07:10 - 11/11/2019
كێ قورئانه‌كه‌ی (ام القری)ی نووسیوه‌ته‌وه؟
له ژێرزه‌مینێكی كڵۆمدراودا له یه‌كێك له
مزگه‌وته‌كانی به‌غدای پایته‌خت، قورئانێكی ده‌ستنووس هه‌یه، به‌ڵام ئه‌م قورئانه
له ته‌واوی ئه‌وانه‌ی دیكه جیاوازه كه له جیهاندا هه‌یه، هۆكاری جیاوازییه‌كه‌شی
ئه‌وه‌یه كه سه‌رجه‌م وشه‌كانی به خوێن نووسراونه‌ته‌وه، خوێنی دیكتاتۆری
عێراق سه‌دام حسێن.
قورئانه‌كه
له 605 لاپه‌ڕه پێكهاتووه و 27 لیتر خوێنی تێدا به‌كارهاتووه
ماڵپه‌ڕی (ئه‌تڵه‌س ئه‌بسكورا)ی ئه‌مه‌ریكی
له ڕاپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ئه‌م قورئانه له ساڵانی نه‌وه‌ده‌كاندا
نووسراوه‌ته‌وه و له 605 لاپه‌ڕه پێكهاتووه و 27 لیتر خوێن له نووسینه‌وه‌یدا
به‌كارهێنراوه و له‌لایه‌ن خۆشنووسی عێراقی عه‌باس شاكر جودیه‌وه نووسراوه‌ته‌وه
كه ئێستا له ئوردن ده‌ژی.
له
دوای برینداربوونی عوده‌ی كوڕی، سه‌دام بڕیاریدا قورئانێك به خوێنی خۆی بنووسێته‌وه
به وته‌ی ماڵپه‌ڕه‌كه، دوای ئه‌وه‌ی له
ساڵانی نه‌وه‌ده‌كاندا عوده‌ی كوڕی سه‌دام حسێن له هه‌وڵێكی كوشتن به برینداری
ڕزگاری بوو، سه‌دام به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چوو ببێته كه‌سێكی باوه‌ڕدار. سه‌دام له
شه‌سته‌مین ساڵیادی له‌دایكبوونیدا سه‌دام بڕیاریدا قورئانێك به‌خوێنی ئه‌و
بنووسرێته‌وه. ئه‌م كاره‌شی وه‌ك ئه‌وه وابوو بڵێت ڕزگاربوونی كوڕه‌كه‌م خوێنی
خۆم ده‌كه‌مه قوربانی. نووسینه‌وه‌ی قورئانه‌كه دوو ساڵی خایاند.
زانایانی
ئیسلامی نووسینه‌وه‌ی قورئان به خوێنی مرۆڤ به حه‌رام ناوده‌به‌ن
له‌م ساڵانه‌ی دواییدا ئاشكراكردنی قورئانه‌كه
بووه مایه‌ی سه‌رسوڕمانی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق و نه‌یانده‌زانی چۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا
بكه‌ن. له‌لایه‌كه‌وه ئاماژه‌بوو بۆ قۆناغێكی گرنگی مێژووی خوێناوی عێراق، له‌لایه‌كی
دیكه‌شه‌وه ئه‌گه‌ر له مۆزه‌خانه‌یه‌كدا به‌ڕووی خه‌ڵكدا دابنرایه دوور نه‌بوو
كۆنه به‌عسیه‌كان و ئه‌وانه‌ی سه‌دامیان خۆش ده‌ویست له‌ده‌وری كۆببونایه‌ته‌وه
و پیرۆز ڕایانبگرتایه.هۆكاری سێیه‌میش ئه‌وه‌بوو كه زانایانی ئیسلامی شێوازی
نووسینه‌وه‌ی قورئانه‌كه به خوێنی مرۆڤ به حه‌رام ناوده‌به‌ن، یان به‌لایه‌نی
كه‌مه‌وه كارێكی ڕێگه‌پێنه‌دراوه.
