01:54 - 05/12/2019
ئێران جبه‌خانه‌یه‌كی مووشه‌كیی له عێراق دروستده‌كات
بابه‌تی ناردنی مووشه‌كی بالیستی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه بۆ میلیشیا شیعه‌كانی
عێراق سه‌ره‌تاكه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می شه‌ڕی داعش. له‌و كاته‌دا ئێران
چه‌ندین مووشه‌كی بالیستی مه‌ودا ناوه‌ندی ڕه‌وانه‌ی عێراق كرد تا شه‌ڕی چه‌كدارانی
داعشی پێبكه‌ن، له ساڵانی 2017 و 2018دا باسكردنی مووشه‌كه‌كانی ئێران بووه جێی
باس و مه‌ترسی میدیا و وڵاتانی ناوچه‌كه به تایبه‌تی ئیسرائیل.
به‌پێی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵگری، ئێران به‌رده‌وامه له ناردنی مووشه‌كی بالیستی بۆ عێراق، ته‌نانه‌ت پرۆگرامی دروستكردنی مووشه‌كه‌كانی داوه‌ته میلیشیا شیعیه هاوپه‌یمانه‌كانی
له ئێستادا كه داعش له عێراق نه‌ماوه، به‌ڵام به‌پێی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی
هه‌واڵگری، ئێران به‌رده‌وامه له ناردنی ئه‌و مووشه‌كانه، ته‌نانه‌ت پرۆگرامی
دروستكردنی مووشه‌كه‌كانی داوه‌ته میلیشیا شیعیه هاوپه‌یمانه‌كانی له عێراق و
ئه‌وانیش سه‌رقاڵی دروستكردنی مووشه‌كن بۆ ئێران.
ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مه‌ریكی له‌زاری چه‌ند به‌رپرسێكی هه‌واڵگری و
سه‌ربازییه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئێران پشێوی و خۆپیشاندانه‌كانی عێراقی
قۆستووه‌ته‌وه و به‌نهێنی سه‌رقاڵی بونیاتنانی جبه‌خانه‌یه‌كی مووشه‌كی بالیستی
كورت مه‌ودایه، له‌م كاره‌شی چه‌ند ئامانجێكی هه‌یه كه دیارترینیان به‌رگریكردن
و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیه‌تی له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕات.
مه‌ودای مووشه‌كه‌كان له 900 كیلۆمه‌تر زیاتره و ده‌بنه مایه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی ڕاسته‌وخۆ بۆ سه‌ر هێز و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی له ناوچه‌كه‌دا
به‌پێی ئه‌و
زانیاریانه‌ی ڕۆژنامه‌كه له‌و سه‌رچاوانه‌وه ده‌ستیكه‌وتوون، مه‌ودای مووشه‌كه‌كان
له 900 كیلۆمه‌تر زیاتره و ده‌بنه مایه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی ڕاسته‌وخۆ بۆ سه‌ر هێز و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی
ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی له ناوچه‌كه‌دا، له‌پێش هه‌مووشیانه‌وه ئیسرائیل.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی
ئێران هاوكاته له‌گه‌ڵ جموجۆڵه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌رله‌نوێ بونیاتنانه‌وه‌ی پێگه
سه‌ربازییه‌كه‌ی له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی
هه‌ڕه‌شه له به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ده‌كه‌ن، وه‌كو هێرشكردنه سه‌ر كه‌شتیه نه‌وتهه‌ڵگره‌كان
و كۆمپانیا نه‌وتیه‌كان (وه‌كو كۆمپانیای ئارامكۆی سعودی)، كه ده‌زگای هه‌واڵگری
ئه‌مه‌ریكا ئۆباڵه‌كانیان خشته ئه‌ستۆی ئێران.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش
له مانگی ئایاری ڕابردووه‌وه كۆشكی سپی نزیكه‌ی 14 هه‌زار سه‌ربازی دیكه‌ی ڕه‌وانه‌ی
ناوچه‌كه كردووه (زۆربه‌یان له سعودیه‌ن) تا پشتگیری ته‌واو بۆ كه‌شتیه جه‌نگیه‌كان
و سیستمی به‌رگریی دژه مووشه‌كی ئه‌مه‌ریكا له سعودیه ده‌سته‌به‌ربكه‌ن.
