نیگاركێشێكی بەناوبانگی عێراقی بوو. ژیانێكی ئارام و خۆشەویستی دەوربەرەكەی بوو. ئەوەی زیاتر خۆشەویست بوو لای حیزبی بەعس بوو. سەدام حوسێن زۆر خۆشی دەویست تا ڕادەیەك قسەلۆكی ئەوەش بووە كە پەیوەندییەكی دۆستانەی پتەویان هەبووە تا رادەی حەز لێبوون. لەیلا عەتار ناوێكی دیاری ساڵانی حەفتا و هەشتەكانی سەدەی ڕابردوو. بەڵام لە خاڵێكدا ژیانی بە تەواوەتی كەوتە مەترسیەوە، چونكە لە دوای جەنگی كەنداوەوە، كاتێك جۆرج بوشی باوك هێرشیكردە سەر بەغدا، لەیلا عەتار بە چەك ڕقی خۆی بۆ ئەمریكا دەنەبڕی بەڵكو لەبەردەم دەرگای چوونە ژوورەوەی هوتیل ڕەشید وێنەیەكی بوشی باوكی كێشا، هەركاتێك میوانێك بهاتە و بچوایە ئەوا دەبوو پێ لەسەر دەموچاوی سەرۆكی ئەمریكا دابنێت. دوای دوو ساڵ لەو ڕووداوە بە موشەكێكی ئەمریكا ژووری نووستنەكەی كرایە ئامانج و كوژرا. لەیلا عەتار كێ بوو؟ لەیلا ساڵی 1944 لە بەغدا لە دایكبووە، ئەو هونەرمەندێكی شێوەكاربوو. وەكو بەڕێوبەری مۆزەخانەی نیشتیمانی بۆ هونەری مۆدێرنە كاریدەكرد. دواتریش بوو بە بەڕێوبەری گشتی فەرمانگەی هونەری و بەڕێوبەری ناوەندی سەدامی هونەری و هۆڵی بەغدا. لەیلا ئەندامی سەندیكا و كۆمەڵەی هونەرمەندانی عێراق بوو. لە ژیانی هونەری خۆیدا پێنج پێشنگای تایبەتی خۆی لە ناوخۆی عێراق كردبووەوە. لە چەندین پێشانگای نێودەوڵەتییش بەشداریكردووە، لە چوارچێوەیاندا پێشانگای بینالی لە قاهیرە كە ساڵی 1984 بەسترا و توانی لە پێشانگای بیناڵی كوێت بەلەمی چارۆكەداری ئاڵتونی پێبەخشرێت. ژیانی تایبەتی لەیلا لەیلا لە دایكبووی بەغدایە و هەر لەسەرەتایی مناڵیەوە حەزی لە نیگاركێشان بووە. یەكەمین خەڵاتی وێنەكێشانی كە پێبەخشراوە لە پێشبڕكێی جیهانی مناڵان كە لە هیندستان بەسترا، ئەوكاتە تەمەنی حەوت ساڵ بووە. چەندین خەڵاتی نێودەوڵەتی لە بواری وێنەكێشان بە دەستهێناوە. لە ساڵی 1992 سەبارەت بەوەی كێ یارمەتیدەری بووە لەیلا عەتار بە میدیاكانی ڕاگەیاندووە" ژینگەی خێزانەكەم زۆر لەباربوو بۆ وێنە كێشان، بۆیە ئەوان بەردەوام هانیان دەدام. ئەوەش وایكرد بەردەوامبم. كاتێك وێنە دەكێشم هەست دەكەم بە تەواوەتی لە جیهان دادەبڕێم بەرەو ژیانێكی دیكە هەنگاو دەنێم. هیچ شتێك لەبەرامبەرم نامێنێت جگە لە تابلۆ و بابەت و پەڕەمووچی ڕەنگەكان. ئەم كارانە هیچ سنوورێكی نییە، بۆیە بەشێوەیەكی هەڕەمەكی لەو ژیانەدام و شێوەیەكی خۆڕسك لە ژیانی ئێستای هونەرەكەمدا هەیە." ژیانی ئەكادیمی و ناسناوەكانی لەیلا دەرچووی ئەكادیمیای هونەرە جوانەكانە بۆ ساڵانی 1964-1965 دواترلە ساڵی 1967 بەشداری كۆمەڵەی ئادەم و حەوای كرد. ئەوەیە یەكەمین وێستگەی پرۆفیشناڵی ئەوبوو. دواتر لە ساڵی 1968 یەكەمین پێشانگای تایبەتی خۆی كردەوە دوای ئەوە چوار پێشانگای دیكەی بە دوای خۆیدا هێنا. تاوەكو ساڵی 1988 چەندین خەڵاتی نێودەوڵەتی لە لایەن وڵاتانی كوێت و بەحرێن و میسر پێبەخشرا. لە گرنگترین قسەكانی لەیلا عەتا كە ساڵی 1989گوتوویەتی :" خۆشەویستی گرنگە. لە هەموو شت زیاتر ئێستا عێراقییەكان پێویستیان بە خۆشەویستە كە لە نێوان خۆیاندا یەكیان خۆشبوێت." لەیلا بەهۆی ئەوەی كەسێكی خۆشەویست بووە لەناو خەڵكی هەمیشە ناسناوی جوانیان بۆ داتاشیووە لەوانەش:" سوسەنە جوانەكەی بەغدا، خانمی بێدەنگی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، شازادەی بێدەنگی." چونكە ئەم خانمە هەمیشە بە بێدەنگی لە ڕێگەی تابلۆكانیەوە چارەسەری كێشە و ئازارەكانی ئافرەتانی كردووە.
