08:46 - 15/10/2019
توركیا تاكه كڕیاری نه‌وتی دزراوی داعش بوو
داعش ڕێكخراوێكی سیاسیه نه‌ك ئایینی.. سه‌ره‌تای دروستبوونی داعش و ده‌ركه‌وتنی له سوریا و عێراق، زۆرێك له وڵاتان ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یان بۆ ئه‌و ڕێكخراوه تیرۆریستییه به‌كارهێنا، ته‌نانه‌ت خودی عه‌بدوڵا گویل سه‌رۆكی ئه‌وكاته‌ی توركیا وه‌ك خۆی ئه‌م قسه‌یه‌ی كرد و ڕه‌تیكرده‌وه داعش هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك له‌سه‌ر وڵاته‌كه‌ی دروست بكات. قسه‌كه‌ی ڕاست ده‌رچوو، تا ئه‌و ڕۆژه‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له باغۆز كۆتاییهاتنی داعشیان ڕاگه‌یاند، ئه‌و چه‌كداره تیرۆرستانه كه به‌شێكی زۆری خاكی عێراق و سوریایان داگیركردبوو، جموجوڵێكی ئه‌وتۆیان به‌رامبه‌ر توركیا نه‌بوو.
له‌كاتی خۆیدا لێدوانی سه‌رۆك و به‌رپرسانی دیكه‌ی توركیا له‌باره‌ی داعشه‌وه بوونه جێی پرسیار و تێڕامان و حه‌په‌سانی وڵاتانی جیهان به گشتی و عێراق و سوریا به تایبه‌تی، پرسیاری نهێنی ئه‌و په‌یوه‌ندییه ته‌مومژاویه‌ی نێوان ئه‌نقه‌ره و داعشیان ده‌كرد، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق ئۆباڵی كه‌وتنی موسڵی خسته ئه‌ستۆی كونسوڵی توركیا.
داعش میلیشیای توركیا بوو له ناوچه‌كه‌دا
خالد عه‌كاشه به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری نیشتمانی بۆ تویژینه‌وه ئه‌منیه‌كان، كه له‌هه‌مان كاتدا پسپۆڕێكی سه‌ربازییه ده‌ڵێت، توركیا سپۆنسه‌ری فه‌رمی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشه و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی هاوبه‌ش هه‌ردوولا كۆده‌كاته‌وه.
وه‌ك چۆن ئێران و سعودیه پشتوپه‌نا و سپۆنسه‌ریی فه‌رمی كاری چه‌ندین ڕێكخراوی تیرۆریست و توندڕه‌وی ناوچه‌كه و جیهان ده‌كه‌ن، به هه‌مان شێوه داعش باڵی تیرۆریستی چه‌كداریی توركیایه له ناوچه‌كه‌دا و له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانیه‌وه له 2014دا ئه‌نقه‌ره پشتگیری مادی و لۆجستیان ده‌كات، هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكردووه به‌شێكیان له‌ژێر ناوی داعشدا شه‌ڕی سوریا و عێراق و كورد بكه‌ن و به‌شێكیشیان له‌ژێر ناوی جیاجیادا وه‌ك، ئه‌حراری شام و سوپای محه‌مه‌دی و لیوای سوڵتان موراد و نوره‌دین زه‌نگی و به‌ره‌ی نوسره و سوپای هه‌مزه و چه‌ندین ناوی تر، به‌سه‌رپه‌رشتی ڕاسته‌وخۆی ئاكه‌په هه‌موو له شه‌ڕی عه‌فریندا كۆكرانه‌وه و دژی كورد به‌كارهێنران. ئێستاش هه‌مان ئه‌و هێزانه به پاڵپشتی تانك و فڕۆكه و تۆپخانه‌كانی توركیا هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر خاكی ڕۆژئاوای كوردستان و به به‌رچاوی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه تاوانی جه‌نگ ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
توركیا هانیدان له قاعیده جیاببنه‌وه
به وته‌ی ئه‌م پسپۆڕه سه‌ربازییه، دوای ئه‌وه‌ی ڕێكخراوی ئه‌لقاعیده جێی پێ له‌قبوو، ده‌زگای هه‌واڵگری توركیا چووه بن كڵێشه‌ی به‌شێك له سه‌ركرده‌كانیه‌وه، كه دواتر داعشیان دروستكرد، و هانیدان له قاعیده جیاببنه‌وه و بنكه و باره‌گای سه‌ره‌كی له عێراق و سوریا دروستبكه‌ن.
