10:09 - 13/12/2018
ئەو ڕاستیانەی ئێمە لەسەر ژیانیان نەمانبیستوون
ژنە نووسەرێكی ئەمریكی بەناوی ئیزابیل فۆنسیكا دەپرسێت"قەرەجەكان لە كوێوە هاتوون؟"وەڵامی خۆی دەداتەوە" نیشتیمانیان لە هەموو شوێنێكە، هەموو شوێنێكیش دەتوانین نیشتیمانیان بێت."ئەوە پێناسەی هەموو گەلی قەرەجەكانە كەلەسەر گۆی زەوی بڵاوبوونەتەوە.
قەرەجەكان هیچ ئەسڵ و فەسڵێكیان نییە، جگە لە داب و نەریتی ڕۆڵەكانیان.ئەوان پاشماوەی هیچ گەلێك یاخود نەتەوەیەك نیین، سەربە هیچ ئایین و ئایینزانەیەكش نین. دەگوترێت ئەوان لە میسرەوە هاتوون، هەندێكی دیكەش دەڵێن نەخێر لە هیندستانەوە هاتوون، بەڵام ئەوان هەمیشە بە ڕێگاوە بوون و، وڵاتانیان تەی كردووە.
ئەوان هەڵگری هیچ پاسپۆرت و ناسنامەیەك نین، هیچ كاتێكیش نیشتیمانیان نەبووە، هەرگیز هیچ پاڵەوان و سەركردەیەكی گەورەیان نەبووە.
قەرەجەكان چەندین ساڵ لە لایەن دەسەڵاتدارانی جۆراوجۆرەوە چەوسێنراونەتەوە، چونكە كەسانێكیان نەبووە وەكو رۆمۆلۆس و ڕیمۆس، یاخود ئینیاسی جەنگاوەری گەڕۆك تا شەڕیان لەسەر بكات.
چۆنیەتی ژیانە سەیرەكەیان، هەڵسوكەوتی نامۆیان وایكردووە كە چەندین كارەكتەری سەرنجڕاكێشی نێو شعر و رۆمانەكان پێكبێهنن، یەكێك لەوانەش كەسایەتی میلكیادس كە گابریل گارسیا ماركیز لە ڕۆمانی (سەد ساڵ تەنیایی) جێگەی كردۆتەوە.
ڤیكتۆر هۆگۆش لە رۆمانی (پشتكۆمەكەی نۆتەردام) لە ڕێگەی كزیمودۆوئەزمیرەڵدا-ەوە باس لە ئازار و ئاریشەكانی كۆمەڵگەی قەرەجەكان دەكات لەسەردەمی مۆدێرنەدا. رۆمانی نووسی جەزائیری عەمارە لخوس لە رۆمانی (گاڵتەی پاكیزە بچووكەكە) باس لە كچێكی 15 ساڵان دەكات كە دەستدرێژی سێكسی دەكرێتە سەر لە شەقامێكی سان سلڤاریۆی شاری تۆرینۆی باكوری ئیتاڵیا.
ئەو ڕق و دوژمنایەتیەی دژی قەرەجەكان هەڵگیرساوە ئێستاش بەردەوامە، شێوازی ژیانیان وایكردووە كە پەراوێزخراوترین چینی كۆمەڵگە بن.
ئەوان هەمیشە تووشی گێچەڵی ڕەگەزپەرەستی بوونەتەوە، هەندێك لەوان لە خۆرهەڵاتی ناوەراست دەژین، زۆربەیان بە سواڵكردنەوە سەرقاڵن، هەندێكی دیكەشیان بە لێدانی تەپڵ و شمشاڵ لە شەقامەكاندا پارەی ژیانیان پەیدا دەكەن.هەندێكی دیكەشیان خەریكی ئیشی دەستین. نەبوونی زمانێكی یەكگرتوو یاخود زمانی نووسین وای لە قەرەجەكان كردووە كە دەنگیان بە هیچ لایەنێكی پەیوەندیدار نەگات.
