06:21 - 30/01/2020
ئه‌نجومه‌نی پاراستنی ده‌ستوور هه‌موو شتێكی كۆنترۆڵكردووه
له‌م مانگه‌دا حه‌سه‌ن ڕوحانی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی له‌گه‌ڵ وه‌زیره‌كانی
حكومه‌ته‌كه‌یدا كرد، تیایدا ناڕاسته‌وخۆ به ئه‌نجومه‌نی پاراستنی ده‌ستووری
وڵاته‌كه‌ی گوت، خه‌ڵك هه‌مه‌جۆریی ده‌وێت، ڕێگه بده‌ن هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كان
پاڵێوراویان هه‌بێت، وڵات به تاكه گروپێك به‌ڕێوه‌ناچێ.
عه‌باس عه‌لی كهیخودایی وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نه‌كه زوو وه‌ڵامی ڕوحانی دایه‌وه
و گوتی، پێداگریی له‌سه‌ر پشتگیریكردنی خه‌ڵكانی ناشایسته و بێ توانا له
بێئاگایی سه‌رۆك كۆماره‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه له پرسه‌ی هه‌ڵبژاردن.
كهیخودایی به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستاو قسه‌كانی توندتر كرده‌وه و گوتی، نه‌مانزانیوه
كه ڕه‌تكردنه‌وه‌ی كه‌سه نزیكه‌كان و ڕێ پێنه‌دانی تا له هه‌ڵبژاردندا به‌شداربێت
به واتای له‌ناوبردنی گروپه سیاسیه‌كانی دیكه دێت.
مه‌به‌ستی كهیخودایی ئه‌وه‌بوو كه ئه‌نجومه‌نی پاراستنی ده‌ستوور ڕێگه‌یان
نهداه زاواكه‌ی ڕوحانی خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌كه‌ی شوباتی داهاتوو
بپاڵێوێت.
وادیاره ئه‌م چه‌له‌حانێیه‌ی نێوان ڕوحانی و كهیخودایی وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی
پاراستنی ده‌ستوور له كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا شتێكی ئاسایی بێ، كه پێش هه‌ڵبژاردن،
یان پێش هه‌ر هه‌ڵبژاردنێك ڕووده‌دات.
به‌ڵام بۆ زانینی هۆكاری ململانێی سه‌رۆك یان هه‌ر سیاسیه‌ك كه بیه‌وێت
خۆی بۆ هه‌ر پۆستێك كاندید بكات له‌لایه‌ك، له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی پاراستنی ده‌ستوور
له‌لایه‌كی تر، ده‌بێت بزانین كه له بنه‌ڕه‌تدا كار و ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌و دامه‌زراوه‌یه
چییه كه هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئێران لهدهستهكانیدا ده‌خولێنه‌وه؟
سه‌ره‌تا شۆڕش
نیسانی 1979 ئێران له پاشیهتییهوه گۆڕا بۆ كۆماری، دوای ئه‌وه‌ی شا ده‌ركرا
و مه‌لایه‌ك به ناوی خومه‌ینی جڵه‌وی ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست په‌یكه‌ری سیاسی
كۆمارێكی نوێ دانرا، په‌یكه‌رێكی تا ڕاده‌یه‌ك ئاڵۆز، له‌سه‌رجه‌م دامه‌زراوه
سیاسیه گرنگه‌كانی ده‌وڵه‌تدا كۆمه‌ڵێك سیاسی هه‌ڵبژێردراو و هه‌ڵنه‌بژێردراو و
پیاوی ئایینی دانران.
ڕێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران له لوتكه‌ی هه‌ره‌می ده‌سه‌ڵاتدایه و
ده‌سه‌ڵاته‌كانی بێ سنوورن، قسه‌ی كۆتایی له سه‌رجه‌م بڕیار و بژارده‌كانی وڵاته‌كه‌یدا
هه‌یه له ده‌ره‌وه و ناوخۆدا.
بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر دامه‌زراوه سیاسیه‌كانی دیكه و شێوازی هه‌ڵبژاردنی
به‌رپرسه‌كانیان، پێویسته بزانین ئه‌نجومه‌نی پاراستنی ده‌ستوور چ ڕۆڵێكی له‌و
كارانه‌دا هه‌یه، پۆستێك نییه به‌بێ ئاگاداری و گڵۆپی سه‌وزی ئه‌وان پڕبكرێته‌وه.
ئه‌نجومه‌نی پاراستنی ده‌ستوور.. ده‌سه‌ڵاتێكی بێ سنوور و ته‌مومژاوی
ئه‌گه‌ر ڕاستبێت بڵێین له‌دوای ڕێبه‌ری باڵا، ئه‌نجومه‌نی پاراستنی ده‌ستوور
به دووه‌م هێزی ناو په‌یكه‌ری سیاسی ئێرانه. دامه‌زراوه‌یه‌كه له 12 ئه‌ندام
پێكدێت، شه‌شیان له‌لایه‌ن ڕێبه‌ری باڵای وڵاته‌وه ده‌ستنیشانده‌كرێن و له
پیاوانی ئایینین، شه‌شه‌كه‌ی تر شاره‌زای ده‌ستوورین و له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی
دادوه‌ریی په‌رله‌مانه‌وه ده‌ستنیشانده‌كرێن و ڕه‌زامه‌ندیان له‌سه‌ر نیشانده‌درێت.
چاره‌نووسی سه‌دان هه‌زار پاڵێورا و له نووكی قه‌ڵه‌مه‌كانی 12 پیاودایه
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له هه‌ر وڵاتێكی دیموكراسیدا هه‌ر مرۆڤێكی پێگه‌یشتوو
كه توانای به‌ڕێوه‌به‌ردنی هه‌ر پۆستێكی هه‌بێت ده‌توانێت خۆی بۆ ئه‌ندامێتی په‌رله‌مان
كاندید بكات، ده‌نگده‌ران بڕیارده‌ده‌ن كه ئه‌و كه‌سه پۆست وه‌ربگرێت یان نا.
به‌ڵام له‌ئێران بارودۆخه‌كه جیاوازه، باشه ئه‌ی سیستمی هه‌ڵبژاردن چۆن
كارده‌كات و چۆن ئه‌نجومه‌نی پاراستنی ده‌ستوور پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی كۆنترۆڵكردووه؟
هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی.. پاڵێوراوێك باوه‌ڕی به بنه‌ماكانی شۆڕش هه‌بێت!
هه‌ر هاوڵاتیه‌كی ئێرانی كه له دایك و باوكێكی ئێرانی بێت ده‌توانێت
بچێته وه‌زاره‌تی ناوخۆ و پێداویستییه‌كانی خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار
پێشكه‌ش بكات، به‌ڵام چیرۆكه ئاڵۆزه‌كه ده‌ستپێده‌كات. دوای ئه‌وه‌ی پێداویستیه‌كانی
دایه وه‌زاره‌تی ناوخۆ، وه‌زاره‌ته‌كه به هه‌ماهه‌نگی وه‌زاره‌تی هه‌واڵگری و
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری دهستدهكن به كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر ئه‌م كه‌سه.
پاشان زانیارییه‌كان ده‌درێنه ئه‌نجومه‌نی پاراستنی ده‌ستوور تا تاوتوێیان
بكات، ئه‌و بڕیارده‌دات ئه‌م كه‌سه شیاوه بۆ ئه‌وه‌ی خۆی بۆ ئه‌و پۆسته
بپاڵێوێت یان نا. ئه‌و پێوه‌رانه‌ش كه ئه‌م ئه‌نجومه‌نه پشتی پێده‌به‌ستێت بۆ
قبوڵكردن و نه‌كردنی هه‌ر پاڵێوراوێك ئه‌مانه‌ن:
پێویسته پاڵێوراو پێشینه‌یه‌كی تاوانكاری نه‌بێت
خاوه‌نی متمانه و له‌خواترس بێت
موسوڵمان بێت
باوه‌ڕی به بنه‌ماكانی كۆماری ئیسلامی و شۆڕشی ئیسلامی ئێران هه‌بێت
مامۆستایه‌كی زانكۆی تاران ڕه‌خنه له‌م پێوهران ده‌گرێت و ده‌ڵێت، ئه‌نجومه‌نی
پاراستنی ده‌ستوور چۆن ده‌توانێت له‌وه دڵنیابێته‌وه كه ئه‌و كه‌سه‌ی خۆی بۆ
پۆستی سه‌رۆك كماری ده‌پاڵێوێت باوه‌ڕی به بنه‌ماكانی كۆمار یان شۆڕشی ئیسلامی هه‌یه؟
ئه‌وه پێوه‌رێكی ته‌مومژاوییه، مه‌به‌ست لێی دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه
نایانه‌وێت بچێته ئه‌و پۆسته.