ته‌نانه‌ت توركیا ئه‌و سه‌ركردانه‌ی قاعیده‌ی ققایلكردووه ناویان له ڕێكخستنه‌كانی قاعیده له وڵاتی ڕافیده‌ینه‌وه بگۆڕن بۆ ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام. توركیا ده‌یه‌ویست به‌م كاره‌ی ڕێكخراوی تیرۆریستی له سوریادا دروستبكات دووربێت له ڕێكخراوی قاعیده، كه له‌سه‌ر ئاستی جیهان ناوی چووه‌ته لیستی تیرۆره‌وه.
به‌ڵگه‌كانی توركی بوونی داعش
چه‌ندین ساڵ توركیا به‌ڵگه‌كانی بوونی په‌یوه‌ندی به داعشه‌وه ده‌شارده‌وه و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌كرد كه وڵاته‌كه‌ی شانبه‌شانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی تیرۆر شه‌ڕی ئه‌و ڕێكخراوه ده‌كات.
به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی چه‌ندین چه‌كدار و ئه‌میر و به‌رپرسی باڵای ئه‌و ڕێكخراوه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوریای دیموكراته‌وه به‌دیلگیران، چه‌ندین چیرۆك له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی ئه‌و ڕێكخراوه به توركیاوه ئاشكرابوون.
داعشه بیانییه‌كان، ئه‌وانه‌ی كه له وڵاتانی ڕۆژئاوا و وڵاتانی عه‌ره‌بیه‌وه ده‌یانویست بچنه سوریا یه‌ك سیناریۆ ده‌گێڕنه‌وه. سه‌رجه‌میان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له كاتی گه‌یشتنیان به توركیا براونه‌ته غازی عه‌نتاب و له‌وێ شوێن و خانووی تایبه‌تیان بۆ دابینكراوه تا ده‌سته ده‌سته ئاماده‌كراون، پاشان به‌ڕۆژی ڕووناك له ڕێی هه‌ردوو ده‌روازه‌ی سنووریی بابولهه‌وا و گرێ سپیه‌وه گه‌یه‌نراونه‌ته سوریا.
ساڵی ڕابردوو ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌ڵمانیا ئاشكرایكرد كه داعش چه‌ندین كۆمپانیا و نووسینگه‌ی له ئیستانبوڵدا هه‌یه.
ئه‌وه‌ش ئاشكرابوو كه توركیا له‌سه‌ر هه‌ردوو سنوری عێراق و سوریا چه‌ندین سه‌ربازگه‌ی بۆ مه‌شقپێكردنی چه‌كدارانی ئه‌و ڕێكخراوه تیرۆریستیه دروستكردووه و بۆ ماوه‌ی مانگێك مه‌شقی پێكردوون و پاشان ڕه‌وانه‌ی به‌ره‌كانی شه‌ڕ كراون.
یه‌كێكی دیكه له به‌ڵگه‌كان ئه‌وه‌یه كه توركیا تاكه كڕیاری ئه‌و نه‌وته بوو كه داعش له كێڵگه‌كانی عێراق و سوریای ده‌دزی.
ساڵی 2015 وه‌زاره‌تی به‌رگریی ڕووسیا توركیا و خودی خانه‌واده‌ی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی به‌وه تۆمه‌تباركرد كه تاكه كڕیار و فرۆشیاری نه‌وتی داعشن و چه‌ندین وێنه‌ی مانگه ده‌ستكرده‌كانی خسته‌ڕوو كه ده‌یسه‌لمێنن نه‌وتی داعش به تانكه‌ر له عێراق و سوریاوه ده‌برێنه به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا و له‌وێوه ڕه‌وانه‌ی بازاڕه‌كانی جیهان ده‌كرێت. ئه‌وه‌ش به تاوانێكی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ژمارده‌كرێت.