زمانی قەرەجەكان
سەرەڕای دابەشبوونیان بۆ سەر چەند گروپێك بەڵام هەموویان یەك زمانیان هەبووە، ئەویش زمانی (ڕۆمینس)ە.ڕەچەڵەكی زمانەكەیان دەگەڕێتەوە بۆ زمانی سانسكریتی لەوانەش زمانەكانی هیندی، پونجاب، ئۆردۆ، بینگالی.سەرچاوە زمانەوانیەكان باس لەوەدەكەن هەندێك وشەی قەرەجەكان هەیە لە ئینگلیزەوە وەرگیراوە وەكو وشەی (پال) كە بەواتای برا دێت، یاخود وشەی (لۆلیپۆپ) كە بە واتای مەساسە دێت بەڵام لای ئەوان بە واتای(پارچە سێوی سوور دێت كە لكێنراوە بە دارەوە).
پێكهاتەی خێزانیان
قەرەجەكان بە سرووشتی خۆیان لە خێزانی گەورە پێكدێن و هەموویان پێكەوە دەژین.ئەوان وەكو خێزانی دیكە بەخێوكەری یەكەمیان دەستنیشاندەكرێت، باوك یان دایكە.كچ و كوڕ و كوڕەزا و كچەزا دەكرێت لە خێزاندا كۆببنەوە.ئەوان لە تەمەنێكی كەمتر لە ئاسایی هاوسەرگیری دەكەن.كاتێك پرۆسەی هاوسەرگیری دەكەن، بوكەخان جلێكی ڕەنگاڵەی گەورە و زاوایش قاتێكی ڕەنگ تێر لەبەردەكات. ئەوان تاوەكو دوای هاوسەرگیری هیچ كات سێكس ناكەن، هەندێك لە پیاوەكان باوەڕیان وایە نابێت كچ تاوەكو 18 ساڵی هاوسەرگیری لەگەڵ بكرێت.
قەرەجەكان حەزیان لە گۆرانییە، كەلتوری ئەوان زۆربەی جار عاشقی ئەوەن دەوڵەمەندبن و گەشە بكەن.بە گوێری ناوەندی پرۆژەی قەرەجەكان ژنان خۆیان بە خشڵ و زێڕ و زیو دەڕازێننەوە. لەبەر دەرگای ماڵیشیان گوڵی جوان هەڵدەواسن ئەوەش بە واتای نیازپاكی و ڕاستگۆی دێت.
قەرەجەكان كێن؟
ڕەخنەگری فارس حەمزە ئەسفەهانی لە (مێژووی پادشاكانی زەوی) نووسیوویەتی"قەرەجەكان چەندین ناویان هەیە و زۆربەیان وەكو سوكایەتی بەكاردەهێنرێن لەوانەش(تەتەر، كافر، عەرەب، ئیغریق، تورك، جولەكە، گەلی فیرعەون، یۆنانیەكان و گەمژەكان.)"
هنریچ گریلمان لە پەرتووكی (تێزێك لەسەر قەرەج) نووسیوویەتی" ڕەچەڵەكی ئەوان درێژدەبێتەوە بۆ هەرتەقەكانی یۆنان.".بەدەر لەوەش گریلمان لە چەندین شوێندا باسی لەوە كردووە چۆن ئاینەكان بەرامبەر بە قەرەجەكان بە دڵی ڕەقی باسی لێوەكردوون.
زۆربەی لێكۆڵینەوەكان باس لەوەدەكەن، كە یەكەمین كۆچیان لە باكوری هیندستانەوە لەوێشەوە بەرەو ئەفغانستانەوە، لەوێشەوە بە ئێران و عێراق و سوریا و میسر، ئیسپانیا و زۆربەی وڵاتانی باكور و ناوەڕاستی ئەوروپا گوزەریانكردووە.دواتر گەیشتوونەتە فەرەنسا و بەریتانیا، لەوێشەوە زەریای ئەتڵەسیان بڕیووە و ملیان بەرەو ئەمریكا و، وڵاتانی ئەمریكای باشوور، ناوە.
