ڕاپۆرتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

02:18 - 04/09/2019

توركیا لە دژی كوردانی خۆرئاوا دەست لە ناو دەستی داعش دەنێت‌

پەیسەر

توركیا دەروازەیەكی سەرەكی درووستكردووە بۆ ئەو جیهادیانەی كە لە هەموو لایەكی جیهانەوە دێن و پەیوەندی دەكەن  چەكدارانی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام. ڕۆڵێكی گرنگیان بینووە لەوەی ئاسانكاری بۆ هاتنەناوەوە و داڵدەدانی سەركردە و ئەندامەكانی داعش كردووە، لەوانەش پێدانی دەرمان و چەكداركردن و گواستنەوەیان بۆ ئەو دیوی سنوور تاوەكو شانبەشانی ئەندامانی دیكەی داعش بجەنگن.

بە دەیان لێكۆڵێنەوەی نێودەوڵەتی ئەوەیان ئاشكراكردووە كە ئەنقەرە ڕێكخراوی نا حكومی و هەڵمەتی هاوكاری مرۆیی بۆ مەبەستی گواستنەوەی چەك و پێداویستیەكانی داعش بەكارهێناوە. هەموو ئەوكارانەش لەژێر چاودێری هەواڵگری توركیا بووە، كاروبارەكانیش لەسەر ڕێكەوتنی نێوان توركیا و داعش بووە.


لەم چوارچێوەیەشدا ڕۆژنامەی " عەرەبی" لەندەنی بە شێوەیەكی بەرفراوان ڕاپۆرتێكی لەسەر ئەوە بەناوی( شاردنەوەی مامەڵەكانی داعش بۆ توركیا، هاوپەیمان و دۆستی لە دژی هاوپەیمانەكانی) ئەم ڕاپۆرتە پرسیارێكی زۆری لە لایەن وڵاتانی خۆرئاوا درووستكرد بەوەی كە بەڵگەیەك بوو بۆ سەلماندنی چاودێری توركیا بۆ ڕێكخراوی تیرۆرستی داعش.

لەم راپۆرتەدا باس لەوە كراوە، كە فڕۆكەخانەی كەمال ئەتاتورك لە ئەستانبوڵ پێشوازی لە هەزاران چەكداری داعش كردووە كە لە وڵاتانی جیهانەوە بۆی هاتوون و دواتریش لە ڕێگەی سنووری نێوان توركیا- سووریاوە پەیوەندیان كردووە بە داعشەوە. هاوكات نەخۆشخانەكانیان چارەسەری بریندارەكانی داعشیان كردووە. راپۆرتەكە ئەوەشی نەشاردۆتەوە كە لە توركیادا كامپی ڕاهێنان بۆ چەكدارانی داعش كراوەتەوە.

پرسیارێكی زۆر لە چوارچێوەی پەیوەندی توركیا كە ئەندامی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیە لە دژی داعش و یەكێكە لە هاوپەیمانەكانی ناتۆ،  چۆن دەبێت ئەنقەرە ڕۆڵێكی دووسەرە بگێڕێت؟ لە لایەكەوە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا پەیمانی داوە كە " پاشماوەكانی داعش لەناوبەرن." لە لایەكی دیكەوە حكومەت بنكەی سەربازی بۆ ڕاهێنانی چەكدارانی داعش دەكاتەوە.

لە ماوەی ڕابردوودا ئەردۆغان لە بەردەم سەرجەم كەناڵەكانی ڕاگەیاندن ڕایگەیاند" ئێمە دەمانەوێت چۆك بە داعشی تیرۆرست دابدەین، ئەوان بوونەتە ئالنگارێكی گەورەی بەردەم ئیسلام." پیاوەكانی ئەردۆغان سەرپەرشتی هەناردەكردنی چەكدارانی داعش دەكەن. ئەوەش لە چوارچێوەی جوڵانەوەی باڵەكانی ئیخوان لە وڵاتان و ڕاكێشانی گەنجان لە قۆناغی یەكەم و دواتر لە قۆناغی دووەمدا كارئاسانیان بۆ دەكرا تاوەكو لە سنووری نێوان توركیا-سوریاوە پەیوەندی بكەن بە چەكدارانی داعشەوە.