ئه‌و پێوه‌ره تهمومژاویهی كه ئه‌م مامۆستایه‌ی زانكۆ ڕه‌خنه‌ی لێده‌گرێت
له‌به‌رئه‌وه‌ی ناتوانرێت لێی دڵنیا ببنه‌وه، هه‌ندێك هه‌ن ده‌ڵێن ده‌ستنیشانكردنی
ئه‌و كه‌سانه زۆر ئاسانه، مه‌حمود به‌همه‌نی كه‌سایه‌تی سیاسی موحافزكار و ئه‌ندامی
پێشووی په‌رله‌مانی ئێران ده‌ڵێت، ئه‌و پێوه‌رانه گرنگ و ڕوونن، ئه‌و كه‌سانه‌ی
باوه‌ڕیان به شۆڕشی ئیسلامی و به‌هاكانی كۆماری ئیسلامی نیه به‌چاو جیاده‌كرێنه‌وه،
ئایا ڕاسته كه‌سێك ڕه‌خنه له ڕێبه‌ری باڵا بگرێت و باوه‌ڕی به شێوازی
ئیسلامیانه‌ی حكومه‌ت نه‌بێت، ڕێگه‌ی پێبدرێت ببێته سه‌رۆكی ئێران؟
له هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی 2001دا ئه‌نجومه‌نی پاراستنی ده‌ستوور
به‌و پێوه‌رانه چه‌ندین پاڵێوراوی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری ڕه‌تكرده‌وه. كاتێك چه‌ندین
سیاسه‌تمه‌داری ڕیفۆرمخوازه‌كان ڕه‌خنه‌یان له مامه‌ڵه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كه گرت، ئه‌حمه‌د
جه‌نه‌تی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌كه وه‌ڵامی دانه‌وه و گوتی، شتێكی عه‌قڵانی نیه هه‌ر
كه‌سێك پێناسی ئێرانی له‌گیرفاندا بوو خۆی پۆستێكی وا گه‌وره بپاڵێوێت، رۆڵی ئێمه
له ڕێگرتن له‌و كه‌سانه‌ی به فلته‌ری وه‌زاره‌تی ناوخۆدا ڕۆیشتوون بۆ ئه‌وه‌یه
ڕێ له بڵاوبوونه‌وه‌ی پشێوه بگرین له وڵات‌دا.
هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پسپۆڕان..هه‌ڵسه‌نگاندنی كارامه‌یی پاڵێوراوه‌كان!
ئه‌نجومه‌نی پسپۆڕان (مجلس خبرگان)، یان كۆمه‌ڵه‌ی سه‌ركرده پسپۆڕه‌كان،
ئه‌و لایه‌نه‌یه كه ده‌سه‌ڵاتی ده‌ستنیشانكردنی ڕێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی
ئێران له‌ده‌ستی ئه‌ودایه، له‌هه‌مان كاتدا سه‌رپه‌رشتی كاره‌كانی ده‌كات و ده‌شتوانێت
له پۆسته‌كه‌ی دووری بخاته‌وه.