خۆشەویستی گرنگە
دیدگای هونه‌ری له‌یلا عه‌تار له ڕووی كاری هونه‌رییه‌وه، هه‌میشه هه‌ستێكی قوڵ له ناخیدا په‌نگی ده‌خوارده‌وه له ڕێگه‌ی نیگارهكانیهوه، ئه‌و خه‌مانه‌ی تێكه‌ڵ به سرووشت ده‌كرد، هه‌ندێك جاریش ئه‌وه به‌دیده‌كرا كه نیگاره‌كانی وه‌كو گۆڕه‌پانێكی جه‌نگه دوای شه‌ڕێكی قورس جێهێڵدراوه. بۆیه وێنه‌كانی تێكه‌ڵه‌یه‌ك بوو له خۆرهه‌ڵهاتن و خۆرئاوابوون. ئه‌مه‌ش وایده‌كرد نیگاره‌كانی وه‌كو رۆمانسیه‌ت ده‌ركه‌وێت. سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو جوانییه‌ی له ڕووخسار و نیگاره‌كانی به‌دی ده‌كرا. په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌وی له‌گه‌ڵ حیزبی به‌عس و به تایبه‌تی سه‌دام حوسێن هه‌بووه. بۆیه زۆرێك له‌وانه‌ی دژی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته بوون، هه‌رگیز نكۆڵیان له‌وه نه‌كردووه، كه له‌یلا عه‌تار ئه‌گه‌رچی شێوه‌كارێكی باشیش بێت، به‌ڵام ئه‌ویش هیچی كه‌متر نه‌بووه له‌و ئه‌ندامانه‌ی به‌عس كه دژایه‌تی خه‌ڵكانی ئۆپۆزسیۆنیان كردووه. هوتێل ره‌شید له كۆتای حه‌فتاكان و سه‌ره‌تای هه‌شتاكان له شاری به‌غدا هوتێلێك به‌ناوی هوتێل ڕه‌شید كرایه‌وه. ئه‌م هوتێله ببووه شوێنی مانه‌وه‌ی پادشا و سه‌رۆك و شاندی وڵاتان. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌خۆی ناوبانگی هه‌بوو، به‌ڵام له كاتی جه‌نگی دووه‌می كه‌نداو ناوبانگی زیاتر په‌یداكرد، چونكه له لایه‌ن له‌یلا عه‌تاره‌وه وێنه‌یه‌كی جۆرج بوشی باوك له‌به‌رده‌م ده‌رگای هوتێله‌كه كێشرا. كاتێك كه‌سێك بچوایه‌ته ژووره‌وه یان بهاتبایته ده‌ره‌وه، ده‌بوو پێڵاوه‌كانی به‌سه‌ر ده‌موچاوی بووشی باوكدا تێپه‌ڕیبایه. هه‌ربۆیه له ساڵی 1993 له لایه‌ن ئه‌مریكاوه بۆردومانكراو بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه زیانێكی گه‌وره‌ی ماددی و مرۆیی له هوتێله‌كه بكه‌وێت و چه‌ندین كه‌سیش كوژران. تاكه هۆكاری ئه‌و بۆردومانه‌ش ئه‌وه‌ش بوو كه له‌به‌رده‌م ده‌رگای هوتیڵهكه وێنه‌یه‌كی جۆرج بۆش كێشرابوو. كوژرانی له‌یلا و ده‌نگۆكانی له 27ی حوزه‌یرانی 1993 له لایه‌ن ئه‌مریكاوه به مووشه‌ك له‌یلا عه‌تار و مێرده‌كه‌ی به‌ناوی عه‌بدولخالق جریدان