ئەو چاوپێكەوتنانەی لەگەڵ ئەو كەسانە كرابوو لە سوریا بە خۆیان خێزانەكانیانەوە گەڕابوونەوە. ئەوەیان بۆ ئاشكرابوو كە توركیا پشتیوانی داعشە ئەوان بناغەی داعشیان لە سووریا داناوە. دوای ئەوەی ئیخوان لە میسر شكستی هێنان، پسپۆرانی پەیوەندی نێوان دەسەڵاتی توركیا و ڕێكخراوی تیرۆرستی داعش دەڵێن، بە نەمانی ئیخوان هیچی لە پەیوەندی نێوان داعش و توركیا كەمنەكردۆتەوە.

 

پێگەیشتنی ئەردۆغان لەگەڵ داعشدا لە چوارچێوەی چەمكی مێژووی دەسەڵاتەوەیە، لە سوریا و لیبیا و عێراق لە هەمان بیروباوەڕیان هەیە بەڵام ئەوەی توركیا بە شێوەیەكی گەورە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە كوردەكانن.

راپۆرتەكان ئاماژە بەوە دەكەن، تێكشكانی ئەنقەرە بەهۆی ئەوەبوو كە نەیتوانی لە كەوتنی دەسەڵاتی سوریا سەركەوتوو بێت. بەدەر لەوەش كەوتنی ئیخوانەكان لە میسر و كەمتوانیان لە سەر ئیخوانەكانی سوریا، وایكرد كە بوارەكە لەبەردەم ئیخوانەكانی تونس تەسك بێتەوە.

لە لایەكی دیكەشەوە، دۆخی كوردەكان بە پاڵپشتی ئەمریكا بۆ هێزەكانی سوریای دیموكرات لە پێشكەوتندایە، ئەوەیە وایكردووە كە توركیا لەسەر سنوور جۆرێكی دیكە بێت و پاڵپشتی خۆی بۆ داعش لە دژی كوردەكان دووپات بكاتەوە.

هەواڵگری توركیا سەرپەرشتی گواستنەوەی چەكدارانی داعشیان كردووە بۆ سوریا و عێراق ئەوەش درێژە دەكێشێت بۆ سنوورەكانی لیبیا. لە لایەكی دیكەوە هەناردەكردنی چەكدارانی داعش لە ڕێگەی قەتەرەوە. بە لای سووریاوە هەموو دەروازە سنووریەكان بۆ ناردنی چەك بۆ داعش كراوەبووە.


لێكۆڵینەوەیەكی بنكۆڵكار
پێگەی " ئینڤێستیگەیتڤ جۆرناڵ" لە راپۆرتێكی بنكۆڵكاریدا ئەوەیان بۆ دەركەوت، كە توركیا رۆڵێكی گەورەی هەیە لە درووستكردن و پێدانی پاڵپشتی دارایی بۆ قاعیدە و داعش. ئەو كارەش بە گەواهیدانی ئەحمەد یایلا كە پێشتر سەرۆكی پۆلیسی توركیا بووە بە هۆی پێدانی پارە لایەن حكومەتەكەی ئەردۆغانەوە بۆ داعش دەستی لەكار كێشاوەتەوە. هەر ئەوانیش بوون كە داعشیان ڕەوانەی سووریا كردووە و توركیا نەوتی لە داعش كڕیووە كە بەهاكەی دەگاتە سەدان ملیۆن دۆلار.

ئەحمەد یایلا كە ماوەی 20 ساڵ لە نووسینگەی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر لە ناوخۆی توركیا بووە، دەڵێت" سەرۆكی توركیا چاوی لەوە بووە كە ساڵی 2010 دەوڵەتێكی گەورەی ئیسلامی درووست بكات، كاتێك دۆخی سوریا تێكچوو، گومانی نەما كە خەونەكەی دێتە دی." لە درێژەی قسەكانیشدا دەڵێت" ئەردۆغان پێی وابوو كە پاڵپشتیكردنی گروپە توندڕەوەكان لە كۆتایدا وایلێدەكات كە بتوانێت دەست بەسەر سوریدا بگرێت."

لە درێژەی قسەكانیدا دەڵێت" ئەو شایەتحاڵی ئەوەیە كە چۆن هەواڵگری توركیا ئازادیان بە چەكدارانی داعش داوە لە ناو توركیا و چۆن چارەسەریان پێشكەشكردوون و نەخۆشخانەیان بەڕوودا كراوەبووە." جەختیشی لەوە دەكاتەوە كە حكومەت لە ڕێگەی ڕێكخراوە مرۆییەكانەوە چەك و پێداویستی بۆ داعش ناردووە.