ئه‌م ئه‌نجومه‌نه له 88 ئه‌ندام له پیاوانی ئایینی پێكهاتووه، ڕاسته‌وخۆ
خه‌ڵك هه‌ڵیانده‌بژێرێت، ێویسته ئه‌م كه‌سانه پله‌ی ئیجتیهادیان له فیقهی
شیعی‌دا هه‌بێت و له یه‌كێك له حه‌وزه ئایینیه گه‌وره‌كاندا خوێندبێتی و له‌لایه‌ن
یه‌كێك له پیاوه ئاینییه‌كانی ئه‌و حه‌وزه ئاینییه‌وه بڕوانامه‌ی پێدرابێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو پێداویستیانه‌دا كه ده‌بێت پێشكه‌شی ئه‌نجومه‌نی
پاراستنی ده‌ستووری بكات، ئه‌و كه‌سه‌ی خۆی بۆ ئه‌ندامێتی ئه‌نجومه‌نی پسپۆڕان
كاندید ده‌كات له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی پاراستنی ده‌ستووره‌وه هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ده‌كرێت.
هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیی..وردبینی بۆ ورد و درشتی پاڵێوراو و خێزانه‌كه‌ی
ده‌كرێت
یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئێران چه‌ند پێوه‌رێكی ده‌ستنیشانكردووه و پێویسته
له‌هه‌موو كه‌سێكدا هه‌بن كه ده‌یه‌وێت ببێته په‌رله‌مانتار، پێوه‌ره‌كان ئه‌مانه‌ن:
دڵسۆزی بۆ ویلایه‌تی فه‌قێ هه‌بێت
بڕوانامه‌ی ناوه‌ندی هه‌بێت
پسوڵه‌ی ته‌ندروستی هه‌بێت
باوه‌ڕی به عه‌قیده‌ی ئیسلامی هه‌بێت
پێشینه‌ی تاوانكاری نه‌بێت
ته‌مه‌نی له نێوان 30 بۆ 70 ساڵیدا بێت
به‌پێی ماده‌ی 99ی ده‌ستووری ئێران، هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌و مه‌رجانه ده‌كرێت،
ئه‌نجومه‌نی پاراستنی ده‌ستوور ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه ده‌كات.
سه‌ره‌تا و به‌رله‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پاراتسنی ده‌ستوور پاڵێوراوه‌كه په‌سه‌ند
بكات، به‌گه‌شتێكی درێژخایه‌نی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری‌دا ده‌ڕوات، دوای ئه‌وه‌ی كه هه‌ریه‌ك
له وه‌زاره‌تی ناوخۆ و هه‌واڵگری و داواكاری گشتی ئاگادارده‌كرێنه‌وه ، به‌شی
دووه‌می گه‌شته‌كه ده‌ستپێده‌كات، به‌شی دووه‌میش له‌و بازنه‌یه‌دایه كه خۆی
تێدا ده‌پاڵێوێت.
له‌وێ زانیاری له‌سه‌ر ڕه‌وشت و ئایین و ڕوشتی خێزانه‌كه‌ی و دڵنیابوونه‌وه
له‌وه‌ی كه ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی حیجاب ده‌پۆشن و له مزگه‌وتدا نوێژه‌كانیان
ده‌كه‌ن و به‌رده‌وام ده‌چنه وتاری هه‌ینیه‌وه، هه‌موو ئه‌م زانیاریانه كۆده‌كرێنه‌وه.
به كورتی زانیاری ورد و درشت له‌باره‌ی ئه‌م كه‌سه و خێزانه‌كه‌یه‌وه
كۆده‌كرێته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م لایه‌نانه زانیارییه‌كانیان كۆكرده‌وه، سه‌ره‌ی ئه‌نجومه‌نی
پاراستنی ده‌ستوور دێت تا بڕیاری خۆی بدات ئایا ئه‌م كه‌سه شیاوه ببێته په‌رله‌مانتار
یان نا؟
له‌م خاڵه‌دا ململانێی ڕاسته‌قینه له نێوان كاندیده چاوه‌ڕوانكراوه‌كاندا
ده‌ستپێده‌كات، چونكه ئه‌نجومه‌نه‌كه هه‌زاران كه‌س به‌تایبه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی
كه له‌سه‌ر ڕیفۆرمخوازه‌كان حسابن دوورده‌خاته‌وه، یان ته‌نانه‌ت له میانڕهوهكانیش.
