09:13 - 30/07/2019
شۆفێری شه‌مه‌نده‌فه‌ری دیموكراسیه‌ت له عێراقدا
سبه‌ینێ له خه‌و ههڵدهسیتێت ده‌بینی چه‌ندین كه‌س له پڕێك بوون به سیاسه‌تمه‌دار و بڕیاریده‌ری ژیانی تۆ. به‌ڵام له كۆندا ئه‌وانه‌ی سه‌رقاڵی سیاسه‌ت بوون له چینێكی ئهرستۆكراسی و چینی باڵای كۆمه‌ڵگادا بوون. دوای خوێندنه‌وه و ئه‌زموونێكی پڕ له ژیان ئه‌وجا په‌نایان ده‌برده به‌ر سیاسه‌ت و دواتریش ده‌بوونه هۆكاری گۆڕێنی نه‌خشه‌ڕێگای وڵاته‌كه‌یان و خزمه‌ته‌كانیان وڵاته‌كه‌ی به‌ره‌و ئاقارێكی دیكه‌دا ده‌برد. كه‌سێك له‌وانه‌ی كه له سیاسه‌تی عێراقدا ئه‌گه‌ر بێت و ناوی نه‌به‌یت ئه‌وا ناتوانی ده‌ست بۆ ناوی هیچ سیاسییه‌ك به‌ریت. ئه‌ویش كامل چادرچییه كه كه‌سایه‌تیه‌كی سیاسی وه‌كو مام جه‌لال له په‌رتووكی"دیداری ته‌مه‌ندا" [1]سه‌رسامی خۆی بۆ ئه‌و كابرایه ده‌ربڕیووه.
كامل چادرچی
كامل ره‌فعه‌ت چادرچی ساڵی 1897 له به‌غدا له دایكبووه. سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی له خوێندنگاكانی ئه‌و شاره ته‌واو كردووه. دواتر چۆته كۆلیژی یاسا. پاش ئه‌وه‌ی زانكۆ ته‌واو ده‌كات ده‌بێته یه‌كێك له پارێزه‌ره باشه‌كان و داوتریش ده‌بێته سیاسی و نیشتیمانپه‌روه‌رێكی تایبه‌ت كه رێزی لێگیراوه. چادرچی كاتێك گه‌نج ده‌بێت به‌شداری له شۆڕشی 20ی ده‌كات كه باوكی ده‌ستی تێدا بووه. بۆیه ده‌ستگیرده‌كرێت و ڕه‌وانه‌ی ئه‌ستانبوڵی ده‌كه‌ن. له‌وێ سه‌رقاڵی خوێندنی كۆلیژی پزیشكی ده‌بێت، به‌ڵام به‌هۆی دۆخی تایبه‌تی خۆیه‌وه واز له كۆلێژ ده‌هێنێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌غدا. ده‌بێته سكرتێری پارێزگاری به‌غدا، دواتریش ده‌بێته جێگری وه‌زیری دارایی له ساڵی 1926 ئه‌وجار له ساڵی 1927 ده‌بێته ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كه یه‌كێك بووه له ئۆپۆزسیۆنه‌كانی ئه‌و كاته‌ی حكومه‌ت.