بێدەنگی دەشكێنرێت
ئەنقەرە بەرامبەر ئەو دەنگۆیانە بێدەنگی هەڵبژارد و ناوەناوەش ڕەتیاندەكردەوە كە شتێكی وا ڕوویدابێت. بەڵام كەسایەتیەكی سیاسی وەكو سەرۆكی حیزبی جەهەپە كەمال كلیچدار ئۆغڵۆ دەڵێت" سوڵتانی عوسمانی هەستاوە بە باوەشكردنەوەی بۆ داعش و بەرەی نوسرە و هەموو جۆرە پشتیوانیەكیان بۆ دەنێرێت."

پاساوی ئەردۆغان بۆ ئەو لێدوانەی كلیچدار ئۆغلۆ ئەوەبوو كە كلیچدار كەسێكی ئۆپۆزسیۆنە و دژی ئەردۆغانە. بەڵام بەرپرسێكی گەورەی داعش بەناوی ئەبو مەنسور هەموو گومانەكان دەڕوێنێتەوە، چونكە خۆی ماوەی سێ ساڵ لەگەڵ داعشبووە و تاوەكو پلەی ئەمیر ڕۆیشتووە.

ئەبو مەنسور مەغریبی دەڵێت" پەیوەندی نێوان داعش و توركیا لە ڕێگەی دەزگای هەواڵگری توركیاوە بووە، چونكە بەرژوەندی هاوبەشیان لەنێوان بووە، بەرپرسانی گەورەی توركیا لەگەڵ نوێنەرانی داعش دانیشتوون و باسیان لەوە كردووە چۆن توركیا پەنای چەكدارەكان بیانیەكان بدات و پاڵپشتیان لێ بكات. توركیا جەختی لەوە دەكردەوە بە پاڵپشتی داعش دەتوانێت لە باكوری سوریادا دەسەڵاتی زیاد بكات."

ئەبو مەنسور لە وڵاتی مەغریب ئەندازیاری كارەبا بووە لە ساڵی 2013 هاتووە بۆ سوریا، سەرەتا لە داربەیزاوە  چۆتە ئەستانبوڵ و لە سنووری باشووری توركیا چۆتە سوریا. لە ڕێزەكانی داعش جەنگاوە، تاوەكو ئەو كاتەی دەستگیركراوە و رەوانەی عێراق كراوە. ئەو سەبارەت بە ئەركەكانی دەڵێت" پۆستی من مامەڵەكردن بووە لەگەڵ كاروبارەكانی دەوڵەتی ئیسلامی لە رەققە. پەیوەندی و هەماهەنگی نێوان توركیا و داعشبووم."

بە پێی گەواهیدانی ئەبو مەنسور چەكدارانی داعش پێیان خۆشبووە لە نەخۆشخانەكانی توركیا چارەسەر وەربگرن. حكومەتی توركیا رێگەی داوە لە سنوورەكانی ئەودا نەوت بفرۆشن و دەزگای هەواڵگری توركیا لەو مەسەلەیەوە گلاوە. توركیا  هەموو ئەوپارانەی دەدا بەو نەخۆشخانانەی كە چارەسەری ئەندامەكانی داعشیان كردووە و لە كاتێكدا زۆربەی نەخۆشخانەكانی توركیا بە خۆڕایی چارەسەری داعشیان كردووە.

توركیا سەرچاوەی ئاوی پێشكەشی داعش كردووە بۆئەوەی كشتوكاڵ بكەن و كارەبا بەرهەم بهێنن ئەوەش لە ڕێگەی بەنداوەكانەوە. بە پێی قسەی ئەبو مەنسور، توركیا كەناڵێكی سەرەكی بووە بۆ كڕینی نەوتەكانی داعش و كوڕەكەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بەهۆی نەوتی داعشەوە زۆر دەوڵەمەند بووە. چونكە جگە لە نەوت چەندین شوێنەواری گرنگیش فرۆشراوە.


شپیگڵی ئەڵمانی
گۆڤاری شپیگڵی ئەڵمانی لە ڕاپۆرتێكدا ئاماژەی بەوە كردووە كە قسەكانی ئەبو مەنسور تەواو ڕاستن بەوەی توركیا هاوكاری چەكدارانی داعشی كردووە، چونكە هەزاران پاسپۆرتی ئەو چەكدارانە لە لایەن هێزەكانی سوریای دیموكراتەوە دەستگیركراون كە هەموویان مۆری توركیای پێوەیە.

