10:51 - 04/12/2019
ئاماری كوژراو بریندارەكانی خۆپیشاندانەكانی عێراق
نزیكەی دوومانگە خۆپیشاندان لە بەشێكی زۆر لە
شارەكانی عێراق دەستی پێكردووە، هەرچەندە سەرۆك وەزیررانی عێراق دەستی لە كار
كێشاوەتەوەو لایەنە ئەمنیەكانی عێراق باس لەوەدەكەن كە نابێت بە هیچ شێوەیەك
توندوو تیژی دژی خۆپیشاندەران بەكار بێت، بەڵام ئاماری كوژراو بریندارەكانی عێراق
شتێكی تر دەڵێن.
بەپێی ئاماری كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤ لە عێراق لە ماوەی سەرەتای خۆپیشاندانەكاندا كە لە 9ی مانگی دەوە دەست پێكرد تا ئەمڕۆ
چوارشەممە 4ی 12 تەنها لەم ماوەیەدا 433 خۆپیشاندەر كوژراون و نزیكەی 20 هەزار
خۆپیشاندەر بریندار كراون
بەپێی ئامارەكاین مافەكانی مرۆڤ لە عێراق 433 خۆپیشاندەر كوژراون و 20 هەزار خۆپیشاندەریش بریندار بوون
كۆمیسۆنی مافەكانی مرۆڤ لە بارەی زیاد بونی
ژمارەی كوژراوەكانی عێراق هۆشداری دەدات و دەڵێت: مەترسیەكی گەورە بۆ شەقامی عێراق
بەڕێوەیە و پێویستە بەر بە كوشتن و بریندار كردنی ڕۆژنامەنوسان بگیردرێت و لە
بارەی ژمارەی كوژراو بریندارەكانەوە دەڵێت:
تا ئەمڕۆ چوارشەممە 4ی كانوونی یهكهم/ دیسێمبهری 2019، ژمارهی
كوژراوانی خۆپیشاندانهكان گهیشتووهته 433كهس و نزیكهی 20 ههزار كهسیش بریندار بوون، كه زۆرینهیان
خۆپیشاندهرن و بهشێكیشیان كارمهندی هێزه ئهمنییهكانن، لە سەرجەم شارەكانی
عێراق كوژراو بریندار هەیە.
هێزەئەمنیەكان مامەڵەیەكی نەشیاو لەگەڵ خۆپیشاندەراندا دەكەن و ژمارەیكی زۆر خۆپیشاندەر بریندارن ئەوەش كارەساتێكی گەورەیە بۆ سومعەی سیاسی عێراق
عەلی بەیاتی ئەندامی كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤ لە عێراق دەربارەی
كوژراو بریندارەكان بە ڕۆژنامەی شەرقل
ئەوسەتی ڕاگەیاندووە: ژمارەی كوژراو برینداەكان تادێت روو لە زیاد بوون دەكات و
پێویستە هەرچی زوو ترە ڕێگەچارەیەك بۆ
بەكارهێنانی توندوتیژی دژی خۆپیشاندەران بگیردرێتە بەر و جارێكی تر خۆپیشاندەر
نەكوژرێت.
بەیاتی لەو چاوپێكەوتنەیدا دواشیكردووە: " پێویستە دهسهڵاتدارانی
عێراق قهرهبووی ماددی و مهعنهوی ههموو ئهو هاووڵاتییه خۆپیشاندهرانه بكهنهوه،
كه له لایهن دادگاوه ئازاد كراوون و هیچ تۆمهتێكیان لهسهر ساغ نهبووهتهوه".
ئەگەر دەسەڵاتدارانی عێراق بەردەوامبن لە مامەڵەی خراپ لەگەڵ خۆپیشاندەران، دۆخەكە بە ئاڕاستەیەكی تر دەگرێت و نائارامیەكی زۆر بڵاو دەبێتەوە
ئەو لێدوانەی بەیاتی لەكاتێكدایە رۆژی سێشهممه 3ی كانوونی یهكهم/
دیسێمبهری 2019 كۆمیسیۆنی باڵای مافهكانی مرۆڤ لهگهڵ نێرداوی تایبەتی ن یهكێتی
ئهوروپا بۆ عێراق لەگەڵ كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤ و لایەنەكانی دیكەدا پرسی خۆپیشاندانهكانی عێراقی تاوتوێكرد.