كامل چادرچی له سه‌ده‌ی ڕابردوودا به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین بانگخوازه‌كانی دیموكراسی داده‌نرێت. ئه‌و كاته چه‌مكی دیموكراسی لای خه‌ڵكی عێراق شتێكی زۆر نامۆبوو، كه‌م كه‌س هه‌بوو بزانێت دیموكراسی چییه. له سه‌ره‌تای بیسته‌كانه‌وه ده‌ستی كرد به خه‌باتكردن. له ساڵی 1930 چادرچی په‌یوه‌ندیكرد به حیزبی برایه‌تی نیشیتمانیهوه. كه له‌و ساڵه‌دا له لایه‌ن یاسین ئه‌لهاشمی دامه‌زرا، چادرچیش بووه ئه‌ندامی لیژنه‌ی ناوه‌ندی حیزبه‌كه‌ی. دواتر ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه و په‌یوه‌ندی كرد به كۆمه‌ڵه‌ی ئههالییهوه كه ساڵی 1932 له لایه‌ن كۆمه‌ڵه گه‌نجێكی عێراقه‌وه دامه‌زرا و ده‌یانه‌ویست به هۆشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی له پێناو سه‌ربه‌خۆی بوونی عێراق له ژێر چنگی به‌ریتانیای داگیركه‌ر تێبكۆشن و په‌یماننامه‌ی 1930 هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه. چونكه ئه‌وكاته ئه‌و په‌یماننامه‌یه وه‌كو گوریسێك خرابووه ملی عێراق و داگیركه‌ر په‌یتا په‌یتا توندی ده‌كرده‌وه. ئه‌و له چوارچێوه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی"ئه‌هالی" تاوه‌كو ساڵی 1946 ئه‌وكاته‌ی حیزبی نیشتیمانی دیموكراسی دامه‌زراند، بووه یه‌كه‌مین سه‌رۆكی ئه‌و حیزبه تاوه‌كو ساڵی 1962 كه ئه‌و حیزبه به‌هۆی دۆخی ناله‌باری عێراق و كێشه ناوخۆییه‌كانی حیزبه‌وه هه‌ڵوه‌شایه‌وه. مسته‌ر فول سكرتێری خۆرهه‌ڵاتی له باڵیۆزخانه‌ی به‌ریتانیا دوای بینینی كامل چادرچی سه‌رۆكی نیشتیمانی دیموكراسی كه رۆژی 8ی ئابی 1958 چاوی پێكه‌وتووه سه‌رباره‌ت به چادرچی ده‌ڵێت:-
1-سه‌رۆكی حیزبی نیشتیمانی دیموكراسییه
2-ده‌ستی به‌سه‌ر چینه‌كانی ناوه‌ڕاست گرتووه كه خاوه‌نی هه‌ستێكی نیشتیمانین
3-زیندانێكی سیاسیه‌و پێش ئه‌وه‌ی شۆرش ڕووبدات به چه‌ند رۆژێك ئازادكراوه
4- به‌شداری حكومه‌تی شۆڕشی نه‌كردووه، به‌ڵام وه‌كو ڕاوێژكار له پشت په‌رده‌وه كاری بۆ زۆرێك له سیاسیه‌كان و سه‌ركرده‌ی حكومه‌ته‌كان كردووه
5-به‌رده‌وام پێشوازی له لێشاوێك میوان ده‌كات"له ماڵ یان له باره‌گاكه‌ی"
6- كه‌سایه‌تیه‌كی كاریگه‌ری هه‌یه. (ده‌توانێت كاریگه‌ری له‌سه‌ر ناوه‌نده نیشتیمانییه‌كان دابنێت.)
7- چادرچی نمونه‌ی سۆسیالیسیته كه مه‌یلی بۆ چینه‌كانی ناوه‌ڕاست هه‌یه له عێراقدا به سۆزه‌وه دژی سیستمی پێشووه، به‌ڵام نه‌یتوانیووه خۆی ئه‌و سیستمه بگۆڕێت.
كوده‌تاكه‌ی به‌كر سدقی[2]
به‌هۆی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی سیاسه‌تی حكومه‌تی و هه‌ستكردن به نیشتیمانپه‌روه‌ری، جۆشدانی دۆخی شۆڕش، به نهێنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌یه‌ك داناوه تاوه‌كو كوده‌تای سه‌ربازی به سه‌ركردایه‌تی به‌كر سدقی له ساڵی 1936 ئه‌نجام بدرێت. هه‌ربۆیه دوای كوده‌تاكه بووه وه‌زیری ئابوری، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ماوه‌كه‌ی كه‌مبوو به‌ڵام چه‌ندین ده‌ستكه‌وتی هه‌بوو یه‌كێك له‌وانه ئه‌وه‌بوو كه یاداشتێكی نووسی و داوای كرد چاو به"رێكه‌وتنه نه‌وتییه‌كان" بخشێنرێته‌وه. به‌هه‌مان شێوه جه‌ختی له‌وه ده‌كرده‌وه كه مافی كرێكار بدرێت و كاته‌كانی ئیشكردنی بۆ دیاری بكرێت. به‌ڵام له هه‌مان كاتدا له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی كوده‌تاكه له ناكۆكیدا بوو، چونكه باوه‌ڕی وابوو ئه‌وان له جێبه‌جێكردنی بهڵێنیهكانیان به وه‌فا نه‌بوون و نه‌یانتوانیووه ئامانجه سیاسیه‌كانیان به‌دی بهێنن. بۆیه ده‌ستی له وه‌زاره‌ت كێشایه‌وه و چوو بۆ قوبرس دوای كوژرانی به‌كر سدقی گه‌ڕایه‌وه بۆ به‌غدا.
