07:37 - 16/01/2020
ئه‌و پیاوه مه‌ترسیداره‌ی ئێران بناسه كه ئه‌مه‌ریكا نه‌یتوانی له‌گه‌ڵ سوله‌یمانیدا بیكوژێت
له‌به‌رئه‌وه‌ی "شكست هه‌تیوه به‌ڵام سه‌ركه‌وتن هه‌زار باوكی
هه‌یه"، هه‌موو میدیاكانی جیهان له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا تیشكیان خسته سه‌ر
ئه‌و پرۆسه سه‌ربازییه‌ی ئه‌مه‌ریكا كه سه‌ركه‌وتووبوو له كوشتنی قاسم سوله‌یمانی
و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیسدا، به‌ڵام تاكه به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكیش له‌و 10 ڕۆژه‌دا
ئه‌وه‌ی له‌بیرنه‌كردووه كه تیمێكی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا له‌و شه‌وه‌دا كه سوله‌یمانی
كوژرا ئۆپراسیۆنێكی شكستخواردووی بۆ كوشتنی فه‌رمانده‌یه‌كی دیكه‌ی ئه‌نجامدا، ئه‌ویش
عه‌بدولڕه‌زا شه‌هلاییه.
ئه‌م شكسته بوو به‌ژێر ئاهه‌نگگێڕانی ترامپه‌وه
بۆ سه‌ركه‌وتنی كوشتنی سوله‌یمانی، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی كۆشكی سپی به پێكی سه‌ركه‌وتن
تینوێتی شكاند، ڕیبیكا ریبریچ وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی په‌رده‌ی له‌سه‌ر
پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربازیی زۆر نهێنی هه‌ڵماڵی كه له سه‌نعای پایته‌ختی یه‌مه‌ن ئه‌نجامیاندا،
به‌ڵام پرۆسه‌كه شكستیهێنا له كوشتنی عه‌بدولڕه‌زا شه‌هلایی كه فه‌رمانده‌یه‌كی
باڵای فه‌یله‌قی قودسه.
به‌رپرسانی پنتاگۆن و فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان
له فلۆریداوه چاودێری هه‌ردوو ئۆپراسیۆنه‌كه‌یان ده‌كرد، ڕۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست
ده‌ڵێت ئه‌و به‌رپرسانه خۆزگه‌یان ده‌خواست بارودۆخه‌كه ئاسایی تێپه‌ڕیایه و سه‌ركه‌وتنی
هه‌ردوو ئۆپراسیۆنه‌كه‌یان پێكه‌وه ڕابگه‌یه‌ندایه.
هه‌رچه‌نده پێكه‌وه گڵۆپی سه‌وز بۆ هه‌ردوو ئۆپراسیۆنه‌كه هه‌ڵكرابوو،
ئه‌مه‌ریكا ئۆپراسیۆنه‌كه‌ی سه‌نعای بۆ كوشتنی شه‌هلایی ئاشكرا نه‌كرد، له‌به‌رئه‌وه‌ی
ئه‌نجامی نه‌بوو، به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مه‌ریكا له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر
بمانكوشتایه ئه‌و شه‌وه زۆ پێی دڵخۆش ده‌بووین".
ئه‌و كاته‌ی تیمه تایبه‌ته‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا له
سه‌نعا پیاوێكی هه‌ڵه‌ی كوشت
سه‌ره‌ڕای شكستهێنانی ئۆپراسیۆنه‌كه‌ی سه‌نعا، وه‌ك
چوار به‌رپرسی ئه‌مه‌ریكی جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی ڕۆژ
له‌دوای ڕۆژ، تا ئێستاش به‌رپرسانی ئاگادار له‌و ئۆپراسیۆنه زانیاری زیاتری له‌سه‌ر
بڵاوده‌كه‌نه‌وه، چونكه هێشتا ئه‌و دۆسیه‌یه به نهێنی ماوه‌ته‌وه و ورده‌كاری
ئۆپراسیۆنه‌كه ئاشكرا نه‌كراوه، ته‌نانه‌ت وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و كۆشكی سپیش وه‌ڵامی
ئه‌و پرسیارانه‌یان نه‌دایه‌وه كه له‌و باره‌یه‌وه ئاراسته‌یان كران.