پشێویه‌كانی
عێراق
له چه‌ند هه‌فته‌ی
ڕابردوودا له هه‌ریه‌ك له ئێران و عێراق خۆپیشاندانی گه‌وره به‌ڕێوه‌چوون،
خۆپیشاندانه‌كانی ئێران له‌ژێر ناوی نیگه‌رانی دژی زیادكردنی نرخی سووته‌مه‌نی و
خۆپیشاندانه‌كانی عێراقش دژی گه‌نده‌ڵی و ده‌ستوه‌ردانی ئێران بوون له كاروباری
ناوخۆی عێراق.
خه‌ڵكی عێراق نایانه‌وێت ئێران فه‌رمانڕه‌وایان بێت، به‌ڵام به‌هۆی پشێویه‌كانی ئه‌م دواییه و شڵه‌ژاوی حكومه‌تی عێراقه‌وه، ئێران زۆرترین سوودی له خۆپیشاندانه‌كان وه‌رگرتووه
ئه‌لیسا سلوتكین
كه ئه‌ندامی لیژنه‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا
ڕایگه‌یاند، خه‌ڵكی عێراق نایانه‌وێت ئێران فه‌رمانڕه‌وایان بێت، به‌ڵام به‌هۆی
پشێویه‌كانی ئه‌م دواییه و شڵه‌ژاوی حكومه‌تی عێراقه‌وه، ئێران زۆرترین سوودی له
خۆپیشاندانه‌كان وه‌رگرتووه.
به پێی ڕۆژنامه‌ی
نیویۆرك تایمز، چه‌ند به‌رپرسێكی سه‌ربازی و هه‌واڵگری ئاشكرایانكردووه كه تاران
شه‌ڕی به‌وه‌كاله‌ت ده‌كات و هێرش ده‌كاته سه‌ر چه‌ند وڵاتێكی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست،
به‌ڵام ناهێڵێت جێده‌ستی به هێرشه‌كانه‌وه دیاربمێنێت تا وه‌كو
هێرشه‌كانی سه‌ركۆمپانیای ئارامكۆی سعودی كاردانه‌وه‌ی قورسیان لێنه‌كه‌وێته‌وه.
جبه‌خانه مووشه‌كیه‌كه‌ی
ئێران
ئه‌و جبه‌خانه مووشه‌كیه‌ی ئێران له‌ده‌ره‌وه‌ی
سنووره‌كانی وڵاته‌كه‌ی خۆی دایناون، خاڵێكی به‌هێزی داوه‌ته ئێران بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی
هه‌ر هێرشێك كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا یان هاوپه‌یمانه هه‌رێمایه‌تییه‌كانیه‌وه
بكرێته سه‌ر تاران. ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا یان ئیسرائیل، ئێران بۆردومان بكه‌ن،
دوورنییه سوپاكه‌ی له عێراق یان گروپه هاوپه‌یمانه‌كانی مووشه‌كه شاراوه‌كانی
ئێران دژی ئیسرائیل یان هه‌ر وڵاتێكی دیكه‌ی كه‌نداو به‌كاربهێنن.
هه‌ندێك له مووشه‌كه كورت مه‌وداكانی ئێران له توانایاندایه له‌دووری 900 كیلۆمه‌تره‌وه ئامانجه‌كانیان بپێكن. واته ئه‌گه‌ر له ده‌وروبه‌ری به‌غداوه ئاراسته‌بكرێن ده‌گه‌نه قودس
ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان
ده‌ڵێن كه ئێران مووشه‌كی بالیستی له خاكی عێراقدا بڵاوكردووه‌ته‌وه، به‌ڵام توانا
و مه‌ودای ئه‌و موشه‌كانه‌یان بۆ ئاشكرا نه‌بووه. ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌سه‌ر موشه‌كه‌كانی
ئێران هه‌یانه ئه‌وه‌یه، هه‌ندێك له مووشه‌كه كورت مه‌وداكانی ئێران له توانایاندایه له‌دووری
900 كیلۆمه‌تره‌وه ئامانجه‌كانیان بپێكن. واته ئه‌گه‌ر له ده‌وروبه‌ری به‌غداوه
ئاراسته‌بكرێن ده‌گه‌نه قودس.