له‌و كاته‌دا ئه‌ناتۆلی ئه‌نتۆنۆڤ جێگری وه‌زیری به‌رگریی ڕووسیا كه له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا وێنه‌ی مانگه ده‌ستكرده‌كانی له‌ڕێی داتاشۆوه ئاشكراكرد به گاڵته‌جاڕییه‌وه وتی، ئای له‌و كاره خێزانییه باشه.
له‌و كاته چه‌ندین ڕاپۆرت له میدیاكانی جیهاندا له‌سه‌ر كۆمپانیای BMZی ماڵتایی بڵاوكرانه‌وه و باس له‌وه ده‌كرا كه كۆمپانیاكه توركیه و خودی زاواكه‌ی ئه‌ردۆغان بیرات به‌یره‌ق سه‌رپه‌رشتی ده‌كات و نه‌وتی داعش ده‌گه‌یه‌نێته بازاڕه‌كانی جیهان.
كۆمپانیاكه كورتكراوه‌ی ناوی هه‌ریه‌ك له بیلالی كوڕی ئه‌ردۆغان و مسته‌فای برای و زه‌كی مێردی خوشكی ئه‌ردۆغانه.
دوابه‌دوای خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه جه‌نگییه‌كه‌ی ڕووسیا له‌لایه‌ن توركیاوه ڤلادیمێر پووتین سه‌رۆكی ڕووسیا توركیای به‌وه تۆمه‌تباركرد كه له‌به‌ر ئه‌وه فڕۆكه ڕووسیه‌ی خستووه‌ته خواره‌وه تا پارێزگاری له‌و هێڵه بكات كه نه‌وتی قاچاغی داعشی لێوه ده‌برێته توركیا.
ڕاپۆرته ڕۆژنامه‌وانیه‌كان ئه‌وه‌یان ئاشكراكرد كه توركیا بۆ هه‌ر لیترێك نه‌وت پێنج لیره (دوو دۆلار و په‌نجا سه‌نت)ی ئه‌و كاته‌ی داوه‌ته داعش، ئه‌و پاره‌یه زۆر له‌وه زیاتر بوو كه وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مریكاش ده‌یاندا به نه‌وت، ئه‌وه‌ش وایكرد نه‌وتی دزراوی عێراق و سوریا له توركیا پاره‌یه‌كی باش بكات.
له‌و كاته‌دا ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاند، ئه‌و سه‌روه‌ته‌ی داعش له به‌قاچاغبردنی نه‌وته‌وه ده‌ستی ده‌كه‌وێت سێ ملیۆن دۆلاره. ئه‌وه‌ش هێنده‌ی تر ئه‌و پرسیاره‌ی وروژاند كه داعش نه‌وته‌كه‌ی به كێ ده‌فرۆشێت و ئه‌و پاره زۆره‌ی له‌كوێوه ده‌ستده‌كه‌وێت و له‌چیدا خه‌رجی ده‌كات.
به‌ڵگه‌ی دیكه
له مانگی ئایاری ئه‌مساڵدا ماڵپه‌ڕی نۆردیك مۆنیتۆری سویدی ڕاپۆرتێكی هه‌واڵگریی ئاشكراكرد كه تیایدا په‌یوه‌ندی توركیا به داعشه‌وه ئاشكرا ده‌كات وتیایدا ئاماژه به‌وه دراوه كه چه‌كداره توندڕه‌وه‌كان توركیایان وه‌ك وێستگه‌ی په‌ڕینه‌وه بۆ سوریا و عێراق به‌كارهێناوه و توركیاش بۆ دانانی كاریگه‌ری له‌سه‌ر شه‌ڕی سوریا و به‌كارهێنانی له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی سوودی له‌و چه‌كدارانه وه‌رگرتووه.
ڕاپۆرته‌كه ده‌ڵێت توركیا ته‌نها له 37%ی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی ده‌ستگیركردووه كه له نێوان ساڵانی 2014 ۆ 2016 به ئامانجی په‌ڕینه‌وه بۆ عێراق و سوریا چوونه‌ته خاكه‌كه‌یه‌وه و له 63%یانی ئازادكردووه و ڕه‌وانه‌ی سنووره‌كانی عێراق و سوریای كردوون.
زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ش كه ئازادیكردوون سه‌ربه ڕێكخراوه‌كانی داعش و ئه‌لقاعیده بوون و دادگاییه‌كی ڕووكه‌ش كراون و بڕیاری ئازادكردنیان دراوه، پاشان له‌لایه‌ن میتی توركیاوه به نهێنی و به ئۆتۆمبێلی تایبه‌تی خۆیان و به‌چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی پێویسته‌وه، كه سوپا بۆی نییه بیانپشكنێت، براونه‌ته سنووره‌كانی سوریا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كه‌ی نۆردیك مۆنیتۆر، دوای ئاشكرابوونی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی میت مسته‌فا سرلی داواكاری گشتی ئه‌و دۆسیه‌ی گرته ده‌ست، به‌ڵام به‌هۆكاری نادیار له دۆسیه‌كه دوورخرایه‌وه و كومالی تولو له شوێنه‌كه‌ی دانرا، ئه‌ویش هه‌ر زوو له 28ی تشرینی دووه‌می 2014دا دۆسیه‌كه‌ی داخست و تۆمه‌ته‌كه‌ی له‌سه‌ر میت لابرد.
ڕۆژنامه‌ی ئینڤێستیگه‌یتیڤی به‌ریتانی ڕاپۆرتێكی 19 لاپه‌ڕه‌یی له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی داعش و توركیاوه بڵاوكردووه‌ته‌وه و تیایدا باس له‌وه ده‌كات، به پێچه‌وانه‌ی ئاراسته‌ی چوونی چه‌كداره بیانیه‌كان له توركیاوه بۆ سوریا و عێراق، چه‌ندین چه‌كداری داعش كه له شه‌ڕه‌كاندا بریندار ده‌كران بۆ چاره‌سه‌ركردن ده‌برانه نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌نقه‌ره.
ڕاپۆرته‌كه له‌لایه‌ن عه‌بدوڵا بۆزكرته‌وه ئاماده‌كراوه و پشتی به چه‌ندین گفتوگۆی نهێنی ئه‌و چه‌كدارانه و ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا به‌ستووه و تیایدا باس له‌وه كراوه كه، توركیا پشتگیری و چاودێری ته‌ندروستی بۆ چه‌كدارانی داعش له خاكی خۆیدا فه‌راهه‌مكردووه.
ڕاپۆرته‌كه ده‌ڵێت، داعش له‌گه‌ڵ نه‌خۆشخانه‌ی دانیسمانلیكی تایبه‌ت له ئه‌نقه‌ره گرێبه‌ستێكی بۆ چاره‌سه‌ركردنی برینداره‌كانی واژۆكردووه.
به‌ڵگه‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه به‌رپرسێكی داعش به‌ناوی بالی گفتوگۆی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌كه‌دا كردووه و ڕێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر چاره‌سه‌ركردنی 16 برینداری داعش بڕی 62 هه‌زار دۆلار بدات به نه‌خۆشخانه‌كه و ته‌نانه‌ت خۆشی له نه‌خۆشخانه سه‌ردانیكردوون بێ ئه‌وه‌ی ده‌ستگیربكرێت. باس له‌وه‌ش ده‌كات كه به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی هیچ گومانێكی له‌سه‌ر دروست نه‌بێتداوای له چه‌كداره‌كان كردووه ڕیشیان بتاشن.
په‌یوه‌ندی نێوان توركیا و داعش له ساڵی 2018دا به ته‌واوی په‌رده‌ی له‌سه‌ر داماڵرا، به‌تایبه‌ت كاتێك توركیا ئۆپراسیۆنی سه‌ربازیی چڵه زه‌یتونی بۆ داگیركردنی كانتۆنی عه‌فرین و به‌شێك له هه‌رێمی شه‌هبا ده‌ستپێكرد، ئه‌و ئۆپراسیۆنه 59 ڕۆژ به‌رده‌وامبوو.
له‌و كاته‌دا شارۆچكه‌ی جه‌رابلوس و ئه‌لباب و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه به‌ده‌ست چه‌كدارانی داعشه‌وه بوون، به‌ڵام ئه‌و چه‌كدارانه به‌ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ توركیا و به‌بێ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی سوپای توركیا به‌بێ ته‌قه ناوچه‌كانیان بۆ سوپای توركیا جێهێشت.