ته‌نانه‌ت ڕاگه‌یه‌نراوی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی
به‌رگریی ئه‌مه‌ریكاش زۆر به‌كورتی ئاماژه‌ی پێدا "بێگومان ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ره‌تای
ئه‌م مانگه‌دا هێرشێكی ئاسمانیی له یه‌مه‌ن ئه‌نجامداوه"، له‌گه‌ڵ ئاماژه‌دان
به‌وه‌ی كه یه‌مه‌ن "به‌رده‌وام په‌ناگه‌یه‌كی ئارام بووه بۆ تیرۆریستان و
دوژمنانی دیكه‌ی ئه‌مه‌ریكا".
زانیارییه‌كی كه‌می دیكه له‌و باره‌یه‌وه هه‌یه
كه له ماڵپه‌ڕی ئینته‌رسێپت له به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكییه‌وه ده‌ستیكه‌وتووه،
له‌و ئۆپراسیۆنه‌دا پیاوێكی هه‌ڵه كوژراوه و شه‌هلایی ڕزگاری بووه و خۆی حه‌شارداوه،
ئه‌وه‌ی كه كوژراوه ئه‌فسه‌رێكی فه‌یله‌قی قودس بووه.
پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م ئه‌میر تۆماج شیكه‌ره‌وه‌ی
بارودۆخی ئێران له دامه‌زراوه‌ی به‌رگریكردن له دیموكراسیه‌ت وتی، ته‌له‌فزیۆنی
فه‌رمی ئێران هه‌واڵی كوژرانی ئه‌ندامێكی فه‌یله‌قی قودسی به‌ناوی مسته‌فا محه‌مه‌د مه‌زره‌عی "له یه‌كێك
له گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رگریكردن" بڵاوكرده‌وه. ته‌له‌فزیۆنه‌كه له‌زاری به‌رپرسێكه‌وه
بڵاویكرده‌وه كه "كوژرانی مه‌زره‌عی په‌یوه‌ندی به‌و ئۆپراسیۆنه‌وه نییه
كه قاسم سوله‌یمانی له عێراقدا تێدا كوژرا".
به‌ڵام ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی له ڕاگه‌یاندنه‌كانی
ئێرانه‌وه بڵاوده‌كرانه‌وه ئاماژه‌بوون بۆ ئه‌وه‌ی كه كوژرانی مه‌زره‌عی په‌یوه‌ندی
به هێرشه‌كه‌ی عیراقه‌وه هه‌یه نه‌ك سه‌نعا، له به‌شی ئینگلیزی ئاژانسی فارس‌دا
وا باسی مه‌زره‌عی كراوه كه "شه‌هیدی به‌رگریی"ه و له‌گه‌ڵ وه‌حید زه‌مانیان
له‌و هێرشه‌دا كوژراوه كه سوله‌یمانی تێدا كوژرابوو.
ئۆپراسیۆنی كوشتنی شه‌هلایی چیمان له‌باره‌ی
ئامانجه‌كانی تره‌مپه‌وه پێده‌ڵێت؟
ده‌رئه‌نجامی یه‌كه‌م كه ڕۆژنامه‌ی واشنتۆن
پۆست پێیگه‌یشتووه ئه‌وه‌یه كه كوژرانی سوله‌یمانی و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس به‌شێك
بووه له ئۆپراسیۆنێكی فراوانتر، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا
بڵاویده‌كاته‌وه. ئۆپراسیۆنی شه‌هلایی گومان له‌سه‌ر ئامانجه ڕاسته‌قینه‌كانی
جموجوڵه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ئه‌مه‌ریكا دروستده‌كات، ئامانج لێی
ڕێگرتن بووه له هێرشێكی چاوه‌ڕوانكراو بۆ سه‌ر هاوڵاتیانی ئه‌مه‌ریكا، وه‌ك چۆن
كۆشكی سپی بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات، یان جوڵه‌یه‌كی گشتگیرتر بووه و مه‌به‌ست لێی په‌كخستنی
سوپای پاسداران بووه؟
ده‌ره‌نجامی دووه‌میش ئه‌وه‌یه كه سوزان
مالونی توێژه‌ری كاروباری ئێران له په‌یمانگای برۆكینز پێكه‌یشتووه، سوزان پێی
وایه هه‌وڵی كوشتنی شه‌هلایی ئه‌و بیانوانه تێده‌په‌ڕێنێت كه ئیداره‌ی تره‌مپ
هۆنیویه‌تیه‌وه، ئاماژه به پلانێكی دوور مه‌ودا و فراوان ده‌كات كه مه‌به‌ست
لێی به‌ده‌ستهێنانی ئامانجی گه‌وره‌تره له‌وانه‌ی كه پێشتر ڕاگه‌یه‌نراون.