نێرداوی تایبەتی یەكێتی ئەوروپا بۆ عێراق ڕایگەیاندبوو: ئەوروپا
نیگەرانە لەبەكار هێنانی چەك دژی خۆپیشاندەران و پێویستە هێزە ئەمنیەكان
مامەڵەیەكی باشتر لەگەڵ خۆپیشاندەراندا بكات و چیدیكە رووبەرووی خۆپیشاندەران
نەبنەوە و هیچ خۆپیشاندەرێك نەكوژرێت.
ئەوروپا نیگەرانە لە خراپی مامەڵەی هێزە ئەمنیەكان لەگەڵ خۆپیشاندەراندا و سیاسیەكانی عێراقیان ئاگادار كردووەتەوە ئەوەی ئەوان دەیكەن لەگەڵ خەڵكدا مامەڵەیەكی دوژمن كارانەیە
لەلایەكی تریشەوە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان لەسەر دۆخی عێراق و خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییە کۆبووەوە و نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری عێراق دەڵێت "هیچ پاساوێک بۆ کوشتنی ئەو خۆپیشاندەرانە قبووڵ نییە کە بەشێوەیەکی ئاشتییانە داوای گۆڕانکاری دەکەن".
جینین هینیس پلاسخارت، نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری عێراق رایدەگەیێنێت، گرتن و رفاندن هێشتا هەڕەشەیەکی گەورەیە لە عێراق و پرۆسەی دیموکراسی لە مەترسییەکی گەورەدایە.
ئەنجومەنی ئاسایش دەڵێت:، ئەوانەی خۆپیشاندان دەکەن، خۆشەویستییان بۆ وڵات و ناسنامەی خۆیان هەیە، ئەوان تەنیا داوای خۆشگوزەرانی بۆ خەڵکی عێراق دەکەن.
هیچ پاساوێک بۆ کوشتنی ئەو خۆپیشاندەرانە قبووڵ نییە کە بەشێوەیەکی ئاشتییانە داوای گۆڕانکاری دەکەن
هەرلەو چوار چێوەیەدا سهرۆكی كۆمیسیۆنی مافەكانی مرۆڤ لە عێراق
بەیاننامەیەكی بڵاو كردەوە تێیدا هاتووە ،
زیاتر له 400 كارمهندی كۆمیسیۆنهی مافەكانی مرۆڤ لهو گۆڕهپانانه بڵاوبوونهتهوه،
كه خۆپیشاندانیان تێدا دهكرێت، به مهبهستی تۆماركردنی حاڵهتهكانی پێشێلكاری،
و لەسەر جەم شارەكانی عێراق نوێنەریان هەیە و هەموو نوێنەرەكانیشیان ڕۆڵێكی باش
دەبینن لە تۆماركردنی ناوی تەواوی ئەو كەسانەی كە دەكوژرێن و دەستگیر دەكرێن و
بریندار دەكرێن
كۆمسیۆنەكە دەڵێت: لە بەشێكی زۆر لە شارو شارۆچكەكانی عێراق
توندوتیژی زۆر بەرامبەر بەخۆپیشاندەران بەكار دەهێنرێت و ئەگەر بەم شێوەیە
بەردەماو بێت ئەوا ئاماری كوژراو بریندارەكان زیاتر دەبن و دۆخەكە خراپتر دەبێت و
هیچ كەس ناتوانێت كۆنترۆڵی توڕەی خۆپیشاندەران بكات.
خۆپیشاندەران تا بەدەست هێنانی مافەكانیان واز لە خۆپیشاندان ناهێنن و بەردەوام دەبن و دەیانەوێت عێراق لە نەهامەتی ڕزگار بكەن
زیاتر لە دوو مانگە خۆپیشاندان بەشێكی زۆر لە شارەكانی عێراقی
گرتوەتەوە و خۆپیشاندەران داوا دهكهن، سیستمی سیاسی عێراق بگۆڕێت و چاكسازی بنهڕهتی
ئهنجام بدرێت و حكومهت و ئهنجوومهنی نوێنهران دهستلهكار بكێشنهوه.
هەرچەندە لەسەر داوای خۆپیشاندەران عادل عەبدول مەهدی سەرۆكی حكومەتی
عێراق دەستی لە كار كێشایەوە، بەڵام خۆپیشاندانەكان بەردەوامن و داوای گۆڕانكاریی
ڕێشەی دەكەن لەسەرجەم سێكتەرە جیاوازەكاندا.
