ڕاپۆرتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

02:05 - 01/01/2020

خۆپیشاندانەكان سەری نەوتی عێراق دەخۆن‌

پەیسەر

بەنزیكەی سێ مانگە ئاڵۆزی و خۆپیشاندان لە شەقامەكانی عێراقدا بەردەوامە، و هیچ لایەنێكیش نیەتی چارەسەری بۆ دۆزینەوەی كێشەكان نییە و لە ئێستاشدا  كە جیهان پێیی ناوەتە ساڵی نوێوە حكومەتی عێراق هیچ ڕێگە چارەیەكی بۆ چارەسەر كردنی كێشەكان نیشان نەداوە.

بەپێی بەڵگە نامەكان دۆخی ئابوری عێراق تادێت خراپتر دەبێت و  ژێرخانی ئابوری عێراقیش كەوتوەتە مەترسیەكی گەوەرەوە كە پێەچێت ئەگەر دۆخەكە بەو شێوەیە بەردەوام بێت ئەوا بەرهەم هێنانی ناوخۆی و بەرهەم هێنانی نەوت بۆ ئاستێكێ زۆر بەرز داببەزێت، ئەوەش وادەكات باری ئابوری وڵاتە بەرەو خراپتر دەڕوات.

لە لایەكی تریشەوە بەشێكی زۆر لە كۆمپانیا نەوتیەكان هۆشداریان داوەتە حكومەتی عێراق لە ئەگەری بەردەوامی ئاڵۆیزەكان و خراپی دۆخی ئەمنی ئەوا پێدەچێت كێڵگە نەوتیەكان جێبهێڵن و بەرهەم هێنان لە نەتتدا نەكەن، ئەوە لە كاتێكدایە حكومەتی عێراق چەندین جار بەڵێنی پاراستنی دۆخی ئەمنی ناوچە نەوتیەكان و سەلامەتی گیانی كارمەندانی كۆمپانیاكانی نەوتی داوە بەڵام، كۆمپاناكان متمانەیان بەدۆخی ئەمنی نەماوە و پێدەچێت ناوچەكە جێبهێڵن.

لە ئەگەری جێهێشتنی كۆمپانیاكانی بەرهەم هێنانی نەوت، لە كێڵگە نەوتیەكان پێدەچێت دۆخی ئابوری و بەرهەم هێنانی نەتو بە ئاستێكی زۆر بەرز روو لە دابەزین بكات و ببێتە هۆی ئەوەی نرخی نەوت بەرز ببێتەوە ئەوەش كاریگەری لەسەر ئایندەی ئابوری عێراق هەبێت.

بەشێكی زۆر لەو كۆمپانیایانەی لە عێراقدان كە كار لە بوراری بەرهەمهێنانی نەوت دەكەن، بەهۆی خراپی دۆخی ئەمنی و ڕێگری كردن لە هەناردەكردنی ئەو نەوتەی بەرهەمی دەهێنن و هەروەها پێنەدانی مافە داراییەكانیان پێدەچێت  عێراق جێبهێڵن و لەو حاڵەتەشدا بەرهەم هێنان و بەكاربردنی نەوت لە عێراقدا بەرەو لاوازی دەچێت.

بەرهەم هێنانی نەوتی عێراق
هەرچەندە هەڕەشە لەسەر بەرهەمهێنانی نەوت هەیە لە عێراقدا بە ڵام جەبار لوعێبی، وەزیری نەوتی عێراق بەڕۆیتەرزی وتوە ، نرخی نەوت بەرەو جێگیربوون دەچێت و پلانیشمان هەیە بەرهەم هێنانی نەوت لە رۆژێكدا بگاتە 6ملیۆن بەرمیل و بەشێكی زۆر ئەو نەوتەش بە شێوەی كوالیتی بەرز بەرهەم بهێنین.

لوعەیبی ئاماژەشی بەوەكردوە كە  عێراق لەپلانیدایە تاساڵی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ نزیكەی شەش ملیۆن بەرمیل نەوت لەرۆژێكدا بەرزبكاتەوە، كە ئەمە بەرزترین ئاستە بەدرێژایی مێژوو كە عێراق بتوانێت پێیی بگات.

هەرچەندە لوبەیعی پێشبینی ئەوەی كردووە كە نەوت بۆ 6 ملیۆن بەرمیل نەوت بەرزبكەنەوە ، بەڵام شارەزایانی ئابوری نەوتی عێراق دەڵێن ، نەخێرعێراق لە توانایدا نییە ئەو بڕە نەوتە بەرهەم بهێنێت بەهۆی چەند كێشەیەكەوە.

