02:11 - 03/12/2019
كێن ئه‌و سه‌ركرده عێراقییانه‌ی بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی ناویان ده‌هێندرێت؟
سه‌رئه‌نجام په‌رله‌مانی عێراق به‌كۆی ده‌نگ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق په‌سه‌ندكرد، كه جگه له عه‌بدولمه‌هدی ته‌واوی كابینه‌كه‌ش ده‌بێت ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆیان پێشكه‌ش به په‌رله‌مان بكه‌ن، له‌كاتێكدا كه سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ بۆ پێكهێنانی كابینه‌كه‌ی ڕاده‌سپێردرێت، ئه‌وه‌ی ئێستا بوه‌ته پرسی گه‌رمی شه‌قامی عێراقی ئه‌وه‌یه، له‌نێو وڵاتێك كه حزب چوه‌ته سه‌رجه‌م جومگه‌كانییه‌وه، كێ ده‌بێته شوێنگره‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی كه سه‌ر به هیچ لایه‌نێكی سیاسی نه‌بوو؟
ئێستا وه‌ك ده‌گوترێت بۆرسه‌ی ناوی شوێنگره‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی گه‌رمه، دیارترین كه‌س كه پاش ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ناوی دێت فایه‌ق زێدان، سه‌رۆكی دادگای فیدراڵی عێراقه، هه‌رچه‌نده ناوبراو ئه‌و بابه‌ته ڕه‌تده‌كاته‌وه.
زێدان سه‌رۆكی باڵاترین ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی عێراقه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆ ناوبراو بوه‌ته كێشه ئه‌وه‌یه كه فایه‌ق زێدان سوننه‌یه، چونكه ده‌بێت سه‌رۆك وه‌زیران سه‌ر به پێكهاته‌ی شیعه بێت.
یه‌كێكی دیكه له‌و كه‌سانه‌ی ناوی بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی عه‌بدولمه‌هدی دێت بریتییه له قوسه‌ی سوهه‌یل، وه‌زیری خوێندنی باڵا كه پێشتر له‌سه‌ر حزبی ده‌عوه به‌سه‌رۆكایه‌تی نوری مالكی هه‌ژمارده‌كرا، به‌ڵام ئه‌وه ماوه‌ی دوو ساڵه سه‌ر به ڕه‌وتی سه‌دره به سه‌رۆكایه‌تی موقته‌دا سه‌در، خاڵی به‌هێزی قوسه‌ی بریتییه له‌وه‌ی سه‌ر به حزبه‌كه‌ی موقته‌دا سه‌دره، به‌ڵام كێشه‌ی ئه‌و كاندیده ئه‌وه‌یه ئه‌مجاره ڕه‌وتی سه‌در ده‌یه‌وێت له بنه‌ڕه‌ته‌وه په‌یوه‌ندی به دیاریكردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراقه‌وه نه‌بێت.
هه‌رچه‌نده به‌شێكی زۆر له‌سه‌ركرده سیاسییه‌كانی عێراق ناكۆكن له‌سه‌ر ناوه‌كه‌ی و به‌پێوه‌ره‌كه‌ی عه‌لی سیستانی، مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق ئه‌و كه‌سێكی تاقیكراوه‌یه و نابێت جارێكی دیكه تاقیبكرێته‌وه، به‌ڵام حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق یه‌كێكی دیكه‌یه له‌به‌ربژێره‌كان بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق.
خاڵی به‌هێزی عه‌بادی بریتییه له‌و نزیكبوونه‌وه‌یه‌ی ئێستا له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در هه‌یه‌تی، هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی له‌سه‌رده‌می ئه‌ودا به‌سه‌ر داعش به‌ده‌ستهات، خاڵه لاوازه‌كه‌یشی بریتییه له‌وه‌ی كورد به ته‌واوی گه‌یشتنه‌وه‌ی عه‌بادی به ده‌سه‌ڵات ڕه‌تده‌كاته‌وه.
عه‌بدولوه‌هاب ساعدی، فه‌رمانده‌ی پێشووی ده‌زگای دژه تیرۆری عێراق، كه ئێستا خاوه‌ن جه‌ماوه‌رێكی به‌رفراوانه له عێراق و به‌شێك له لایه‌نگره‌كانی ساعدی ئه‌وانه‌بوون كه دژی عه‌بدولمه‌هدی خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا، ئێستا ناوی وه‌ك شوێنگره‌وه‌ی عه‌بدولمه‌هدی دێت.
