06:53 - 06/01/2020
عێراق چه‌ند قه‌رزاره‌و چه‌ند قه‌رزى لاى وڵاتانه؟
عێراق خاوه‌نی ملیاران دۆلاره له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات، كه به‌گه‌ڕاندنه‌وه‌یان ده‌توانێت كێشه‌كانی چاره‌سه‌ر بكات، له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌و وڵاته كه‌وتووەته ژێر قه‌رزێكی ١٢٧ ملیار دۆلاری كه زۆرینه‌یان سودیان ده‌چێته سه‌ر. په‌یسه‌ر له‌م راپۆرته‌دا زانیاری ده‌رباره‌ی قه‌رزه‌كانی عێراق ده‌خاته‌ڕوو:
٨٧ ملیار دۆلار بلۆك كرا‌و له ٥٥ وڵات
پێگه‌ی عه‌ره‌بی جەدید بڵاویكرده‌وه، كه ٨٧ ملیار دۆلاری رژێمی پێشوو له ٥٥ وڵات بلۆك كراون، كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پێش ساڵی ١٩٩٠ و داگیركردنی كوه‌یت، ئه‌و پاره‌یه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پاره‌كانی سه‌ر به‌ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی به ٨٧ ملیار دۆلار ده‌خه‌مڵێندرێت، له‌ساڵی ٢٠١١ وه حكومه‌تی به‌غداد ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ی كردووەته‌وه و كار له‌سه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و پارانه ده‌كات، كۆی ئه‌و پاره‌یه به بڕیاری ٦٦٠ و ٦٦١ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له‌ده‌ره‌وه‌ی عێراق بلۆك كراون.
به‌رپرسێكی عێراقی به رۆژنامه‌كه‌ی راگه‌یاندووه، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و پارانه پێویستی به‌لێكتێگه‌یشتن و دادگا هه‌یه، ئه‌وه‌ش پێویستی به‌چه‌ندین ساڵ له‌كاركردن و هه‌وڵدان هه‌یه. به‌رپرسه عێراقییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه زۆرینه‌ی ئه‌و قه‌رزه له‌سه‌ر وڵاتانی ئه‌وروپایه و دوای ئه‌ویش له‌سه‌ر وڵاتانی یه‌كێتی سۆڤیه‌تی پێشوو و دوای ئه‌وانیش وڵاتانی ئه‌مریكای لاتینی دێت، به‌شێك له‌و قه‌رزانه‌ش گه‌رانه‌وه‌یان قورسه وه‌ك ئه‌و قه‌رزه‌ی له‌سه‌ر یۆگۆسلاڤیا هه‌یه كه ئێستا ئه‌و وڵاته نه‌ماوه.
یەکێک لە گرێبه‌سته‌کان له‌گه‌ڵ ئیتاڵیا له‌كۆتایی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو واژۆكراوه، بۆ دروستكردنی كه‌شتیگه‌لی ده‌ریایی كه ١١ كه‌شتی له‌خۆ ده‌گرێت، به به‌های ملیارێک و ٣٥٠ ملیۆن دۆلار، عێراق پاره‌كه‌ی له‌رێگه‌ی نه‌وت و پاره‌ی نه‌ختینه‌یه‌وه راده‌ستی ئیتاڵیا كرد به‌ڵام عێراق كه‌شتیه‌كانی وه‌رنه‌گرت، سه‌رباری ئه‌وه‌ش ئیتاڵیا له‌دوای ٢٠٠٣ له‌سه‌ر ئه‌و پرسه سكاڵای له‌سه‌ر عێراق تۆماركردووه، جگه له‌وه‌ش عێراق قه‌رزێكی ١١ ملیۆن دۆلاری له‌سه‌ر ئیسپانیا هه‌یه، ئێستا لێكتێگه‌یشتنێک هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئیسپانیا له‌رێگه‌ی پێدانی كه‌ل و په‌له‌وه ئه‌و قه‌رزه بداته‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی عێراق رایگه‌یاندووه، وڵاتانی وه‌ك ئیسپانیا، فه‌ره‌نسا و به‌رازیل ئاماده‌ییان ده‌ربریووه بۆ دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان، وڵاتانی وه‌ك ئوردن و لوبنان، گفتوگۆی دیبلۆماسی له‌گه‌ڵیان هه‌یه، وڵاتانی تری وه‌ك یۆنان، پاكستان و هندستانیش له‌رێگه‌ی رێكاری یاساییه‌وه هه‌وڵ ده‌درێت پاره‌كانیان لێ وەربگیرێتەوە، به‌ڵام دۆسیه‌كه قورسه و عێراق هه‌وڵ ده‌دات به وه‌رگرتنه‌وه‌ی پاره‌كانی یان جێبه‌جێكردنی گرێبه‌سته‌كان یان جێبه‌جێكردنی پرۆژه كه عێراق دیاریان ده‌كات نه‌ك وڵاتی قه‌رزدار، به‌ڵام گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌وپارانه پێویستی به‌كۆمپانیای یاسایی گه‌وره و كاریگه‌ر هه‌یه، وه‌ك ئه‌وانه‌ی له نیویۆرك و له‌نده‌ن هه‌ن به‌ڵام به‌وپێیه‌ی حكومه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی هیچ هه‌وڵێكی به‌و ئاڕاسته‌یه نه‌نا ئه‌و ئه‌ركه ده‌كه‌وێته سه‌ر كابینه‌ی داهاتووی حكومه‌ت.