هه‌ندێكجار دۆخه‌كه گه‌یشتووه‌ته ئاستێك خه‌ڵك خۆپیشاندانیان كردووه تا
ئه‌نجومه‌نه‌كه ئه‌و كه‌سانه په‌سه‌ند بكات كه ڕهتیكردوونهتهوه، دیاترینیان
له ساڵی 2004دا بوو كه زیاتر له 2000 پاڵێوراو به‌پێی ماده‌كانی 28 و 29ی یاسای
هه‌ڵبژاردنه‌كان، له به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنه‌كه دوورخرانه‌وه.
عه‌لی ڕه‌زا ئه‌میری توێژی سیاسی ده‌ڵێت، ساڵی 2004 كرایه قهشابخانه بۆ
ڕیفۆرمخوازه‌كان، دوورخستنه‌وه‌ی پاڵێوراوه‌كانی ڕیفۆرمخوازان و میانڕه‌وه‌كان به
بێ پاساو لێكدرایه‌وه، باوه‌ڕنه‌بوونیان به بنه‌ماكانی شۆڕش، باوه‌ڕنه‌بوونیان
به ده‌ستوور، تا ده‌گاته تانه‌كان له بڕوانامه‌كانی خوێندنیان.
له‌و كاته‌دا سه‌ركرده‌ی ڕیفۆرمخوازه‌كان هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان كرد كه هه‌ڵبژاردنه‌كه
بایكۆت ده‌كه‌ن، 127 په‌رله‌مانتاریان ده‌ستیان له‌كاركێشایه‌وه، ئه‌مه خامه‌نه‌یی
ڕێبه‌ری باڵای ئێرانی ناچاركرد ده‌ستوه‌ردان بكات.
خامه‌نه‌یی پێشنیازیكرد كاندیدكردنی 600 پاڵێوراوی ڕیفۆرمخواز قبوڵبكرێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ئه‌نجومه‌نی
پاراستنی ده‌ستوور كه‌لـله‌ڕه‌قی كرد و ته‌نها ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر 51 پاڵێوراویان
نیشاندا.
له په‌رله‌مانیش ئه‌نجومه‌نه‌كه وازی لێنه‌هێنان
تا ئێستاش ئه‌نجومه‌نی پاراستنی ده‌ستوور له دوورخستنه‌وه‌ی پاڵێوراوه‌كان
له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌رده‌وامه، به‌ڵام بابه‌ته‌كه له تێپه‌ڕی كه له‌سه‌ره‌تاوه
ڕێگه‌یان پێنه‌درێت خۆیان كاندید بكه‌ن، وازیان لێهێنرا تا گه‌یشتنه په‌رله‌مان و
له‌وێ دووباره به‌رۆكیان گرتنه‌وه.
له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌كه‌ی 2016دا مین‌و خاله‌قی سیاسه‌تمه‌داری
ڕیفۆرمخواز كه له خێزانێكی سیاسی ئهسههانه، بووه ئه‌ندامی په‌رله‌مان. به‌ڵام
ئه‌نجومه‌نی پاراستنی ده‌ستوور كتوپڕ ڕایگه‌یاند كه ده‌نگه‌كانی به‌تاڵكراونه‌ته‌وه
و به‌زووترین كات له په‌رله‌مان دوورده‌خرێته‌وه.
ئه‌نجومه‌نه‌كه ڕاسته‌وخۆ هه‌واڵی دوورخستنه‌وه‌كه‌ی نه‌دایه خاتوو خاله‌قی،
به‌ڵكو پارێزگاری ئه‌سفه‌هانی ئاگاداركرده‌وه كه هه‌واڵه‌كه‌ی بداتێ و پێی ڕأبگهیهنێت
كه ئێستا بۆ ئه‌ندامێتی په‌رله‌مان شیاو نییه.