له‌وه‌ش زیاتر هه‌وڵی كوشتنی شه‌هلایی به‌په‌له
و ئاتیی نه‌بووه، به‌ڵكو بیرۆكه‌یه‌كه سێ ساڵه ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ بیری
لێده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ریكا پێی وایه ئه‌و كاره ئێرانی له هاوكاریكردنی زیاتری
حوسیه‌كان دوورده‌خسته‌وه، وه‌ك ئه‌لێكس ئیمۆنز په‌یامنێری ئینته‌رسێپت له‌زاری
به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مه‌ریكاوه‌ه باسی ده‌كات.
ئه‌گه‌ر ئیداره‌ی تره‌مپ له‌وه‌شدا ڕاست بكات
كه قاسم سوله‌یمانی به نیازبووه هێرش بكاته سه‌ر سه‌ربازه‌كانیان له عێراق،
ئیمۆنز به‌دووری ده‌زانێت شه‌هلایی هه‌مان هه‌ڕه‌شه‌ی له سه‌نعا دروستكردبێت،
كاتێك ئه‌مه‌ریكا له 2013دا باڵیۆزخانه‌كه‌ی له یه‌مه‌ن داخست.
ڕاسته ئه‌مه‌ریكا به‌شداری له‌و هێرشانه‌دا ده‌كات
كه له یه‌مه‌ن ده‌كرێن، یان خۆی به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان هێرش ده‌كاته سه‌ر
ڕێكخراوی قاعیده له یه‌مه‌ن، به‌ڵام هیچ سه‌ربازێكی له‌و ناوچه‌یه‌ی باكووری یه‌مه‌ن
نییه كه هێرشه‌كه‌ی تێدا كردووه‌ته سه‌ر شه‌هلایی و له‌ژێر ده‌ستی حوسییه‌كاندایه.
ئه‌گه‌ر به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه
كه شه‌هلایی هاوشێوه‌ی سوله‌یمانی له لیستی ئه‌و كه‌سانه‌دابووه كه پێویسته
بكوژرێن، ئه‌مه خۆی له‌خۆیدا ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی "ئه‌مه‌ریكا لێبڕاوانه
هه‌وڵده‌دات سوپای قودس په‌كبخات كه له لیستی ڕێكخراوه تیرۆریستییه‌كاندایه".
ئه‌گه‌ر تا ئێستاش ڕاگه‌یاندنه‌كان ورده‌كاری
ئه‌و هێرشه نازانن، خۆ كۆنگرێس داوای وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی له تره‌مپ ده‌كات كه
خودی خۆی فه‌رمانی بۆ هه‌ردوو ئۆپراسیۆنه‌كه ده‌ركردووه.
ڕو خانا، كه ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی
ئه‌مه‌ریكایه ده‌ڵێت، ده‌یانه‌وێت بزانن پلانه‌كانی تره‌مپ بۆ كوشتنی به‌رپرسانی
ئێران به‌كوێ ده‌گات یان تا كوێ ده‌ڕوات؟ هه‌وڵی كوشتنی شه‌هلایی چ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی
به‌دوادا دێت؟
به‌ده‌ر له‌و پرسیارانه‌ی له‌باره‌ی یاسایی
بوونی ئۆپراسیۆنی كوشتنی شه‌هلاییه‌وه ده‌كرێن، وه‌ك كرده‌یه‌كی سه‌ربازی دژی
ئێران كه له كۆنگرێس مۆڵه‌تی بۆ وه‌رنه‌گیراوه، ڕو خانا و بێرنی ساندرز پرۆژه
یاسایه‌كیان ئاماده‌كردووه كه ڕێگری ده‌كات له ته‌رخاندنی بودجه بۆ هه‌ر
كارێكی تاك لایه‌نه كه دۆناڵد تره‌مپ به‌بێ ڕێگه‌پێدانی كۆنگرێس دژی ئێران ئه‌نجامی
بدات.