دەس لەكار كێشانەوەی عادل عەبدول مەهدی هیچ لە دۆخی عێراق ناگۆڕێت و دەبێت گۆرانكاریی ڕشەیی لە عێراقدا بكرێت
ئەوە لەكاتێكدایە كە هیچ لایەنێكی عێراقی تا ئێستا بەڕونی
ڕاینەگەیاندووە كە كاندیدیان بۆ پۆستی سەرۆكی حكومەتی عێراق دەبێت، چونكە هیچ
لایەنێك ئامادە نییە ئەم دۆخەی ئێستای عێراق بگرێتە ئەستۆ دۆخەكە بۆ كەس بە ئاسانی
كۆنترۆڵ ناكرێت.
لەلایەكی تریشەوە ئەحمەدی
حاجی ڕەشید بەپەیسەری ڕاگەیاند: پێکهێنانی حکومەتی نوێ لە ئیستادا هەم ئاستەنگی
زۆرە و هەم هیچ هێزێکی سیاسیش زاتی ئەوەناکات بچێتە ژێرباری ئەو بەرپرسیارتیە
مێژوییەیە، لەهەمانکاتیشدا بڕوا ناکەم هیچ کەسایەتیەکی سیاسیش موجازەفەبکات بەوەی
پاشەرۆژی خۆی لێک بچوێنێت بە وەی کەبەسەر بەرێز عادل عبدالمهدیدا هات.
هیچ هێزێکی سیاسیش زاتی ئەوەناکات بچێتە ژێرباری ئەو بەرپرسیارتیە مێژوییەیە
چونکە ئەوەی هێزە سیاسیەکان دایبنین شەقام قبوڵی ناکات ئەوەی شەقامیش
دەستنیشانی بکات پێچەوانەی دەستورەو جێبەجێ کردنی ماددەی (۷٦) چونکە ئەوەی لە عێراقدا ڕوودەدات
لە ئێستادا تەنها خۆپیشاندانێکی سادەو ساکار نیەوە داواکاریەکانیش بەو سادەییە
نەماونەتەوە کەسەرەتا هەبوون و کۆتایی هێنان بەخۆپیشاندانیش لە ئەستەم (موستحیل)
نزیک بونەتەوە.
كۆتایی هێنان بە خۆپیشاندانەكان لەلایەن هێزەعێراقیەكانەوە لە ئەستەم نزیك بوەتەوە و هیچ هێزێك نییە گڕی پڕ كوڵی خەڵكی عێراق دامركێنێت
حاجی وتیشی: گۆرانکاریەکان
زۆر خێران و دەکرێت بڵێن حکومەت لە بەشی خواروی عێراق نەماوە وهۆزەکان وڵاتیان
ڕاگرتوە و تەسفیەی حسابات زۆر بەئاشکرا لەنێوان هێزەکان هەستی پێدەکرێت دەرکەوتوە
و کار گەشتوەتە ئەو ئاستەی کە هیچ رەوتێکی ئیسلامی بەئەندازەی رەوتی شیعە بڕوادار
نەبوون بە مەرقەد و پیرۆز کردنی کەچی ئێستە هەڵمەتی سوتاندنیان دەستی پێکردوە .
ئەوەی دەیبینین بریتی نیە لە داخوازی بەئەندازەی ئەوەی لەبنهێنانی
دەوڵەتە و کۆتا هێنان بەتەواوی سیستەم و مەنزومەکانی عێراقە ،بۆ نمونە لە ئیستادا
دوای دەرچونی سزای لەسێدارەدران بۆ ئەو ئەفسەرەی تەقەی کرد لە خۆپیشاندەران لە کوت ، هیچ ئەفسەرێک ئامادە
نیە روبەڕوی خۆپیشاندەران ببێتەوە بەتایبەت تریش پاش ئەوەی لەنێو پەرلەمانەوە
داوای بەسزاگەیاندنی نجم الشمری کرا لەسەر خۆپیشاندانی پارێزگای ناسریە شەقامیش
هیچ جۆرە ڕەنگدانەیوەكی چالاكی نەبوو
بەرانبەر دەستلەکارکێشانەوەکەی عادل عبدالمهدی
ئەوەی دەیبینین بریتی نیە لە داخوازی بەئەندازەی ئەوەی لەبنهێنانی دەوڵەتە و کۆتا هێنان بەتەواوی سیستەم و مەنزومەکانی عێراقە
بەشێكی زۆر لە لایەنكانی عێراق بڕوایان وایە ئەو وڵاتە بەرەو تونێلێکی تاریک مل دەنێت و رون نییە کەی
دەگەینە کۆتایی ئایا دۆخەكە بەتەواوەتی چارەسەر دەبێت یاخود بەردەوام دەبێت و
ژمارەی كوژراو بریندارەكانیش تادێت روو لە زیادبوون دەكات.