هۆكاری ئه‌م سوكایه‌تیه به‌م ژنه په‌رله‌مانتاره ئه‌وه‌بوو كه له تۆڕه
كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان وێنه‌یه‌كی به بێ حیجاب بڵاوكردبووه‌وه، ئه‌و كاته میدیاكانی
ئێران له‌كه‌سێكی نزیكی خاله‌قییه‌وه بڵاویانكرده‌وه كه مۆبایله‌كه‌ی مینۆ
هاككراوه و ئه‌و وێنه‌یه له ده‌ره‌وه‌ی ئێران و له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا گیراون
كه ته‌نها ئافره‌تی تێدا بووه. به‌ڵام ئه‌نجومه‌نی پاراستنی ده‌ستوور بڕوای نه‌هێناو
ڕایگه‌یاند، پێویسته ژنی موسوڵمانی ئێرانی پارێزگاری له حیجابه‌كه‌ی بكات ئه‌گه‌ر
له‌ده‌ره‌وه‌ی ئێرانیش بێت.
له هه‌مان كاتدا چهلهحانێیهك له‌سه‌ر پرسیارێكی گرنگ ده‌ستیپێكرد، ئایا
ئه‌نجومه‌نی پاراستنی ده‌ستوور مافی دوورخستنه‌وه‌ی په‌رله‌مانتارانی هه‌یه ؟
جه‌لیل ڕه‌حیمیی هرلهمانتاری ڕیفۆرمخواز ده‌ڵێت، نه له ده‌ستوور و نه‌له
یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كاندا شتێك نییه باس له‌وه بكات، ئه‌نجومه‌نی پاراستنی ده‌ستوور
ئه‌و مافه‌ی نییه په‌رله‌مانتار دووربخاته‌وه.
چه‌ند په‌رله‌مانتارێك ڕه‌خنه‌یان له دوورخستنه‌وه‌ی مینۆ خاله‌قی گرت، عه‌لی
موته‌هیری جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سیاسه‌تمه‌دارێكی میانڕه‌و له‌و باره‌یه‌وه
گوتی، ئه‌مه نابێته به‌ڵگه تا پێی تۆمه‌تبار بكرێت.
هاوكات وه‌زاره‌تی ناوخۆش ڕه‌خنه‌ی له هه‌نگاوه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پاراستنی
ده‌ستوور گرت، و ڕایگه‌یاند، ته‌نها په‌رلمان ده‌توانێت ئه‌و مافه له په‌رله‌مانتارێك
بستێنێته‌وه، نه‌ك ئه‌نجومه‌نی پاراستنی دهستووۆ.
كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی عه‌لی خامه‌نه‌یی ده‌ستوه‌ربداته دۆخه‌كه، ئه‌ویش
پشتگیری له بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كه كرد، به‌ڵام لێره‌دا كۆتایی نه‌هات، ئه‌نجومه‌نه‌كه
به‌ڵگه‌ی بۆ ئه‌و كاره‌ی هێنایه‌وه كه كۆمه‌ڵێك ڕێنماییه بۆ هه‌ڵبژارنه‌كان و
كاتی خۆی خامه‌نه‌یی ده‌ریكردبوون.
وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نه‌كه گوتی، به‌پێی بنه‌ماكانی ئه‌و ڕێنماییانه‌ی كه
ڕێبه‌ری باڵا له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه ده‌ریكردوون، به‌تایبه‌ت ماده‌كانی
11 و 13، ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌نجومه‌نه‌كه باڵ ده‌كێشێت به‌سه‌ر چاودێریكردن و سه‌رپه‌رشتیكردنی
په‌رله‌مانتارانیش، تا ئه‌و كاته‌ی له په‌رله‌ماندا بن.
به‌پێی وته‌كانی كهیخودایی، ئه‌و بنه‌مایانه‌ی كه خامه‌نه‌یی له
ڕێنماییه‌كانیدا دایڕشتوون ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئهمهان بۆ دوای قۆناغی هه‌ڵبژاردنیش
درێژده‌كاته‌وه، ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌یان ده‌داتێ كه سه‌رپه‌رشتی په‌رله‌مانتاران
یان هه‌ر به‌رپرسێكی دیكه بكه‌ن تا ئه‌و خاته‌ی له پۆسته‌كانیاندا بمێننه‌وه.
