ڕاپۆرتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

02:25 - 22/12/2018

لەسەر داوای سەدام حسێن چوار ڕۆژ كرا بەسەرۆك‌

پەیسەر

سەدام حوسێن سەرۆكی لە سێدارە دراوی حكوومەتی بەعس لە ساڵی 1990 لە سەر لووتكەی گومڕایی و ملهوڕی  کوەیتی بەوە تۆمەتباركرد كە گوایە نەوتی بیرەكانی عێراق دەدزێت، ئەمەیان تەنیا پاساوێك بوو بۆ هێرشەكە چونكە ئەو سەردەمە عێراق نزیكەی 80 ملیار دۆلار قەرزاری حكومەتی كوێت بوو، ئەو قەرزەشی بۆ پڕكردنەوەی پێداویستیەكانی بوو لە جەنگی هەشت ساڵەی عێراق-ئێران، ئەو سەردەمەش ئەو پارەیە زۆردەبێت بۆ ئەوكاتە، ناچارە بە شەڕكردن و داگیركردنی وڵاتێكی دراوسێ و ناونانی بە پارێزگای 19هەم كوێت داگیربكات.سەرەنجام لە 2ی ئابی 1990 كوێتی داگیركرد.بەڵام ئەم وڵاتە خۆ دەبێت كەسێك هەبێت بەڕێوەی بەرێت.بۆیە سەدام حوسێن كەسێكی بەناوی عەلا حوسێن خەفاجی هەڵبژارد، ئەم پیاوە تەنیا چوار رۆژ سەرۆكی وڵاتەكەی بوو، دواتر بە تاوانی ناپاكی نیشتیمانی بڕیاری لە سێدارەدانی بۆ دەردەچێت. 

عەلا حوسێن خەفاجی كێیە؟
عەلا حوسێن خەفاجی لە ساڵی 1948 لە كوێت لە دایك بووە و هەڵگری دوو ناسنامەی كوێت-عێراقییە. چونكە ئەو لە بەغدا خوێندنی تەواوكردووە و بووە بە ئەندامی حزبی بەعسی ئیشتراكی، بەڵام هەمیشە ئەوەی پشتگوێ نەخستووە كە گوتوویەتی من كوێتیم و لە كوێت گەورەبووم. ئەم كارەش هۆكارێك بوو بۆ ئەوەی لە لایەن سەدام حوسێنەوە وەكو سەرۆك وەزیران دیاری بكرێت.

چۆن سەدام حوسێن دەیانبینێت؟
ئەو ڕۆژەی سەدام حوسێن كوێت داگیردەكات لە یەكێك لە  كۆشكەكانیدا چاوەڕوانی ئەو حەوت كەسە دەكات كە هەموویان ئەفسەرن، دەیەوێت لە ڕێگای ئەم كەسانەوە كابینەی حكومەتی كوێت دادەمەزرێنن. ئەوانیش هەریەك لە:
یەعقوب محەمەد شەلال وەزیری كارەبا و بازرگانی و پلاندانان
مەشعەل سعد ئەلهەدب وەزیری تەندروستی و نیشتەجێبوون
وەلید سعود عەبدوڵا وەزیری دەرەوە
فوئاد ئەحمەد حوسێن وەزیری نەوت و دارایی
فازڵ حەیدەر وەفیقی وەزیری ڕاگەیاندن و گواستنەوە
ناسر مەنسور مەندیل وەزیری پەروەردە و خوێندنی باڵا
عسام عەبدولمەجید حوسێن وەزیری داد و كاروباری یاسای، ئەوقاف
بەڵام كەسێك بەناوی حوسێن عەلی دەهیمان شەمری گەڕایەوە بۆ كوێت چونكە بیانووی ئەوەبوو كە نەخۆشە و ناتوانێت ئامادەبێت، ئەویش پۆستی وەزیری كاروباری كۆمەڵایەتی و كاری پێ دەسپێردرا.
ئەو ڕۆژە بە سەركردایەتی عەلا حوسێن خەفاجی دەچنە ژوورەوە، سەدام حوسێن بە تەنیا ئەرشەد یاسینی پاسەوانی لەگەڵ دەبێت.