لەو گەشتەدا قەرەجەكان بوون بە دووبەشەوە، بەشێكیان بەرەو باكوور گەشتیان كرد لە ئەوروپا بە(ڕۆم) ناسران بە واتایی وێڵ و بێ خانە وجێ، دێت. بەشێكی دیكەشیان بەرەو باشوور ڕۆیشتن و بە (دۆمەر)ناسران، بە واتای خێڵە نەناسراوەكان دێت.
تاوەكو كۆتایی سەدەی بیست گەلانی قەرەج ژیانێكی گەڕۆكیان هەبوو، لە شوێنێك دانەدەگیرسانەوە.وردەوردە وایانلێهات ڕوویان لە ژیانی شارستانی كرد، لە لادێ و شارەكان ماڵیان گرت و تێیدا دەژیان.
قەرەجەكانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست
لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا قەرەجەكان دەستەیەكی مرۆی گەورە پێكدەهێنن، كە لە حەوت كۆمەڵ پێكدێن و لە شەش وڵات‌دا بە شێوەی جێگیر دەژین.ئەوان بە (دۆمەر)ناودەبرێن و لە كوردەواریدا بە(دۆم) ناسراون. سێگۆشەیەك پێكدەهێنن (میسرولوبنان، عێراق و سوریا) سێگۆشەكەی دیكە لە ئاسیایی ناوەڕاست دەژین بە تایبەت لە ئێران.قەرەجەكان لە میسر و ئێران و عێراق و توركیا و لوبنان زۆربەیان هاتوچۆدەكەن بۆ بەدەستهێنانی نانی ژیان پشت بە خەڵكی دیكە دەبەستن.
قەرەجەكان لە زۆربەی شوێنەكان بە شێوەی جێگیر دەژین بە تایبەت لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا، بەڵام لە كوردستانی عێراق و ئۆزباكستان و ئەفگانستانیش دەژین.قەرەجەكانی باشوور بەسەر چەند كۆمەڵێكدا دابەش دەبن.
هەلب: گەورەترین بەشی دۆمەرەكان پێكدەهێنێت لە میسر و لیبیا بوونیان هەیە.
نور: لە میسر-فەلەستین- ئوردن- سوریا- ئێران دەژین.
غوربەتی: لە خۆرئاوای ئێران و سوریا و ئوردن دەژین.
لولی: لە خۆرئاوای ئێران و ئۆزباكستان و قیرغستان دەژین
زت: لە سوریا و عێراق هەن
مه‌تار: زۆربەیان دەكەونە ئێرانەوە
كراتچی: لە باكووری ئێران و قەوقاز و باكوری توركیا دەژین.
یەرك: لە توركیا و ئێران هەن.
بەراكی: لە سوریا و ئوردن هەن
مەزنوق: لە ئوزباكستان و ئێران دەژین.
چۆن دەژین؟
زۆربەی قەرەجەكان پێستیان ئەسمەرە و قژیان ڕەشە.چۆنیەتی ژیانیان بابەتێكە كە لاپرسنی(فزوڵ)لای زۆركەس درووستكردووە.چونكە زۆر چیرۆكی خەیاڵی لەناو گەلاندا بۆیان دروستكراوە كە هەندێكیان باس لە ترس و تۆقاندن دەكەن، كە خراوەتە دڵی ئەو كەسانەی لەوناوچانە دەژین كە قەرەجەكانی تێدان.قەرەجەكان بە كاروانی ئۆتۆمبیل یان كەر و ئەسپ گەشت دەكەن، كاتێكیش لە ماڵان‌دا دەژین ماڵێكی شێواو هەمیشە ئامادەی باركردن دەبینرێت.