به وته‌ی كهیخودایی، ئامانج له‌و كۆنترۆڵكردنه گره‌نتیكردنی ڕێگرتنه له
پێشێلكردنی دارایی و ئه‌خلاقی په‌رلمانتاران و به‌رپرسان.
په‌رله‌مانتاران ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش كه سه‌ر به
پارێزگاران بوون ڕایانگه‌یاند، ئه‌وه ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر كاری په‌رله‌مان و ههموونێكی
له‌ڕاده‌به‌ده‌ری ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یه. ئه‌حمه‌د جه‌نه‌تی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌كه
له‌و باره‌یه‌وه گوتی، په‌رله‌مان ده‌ڵێت ته‌نها خۆی سه‌رپه‌رشتی په‌رله‌مانتاران
ده‌كات، به‌ڵام نه‌مانبینیوه هیچ هه‌نگاوێك له‌مباره‌یه‌وه بنێت، كاتێك په‌رله‌مانتار
مه‌رجه‌كانی په‌رله‌مانتاریی له‌ده‌ستده‌دات و خراپ ده‌سه‌ڵاته‌كانی به‌كارده‌هێنێت
پێویسته ڕێگری لێبكرێت و سنوورێكی بۆ دابنرێت و له په‌رله‌مان دووربخرێته‌وه.
ئه‌م وتانه‌ی جه‌نه‌تی كاردانه‌وه‌ی توندی په‌رله‌مانتارانی به‌دوای خۆیدا
هێنا، عه‌لی موته‌هیری گوتی، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌نجومه‌نی پاراستنی ده‌ستوور
له‌وه زیاتر بێت ئه‌وه سه‌ربه‌خۆیی و ئازادی له په‌رله‌مانتاران و په‌رله‌مانیش
ده‌ستێنێته‌وه.
ئه‌نجومه‌نه‌كه ده‌ست له كاری یاسادانانیش وه‌رده‌دات
ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه ته‌نها له‌وه‌دا ناوه‌ستێت بڕیار له‌سه‌ر
شیاوبوون یان نه‌بوونی كاندیده‌كانی په‌رله‌مان بدات، یان ده‌ستوه‌ربداته كاری په‌رلمانتاران
و به‌رپرسانه‌وه ته‌نانه‌ت دوای هه‌ڵبژاردنیشیان، به‌ڵكو په‌لده‌كێشێت بۆ كاری
یاسادانانیش.
كاتێك په‌رله‌مان یاسایه‌كی نوێ په‌سه‌ند ده‌كات، پێویسته ئه‌م یاسایه ڕه‌وانه‌ی
ئه‌نجومه‌نه‌كه بكرێت تا دوایین بڕیار له‌باره‌ی ئه‌وه‌وه بدات ئایا له‌گه‌ڵ ده‌ستووردا
ده‌گونجێت یان نا؟ ئه‌مه له چوارچێوه‌ی یاسادا كراوه‌ته ئه‌ركی ئه‌نجومه‌نی
پاراستنی ده‌ستوور.
ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نه‌كه یاساكه ڕه‌تبكاته‌وه، په‌رله‌مانی لێ ئاگادار ده‌كرێته‌وه
تا دووباره پێداچوونه‌وه‌ی پێادا بكات، ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان وتی یاساكه كێشه‌ی
نییه، بابه‌ته‌كه ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی یاریكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ڕژێمی
ئێران ده‌كرێت، كاری ئه‌م ئه‌نجومه‌نه چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و ناكۆكیانه‌یه كه له
نێوان په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی پاراستنی ده‌ستووردا له‌سه‌ر هه‌ر یاسایه‌ك
دروستده‌بێت.
تا ئێره به‌پێی ده‌ستوور شته‌كه ئاساییه، به‌ڵام ئه‌وه ئاسایی نییه كه
ئه‌نجومه‌نی پاراستنی ده‌ستوور تانه له زۆربه‌ی یاساكان بدات.