ناوەندی رۆژئاوا بۆ لێكۆڵینەوەی ستراتیژی كوردی دەڵێت" چەندین بەڵگەی گرنگ لەبەردەستدایە كە ڕێكەوتنی نهێنی لە نێوان توركیا و داعشدا كراوە و لەوانەش كارئاسانی بۆ هاتنی چەكدارانی داعش بۆ سوریا، نەك هەر خۆیان بەڵكو خێزانەكانیشان سنوورەكانی نێوان توركیا – سوریاوە هاتوون و چەندین كەسی برینداریان لە نەخۆشخانەكانی توركیا چارەسەركراون.

بەرامبەر ئەم بەخششە داعش ئەو كەسانەی كە تورك بوون و دەستگیریان كردبوون ڕادەستی توركیایان كردەوە، بە بێ ئەوەی بڵێن ئەم كەسانە دوژمنی داعشن. هەروەها رێگەیان بە توركیادا كە قۆرخی نەوت و شوێنەواری سوریا بكەن. چەكدارانی داعشیش بوونە پاڵپشتی سیاسەتی دەوڵەتی توركیا بەوەی ڕێگە لە كوردەكان بگرن تاوەكو ببنە خاوەنی كەیانی خۆیان و شەڕیان لە دژ بكەن.

میت سەرپەرشتی كردووە

بەڵگەنامەیەكی دیكە
لە بەڵگەنامەیەكی دیكەدا ڕوانگەی مافی مرۆڤی سوری ئاماژە بەوە دەكەن، كە بەڵگەیەكی زۆر لەبەردەستدایە پەیوەندی نێوان داعش و توركیا ئاشكرا دەكات. بەوەی توركیا چاودێری توندڕەوەكانی كردووە بۆ ئەوەی لە سنوورەكانی تونس و لیبیاوە بگەنە ناو خاكی سوریا، بەهەموو جۆرە چەكێك هاوكاری داعش بكەن، تا بگاتە ئەوەی پاڵپشتی دارایی و ئابوری و كڕێنی ئەو نەوت و ئاڵتونەی كە داعش دەستی بەسەردا دەگرێت.

دەزگا ئەمنیەكانی هۆڵەندا ئاشكرایكردووە كە داعش خاكەكەی توركیا وەكو بنكەیەكی ستراتیژی بۆ ڕاهێنان و گەڕانەوەی هێز بۆ داعش بەكاردەهێنن و هەزاران چەكدارای داعشیان لە توركیاوە چوونەتە سووریا.

گرنگترین پێگەی توركیا بۆ چەكدارانی داعش كە بۆ مەشق و سەربازكردنی چەكدارانی داعش بەكارهێنراوە. خاڵی سنووری " كرمانە لە ئەنادۆڵ." شاری ئەوزمانی، سان لیورفا و ئورفا لە باشووری خۆرئاوای توركیا و فڕۆكەخانەكانی ئەستانبوڵ، غازی عەنتاب. گرنگترین پێگەش بۆ پەڕێنەوەی چەكداران بۆ ئەوروپا

شاری ئەزمیرە كە هێزەكانی توركیا بە ئاسانی دەتوانن چەكداران لە دورگەكانی یۆنان بپارێزن.

ریحانلی كە چەكدارانی داعش لێرەوە چەك دەبن بۆ سوریا و دەزگای هەواڵگری توركیا سەرپەرشتیان دەكات.

دوای ڕووخانی دەوڵەتی خیلافە و گەڕانەوەی ڕێكخراوەكە، قسەلۆكەكان كەمتربوونەتەوە، بەڵام پەیوەندییەكانیان ئەمجارە لە لیبیایە. ئەم لێكۆڵینەوانە لەلایەن چەندین گۆڤاری بنكۆڵكارەوە ئیشی لەسەر كراوە، لەوانەش نەفیز ئەحمەد كە دەڵێت" ئەو پەیوەندیانە دەبێتە پرسیار چونكە توركیا ئەندامی ناتۆیە و هەموو بەڵگەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە توركیا پەیوەندی بە داعشەوە هەیە و تاكە وڵاتە بە شێوەی فەرمی  پاڵپشتی تیرۆر دەكات.