03:20 - 02/01/2020
بۆردومانكردنی باره‌گاكانی حزبوڵای عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه چی به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت؟
بۆردومانكردنی باره‌گاكانی حزبوڵای عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه له‌ناوچه‌ی
قائیم مشتومڕێكی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه، حزبوڵا گروپێكی چه‌كداریی نزیك له
ئێرانه و ساڵی 2007 له‌لایه‌ن ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس بۆ ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا
له عێراق پێكهێنرا.
لێكه‌وته و ده‌رهاویشته‌كانی ئه‌م بۆردومانه به‌سه‌ر چه‌ند ئاستێكدا دابه‌شكراون
كه دیارترینیان ئه‌مانه‌ن:
لابردنی چاوی خه‌ڵك له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كانی به‌غدا و شاره‌كانی دیكه.
چه‌ند مانگێكه دۆخی عێراق ناسه‌قامگیره.
چاره‌نووسی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق.
ده‌كرێت له‌سه‌ر
خاڵی یه‌كه‌م ئه‌م پرسیاره بكرێت: بۆچی له‌م كاته‌دا ئه‌مه ڕوویدا؟
گروپ و میلیشیا
چه‌كداره عێراقییه‌كانی نزیك له ئێران هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر بنه‌كه سه‌ربازییه‌كانی
ئه‌مریكا له عێراق چڕكردووه‌ته‌وه (له دوو مانگی ڕابردوودا 10 هێرشیان كردووه‌ته
سه‌ر بنكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق) هێرشه‌كان كرانه سه‌ر سه‌ربازگه‌ی تاجی
نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا، بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ینولئه‌سه‌د كه باره‌گای سه‌ره‌كی
هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه له خۆرئاوای عێراق، بنكه‌ی سه‌ربازی كه‌ی وه‌ن له كه‌ركوك،
دوایین جاریش په‌لاماردانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا، له ڕاستیدا چه‌ندین
هێرشی موشه‌كی كراونه‌ته سه‌ر باڵیۆزخانه‌كه.
خۆپیشانده‌ران
سیاسه‌تی حكومه‌ت و وڵاتیان ئاراسته ده‌كرد و فشارێكی زۆریان خستبووه سه‌ر حكومه‌ت، كه ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی خۆپیشانده‌رانی
سپاردبوو به گروپه چه‌كداریه‌كانی نزیك له ئێران
ئه‌م هێرشانه
له‌كاتێكدا ئه‌نجامدران كه خۆپیشاندان و ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵكی عێراق بووبوونه داینه‌مۆی
جوڵه‌ی سیاسی له عێراقدا، به واتایه‌كی تر خۆپیشانده‌ران سیاسه‌تی حكومه‌ت و
وڵاتیان ئاراسته ده‌كرد و فشارێكی زۆریان خستبووه سه‌ر حكومه‌ت، كه ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی خۆپیشانده‌رانی
سپاردبوو به گروپه چه‌كداریه‌كانی نزیك له ئێران، به‌ڵام دواتر خۆی له‌به‌رده‌م
خۆپیشانده‌راندا شكستی هێنا و سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه.
ئێرانیه‌كان
پێویستیان به‌وه بوو بۆ پاراستنی حكومه‌ته شیعیه‌كه‌ی عێراق ڕووداوێكی تر
بخوڵقێنن تا خه‌ڵك چیتر به خۆپیشاندانه‌كانه‌وه مه‌شغوڵ نه‌بن و گرنگی پێنه‌ده‌ن
لێره‌دا ئێرانیه‌كان
پێویستیان به‌وه بوو بۆ پاراستنی حكومه‌ته شیعیه‌كه‌ی عێراق ڕووداوێكی تر
بخوڵقێنن تا خه‌ڵك چیتر به خۆپیشاندانه‌كانه‌وه مه‌شغوڵ نه‌بن و گرنگی پێنه‌ده‌ن.