بۆ نمونه، سوهه‌یله جلۆدارزاده په‌رله‌مانتاری ڕیفۆرمخواز ده‌ڵێت، ئه‌نجومه‌نه‌كه
چه‌ندین تانه له یاسایه‌ك ده‌دات كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه په‌سه‌ند ده‌كرێت،
چه‌ند جارێك پرۆژه یاسای توندوتیژی دژی ژنانی ڕه‌تكردووه‌ته‌وه، كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی
په‌رله‌مانتاره ژنه‌كان نامه‌یه‌كی تایبه‌ت بده‌نه خامه‌نه‌یی.
شه‌ڕی هه‌ڵبژاردنی داهاتوو ده‌ستپێكرد
ئه‌نجومه‌نی پاراستنی ده‌ستوور ده‌ستكردووه به شه‌ڕی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه
په‌رله‌مانیه‌ی كه بڕیاره مانگی شوباتی داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت، شه‌ڕه‌كه‌شی به‌دوورخستنه‌وه‌ی
پاڵێوراوی ڕیفۆرمخوازه‌كان ده‌ستپێكرد. تا ئێستا خۆپاڵاوتنهوهی 90 په‌رله‌مانتاری
ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش هۆكاری ئه‌و چه‌له‌حانێیه
بوو كه له‌نێوان ڕوحانی و وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌دا ڕوویدا، ئه‌نجومه‌نه‌كه به‌وه
تۆمه‌تباریان ده‌كات كه له گه‌نده‌ڵیی داراییه‌وه گلاون و ده‌سه‌ڵاته‌كانیان
قۆستووه‌ته‌وه. به‌ڵام عه‌لی لاریجانی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ڕه‌تكرده‌وه و داوای له
ئه‌نجومه‌نه‌كه كرد به‌ڵگه بۆ تۆمه‌ته‌كانی بهێنێته‌وه.
دوای هه‌موو ئه‌مانه.. دیموكراسیه‌ت له ئێران‌دا هه‌یه؟
دوای ئه‌م هه‌موو قسانه له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تی و په‌رله‌مانیه‌كانی
ئێران، بایه‌خی هه‌ڵبژاردن له‌م وڵاته‌دا ده‌كه‌وێته ژێر پرسیاره‌وه، كه ئه‌نجومه‌نی
پاراستنی ده‌ستوور ته‌واو كۆنترۆڵی كردووه.
كامه‌ران مه‌تین، مامۆستای په‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌و باوه‌ڕه‌دایه
كه ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌های ڕێبه‌ری باڵا و ئه‌نجومه‌نی پاراستنی ده‌ستوور له‌گه‌ڵ پێوه‌ره‌كانی
دیموكراسی و كۆمارییدا یه‌كناگرێته‌وه.
ده‌شڵێت، دامه‌زراوه‌ی سیاسی ئێران پێداگری له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن،
له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی شه‌رعیه‌ته، له‌به‌رئه‌وه چه‌ندێك هه‌وڵبده‌ن كۆتوبه‌ند
بۆ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن دابنێن به‌شێوه‌یه‌ك ده‌یكه‌ن كه خه‌ڵك بێزار نه‌بن و به‌رده‌وامبن
له چوونه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان.
ئه‌و پێی وایه كه بابه‌ته‌كه هاوشێوه‌ی دیموكراسی كۆتوبهندكراوه، ده‌ستووری
كۆماری ئیسلامی ئێران حه‌رامی كردووه كه ژنانی ناموسوڵمان، ته‌نانه‌ت موسوڵمانه
ناشیعهكانیش خۆیان بۆ په‌رله‌مان یان هه‌ر پۆستێكی باڵای حكومه‌ت بپاڵێون، به‌ڵام
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش خه‌ڵك به‌رده‌وامن له ده‌نگدان و به‌شداریكردن له سه‌رجه‌م ههلبژاردنهكانداو
له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی هه‌ندێك له ده‌ستكه‌وته‌كانی ئه‌م دیموكراسیه نوقسانه.