كێشەكانی بەردەم بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق
یەكەم: یەكێك  لەهەرە كێشە گەورەكانی بەردەم بەرهەم هێنانی نەوت لە عێراقدا بریتییە لە كێشەی ئەمنی، چونكە كۆمپانیاكانی بواری بەرهەم هێنانی نەوت ترسیان لە فڕاندن و تەقەلێكردن و كوشتنی كارمەندەكانیان هەیە و پێدەچێت بترسن لەوەی لە هەر ساتێكدا هێرش بكرێتە سەریان و بارودۆخیان خراپتر بكرێت.

دووەم: كێشەی كۆمپانیا متمانەدارەكان، یەكێكی دیكە لە كێشە گەورەكانی بەردەم بەرهەم هێنانی نەوت لەعێراقدا كێشەی كۆمپانیان گەورەكانە كە متمانەیان بە مانەوە و هەروەها بەرهەم هێنانی نەوت  نییە و لەلایەكی تریشەوە هەم حكومەت متمانەی بەم كۆمپانیایانە نییە هەمیش  كۆمپانیاكان متمانەیان بە حكومەتی عێراق نییە لە بەرهەم هێناندا، ئەوەش مەترسیەكی گەورەی بۆ ژێر خانی ئابوری وڵات دروست كردووە.

سێیەم: یەكێكی دیكە لە كێشەكانی بەرهەم هێنانی نەوت لە عێراقدا برتییە لە خراپی وكۆنی ئامێرەكانی بەرهەم هێنانی نەوت و كۆمپانیاكانی بەرهەم هێنان توانای كاری باشییان نییە چونكە ئەو ئامێرانەی كە كاری پێدەكەن ئامێری كۆن و بەسەر چون و نۆژن نەكراونەتەوە و لە هەندێك شوێنێش هێندە ئامێرەكان خراپ و كۆنن توانای كار پێكردنیان نەماوە ئەوەش بوەتە هۆی ئەوەی كە نەوت لە عێراق دا بە باشی بەرهەم نەهێنرێت

چوارەم: یەكێكی دیكە لە كێشەكانی بەرهەم هێنانی نەوت لە عێراقدا بریتییە لە نەبونی كۆمپانیای گەڕۆك بۆ ئەوەی بەشوێن بیرەنەوت و كێڵگە نەوتیدا بگەڕێت و كار لەسەر ئەوەبكات سەرچاوەی نەوتی لە عێراقدا زیاتر بكات.

پێنجەم: نەبونی دیسپلینس سیستمی لە گەران و بەدواداچونی جۆر و بەرهەمی نەوتی لە دوای بەرهەم هێنانی نەوت بوەتە كێشەیەكی گەورە لەبەردەم نەوتی عێراقدا كە وادەكات نەوتی كوالیتی بەئاسانی دیاری نەكرێت.

 

شەشەم: خراپی جۆر و كەمی نرخ
نەوتی عێراق یەكێكە لە باشترین جۆرەكانی نەوت، بەڵام بەهۆی ئەوەی كە لەبەرهەم هێناندا توشی شكستی ئابوری گەوەرە دەبێتەوە ناتوانێت كوالیتی باش بەرهەم بهێنێت ئەوەش وایكردووە كە نەوتەكە بەهەرزانتر بفرۆشێت.

حەوتەم: بازاڕی نەوتی
بازاڕی نەوت لە عێراقدا بازاڕێكی زۆر باش نییە كڕیاری نەوتی عێراقی كریارێكی متمانە پێكراو نییە، عێراق نەیتوانیوە بازاڕێكی باش بۆ نەوتەكەی پەیدا بكات بۆی بەناچاری بەشێكی بە دراوسێكانی و بەشێكی بە فرۆشیارە بێ متمانەكان دەفرۆشێت.

لەگەڵ ئەوەی چەندین كێشەی دیكەی وەك ئەندازیاری و پلانی ستراتیژی دەیان ساڵەو هەروەها خراپی سیاسەتی مامەڵەكردنی  نەوتی و چەندین پرسی دیكەی هەیە، عێراق ناتوانێت بەردەوام بێت لە هەناردەكردنی نەوت بەڕێژەیەكی بەرچاو ئەگەر ریفۆرمی سیاسی و ئابوری لە بەرهەم هێنان و بەبازاڕكردنی نەوتدا نەكات.