خاڵی به‌هێزی ساعدی جه‌ماوه‌ریبوونه‌كه‌یه‌تی، خاڵه لاوازه‌كه‌یشی نه‌بوونی ئه‌زموونی سیاسییه له گۆڕه‌پانی سیاسی عێراق، چونكه ئه‌و ته‌نیا فه‌رمانده‌یه‌كی لێوه‌شاوه بووه.
كه‌سه نزیكه‌كانی موقته‌دا سه‌در پێشنیازی ئه‌وه‌یانكردووه، كه ناوی ژماره‌یه‌ك كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌نێو خۆپیشانده‌رانی گۆڕه‌پانی ته‌حریر بخرێته ڕاپرسییه‌وه.
ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی سیاسی دیكه‌ی عێراق ئێستا ناویان بۆ وه‌رگرتنی باڵاترین ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن له عێراق دێت و ناوه‌كانیش به‌مشێوه‌یه‌ن:
محه‌مه‌د سودانی ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا، عه‌بدولحسێن عه‌تبان وه‌زیری پێشووی گه‌نجان، عه‌دنان زه‌رفی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نه‌سر به‌سه‌رۆكایه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی و كۆتا ناویش عیزه‌ت شابه‌نده‌ر، كه‌سایه‌تی سیاسی سه‌ربه‌خۆی عێراق.
خۆپیشانده‌رانی عێراق جه‌ختده‌كه‌نه‌وه له‌وه‌ی، سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق ده‌بێت كه‌سێك بێت له‌دوای ساڵی 2003وه به‌شداری هیچ جومگه‌یه‌كی ده‌سه‌ڵاتی له‌عێراق نه‌كردبێت و كه‌سێكی سه‌ربه‌خۆ بێت، به‌ڵام پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه به‌بێ پاڵپشتی حزبه‌كان هیچ كه‌سێكی سه‌ربه‌خۆ ده‌توانێت له‌و پۆسته به‌رده‌وام بێت؟ له‌كاتێكدا عادل عه‌بدولمه‌هدی كه‌سایه‌تییه‌كی سه‌ربه‌خۆ بو و سه‌ربه‌هیچ لایه‌نێكی سیاسی عێراق نه‌بوو به‌ڵام سه‌رئه‌نجام به‌فشاری لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی پێشكه‌شكرد.
ئێستا هه‌ردوو جه‌مسه‌ره به‌هێزه‌كه‌ی شیعه‌كان كه هاوپه‌یمانی سائیروون و هاوپه‌یمانی فه‌تح-ە، دوو تێڕوانینی جیاوازیان بۆ دیاریكردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق هه‌یه، یه‌كه‌میان داواده‌كات سه‌رۆك وه‌زیران ڕاسته‌وخۆ له‌نێو خه‌ڵكه‌وه هه‌ڵبژێردرێت، به‌ڵام له‌ده‌ستوری عێراقدا بڕگه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه نه‌هاتووه و پێویست به هه‌مواری ده‌ستوور ده‌كات بۆ ئه‌و بابه‌ته.
هه‌رچی جه‌مسه‌ری دووه‌مه كه هاوپه‌یمانی فه‌تح-ە ژماره‌یه‌ك مه‌رجی بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوو هه‌یه كه دیارترینیان بریتییه له‌وه‌ی "بڕوای به یه‌كپارچه‌یی عێراق هه‌بێت و سه‌روه‌ریی وڵات نه‌خاته مه‌ترسییه‌وه، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان هه‌ماهه‌نگ بێت له‌نێویدا حه‌شدی شه‌عبی، كه‌سێكی په‌سه‌ندكراو بێت له‌لایه‌ن مه‌رجه‌عیه‌ت و گه‌لی عێراق" كۆتا مه‌رجی هاوپه‌یمانی فه‌تح بنه‌ڕه‌تی كێشه‌كه‌یه چونكه مه‌رجه‌عیه‌ت هه‌رگیز به‌ئاشكرا پاڵپشتی كاندیدی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ناكات.