عێراق به‌و پاره‌یه ئاوه‌دان ده‌كرێته‌وه
به‌پێی راپۆرتی حكومه‌ت، عێراق پێویستی به ٨٠ بۆ ٩٠ ملیار دۆلار هه‌یه بۆ دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ١٨٠ شار و شارۆچكه و ناحیه، كه به‌هۆی شه‌ڕی رێكخراوی داعشه‌وه له‌ناوه‌ڕاستی ساڵی ٢٠١٤ وه وێران بوون، ساڵی ٢٠١٧ ته‌واویان كۆنتڕۆڵكران و رووبه‌ره‌كه‌یان سه‌دا ٤٩ی خاكی عێراقه، سه‌رباری ئه‌وه‌ی رێژه‌ی هه‌ژاری به‌پێی راپۆرتی وه‌زاره‌تی پلاندانان سەدا (٢٢.٥)ە كه ده‌كاته هەشت ملیۆن و ٦٠٠ هه‌زار كه‌س.
به‌پێی زانیاریه‌كانی په‌یسه‌ر ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ئێستادا پشتیوانی گه‌رانه‌وه‌ی ئه‌و پارانه ناكات، به‌وپێیه‌ی پێی وایه ده‌كه‌وێته ده‌ست حزبه شیعه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان، بۆیه پێده‌چێت له‌كاتی دروستبوونی كابینه‌یه‌كی حكومه‌تی نزیك له‌خۆی پاره بلۆككراوه‌كان بگه‌ڕێنێته‌وه.
عێراق چه‌ند قه‌رزداره؟
ئه‌گه‌رچی به‌پێی مادده‌ی ٢٦ بڕگه‌ی یه‌ك خاڵی ئه‌لف-ى رێككه‌وتنى به‌غدا و واشنتن، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پشتیوانی عێراق ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له‌و قه‌رزه ده‌ره‌كییانه ببه‌خشرێت كه له‌سه‌رده‌می رژێمی سه‌دام كراون، به‌ڵام هێشتا عێراق له‌ژێر باری قه‌رزێكی گه‌وره‌دایه به‌وشێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
به‌پێی یاسای بودجه‌ی ساڵی ٢٠١٩ تا كۆتایی ساڵی رابردوو عێراق ١٢٧ ملیار و ٧٠٠ ملیۆن دۆلار قه‌رزدار بووه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
١٢٥ ملیۆن دۆلاری بانكی نێوده‌وڵه‌تی
٥٨ ملیۆن دۆلاری سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی
٣٧ ملیۆن دۆلار جی ئه‌ى سی ئه‌ی
١.٥ ملیۆن دۆلاری حكومه‌تی ئیتاڵیا
٢.٥ ملیۆن دۆلاری بانكی گه‌شه‌پێدانی ئیسلامی
١٣ ملیۆن دۆلاری بانكی ناوه‌ندی ژاپۆن
١٢.٥ ملیۆن دۆلاری بانكی ئه‌ڵمانی
٢٤٠ ملیۆن دۆلاری بانكی ئه‌مریكی
٣٠ ملیۆن دۆلاری بانكی به‌ریتانی
٦.٦ ملیۆن دۆلاری بانكی سوید
١٢.٥ ملیۆن دۆلاری بانكی چین
١٣.٣ ملیۆن دۆلاری كۆمپانیای سیمنس ی ئه‌ڵمانی
٤٩.٥ ملیۆن دۆلار گره‌نتی هه‌نارده‌كردن
١٥ ملیۆن دۆلار گره‌نتی سه‌روه‌ری
٤.٥ ملیۆن دۆلاری بانكی فه‌ره‌نسی
٨٣٠ هه‌زار دۆلاری سندوقی نێوده‌وڵه‌تی گشه‌پێدانی كشتوكاڵ
١.٥ ملیۆن دۆلار سوی قه‌رزه‌كانی سعودیه