بۆچی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی 15 ملیۆن دۆلار ده‌داته
هه‌ر كه‌سێك زانیاریی له‌باره‌ی شه‌هلاییه‌وه بداتێ؟
مانگێك له‌مه‌وبه‌ر، به دیاریكراوی 6ی كانونی
یه‌كه‌می 2019، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا خه‌ڵاتێكی به بڕی 15 ملیۆن ته‌رخانكرد
بۆ هه‌ركه‌سێك زانیاری‌یان بداتێ و ئه‌و زانیاریانه ببنه مایه‌ی په‌كخستنی ئه‌و
تۆڕه‌ی شه‌هلایی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی پاره به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، له‌و كاته‌دا وه‌زاره‌ته‌كه به به‌رپرسی سوپای
قودس له یه‌مه‌ن ناوی هێناوه.
براین هوك نوێنه‌ری تایبه‌ت به ئێران له
كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا وتی، ئێستاش ئه‌مه‌ریكا له مانه‌وه‌ی شه‌هلایی له یه‌مه‌ن
و ڕۆڵی له ده‌سته‌به‌ركردنی چه‌كی پێشكه‌وتوو بۆ حوسیه‌كان نیگه‌رانه، هاوشێوه‌ی
ئه‌و چه‌كانه‌ی كه پێشتر ده‌ستمان به‌سه‌ردا گرتن.
ئه‌و زانیاریانه‌ی كه (پرۆگرامی خه‌ڵاتكردن له
پێناو دادپه‌روه‌ریدا)ی سه‌ربه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مره‌یكا به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێت،
هه‌مان بۆچوونه‌كانی سوزان مالۆنی و ڕو خانا پشتڕاستده‌كاته‌وه كه ئامانجی ئه‌مه‌ریكا
ته‌نها ئۆپراسیۆنێكی سنووردار نییه، به‌ڵكو پلانێكی فراوانتره و ئامانج لێی په‌كخستنی
تواناكانی سوپای پاسدارانه له‌ڕێی به ئامانجگرتنی :
پلانه داراییه‌كانی سوپای پاسداران، له‌ناویشیاندا
پلانی نه‌وت به‌رامبه‌ر پاره.
كۆمپانیا په‌یوه‌ندیداره‌كان به سوپای
پاسداران، كه وه‌ك بریكار له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی چالاكییان هه‌یه.
ئه‌و كیان و كه‌سانه‌ی هاوكاری سوپای پاسداران ده‌كه‌ن له
خۆقوتاركردنی له سزا ئه‌مه‌ریكی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان.
ئه‌و دامه‌زراوه داراییه فه‌رمیانه‌ی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سوپای
پاسداران‌دا ده‌كه‌ن.
ڕێگاكانی گواستنه‌وه‌ی پاره و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی له سوپای
پاسدارانه‌وه بۆ گروپ و میلیشیا و هاوبه‌شه بریكاره‌كانی.
ئه‌و لایه‌نانه‌ی پاره ده‌ده‌نه سوپای پاسداران یان كارئاسانی بۆ ده‌ستخستنی
پاره ده‌كه‌ن.
مامه‌ڵه بازرگانیه‌كان و وه‌به‌رهێنانه‌كانی سوپای پاسداران یان ئه‌و
لایه‌نانه‌ی له‌پشتیه‌وه‌ن و به‌ڕێوه‌یانده‌به‌ن.
ئه‌و كۆمپانیانه‌ی له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی كه‌ره‌سته‌ی ته‌كنه‌لۆژی
بۆ سوپای پاسداران ده‌كڕن، ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی كه ده‌كرێت له پیشه‌سازی چه‌كدا
به‌كاربهێنرێن.