لە دێر زەمانەوە قەرەجەكان بەوە ناسراون كە كارامەییان له گۆرانی و سه‌ما، به‌ڵام ئه‌وان هه‌رگیز پیشه‌یه‌كی جێگیریان نییه، له ئیشێكه‌وه بۆ ئیشكی دیكه بازده‌ده‌ن، پیاوه‌كان كارامه‌ییان هه‌یه له درووستكردنی بێژه‌نگ و ته‌پڵ و قه‌فه‌سی باڵنده و حه‌سیر چنین.ئافره‌تانیش قوماش و پێڵاو، پێداویستیه‌كانی چێشتخانه یاخود ئه‌و شتانه‌ی پیاوه‌كانیان دروستیان ده‌كه‌ن،ده‌فرۆشن.زۆرێك له‌وانیش سه‌ماده‌كه‌ن، زۆرێكی دیكه‌شیان منداڵه‌كانیان ناچار ده‌كه‌ن، سواڵ بكه‌ن، ته‌نانه‌ت وه‌كو هۆكاری مانه‌وه‌ش دزی بكه‌ن.
به شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌وان زۆر گرنگی به پاك و خاوێنی ناده‌ن، تاوه‌كو ئه‌وه‌ی گرنگی به مانه‌وه له ژیان ده‌ده‌ن، منداڵه‌كانیان به ده‌گمه‌ن پێڵاو له پێده‌كه‌ن.به‌ڵام ڕه‌وشت لای ئه‌وان به چاوی گرنگیه‌وه ته‌ماشا ده‌كرێت، به نه‌رم و نیانی و ڕاستگۆی مامه‌ڵه ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر بێت و كه‌سێك له‌وان زۆر له ڕێگا ده‌ربچێت، ئه‌وا له كۆمه‌ڵگاكه‌ی خۆیان ده‌ریده‌كه‌ن.
پێداویستییه‌كانیان چییه؟
قه‌ره‌جه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێویستیان به چاودێری زیاتره له ڕووی ته‌ندروستی و خۆراكه‌وه، ئه‌وان ده‌بێت له شوێنی گونجاو‌دا بژین و بخرێنه به‌ر خوێندن، بۆئه‌وه‌ی بتوانن ئاستی بژێوی ژیانیان به‌رز بكه‌نه‌وه.
ئه‌وان له ڕووی ده‌روونیه‌وه، ژیانیان نا ئارامه، چونكه زۆر سه‌خته بۆ هیچ كه‌سانێكی ئاینی یاخود ئاینێكیان پێگه‌یشتبێت، هه‌ربۆیه ئه‌وان به دز و سواڵكه‌ر به‌ناوبانگن، ئه‌مه‌ش وایكردووه له كۆمه‌ڵگادا خۆشه‌ویست نه‌بن.زۆرینه‌ی قه‌ره‌جه‌كان هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاینیان نییه، ئه‌وان له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به موسڵمانێكی زۆر و كه‌مینه‌یه‌كی مه‌سیحی خۆیان ده‌ناسێنن.
به پێی بیروباوه‌ڕی قه‌ره‌جه‌كان مرۆڤ له سێ ڕه‌چه‌ڵه‌ك پێكهاتوون، باپیرانی مرۆڤ سێ پیاوبوون، دانه‌یه‌كیان ڕه‌ش باپیری ڕه‌شه‌كانه، ئه‌وی دیكه‌یان سپی و باوه‌گه‌وره‌ی ئهورپییهكانه، ئه‌وانه‌ی ئه‌سمه‌رن واته تێكه‌ڵه‌ی ڕه‌ش و سپین ئه‌وه‌یان باپیره‌ی قهرهجهكانه.ئه‌و باپیرهیهش به (كین) ناوده‌به‌ن، ئه‌و براكه‌ی خۆی كوشتووه، بۆیه وه‌كو سزایه‌كی خوداوه‌ند ده‌بێت تاوه‌كو دونیا دونیایه نه‌وه‌كانی سه‌رگه‌ردانانه بژین، هه‌ربۆیه كه‌ماڵ فوڕاڵ تارلان فۆتۆگرافه‌ر و ده‌رهێنه‌ری فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌ی له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی (لونۆڤال ئۆبسهرڤاتۆر) ده‌ڵێت" پێنج ملیۆن قه‌ره‌ج به سه‌رگه‌ردانانه له عێراق و ئێران ده‌ژین."
