02:03 - 16/01/2020
چاوەڕێ دەكرێت تاوانەكانی سوپای پاسداران پەردەپۆش بكات و بە مەزڵوم نیشانیان بدات
بەپێی هەواڵێك كە لە سایتی تایبەتی ئایەتوڵا
خامنەیی بڵاوكراوەتەوە سبەینێ هەینی 17/1/2020 دوای هەشت ساڵ دابڕان لە دەگەڕێتەوە
بۆ ئەنجامدانی نوێژ و وتاری هەینی كە ئێرانیەكان پێی دەڵێن نوێژی ئایینی سیاسی.
بە پێی بەدواداچوونە رۆژنامەوانیەكان
هۆكاری دابڕانی خامنەیی لە نوێژی هەینی بە هۆی هەڵكشانی تەمەن، نەخۆشیی، گومان لە ئامادەبوون
لەشوێنی گشتی، ترسان لە ڕووبەڕوو بونەوە لەگەڵ ناڕەزایەتی خەڵك و چەندین هۆكاریی
دیكەیە.
ئەو موشەكانەی كە ئاڕاستەی بنكە ئەمەریكیەكان و هەرێمی كوردستان كراوە ئۆخەیی بە دڵ و دەروونی ئەوان نەبەخشیوە
زۆرینەی شارەزایان باس لەوە دەكەن كە
نازانرێت سبەینێ چی باس دەكات و هێرش دەكاتە سەركێ، بەڵام بە شێوەیەكی گشتی چاوەڕێ
دەكرێت گۆڕانگارییەكانی ئەم دواییەی نێوان وڵاتەكەی و ئەمەریكا بخاتە بەر باس و
باسیش لەوە بكات كە ئێران توڵەی خۆی كردووەتەوە بەوەش ڕق و توڕەیی جەماوەرەكەی كەم
بكاتەوە، بەڵام ئەوەی كە هەمووان كۆكن لەسەری ئەوەیە خامنەیی خۆی نمایش دەكاتەوەو
ئاستی جەماوەریی بوونی خۆی بە هەمووان نیشان دەداتەوە. ئەمە لە كاتێكدا كە
حكومەتەكەی لە كێشەی خستنەخوارەوەی فڕۆكەی نەفەر هەڵگری ئۆكرانیدا هەڵەی پاساو
هەڵنەگری ئەنجامدا و گوتاری دژ بەیەكی بڵاوكردەوە.
چاوەڕێ دەكرێت سەبینێ زۆرترین
ئامادەكاریی جەماوەریی بكرێت و لە ڕووی میداییشەوە كاری گەورە بۆ نیشاندانی زۆرترین
ژمارەی ئامادەبووان بكرێت.
بەپێی پێشبینی شارەزایان بەشێك لە
وتارەكەی تەرخان دەكات بۆ نیشاندانی هاوخەمی بۆ بنەماڵەی قاسمی سولەیمانی و مەهدی
موهەندیس و هاوڕێكانی دەبێت و لە هەمان كاتیشدا بەمەبەستی پەردەپۆشكردنی كێشەی
خستنەخوارەوەی فڕۆكە ئۆكۆانیەكە و پینەكردنی هەڵەكانی حكومەتەكەی لە ڕووی
كۆمەڵایتیەوە سەرخۆشی لە كەس و كاریان دەكات و لە ڕووی پەیوەندیەكانیشیانەوە لەگەڵ
ئۆكرانیا لە ڕوانگەی مێژوویی یەوە باس لە
پەیوەندیەكانیان دەكات.
بەشێك لە وتارەكەی تەرخان دەكات بۆ نیشاندانی هاوخەمی بۆ بنەماڵەی قاسمی سولەیمانی و مەهدی موهەندیس و هاوڕێكانی
دواجاریش پشتیوانی خۆی بۆ سوپای پاسدارانی ئێران دووپات دەكاتەوەو بەمەبەستی
شاردنەوەی تاوانەكانی سوپای قودس لەدەرەوەی سنورەكان و كارەكانی سوپای پاسداران
لەناوخۆدا، پێدەچێت سبەینێ خامنەیی سوپای
پاسداران وەك قوربانی و ستەملێكراوە نیشان بدات.
بەو پێیەی كە گۆڕانكارییەكانی
ناوچەكەو بەتایبەتی دوای كوشتنی قاسمی سولەیمانی چاوی زۆرینەی دونیا لەسەر ئێرانە،
هەربۆیە چاودێران پێیان وایە خامنەیی زۆر بە هەستیاریی وتاری سبەینێی تاران
بەڕێدەكات و ئامانجی سەرەكیشی نیشاندانی
دەسەڵاتەكانی خۆی و هێوركردنەوەی ئەو دەنگەیە كە داوای توڵەی قاسمی سولەیمانی و
ئەبومەهدی موهەندیس دەكەنەوەو پێیان وایە ئەو موشەكانەی كە ئاڕاستەی بنكە
ئەمەریكیەكان و هەرێمی كوردستان كراوە ئۆخەیی بە دڵ و دەروونی ئەوان نەبەخشیوە.