حیزبی نیشتیمانی دیموكراسی
له ساڵی 1946 كامل چادرچی كه‌سانی دیموكراسیخوازی كۆكرده‌وه و حیزبی نیشتیمانی دیموكراسی دامه‌زراند. رۆژنامه‌یه‌كیان كرد به زمانحاڵی حیزبه‌كه‌یان ناوی "الاهالی"بوو. بۆیه خێرا چه‌ندین كه‌سی رۆشنبیر‌و نیشتیمانی له ده‌وری چالاكییه‌كانی ئه‌م حیزبه كۆبوونه‌وه و به‌شداریان كرد له به‌رگری په‌یماننامه‌ی عێراقی-به‌ریتانی، یه‌كه‌مین سه‌ندیكای رۆژنامه‌وانیان دانا‌و خۆی بوو به سه‌رۆكی تاوه‌كو ساڵی 1950 به‌ڵام به‌هۆی به‌شداری له چالاكی سیاسی و دیموكراسی له دژی نوری سه‌عید، ده‌ستگیركرا و ڕه‌وانه‌ی زیندان كرا. ئه‌وه‌ش له نێوان ساڵانی 1956-1958 تا ئه‌و كاته‌ی عه‌بدولكه‌ریم قاسم كوده‌تا سه‌ربازییه‌كه‌ی ئه‌نجامدا و ئازادكرا. دواتر ده‌ستی كرده‌وه به چالاكی سیاسی و دووباره ده‌ستیان كرده‌وه به ده‌ركردنه‌وه‌ی رۆژنامه‌كه‌یان كه بووه زمانحاڵی حیزبی نیشتیمانی دیموكراسی و دا‌واشیان ده‌كرد كه به‌ره‌ی نیشتیمانی دامه‌زرێنن.
زمان حاڵی حزبەكەیان
رۆژنامه‌ی الاهالی له دووی كانوونی دووه‌می 1932 ده‌رچووه، له یه‌كه‌مین لاپهڕهیدا و له ژماره یه‌كی رۆژنامه‌كه هاتووه" رۆژنامه‌كه‌مان رۆژنامه‌یه‌كی میلـلیه سودی گه‌لی له‌سه‌رووی هه‌موو بهرژوهندییهكانهوهیه، به‌ڵام به‌رژوه‌ندی گه‌وره ئه‌وه‌شی بۆ سوود ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌وه‌یه ده‌مانه‌وێت ئاستی بژێوی به‌رزبێته‌وه، دڵنایی خۆشگوزه‌رانی ماددی و ده‌روونی بێته ئاراوه و دۆخی سیاسی و ئابووری وڵات جێگیربێت." به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م رۆژنامه‌یه وه‌كو رۆژنامه‌یه‌كی ئۆپۆزسیۆن ده‌ركه‌وت و به‌ربه‌ستی بۆ درووستكرا. هه‌ربۆیه له‌بری ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌ی"صوت الاهالی" له 21 ئایاری 1934 ده‌رچوو. حكومه‌ت ئه‌م رۆژنامهیهیشی داخست، چونكه وتارێكی له‌ژێر ناونیشانی" خنكاندنێكی تازه‌ی ئازادی له چوارچێوه‌ی یاسای چاپه‌مه‌نیدا" سه‌ركرده‌ی نیشتیمانی به‌ناوبانگ محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر ئه‌بو تمن كه په‌یوه‌ندی به كۆمه‌ڵه‌ی"الاهالی" ه‌وه بوو. رۆژنامه‌یه‌كی به‌ناوی"مه‌بدء" دانا و راده‌ستی به‌ڕێوبه‌رانی صوت اهالی كرد. دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی چادرچی له ئه‌وروپا هه‌وڵیدا كه رۆژنامه‌یه‌كی سیاسی رۆژانه دابنێت كه ببێته زمانحاڵی یه‌كڕیزی كۆمه‌ڵه‌ی الاهالی و سه‌ربه‌خۆ و چه‌پ و پێشكه‌وتووخوازه‌كان. ئه‌وه‌ش له دوای شكستی بزوتنه‌وه‌ی مایسی 1941 بۆیه رۆژنامه‌ی"صوت الاهالی" له 23ی ئه‌یلولی 1942 سهرپهرشتیكرد و ئه‌وه‌ش له‌ژێر چاودێری حیزبی نیشتیمانی دیموكراسی، بۆیه رۆژنامه‌كه له دۆخێك‌دا فریای زۆر شتكهوت، له‌وانه‌ش بابه‌ته گرنگ و هه‌ستیاره‌كان كه په‌یوه‌ندی به چینه‌كانی گه‌له‌وه بوو.