ده‌ستبه‌جێ و
دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له هێرشه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، نووسه‌ر و كه‌سایه‌تییه سیاسیه‌كانی
سه‌ر به ده‌سه‌ڵاتی شیعه و میلیشیاكانیان ئه‌م پرسیاره‌یان له‌ناو خه‌ڵدا
بڵاوكرده‌وه، كامیان بۆ عێراق گرنگترن ئه‌مه‌ریكا یان حه‌شدی شه‌عبی؟ مه‌به‌ستی
پشت ئه‌م پرسیاره‌ش زۆر ئاشكرا دیاره كه چییه، گۆڕه‌پانه‌كانی خۆپیشاندان چۆڵ
كه‌ن و پشتگیری له حه‌شدی شه‌عبی بكه‌ن، وه‌ك چۆن ئه‌و دژی داعش به‌رگریی لێ‌كردن.
به‌ڵام ئه‌م
بۆچوون و ئاراسته‌یه له‌ناو خۆپیشانده‌راندا كڕیاری نه‌بوو، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه
هه‌ندێك كه‌س زۆر به‌وردی شیكردنه‌وه‌یان بۆ دۆخه‌كه و ئه‌م بانگه‌وازه كرد و
ڕایانگه‌یاند، ئه‌وانه‌ی كوژراون عێراقین، ئه‌و خاكه‌ی
بۆردومان كرا عێراقییه، ئه‌و زیانانه‌ی به‌هۆی بۆردومانه‌كانه‌وه كه‌وتنه‌وه به‌ر
ئێمه كه‌وتن نه‌ك خه‌ڵكی تر، چی وامان لێبكات ئیتر بێده‌نگ بین؟
له‌به‌ر
ئه‌م شتانه‌یه كه خۆپیشانده‌رانی گۆڕه‌پانی ته‌حریر و گۆڕه‌پانه‌كانی شاره‌كانی
دیكه به‌دوای نیشتمانێكدا ده‌گه‌ڕێن
ئه‌مه‌ریكا و ئێران
به خوێنی گه‌نجانی عێراق ململانێ ده‌كه‌ن و دوو جه‌مسه‌ری شكست و وێرانكارین و ده‌رگای
مردنیان به‌ڕووی عێراقیه‌كاندا كردووه و پێویسته ئه‌و ده‌رگایانه دابخرێن. ئه‌م
دوو لایه‌نه یارییه‌كی قێزه‌ون و خه‌ڵه‌تێنه‌ر ده‌كه‌ن و دروشم و ناونیشانی خه‌ڵه‌تێنه‌ریان
بۆ هه‌ڵگرتووه، له‌به‌ر ئه‌م شتانه‌یه كه خۆپیشانده‌رانی گۆڕه‌پانی ته‌حریر و
گۆڕه‌پانه‌كانی شاره‌كانی دیكه به‌دوای نیشتمانێكدا ده‌گه‌ڕێن.
بۆردومانكردنی
بنكه و باره‌گا ئه‌مه‌ریكیه‌كانی ناو عێراق له‌لایه‌ن گروپ و میلیشیاكانی سه‌ر به‌ئێران
بۆ ئه‌وه بوو ئه‌مه‌ریكا په‌لكێش بكه‌ن و
كاردانه‌وه‌ی هه‌بێت تا لێره‌وه ئاراسته‌نمای ڕووداوه‌كان له ڕووداوه‌كانی
ناوخۆوه بخه‌نه سه‌ر ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا
هه‌ندێكی دیكه
ده‌ڵێن، بۆردومانكردنی بنكه و باره‌گا ئه‌مه‌ریكیه‌كانی ناو عێراق له‌لایه‌ن گروپ
و میلیشیاكانی سه‌ر به‌ئێران بۆ ئه‌وه بوو ئه‌مه‌ریكا په‌لكێش بكه‌ن و كاردانه‌وه‌ی هه‌بێت تا لێره‌وه
ئاراسته‌نمای ڕووداوه‌كان له ڕووداوه‌كانی ناوخۆوه بخه‌نه سه‌ر ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی
ئه‌مه‌ریكا و بیكه‌نه هۆكارێكی باش بۆ دامركاندنه‌وه و سه‌ركوتكردنی خۆپیشاندانه‌كان.
ئه‌وه‌شی كه
تایبه‌ته به خاڵی دووه‌م، هێرشه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هێرشه‌كانی پێشووی بریكاره‌كانی
ئێران بۆ سه‌ر بنكه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق ئه‌وه ته‌ئكید ده‌كه‌نه‌وه كه عێراق
ده‌سه‌ڵاتێكی له‌رزۆكی هه‌یه. چه‌ندین به‌رپرسی باڵا ناڕاسته‌وخۆ ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه
كه هۆكاری ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌م قه‌یرانه‌ی ئێستا (بۆردومانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا)ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ كه‌مته‌رخه‌می حكومه‌تی عێرق له كۆنترۆڵكردنی چه‌ك و ئه‌و گروپه چه‌كدارانه‌ی
له دوو ساڵی ڕابردوودا زۆر به‌هێزتربوون، به تایبه‌ت له‌دوای ئه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی
بووه سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق.