و دایه‌نێك كه مناڵه‌كانیانی به خێو ده‌كرد، كوژران. ئه‌و كاته ماڵی ئه‌وان ده‌كه‌وته پشت باڵه‌خانه‌ی ده‌زگای هه‌واڵگری عێراقه‌وه بۆیه ئه‌و شه‌وه 24 موشه‌ك نرا به‌و ناوچه‌ی مه‌نسووره‌وه. ئه‌وه‌ی كه دوای كوژرانه‌كه‌ی بڵاوكرایه‌وه ئه‌وه‌بوو كه له‌یلا عه‌تار له‌به‌ر كێشانی ئه‌و وێنه‌ی جۆرج بوشی باوك كوژراوه. به‌ڵام دوای ئه‌وه یه‌كێك له كوڕه‌كانی له‌یلا عه‌تار له سه‌ر پۆستێكی فه‌یسبوك نووسیوویه‌تی ده‌مه‌وێت بۆ یه‌كه‌مینجار ئه‌و ڕاستیه بڵێم، كه كوژرانی دایك و باوكم دوور و نزیك په‌یوه‌ندی به وێنه‌كه‌ی بوشی باوكه‌وه نه‌بوو. به‌ڵكو ئه‌وه‌ی ڕاستی بوو ماڵی ئێمه ڕاسته‌وخۆ ده‌كه‌وته پشت باڵه‌خانه‌ی ده‌زگای هه‌واڵگری عێراقه‌وه. ئه‌و شه‌وه شوومه 24 موشه‌ك ئاراسته‌ی باڵه‌خانه‌كه كرا، دوو موشه‌كی كه‌وته ماڵی ئێمه‌وه، یه‌كێكی كه‌وته گهراجهكهمانهوه. من و خوشكه بچووكه‌كه‌م و كچی خاڵێكم ڕزگارمان بوو. به‌ڵام ئه‌وی دیكه به‌ر خانووه‌كه‌مان كه‌وت و دایكم و باوكم و دایهنهكهمان به‌ناوی خه‌دیجه‌وه كوژران. موشه‌كێكی دیكه كه‌وته ماڵی معه‌ن قه‌یسی و خۆی و كوڕه‌كه‌ی به‌ناوی محه‌مه‌ده‌وه كوژران و ژنه‌كه‌ی ڕزگاری بوو. ئه‌وكه‌سه‌ی وێنه‌كه‌ی كێشابوو كه‌سێك بوو خه‌ڵكی پارێزگای دیاله. ئه‌و وێنه‌كه‌ی كێشابوو ده‌توانن په‌یوه‌ندی بكه‌ن به ئوستاز حه‌یده‌ر سالم كه ماوه‌ی 30 ساڵ له‌گه‌ڵ دایكم كاری كردووه. دوای كوژرانی له‌یلا عه‌تار له دوای مردنی له‌یلا عه‌تاره‌وه له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقیه‌وه پێشوازی له ته‌رمه‌كه‌ی كرا و ڕێزی لێگرا. هه‌ربۆیه خێرا چه‌ندین شاعیر له‌سه‌ر له‌یلا عه‌تار هۆنراوه‌یان نووسینی، یه‌كێك له‌وانه شاكر حه‌سه‌ن ئال سه‌عید، بوو كه ئه‌وی وه‌كو شهرزادهی هه‌زار و یه‌ك شه‌وه به‌راورد كردبوو. پێشتریش "خافیه‌ر پیرێز دی كۆلار" ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به له‌یلا عه‌تاری گوتبوو."ئه‌و هونه‌رمه‌ندێكی ناوداره و به‌ڕێوبه‌رێكی زۆرجوانه."
تورکیا چەندە جدییە عێراقیش هەر ئەوەندە!
عێراق؛ پڕۆژەی فاوی گەورە کوردستان؛ دوو بەرەکی بەردەوام !
بنەچەى پەتاکە لە کوێوە سەرچاوەى گرتووە؟
مرۆڤ لە بەخێوکردن زیاتری دەوێت