مووشه‌كی زلزال و زولفه‌قار مه‌وداكانیان له نێوان 200 بۆ 700 یلۆمه‌تردایه
و ئه‌گه‌ر له‌ناوچه‌كانی باشوور یان خۆرئاوای عێراق جێگیربكرێن ده‌توانن به ئاسانی
بگه‌نه ڕیاز و ته‌لئه‌بیب.
ساڵی ڕابردوو به‌رپرسانی
ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا هۆشداریان دا له‌وه‌ی ئێران موشه‌كی نوێ ڕه‌وانه‌ی
عێراق ده‌كات، سوپای ئیسرائیل چه‌ند هێرشێكی ئاسمانی بۆ له‌ناوبردنی چه‌كه نهێنیه‌كانی
ئێران له عێراقدا ئه‌نجامدا، به‌ڵام له‌وكاته‌وه به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا له
هۆشداریدان به‌رده‌وامن و ده‌ڵێن، ئێران به‌رده‌وام و به نهێنی مووشه‌كی بالیستی
ڕه‌وانه‌ی عێراق ده‌كات و له‌ڕێی میلیشیا عێراقیه‌كانه‌وه مووشه‌كه‌كان ده‌شارێته‌وه
و دزه‌یان پێده‌كاته ناو عێراقه‌وه، به وته‌ی ئه‌و به‌رپرسانه میلیشیاكران چه‌ندین
ڕێگا و پرد و ژێرخانی گواستنه‌وه‌ی عێراقیان كۆنترۆڵكردووه، به‌وه‌ش دزه‌كردنی
ئێران بۆ ناو عێراق زۆر ئاسان بووه.
تشرینی یه‌كه‌می
ڕابردوو مارك ئیسپه‌ر وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا ڕه‌خنه‌ی له‌و هه‌نگاوه‌ی ئێران گرت و
به چه‌په‌ڵ ناوی برد، وتیشی ئێران ده‌یه‌وێت سه‌قامگیری ناوچه‌كه تێكبدات و
ئابووری جیهان په‌كبخات. (وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران له گه‌رووی
هورمزدا).
به وته‌ی چه‌ند
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئێرانی و عێراقی و خۆرئاوایی، ئێران چه‌ندین مووشه‌كی بالیستی داوه‌ته
ئه‌و میلیشیایانه‌ی شه‌ڕی به‌وه‌كاله‌تی بۆ ده‌كه‌ن، ئاژانسی ڕۆیته‌رزیش
ئاشكرایكرد، ئێران له هه‌وڵی په‌ره‌پێدانی تواناكانیدایه بۆ دروستكردنی مووشه‌كی
زیاتر و ده‌یداته هاوپه‌یمانه عێراقیه‌كانی تا له یه‌ككاتدا به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی
بپارێزێت و له هه‌ر كاتێكیشدا بیه‌وێت هێرش بكاته سه‌ر نه‌یاره‌كانی له ناوچه‌كه‌دا.
ئێران چه‌ندین مووشه‌كی كورت مه‌ودای داوه‌ته میلیشیا هاوپه‌یمانه‌كانی و یارمه‌تی چه‌ند گروپێكی شیعه ده‌دات تا بتوانن خۆیان مووشه‌ك دروستبكه‌ن
به‌ێی ڕاپۆرته‌كه‌ی نییۆرك تایمز، سێ به‌رپرسی
ئێرانی و دوو به‌رپرس له هه‌واڵگری عێراق و دوو به‌رپرسی ده‌زگایه‌كی هه‌واڵگریی
خۆرئاوایی باسیان له‌وه كردووه كه له‌چه‌ند مانگی ڕابردوودا ئێران چه‌ندین
مووشه‌كی كورت مه‌ودای داوه‌ته میلیشیا هاوپه‌یمانه‌كانی و یارمه‌تی چه‌ند
گروپێكی شیعه ده‌دات تا بتوانن خۆیان مووشه‌ك دروستبكه‌ن.