داوا ده‌كه‌ین
كه هه‌موو هێزه‌كان له‌ژێر فه‌رمانی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كاندا بن
محه‌مه‌د حه‌لبوسی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌باره‌ی ئه‌م مه‌ترسییه‌وه ده‌ڵێت، داوا
له هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین دان به‌خۆیاندا بگرن، له هه‌مان كاتیش‌دا دووباره
داوا ده‌كه‌ین كه هه‌موو هێزه‌كان له‌ژێر فه‌رمانی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كاندا
بن.
وه‌ك ئاماژه‌یه‌كی ڕوون بۆ ئه‌وه‌ی گروپه چه‌كدارییه‌كان چه‌كه‌كانیان له ده‌ره‌وه‌ی
چوارچێوه‌ی هده‌وڵه‌ت به‌كارده‌هێنن. هاوپه‌یمانی نه‌سری حه‌یده‌ر عه‌بادیش هه‌مان
شتی دووپاتكرده‌وه و جه‌ختیكرده‌وه كه پێویسته هه‌موو گروپه چه‌كداره‌كان
پابه‌ندبن به فه‌رمانه‌كانی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانه‌وه و عێراق په‌لكێشی
ململانێ هه‌رێمایه‌تییه‌كان نه‌كه‌ن، چونكه ئاسایش و سه‌قامگیری عێراق به‌هایه‌كی
باڵای هه‌یه و ناكرێت له به‌رژه‌وه‌ندی هیچ وڵاتێكی تر ئه‌م به‌هایه بخرێته مه‌ترسییه‌وه.
ئاسایش و سه‌قامگیری
عێراق به‌هایه‌كی باڵای هه‌یه و ناكرێت له به‌رژه‌وه‌ندی هیچ وڵاتێكی تر ئه‌م به‌هایه
بخرێته مه‌ترسییه‌وه
ڕاستگۆیی له ده‌سه‌ڵات
و به‌ڕێوه‌بردنی وڵات‌دا نه‌ماوه، چه‌ندین جار عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیران
هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی عێراقی له بواری ئه‌منی و ئاوه‌دانكردنه‌وه و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی
تیرۆردا بۆ ئه‌مه‌ریكا نیشانداوه، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا ئه‌و هێرشانه‌ی سه‌ركۆنه
نه‌كرد كه كرانه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، ته‌نانه‌ت هیچ كه‌سێك هه‌ر
ناویشی نه‌هێنان.
هه‌ر كاتێك ئه‌مه‌ریكا
پێشێلكارییه‌ك له عێراقدا بكات، به‌رپرسانی عێراق هاواریان لێهه‌ڵده‌ستێت و ده‌ڵێن
سه‌روه‌ری عێراق سه‌روه‌ری عێراق
لێره‌دا جه‌خت
له یه‌ك سه‌روه‌ریی ده‌كرێته‌وه، هه‌ر كاتێك ئه‌مه‌ریكا پێشێلكارییه‌ك له
عێراقدا بكات، به‌رپرسانی عێراق هاواریان لێهه‌ڵده‌ستێت و ده‌ڵێن سه‌روه‌ری عێراق
سه‌روه‌ری عێراق، به‌ڵام هه‌ر ئه‌م كه‌سانه به‌رامبه‌ر پێشێلكارییه‌كانی ئێران
بێده‌نگن و خۆیان به‌رامبه‌ری كوێر كردووه، ته‌نانه‌ت به‌رده‌وام جه‌خت له‌وه ده‌كرێته‌وه
كه ئێران عێراقی له چنگی داعش ڕزگاركردووه.
له‌باره‌ی خاڵی
سێیه‌میشه‌وه، هێرشه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌رۆكایه‌تی ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ،
پرسیارێكی جدی له‌باره‌ی چاره‌نووسی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق هێنایه گۆڕێ،
به تایبه‌ت كه هێزه شیعه‌كان به پارت و گروپه چه‌كداره‌كانیانه‌وه، ته‌نانه‌ت
به‌شێك له سه‌ركرده سونیه‌كانیش ڕووداوه‌كه‌یان قۆسته‌وه و داوای چوونه ده‌ره‌وه‌ی
هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن.