سەدام حوسێن لە تەندروستیان دەپرسێت
دانیشتنەكە زۆر بە خێرای بە ڕێوە دەچێت بۆیە وەكو دەسپێكی قسەكان سەدام حوسێن لە تەندروستی ئەوان دەپرسێت و لێیان دەپرسێت حەزدەكەن بۆچی وڵاتی وڵاتێك بچن؟ هەموویان یەك وەڵامیان دەبیت ئەویش ئەوەیە بۆ هیچ كوێ ناچن بەڵكو دەیانەوێت لەگەڵ عێراق (یەكەیەكی تێكەڵ)درووست بكەن. دواتر یەكێك لە ئەندامانی ئەو دانیشتنە دەڵێت" ئێمە خێزان و كەسوكار و موڵكەكانمان لە كوێتە بۆیە دەمانەوێت بگەڕینەوە بۆ كوێت."
سەدام حوسێن دەڵێت لەمڕۆوە ئێوە ڕاویژكاری سەرۆك كۆماری عێراقن و  شایستەی ئەوەن كە خەڵات بكرێن، هەربۆیە لە زەرفێكدا و لە ڕێگەی ئەرشەد یاسینەوە بڕی 50 هەزار دۆلار دەدرێت بە هەركەسێكیان. ڕێگا بە هەموویان دەدات بە ئۆتۆمبیلێكی جۆری جیمس سەرجەمیان بۆ كۆتا خاڵی سنووری بگوازنەوە. تەنیا عەلا حوسێن نەبێت لەسەر داوای سەدام حوسێن لای خۆی دەمێنێتەوە.
بەیاننامەی ڕاگەیاندنی حكومەتی كاتی كوێت
لەكاتێكدا گەلی كوێت سەرقاڵی بەریگردن بوون و ژنانیان لە لایەن سەربازەكانی عێراقەوە دەستدرێژی سێكسیان دەكرایە سەر، تەلەفزیۆنی فەرمی عێراق لە بەیان نامەیەكدا بە بڕیاری سەدام حوسێن حكومەتی كاتی كوێتی بەسەركردایەتی عەلا حوسێن جەبر خەفاجی دامەزرا، كە پێشتر ئەفسەر ببوو لە سوپای كوێت. لەو بەیاننامەیەدا ئاماژە بەوە كراوە كە لە چواری ئابی 1990ەوە ئەو حكومەتی عەلا لە لایەن نۆ كەسی دیكەی سەربازییەوە بەڕێوە دەبرێت و عەلا حوسێن سەركردایەتی وەزارەتەكانی وڵات دەكات و پاشانیش بەیاننامەیان دەكرد كە تێیدا هێرشیان دەكردە سەر دەسەڵاتداران و میرەكانی كوێت.

هەڵوەشاندنەوەی حكومەتەكەی عەلا حوسێن خەفاجی
دوای چوار ڕۆژ لە ڕاگەیاندنی ئەو حكومەتە واتا لە 8ی ئابی 1990 سەدام حوسێن بڕیاریدا كە ئەو حكومەتە هەڵوەبێشێنتەوە و بیانخاتە سەر عێراق، چونكە سەدام ئەوەی بڵاو كردەوە كە خەڵكی كوێت خۆیان داوایان كردووە بكەونەوە سەر عێراق بڕیاری پێكەوە لكاندنی كوێت بە عێراقەوە لە بەرواری 28ی ئاب بە پێكهێنانی ئەنجومەنی بەڕێوبەری كوێت دەستیان بە كارەكانیان كرد. عەلا حوسێن سەرەڕای لابردنی لە پۆستەكەی بەڵام هەمیشە بانگەشەی ئەوەی دەكرد كە باشترە بكەونە سەر عێراق.