مه‌سه‌له‌ی كورد و چادرچی
به‌لای حیزبی نیشتیمانی دیموكراسیه‌وه مه‌سه‌له‌ی كورد، زۆر گرنگ بوو. كامل چادرچی كه دامه‌زرێنه‌ری حیزبه‌كه بوو. له په‌یڕه‌وپرۆگرامی ناوخۆی حیزبه‌كه‌یدا نووسیوویه‌تی" حیزب نیشتمانی عێراقی به گۆره‌پانێكی هاوكاری ئازاد له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژوه‌ندی هاوبه‌ش له‌نێوان عه‌ره‌ب و كورد و ئه‌وانی دیكه داده‌نێت، هه‌لێكی یه‌كسان بۆ هه‌موو لایه‌ك ده‌ڕه‌خسێنێت بتوانێت توانا تاكه‌كه‌سیه‌كانی له بواری سیاسه‌تی گشتی بڵاو بكاته‌وه."
دكتۆر سه‌لمان شه‌مسه بیروباوه‌ڕی چادرچی سه‌باره‌ت به كورد ده‌گێڕێته‌وه ده‌ڵێت"چادرچی كوردی وه‌كو نه‌ته‌وه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ داناوه كه خاوه‌ن زمان و كلتووری خۆیه‌تی، پێویسته هه‌موو مافێكیان له چوارچێوه‌ی یه‌كه‌ی نیشتیمانی هه‌بێت و له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بدا به‌شداری حكوم بكه‌ن. "[3]
له ئایاری ساڵی 1962 له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له بیرمه‌ندان، چادرچی دانیشت كه له نێوانیاندا عه‌بدولكه‌ریم قاسم بوو. چونكه ئه‌وكاته به‌نیازبوون له‌گه‌ڵ كورده‌كان ڕێكبكه‌ون. دكتۆر شه‌مسه ده‌ڵێت چادرچی دواتر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه 23ی نیسانی 1962 به‌سترابوو، چادچی باسی له‌وه كرد كه ده‌بێت مافی گه‌لی كورد بدرێت. چونكه نابێت كوردستانی عێراق ته‌نیا به یاخیبوون و ناڕه‌زایه‌تی بناسرێن. پێویسته دانبه مافی كورد دا بنرێت، له چوارچێوه‌ی یه‌كه‌ی نیشیتمانی عێراقدا. بۆیه حیزبه‌كه‌ی كامل چادرچی تاوه‌كو رۆژی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌یویست ڕێز له خه‌باتی كورده‌كان بگرێت تاوه‌كو مافی ته‌واوه‌تی خۆیان به ده‌ست ده‌هێنن.