له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی
هه‌موو قه‌یرانێكی هاوشێوه‌دا كه هێزه ده‌سه‌ڵاتدار و ده‌ستڕۆیشتووه‌كان ئابڵوقه
ده‌درێن ئه‌م داواكارییه دووباره ده‌كرێته‌وه
ئه‌م داواكارییه
له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی هه‌موو قه‌یرانێكی هاوشێوه‌دا كه هێزه ده‌سه‌ڵاتدار و ده‌ستڕۆیشتووه‌كان
ئابڵوقه ده‌درێن دووباره ده‌كرێته‌وه، وا ده‌رناكه‌وێت تا ئه‌و كاته‌ی ڕێككه‌وتنه
ستراتیژیه‌كه‌ی ساڵی 2010 واده‌ی بمێنێت ئه‌مه‌ریكیه‌كان هیچ گرنگیه‌ك به‌م
داواكاریانه بده‌ن.
واشنتۆن جه‌خت
له‌وه ده‌كاته‌وه كه هێرشه‌كانی ئه‌م دواییه دژی پێنج دامه‌زراوه‌ی حزبوڵا له
عێراق و سوریا بۆ به‌رگریكردن بووه له خۆی و كاردانه‌وه‌ی ئه‌و هێرشانه‌بوون
حزبوڵا له‌م دواییانه‌دا كردیاننه سه‌ر هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان. جۆناسان هۆفمان
یاریده‌ده‌ری وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا له تویتێكدا گوتی، ئه‌مه‌ریكا كارێكی
نه‌كردووه دژی سه‌روه‌ری عێراق بێت.
مه‌ترسی گروپه
عێراقیه‌كانی سه‌ربه ئێران بۆ سه‌ر سه‌ربازه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌ی
چه‌كدارانی داعش گه‌وره‌تره
واشنتۆن له‌و
باوه‌ڕه‌دایه كه مه‌ترسی گروپه عێراقیه‌كانی سه‌ربه ئێران بۆ سه‌ر سه‌ربازه‌كانی
له مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌ی چه‌كدارانی داعش گه‌وره‌تره.
له دوای هێرشه‌كانی
ئه‌مه‌ریكاوه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران فشاره‌كانیان بۆ سه‌ر حكومه‌تی عێراق
زیادكردووه و داوا ده‌كه‌ن عێراق هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له خاكه‌كه‌ی بكاته ده‌ره‌وه.
پێویسته ئه‌مه‌ریكا
كۆتایی به داگیركارییه‌كانی بهێنێت
عه‌باس موسه‌وی
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران به توندی هێرشه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكای بۆ سه‌ر
حزبوڵا سه‌ركۆنه‌كرد و وتی بوونی هێزی بیانی له‌ناوچه‌كه‌دا بارودۆخه‌كه‌ی ئاڵۆز
كردووه و پێویسته ئه‌مه‌ریكا كۆتایی به داگیركارییه‌كانی بهێنێت.
له به‌رامبه‌ریشدا
مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند، ڕاوێژكاره باڵاكانی
ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا تره‌مپیان له هێرشكردنه سه‌ر حزبوڵا و گروپه‌كانی
سه‌ربه ئێران له عێراق و سوریا ئاگاداركردووه‌ته‌وه. وتیشی، چاوپۆشی له هیچ
كارێكی ئێران ناكه‌ین كه ژنان و پیاوانی ئه‌مه‌ریكا بخاته مه‌ترسییه‌وه.
چاوپۆشی له
هیچ كارێكی ئێران ناكه‌ین كه ژنان و پیاوانی ئه‌مه‌ریكا بخاته مه‌ترسییه‌وه
له‌لایه‌كی تره‌وه
چاودێران هێرشه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر حزبوڵا به په‌یامێكی واشنتۆن داده‌نێن بۆ
حكومه‌تی عێراق تاوه‌كو گروپه چه‌كدارییه‌كان كۆنترۆڵ بكات و به وه‌كاله‌ت شه‌ڕ
بۆ ئێران نه‌كه‌ن.