بۆ سەر
قودس و كەناری غەزە، بەڵام كاتێك لە هەڵوێستە كردارییەكانی دەكۆڵیتەوە دەردەكەوێت
پێچەوانەكهی ڕاستە، وەنەبێت ئەو پشتیوانی و بەدەمەوەچوونە یەكلایەنە بێـت و
ئیسرائیل لەبەرامبەردا كارێك بۆ توركیا نەكات.
ساڵی
1948 كاتێك بڕیاری دروستكردنی دەوڵەتی ئیسرائیل درا لەسەر زەوی فەلەستین، هەڵوێست
و بۆچوونەكانی توركیا تەریب و تەبابوون لەگەڵ دۆخەكەو سیاسەتی رۆژئاوا، لە هەمان
كاتیشدا پێچەوانە بوو لەگەڵ سیاسەتی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی، هەر ئەوەش بووە هۆی
دابڕانی ئەو وڵاتە لە جیهانی عەرەبی و ئیسلامی و ساڵی 1952 كردییە ئەندامی
هاوپەیمانی باكوری ئەتڵەسی –ناتۆ-.
ساڵی
1955 لەسەر پێشنیاری ئایزنهاوەر چووە نێو هاوپەیمانی –بەغدا- لەبەرئەوەی لەو
سەردەمەدا بەغدا هەڵوێستەكانی لەگەڵ ئیسرائیلدا گۆڕابوو.
لە
جەنگە بەناوبانگەكەی 1967ی عەرەبەكان دژی ئیسرائیل، توركیا بێلایەنی هەڵبژارد، كاتێكیش جەنگەكە كۆتاییهات پشتیوانی لە بڕیاری
(242)ی نەتەوە یەكگرتوەكان كرد، كە بریتی بوو لە كشانەوەی هێزەكانی ئیسرائیل لە
كەنارەكانی رۆژئاوا و ناوچەی غەزە.
ساڵی
1973 بە ساڵی گۆڕانكاریی دادەنرێت لە سیاسەتی ئەمەریكادا بەمەبەستی نزیكبوونەوەو
دروستكردنی پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی، ئەڵبەتە پاڵنەری سەرەكی بەرزبوونەوەی
نرخی نەوت و دابەزینی بەهای لیرەو هەڵاوسانی ئابووری توركیا بوو، چوونكه لەو
ساڵەدا عەرەبەكان لە بری نەوت ناردن بۆ توركیا، بازاڕەكانی وڵاتانی رۆژئاوایان
هەڵبژارد.
لە سەروبەندی ئاڵوگۆڕیی جیهانی و كۆتاییهاتنی جەنگی سارد، توركیا پەیوەندییەكانی لەگەڵ جیهانی عەرەبی و ئیسلامی ڕێكخستهوە
لە
هەمان كاتیشدا هەندێك هەڵوێستی توركیا هەن كە پشتیوانی بوون بۆفەلەستینیەكان،
لەوانەش لە هەڵبژاردنی 1975دا ئیسرائیلیەكان جۆرێك ڕەگەزپەرستییان چەسپاند، پاشان
لە 1976دا بەتەواوی پشتیوانی خۆیان بۆ ڕێكخراوی ئازدایخوازی فەلەستین دەربڕیی و لە
ساڵی 1980دا لەبەر ئەوەی ئیسرائیل قودسی وەك پایتەختی وڵاتەكەی دیاریكرد،پەیوەندییە
دیپلۆماسیەكانی لەگەڵ ئیسرائیلدا كەمكردەوە، بەڵام لە ساڵی 1988دا بە فەرمی دانی
نا به قهوارهی فهلهستیندا.