قورئانه‌كه
له ژێرزه‌مینی مزگه‌وتێكدا كڵۆم دراوه و سێ كۆپی كلیله‌كه‌ی دراون به سێ كه‌س
ئه‌وه‌بوو دواجار ده‌سه‌ڵاتداران بڕیاریاندا
قورئانه‌كه له ژێر زه‌مینی مزگه‌وتێكدا توند بكه‌ن و كڵۆمی بده‌ن، سێ كۆپی كلیلی
ژێرزه‌مینه‌كه‌ش دراون به سێ كه‌س، مه‌لای مزگه‌وته‌كه و به‌رپرسی پۆلیسی ناوچه‌كه
و كلیلی سێیه‌میشیان دراوه‌ته لایه‌نێكی نهێنی ئاشكرانه‌كراو.
له‌سه‌رده‌می سه‌دام حسێندا ئه‌م قورئانه
له مزگه‌وتێكدا به‌ناوی (ام المعارك) له به‌غداد دانرابوو. ئه‌م مزگه‌وته به
ناوی جه‌نگی دووه‌می كه‌نداوه‌وه ناونراوه (سه‌دام حسێن شه‌ڕه‌كه‌ی ناونابوو
دایكی شه‌ڕه‌كان). ساڵی 1999 ده‌ستكرا به دروستكردنی مزگه‌وته‌كه و دوو ساڵی
پێچوو و نزیكه‌ی 7 ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلاری تێچووه. دوای ڕوخانی ڕژێمی به‌عس له
2003دا ناوی مزگه‌وته‌كه گۆڕا بۆ (ام القری) و كرایه باره‌گای ده‌سته‌ی زانایانی
موسوڵمان.
ئێستا
به ڕه‌زامه‌ندی به‌رپرسانی عێراق نه‌بێت كه‌س ناتوانێت ئه‌م قورئانه ببینێت.
عه‌باس شاكر جودی له‌باره‌ی ئه‌م قورئانه‌وه
بۆ ماڵپه‌ڕه ئه‌مه‌ریكیه‌كه دواوه و ده‌ڵێت، ڕۆژێك سه‌دام بانگی كردووه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی
ئیبن سینا، ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ی عوده‌ی كوڕی سه‌دامی به برینداریلێ چاره‌سه‌رده‌كرا،
داوای لێكردووه قورئانێكی به‌خوێنی خۆی بۆ بنووسێته‌وه.
جودی ده‌ڵێت،
ڕاسته‌وخۆ كاره‌كه‌ی ده‌ستپێكردووه و ده‌ستیكردووه به نووسینه‌وه‌ی 114 سوره‌ته‌كه‌ی
قورئان و دوو ساڵی ته‌واوی پێچووه، دواتر قورئانه‌كه له مزگه‌وتی (ام المعارك)ی
كۆن و (ام القری)ی ئێستا نمایشكراوه.
هاوڕێیه‌كی كه له تاقیگه‌ی خوێن كاریكردووه گیراوه‌یه‌كی
داوه‌تێ كه زۆر له گلوكۆز چووه تا تێكه‌ڵی خوێنه‌كه‌ی بكات
ئه‌م خۆشنووسه
عێراقه ده‌ڵێت، كاره‌كه‌ی قورس بووه، خوێنه‌كه خه‌ست بووه و نه‌یزانیوه چۆن
مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات. هاوڕێیه‌كی كه له تاقیگه‌ی خوێن كاریكردووه گیراوه‌یه‌كی
داوه‌تێ كه زۆر له گلوكۆز چووه تا تێكه‌ڵی خوێنه‌كه‌ی بكات، پاشان كاره‌كه‌ی سه‌ركه‌وتوو
بووه.
جودی ده‌ڵێت، كاتێك خوێنه‌كه ته‌واو ده‌بوو
داوای له پاسه‌وانه‌كانی سه‌دام حسێن ده‌كرد خوێنی دیكه‌ی بۆ بێنن، بۆ ئه‌وه‌ش
جار بووه چه‌ند ڕۆژێك چاوه‌ڕوانی كردووه چونكه سه‌دام حسێن له‌و ماوه‌یه‌دا زۆر
سه‌رقاڵ بووه.
عه‌باس شاكر جودی باس له‌وه‌شده‌كات، ده‌سه‌ڵاتدارانی
عێراق و كه‌سانی ده‌وروبه‌ری سه‌دام حسێن زۆریان په‌له‌په‌ل كردووه به زووترین
كات كاره‌كه‌ی ته‌واوبكات، ئه‌میش شه‌وی خستووه‌ته سه‌ر ڕۆژ و خه‌ریك بووه له‌و
كاره‌دا هه‌ردوو چاوه‌كانی له‌ده‌ست بدات.