چوار ملیۆن دۆلاری سوی قه‌رزی كوه‌یتی
٢٣.٣ملیۆن دۆلار قه‌رزی سوی ئیتاڵی
ئه‌و قه‌رزانه‌ی به‌دیناری عێراقی تۆماركراون
٢٠ ملیار دیناری سوی سندوقی نیشته‌جێبوونی فه‌رمانبه‌ران له‌ناو ئازادكراوه‌كان
٢٠٧.٥٥٩ ملیار دیناری سوی رێكخستنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان له‌ده‌ره‌وه‌ی یانه‌ی پاریس
٨٣٨ ملیۆن دینار سوی سندوقی دراوی وڵاتانی عه‌ره‌بی
١٩١.٤٨٤ ملیار دینار سوی قه‌واڵه بۆ ره‌شكردنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات
١١٧ملیار دینار سوی قه‌واڵه‌ی ده‌ره‌كی
٦٥ملیار دینار سوی ئاڵوگۆری گه‌نجینه
٧٠ملیار دینار سوی ئاڵوگۆری گه‌نجینه ( كۆن)
٣٨ملیار دینارئاڵوگۆری گه‌نجینه به‌پێی یه‌ده‌گی یاسایی
٤٠ملیار دینار سوی ئاڵوگۆری گه‌نجینه به‌پێی ئاڵوگۆری بانكی عێراقی بۆ بازرگانی
٨٠ملیار دینار سوی ئاڵوگۆری گه‌نجینه به‌پێی ئاڵوگۆری پاره‌داركردنی كۆمپانیاكانی نه‌وت.
٨٥٠ملیار دینارئاڵوگۆری گه‌نجینه‌ی تایبه‌ت له‌لای بانكی ناوه‌ندی
١٣ملیار دیناری ئاڵوگۆری گه‌نجینه له‌رێگه‌ی سندوقی خانه‌نشینیه‌وه
١.٤ ملیار دینار سوی بریاری ژماره 314 ی ساڵی 2014
٤٨ملیار دینار سوی قه‌رزی به‌خشراو له‌لایه‌ن بانكی بازرگانی عێراق
٢٠٠ملیار دینار سوی قه‌واڵه‌ی نیشتمانی
١٢٠ملیار دینار سوی ئاڵوگۆری گه‌نجینه به‌بریاری ژماره 50ی ساڵی 2014
١٤٠ ملیار دینار سوی ئاڵوگۆری گه‌نجینه‌ی ژماره ( 74 و 70 ) ی ساڵی 2015
٢٠٠ ملیار دینار دانه‌وه‌ی قه‌رزی ئاڵوگۆری گه‌نجینه‌ی كۆن
٢١٠٠ملیار دینار دانه‌وه‌ی قه‌رزی قه‌واڵه‌ی ناوخۆی
١١٠٠ ملیار دینار دانه‌وه‌ی قستی ئاڵوگۆری گه‌نجینه ( زیادكردنی ئاشكرا)
١٥٥٣ ملیار دینار قه‌ره‌بووی كوه‌یت
٢٠٠ ملیار دینار قستی ئاڵوگۆری گه‌نجینه له‌لایه‌ن بانكی بازرگانی
٦١٠ ملیار دینار قستی ئاڵوگۆری گه‌نجینه‌ی پاره‌دان به‌كۆمپانیاكانی نه‌وت
١٠٠ ملیار دینار ئاڵوگۆری گه‌نجینه‌ی تایبه‌تمه‌ند له‌لای بانكی ناوه‌ندی عێراق
١٥٠ ملیار دینار قستی ئاڵوگۆری گه‌نجینه‌یی به‌خشراو له‌لای سندوقی خانه‌نشینی
١٥٠ ملیار دینار قستی ئاڵوگۆری دارایی به‌پێی بریاری ژماره 97 و 100 له‌ساڵی 2013
٣٠٠ ملیار دینار قستی ئاڵوگۆری گه‌نجینه به‌پێی بریاری ژماره 50 ی ساڵی 2014
٣٠٠ ملیار دینار قستی ئاڵوگۆری گه‌نجینه به‌پێی بریاری ( 74 و 70 ) ساڵی 2015
٥٠ ملیار دینار قستی قه‌رزه‌كان به‌پێی بریاری ژماره 314 ی ساڵی 2014