سەرەڕای
هەموو ئەو بەرزی و نزمییەی لە سیاسەتی توركیادا بهرامبهر ئیسرائیل دەردەكەون،
بەڵام هیچ كاتێك پەیوەندییەكانیان نەپچڕاوەو بازرگانی نێوانیان بهردهوامبووه، بۆ
نموونە، ساڵی 1986 بە قەبارەی 29 ملیۆن دۆلار ئاڵوگۆڕی بازرگانییان هەبووە، بەڵام
لە 1990دا دەبێتە 140 ملیۆن دۆلار و تا كۆتایی 2019 چوار ملیار دۆلاری
تێپەڕاندووە، ملیارێك و 410 ملیۆن دۆلار لە ئیسرائیلەوە هاوردەكراوەو توركیاش دوو
ملیار و 856 ملیۆن دۆلاری هەناردەی ئیسرائیل كردووە.
لە
سەروبەندی ئاڵوگۆڕیی جیهانی و كۆتاییهاتنی جەنگی سارد، توركیا پەیوەندییەكانی
لەگەڵ جیهانی عەرەبی و ئیسلامی ڕێكخستهوە، ساڵی 2002 كاتێك پارتی دادوگەشەپێدان دهسهڵاتی
گرته دهست، گۆڕانكاریی گەورە لەناوچەكەدا هاتە ئاراوه، هاوسۆزیی لەگەڵ
فەڵەستینیەكان و جیهانی عەرەبی و ئیسلامی و رەتكردنەوەی پرۆژەكانی ئیسرائیل بوونە
دروشمە سەرەكیەكان، بەڵام تەنها لە ڕوانگەی میدیا و لە ئاستی ڕاگەیەندراوەوە بوو،
ئەگینا هیچ لە پەیوەندییەكانی ئەو وڵاتە لەگەڵ ئیسرائیل گۆڕانكاریی بەسەردا نەهات،
بۆ ئەوەی ئەو دۆخە بۆ توركەكان بچێتە پێشەوە ئیسرائیلیش هەندێك ئۆپەراسیۆنی
میدیایی بەڕێخست، بەتایبەتی لەدوای ڕاستڕەوەكانی ناو ئیسرائیل.
هاوسۆزیی لەگەڵ جیهانی عەرەبی و ئیسلامی و رەتكردنەوەی پرۆژەكانی ئیسرائیل بوونە دروشمی سەرەكیی
كاتێك
ئیسرائیل لە2004دا ئەحمەد یاسین سەركردەی بزووتنهوهی حەماسی فەلەستینی تیرۆركرد،
توركیا كارەكەی بە تیرۆرسی ناوبرد، ساڵی 2006 كاتێك بزووتنەوەی حەماس دهسەڵاتی
گرته دهست، یەكەم وڵات كە –خالید مەشعەل-ی بەفەرمی بانگهێشت كرد توركیا بوو، لەو
ساتانەدا ئەمەریكا و ئیسرائیل نیگەرانییان لەو دۆخە دەربڕیی، بەو كارە بەشێك لە
گومانەكانی عەرەب و جیهانی ئیسلامی ڕەوانەوە.
ساڵی
2008 دوای هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر غەزە و ئەنجامدانی چەندین پێشێلكاریی، توركیا
نیگەرانی توندی دەربڕیی و لە 2009 شدا لە داڤۆس ئەردۆغان شانۆی گفتوگۆكانی بەجێهێشت
لەبەرئەوەی لە كاتی گفتوگۆكاندا لەگەڵ شیمۆن پێرێزی سەرۆكی ئەوكاتی ئیسرائیل تێكگیران.توركیا
توانی ئەو هەڵوێستانە بكاتە كەرەستەیەكی زۆرباش بۆ سەرنجڕاكێشانی جیهانی عەرەبی و
ئیسلامی، هەروەها ببێتە پاڵپشتێكی گەورەی هێزە نەرمەكەی توركیا لە وڵاتانی عەرەبی
دا.