سعودیه بیریچووه‌ته‌وه تۆڵه له شه‌هلایی بكاته‌وه؟
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا له مانگی ئه‌یلولی
2008دا چه‌ند سزایه‌كی به‌سه‌ر عه‌بدولڕه‌زا شه‌هلاییدا سه‌پاند، به تۆمه‌تی دروستكردنی
هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاشتی و سه‌قامگیری عیراق و حكومه‌ته‌كه‌ی. به‌وه‌ش هه‌موو جۆره
مامه‌ڵه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ شه‌هلاییدا له ئه‌مریكا قه‌ده‌غه‌كرد و پاره و سامانه‌كه‌ی
بلۆككرد.
جارێكی تر و له ساڵی 2011دا به تۆمه‌تی هاوكاریكردن
له ڕێكخستنی پیلانی تیرۆركردنی عادل جوبه‌یر باڵیۆزی پێشووی سعودیه له چێشتخانه‌یه‌كی
واشنتۆندا، هه‌روه‌ها به تۆمه‌تی هێرشكردنه سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتانی دیكه له
خاكی ئه‌مه‌ریكا و چه‌ند وڵاتێكی دیكه، وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا چه‌ند
سزایه‌كی دیكه‌ی به‌سه‌ردا سه‌پاند.
تا ئێستاش شه‌هلایی له‌لیستی ئه‌و كه‌سانه‌دایه كه ده‌بێت
تیرۆربكرێن
به‌بێ ڕه‌چاوكردنی ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت یان نا، به‌بێ ڕه‌چاوكردنی
ئامانجی ڕاسته‌قنه‌ی پشت دوو ئۆپراسیۆنه‌كه‌ی ئه‌مریكا له عێراق و یه‌مه‌ن، به‌رپرسانی
ئه‌مه‌ریكا جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه كه تا ئێستاش ناوی شه‌هلایی له لیسته‌كه‌یاندایه،
هه‌رچه‌نده هه‌ردوو وڵات ئاماده‌ییان نیشانداوه ئه‌و گرژیانه كه‌مبكه‌نه‌وه كه
له‌دوای كوشتنی قاسم سوله‌یمانی له‌نێوانیاندا دروستبووه.
ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌باره‌ی پیاوه به‌هێزه‌كه‌ی
سوپای پاسدارانه‌وه له سه‌نعا له‌به‌رده‌ستدان، كه ئه‌مه‌ریكا چه‌ندین ملیۆن دۆلاری
بۆ كوشتنی ته‌رخانكردووه، ئاماژه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌مه‌ریكا به ئاسانی ده‌ستبه‌رداری
بیرۆكه‌ی كوشتنه‌كه‌ی نابێت.
له دیدی ئه‌مه‌ریكیه‌كاندا ئه‌م پیاوه
"به‌رپرسی سه‌ركییه له ته‌رخانكردنی پاره بۆ سوپای پاسداران، ده‌ستی باڵای
هه‌یه له به‌ئامانجگرتنی ئه‌مه‌ریكییه‌كان و هاوپه‌یمانه‌كانی له‌سه‌ر ئاستی
جیهان، پلانداڕێژه‌ری تیرۆركردنی ئه‌ندامانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانه له عێراق و
ئه‌و گروپه شیعیه توندڕه‌وه‌كانی پڕچه‌ككردووه.
جگه له‌وانه‌ش دوو تۆمه‌تی زۆر مه‌ترسیداری ده‌خرێته
پاڵ، هه‌وڵی تیرۆركردنی عاد جوبه‌یر و كوشتنی پێنج سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی له بۆسه‌یه‌كدا
له كه‌ربه‌لا. ئه‌مانه‌ش وایانكرد ئه‌مه‌یركا به فه‌رمی داوا له یه‌مه‌ن بكات
شه‌هلایی ده‌ربكات، چونكه مانه‌وه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی یه‌مه‌ندا نییه، به‌ڵام
تا ئێستاش هیچ كه‌سێك ناتوانێت به دیاریكراوی شوێنه‌كه‌ی ئاشكرا بكات.
سه‌رچاوه: ساسه پۆست