ئازادكردنی كوێت
لە سێی ئابی 1990ئەنجومەنی ئاسایش بڕیاری ژمارە 660ی دەرکرد، ئیدانەی داگیرکردنی کوەیتی لەلایەن عێراقەوە کرد و داوای لە عێراق کرد بکشێتەوە بی هیچ مەرجێک سەرجەم هێزەکانی بکشێنیتەوە.
 دوای زنجیرەیەک لە گفتوگۆ لە نێوان عێراق و وڵاتە گەورەکانی جیهان و ئەمەریکا، ناچار بوون، هێزیان هێنا بۆ دەرکردنی عێراق لە کوەیت لە 16ی مانگی کانونی دووەم 1991، هێزە سەربازیەکانی عێراق کرایە ئامانج، لە ژێر ناوی ئۆپراسیۆنی گەردەوولی بیابان  هێزی ئاسمانی عێراق تێکشکێنرا، تاوەکوو کۆتایی مانگی شوبات کوەیت بە تەواوەتی لەسەر دەستی هێزەكانی هاوپەیمانی ئازادكرا و مانگێك دوای ئەوەش ئەمیری كوێت گەڕایەوە وڵاتەكەی.

چارەنووسی عەلا حوسێن جەبر
دوای جەنگی كەنداوی دووەم بە شێوەی ئامادەنەبوو لە ساڵی 1993 دادگای كوێت بریاڕی سزای لە سێدارەدانی بۆ دەكرد و چونكە ئەو هۆكارێك بووە بۆ داگیركاری و بە تاوانی ناپاكی گەورەی نیشتیمانی سزاكەی بەسەردا سەپێنرا، هەروەها دادگا بە شێوەیەك ئەگەر دادگای پێداچوونەوە ئەوەشی بڵاوكردەوە ئەم پیاوە بە تۆمەتی ناپاكی و یارمەتیدانی دوژمن سزای زیندانی هەتا هەتای بەسەردا سەپێنرا.
عەلا حوسێن تاوەكو ساڵی 2000 بە شێوەی پچر پچر لەنێوان وڵاتانی عێراق، توركیا و نەرویژ دەژیا. دواتر گەڕاییەوە بۆ كوێت بۆ ئەوەی بێتاوانی خۆی بسەلمێنێت. 

بڕیاری لە سێدارەدانەكەی
سەرەڕای ئەوەی سزای لە سێدارەدانی لەسەر بوو، حكومەتی كوێت كاتی گەڕانەوەی بڕیاریدا ڕێگەی پێ بدات بەوەی بتوانێت لە ناوچەی (سەعەد عەبدوڵا) خانوویەكی دەست بكەوێت، ئەمەش نەیكردە ئەوەی كە بڕیاری لە سێدارەدانەكە هەڵبگرن، بەڵام لە ساڵی 2001 و پاش ئەوەی پارێزەرەكەی داوای كرد كە پێداچوونەوە بەو بڕیارە بكرێت، دادگا بریاریدا كە لە سزای لە سێدارەدانەوە بگۆڕێت بۆ سزای هەتا هەتایی.

پارێزەرەكەی چی دەڵێت؟
بە پێی زۆرێك لە بەڵگەنامەكان عەلا ئاگاداری ئەوەیە كە دیلەكانی كوێت چارەنووسیان چی لێهاتووە و بەوەش هاوكاری حكومەتی كوێت دەكات، لە لایەكی دیكەوە زۆرێك لە بەڵگەنامەكان ئاماژەیان بەوە كردووە كە ئەو پیاوە لە ژێر هەڕەشە و چاوسووركردنەوەی سەدام حوسێن بەو پۆستە رازی بووە.بۆیە پارێزەرەكەی بەناوی خالد عەبدولجەلیل سەبارەت بێ تاوانی بریگرتەكەی دەڵێت" ئەگەر بوایە بریگرتەكەم تاوانباربوایە من بە هیچ جۆرێك نەدەهاتمە ناو كەیسێكی ئەوها. ئەوكاتە ئەو پیاوە لە ژێر سزای مانەوەی زۆرەملێ بووە و نەیتوانیووە بگەڕێتەوە بۆ كوێت.