قه‌ره‌جه‌كانی عێراق
پێش داگیركردنی عێراق له لایه‌ن ئه‌مریكاوه، گه‌ڕه‌كێكی گه‌وره‌ی قه‌ره‌جه‌كان بووه له نزیك ئه‌بو غرێب كه دواتر بووه شوێنی ئه‌شكه‌نجه‌دانی عێراقییه‌كان.ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر ره‌وه‌ندی قه‌ره‌جه‌كان هات پیشانده‌ری ئه‌وه‌یه له دوای جه‌نگه چه‌ند جهوروستهمیان بینووه. له‌سه‌رده‌می سه‌دام حوسێن سه‌رۆكی له سێداره‌دراوی عێراق نزیكه‌ی 50 هه‌زار كه‌س له‌سه‌ر سه‌ما و گۆرانی ژیانی خۆیان به‌ڕێده‌كرد. ئه‌وان له عیراق پێیان ده‌ڵێن"كاولی" كه له زمانی كۆنی سۆمه‌رییه‌كان واتای (براده‌ر)دێت. ئه‌وان یه‌كه‌مین كه‌س بوون كه شانۆیان هێنایه عێراقه‌وه، بۆیه له مێژووی شانۆی عێراقدا ده‌بێت باس له ڕۆڵی قه‌ره‌جه‌كان بكرێت.
كاتێك ئه‌مریكیه‌كان هاتن، ماڵه‌كانیان ڕووخێنران، سوتێنران، له‌لایه‌ن میلیشیا چه‌كداره‌كانی شیعه و ڕێكخراوی تیرۆرستی قاعیده‌وه هه‌زاران گه‌نج و ژن و منداڵ كوژران.
هه‌ربۆیه ناچاربوون دوای ئه‌و كوشتارانه هه‌زاران خێزان ڕوو بكه‌نه شاره گه‌وره‌كان له‌وێ ناچاربوون ده‌ست بۆ كاری نایاسایی ببه‌ن، له‌وانه‌ش سواڵكردن و دزی و له‌شفرۆشی.هه‌ندێكی دیكه‌شیان نه‌یانتوانی ڕوو له شاره‌كان بكه‌ن، گه‌ڕانه‌وه سه‌ر نه‌ریتی باوباپیرانیان و ده‌ستیان كرد به گه‌ڕان له‌نێوان شار و وڵاتاندا.
چاره‌نووسی قه‌ره‌جه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ره‌و كوێ؟
قه‌ره‌جه‌كان له شه‌ڕی نێوان وڵاتان و ده‌سته ئاینی و ڕهگهزپهرهستانن به درێژایی سه‌ده‌كان ئه‌وان قوربانی ئه‌و شه‌ڕانه بوون و ده‌بن.ئه‌مرۆ به‌رێوبه‌رانی تازه و هه‌ره‌می سیاسی وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست چۆن له كه‌یسی كه‌مینه‌كان و به‌تایبه‌تی قه‌ره‌جه‌كان ده‌ڕوانن؟ئه‌م پرسیاره به وهڵامنهدراوی ده‌مێنێته‌وه.چونكه ئه‌وان ناتوانن هیچ دڵنیایه‌ك بده‌نه قه‌ره‌جه‌كان.ئه‌وان خه‌ڵكانێكن به ئاشتی ده‌ژین، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش مافیان هه‌یه وه‌كو مرۆڤ بژین.ئه‌وان هه‌زاران چیرۆكی نه‌گوتراو نه‌نووسراویان هه‌یه؟ گۆڕستانی ئه‌وان كوێیه؟ له كوێ ده‌نێژرێن؟ ئایا ئێمه به‌شداری ماتهمهكانیان ده‌كه‌ین؟. بۆچی له ئه‌وان دوورین.؟ هه‌رچه‌نده ئه‌وان درۆبكه‌ن، خراپه‌كار بن، به‌ڵام هه‌میشه ویستوویانه بژین.