١٥٠ ملیار دینار قه‌رزی به‌خشراو له‌لایه‌ن بانكی بازرگانی عێراقی
١٢٠٠ ملیار دینار قه‌رزی كۆمپانیا گشتیه‌كان موچه‌ی كارمه‌نده‌كانیان
٥٠٠ ملیار دینار قستی ئاڵوگۆری گه‌نجینه به‌پێی یه‌ده‌گی یاسایی
٦٩٧ ملیار دینار قستی رێكخستنه‌وه‌ی قه‌رزی ده‌ره‌كی یانه‌ی پاریس
٢٠٠ ملیار دینار دانه‌وه‌ی قستی دووباره رێكخستنه‌وه‌ی قه‌رزی ده‌ره‌كی یانه‌ی پاریس
١١٨ ملیار دینار پاكتاوكردنی قه‌رزی ده‌ره‌كی
٣٧١ ملیۆن دینار قستی سندوقی عه‌ره‌بی بۆ گه‌شه‌ی ئابوری
١٧٠٧ ملیار دینار پاكتاوی ته‌كنیكی قه‌رزی بچوگ كه‌رتی تایبه‌ت
٤٦ ملیار دینار قستی سندوقی عه‌ره‌بی له رێككه‌وتنی پێكهاته‌ی قه‌رزه‌كان
٩٦ ملیار دینار قه‌رزی بانكی نێوده‌وڵه‌تی
٩٠٥ ملیۆن دینار قستی قه‌رزه‌كانی سندوقی قه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی
١٧٤.٥ ملیار دینار قستی قه‌رزی ( جی ئای سی ئه‌ی)
یەک ملیار دینار قیستی قه‌رزه‌كانی ئیتاڵیا
یەک ملیار دینار قستی قه‌رزی بانكی ئیسلامی بۆ گه‌شه‌پێدان
دوو ملیار دینار قه‌رزی بانكی ( جی بی ئای سی)
یەک ملیار دینار قیستی قه‌رزی ئه‌ڵمانی
٣٧٢ ملیار دینار قستی قه‌رزی ئه‌مریكی
٥٦ ملیار دینار قستی قه‌رزی به‌ریتانی
١٢ ملیار دینار قستی قه‌رزی سویدی
دوو ملیار دینار قستی قه‌رزی چینی
یەک ملیار دینار قستی قه‌رزی كۆمپانیای سیمنس ی ئه‌ڵمانی
٥.٥ ملیار دینار قستی قه‌رزی فه‌ره‌نسی
یەک ملیار دینار قستی قه‌رزی سندوقی نێوده‌وڵه‌تی بۆ گه‌شه‌ی كشتوكاڵ
١.٨ قستی قه‌رزه‌كانی سعودیه
پێنج ملیار دینار قستی قه‌رزی كوه‌یتی
٣٦ ملیار دینار قستی قه‌رزی ئیتاڵی ( ئه‌ی سی ئه‌ی سی)
٢٣٦ملیار دینار قه‌رزی روسی
دوو ملیار دینار قستی قه‌رزی ( جی بی ئای سی)
كۆیی گشتی ئه‌و قه‌رز و سوانه له‌سه‌ر عێراق ١٥٣ تریلیۆن و ٢٤٠ ملیار دینارە، كه ده‌كاته ١٢٧ ملیار و ٧٠ ملیۆن دۆلار.
له‌هه‌رێمی كوردستانیش چه‌ندین ژماره‌ی جیاجیا هه‌ن ده‌رباره‌ی قه‌رزی هه‌رێم، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌ی به‌غداوه قه‌رزه‌كانی هه‌رێم شه‌فاف نین و ته‌نانه‌ت تائێستا په‌رله‌مانی كوردستان وه‌ك ده‌سه‌ڵاتی چاودێری و یاسادانان، ئاگاداری بڕی ته‌واوی قه‌رزه‌كان نیه و گومانیش له‌بڕه‌كانیان ده‌كرێت، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له‌چاودێران به‌قه‌رزی وه‌همی و هه‌ندێك جاریش به سپیكردنه‌وه‌ی پاره وه‌سفی ده‌كه‌ن.