ناكۆكییەكانی
نێوان توركیاو ئیسرائیل لە ساڵی 2010 دا زۆر بە توندی پەرەیان سەند، كاتێك
ئیسرائیل ئابڵوقەی هەمەلایەنەی خستە سەر غەزە، توركیا بۆ شكاندنی ئابڵوقەكە
كەشتیەكی پڕ لە پێداویستی بەناوی – كەشتی ئازادیی- بەرەو غەزە بەڕێكرد، بەڵام
ئیسرائیل ڕازیی نەبوو و هێرشی كرده سهر
كهشتییهكه و لە ئەنجامدا 9 كەس كوژران، ئەمجارەیان توركیا بە زمانێكی توند
كەوتە لێدوان دژی ئیسرائیل و كەمكردنەوەی ستافی باڵیۆزخانەكهی لە ئیسرائیل،
هەروەها هەموو ڕێككەوتنە سەربازییەكانی لهگهڵدا هەڵپەسارد و داوای لە ڕایگشتی
نێودەوڵەتی كرد قەرەبووی توركیا بكرێتەوەو ئابڵوقەی سەر غەزەش هەڵبگیرێت.
بەڵام
ئەوەی تێبینی دەكرا لە بواری بازرگانیدا پەیوەندییەكانیان بەردەوام بوو، لە بواری
بازرگانی و ئابووریدا هەردوو كەرتی گشتی و تایبەتی لە هەردوو وڵات كارەكانیان
ڕانەگرت و كێشەیان بۆ دروست نەبوو، بهڵكو لە 2018 – 2019دا قەبارەی بازرگانی
نێوانیان 4 ملیار دۆلاری تێپەڕاند.
ساڵی
2014 ئیسرائیل بڕیاریدا خێزانی ئەو نۆ كەسەی لە كەشتیەكەدا كوژرانقەرەبوو بكاتهوه،
ئەوەش بۆ گەڕاندنەوەی متمانەی نێوانیان و دروستكردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسیەكانی
نێوانیان بوو، دهبوو لە بەرامبەردا توركیا داواكەی بۆ سزادانی سەربازە
ئیسرائیلیەكان بكێشێتەوەو –صاڵح العاروریی- نوێنەری حەماس لە وڵاتهكهی دووربخاتهوه.
لە
ناوەڕاستی 2016دا هەردوولا ڕێككەوتنێكی هەمەلایەنەیان واژۆكرد، هەردوولا ڕێككەوتن لەڕووی
ههواڵگرییهوههاوكاری یەكتر بكهن و پەیوەندییەكان بونیاتدبنێنهوه و هەموو
هێرشێك دژی ڕێكخراوەكانی یهكتری ڕابگرن، هەروەها توركیا لە داوای لابردنی
گەمارۆكەی سەر غەزە پاشگهزبێتهوه و ڕێگە نەدات حەماس وڵاتەكەی دژی ئیسرائیل
بەكار بهێنێت.
لە
مانگی كانوونی یەكەمی 2017دا، توركیا بڕیارهكهی دۆناڵد ترهمپی رەتكردەوە كە
گوتی قودس پایتەختی ئیسرائیلە، لەو سەرو بەندەدا، توكیا داوایكرد كۆنگرەیەكی
لوتكەی وڵاتانی ئیسلامی لە توركیا ببهسترێت.
ئەوەی
كە ماوەتەوە ئەوەیە: بۆچی بەرزونزمیەكانی نێوان توركیا و ئیسرائیل تەنها ڕوانگەی
میدیایی دەگرێتەوە؟ تاكەی جیهانی عەرەبی و ئیسلامی چاوپۆشی لە
هەڵوێستەڕاستەقینەكانی توركیا دهكهن؟ ئاخۆ هاوكاریكردنی نێوان ئیسرائیل و توركیا
لە ڕووی ئاڵوگۆڕكردنی زانیاریی هەواڵگرییەوە چی دەگرێتەوەو
ئەوانەی هەواڵیان لەبارەوە ئاڵوگۆڕدەكرێت كێن؟