ده‌زانم شێتی به‌ڵام نه‌ك به‌و ڕاده‌یه
لێدانه‌كه‌ی عه‌بدولكه‌ریم قاسم و بروسكه‌ی سه‌لامه‌تی
نه‌سیر چادرچی كوڕی كامل چادرچی له یاداشتنامه‌كه‌ی خۆیدا باس له‌وه ده‌كات له‌سه‌ره‌تا تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 1959 له لایه‌ن كۆمه‌ڵێك به‌عسیه‌وه ته‌قه له عه‌بدولكه‌ریم قاسمكرا، دۆخی عێراق به ته‌واوه‌تی تێكچووبوو، بۆیه پێشنیازی ئه‌وه‌م كرد بۆ باوكم برووسكه‌یه‌كی سه‌لامه‌تی بۆ عه‌بدولكه‌ریم قاسم بنێرێت به‌ڵام باوكم ره‌تیكرده‌وه، پێیوابوو به‌یانی بێت باشتره و ئه‌وجا به ده‌نگێكی له‌سه‌ر خۆ منی له ژووره‌كه‌ی خۆی كرده‌وه ده‌ره‌وه، زۆری پێنه‌چوو بانگی كردهمهوه، گوتی ئه‌و بروسكهیهكه به‌ڵام به‌یانی بینێڕه، من سوور بووم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌بێت ئه‌مرۆ بێت باشتره. گوتی چۆن ئه‌وه ده‌كه‌ی؟ له وه‌ڵامدا گوتم خۆم ده‌یبه‌م، ئه‌ویش گوتی ده‌زانم شێتی به‌ڵام نه‌ك به‌و ڕاده‌یه. خێرا بیرم بۆ ئه‌وه‌چوو كه په‌یوه‌ندی به به‌داله‌وه بكه‌م تاوه‌كو بروسكه‌كه‌ی باوكم له ئیزگه‌ی ده‌نگی عێراق بخوێننه‌وه به‌ڵام هه‌موو جارێك هێڵه‌كه كه‌سی دیكه‌ی له‌سه‌ر بوو، په‌یوه‌ندییه‌كه وه‌رنه‌ده‌گیرا بۆیه بیرم له‌وه كرده‌وه به‌داله‌ی خۆرئاوا وه‌ربگرم. به‌ڵێ به‌وجۆره په‌یوه‌ندییه‌كه‌م وه‌رگیرا و خۆمم به كامل چادرچی ناساند، به‌داله نه‌یانزانی من كوڕی ئه‌و پیاوه‌م. ئه‌ویش هه‌ركه بیستی كامل چادرچی قسه ده‌كات پێی گوتین كه له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌ربازی سه‌رجه‌م هێڵه‌كان داخراون ته‌نیا بۆ كه‌سانی سه‌ربازی هه‌یه به‌ڵام ئێستا له‌گه‌ڵ وێستگه‌یه قسه‌ده‌كه‌ین. دوای نزیكه‌ی چه‌ند چركه‌یه‌ك به‌ڕێوبه‌ری ئیزگه له‌گه‌ڵ باوكم قسه‌یكرد، زۆر به گه‌رموگوڕییه‌وه برووسكه‌كه‌ی ده‌خوێندنه‌وه ئه‌و رۆژه تا دهرنگاكێك ئیزگه هاواری ده‌كرد" له كامل چادرچییهوه بۆ عه‌بدولكه‌ریم قاسم." رۆژێكی خۆش بوو به لای هه‌مووانه‌وه.
چووین بۆ سه‌ردانی عه‌بدولكه‌ریم قاسم
نه‌سیر باس له‌وه ده‌كات، دوای ئه‌وه عه‌بدولكه‌ریم قاسم كه‌وته سه‌ر جێگا، داوام له باوكم كرد بچین بۆ سه‌ردانی ئه‌و سه‌ركرده‌یه، به‌ڵام ئه‌و ڕه‌تیكرده‌وه. دوای رازی بوو له‌گه‌ڵم بێت. چووین بۆ پێشوازی كاتێك چووین نزیكه‌ی 10 رۆژ ده‌بوو له‌سه‌ر جێگا كه‌وتبوو چونكه فیشه‌كه‌كان برینداریان كردبوو. ئێمه چووین بۆ نه‌خۆشخانه‌ی "دار السلام" له گۆڕه‌پانی ئه‌ندلوس. ئه‌وان له نهۆمی دووه‌م بوون. كاتێك چووین چه‌ندین سه‌ركرده له‌وێ بوون. له‌وانه‌ش فوئاد عارف، مسته‌فا عه‌لی وه‌زیری داد، دكتۆر محمه‌د شه‌واف وه‌زیری ته‌ندرووستی و چه‌ندین سه‌ركرده‌ی سه‌ربازی. هێشتا چه‌ند خوله‌كێك تێنه‌په‌ڕیبوو. كه‌سێك هات، داوای لێكردین كه سه‌رۆك به ته‌نیا ده‌یه‌وێت چاوی پێتان بكه‌وێت. كاتێك ئه‌و سه‌ركردانه رۆییشتن ئێمه‌ش چووینه ژووره‌وه. بینمان له‌سه‌ر جێگا كه‌وتووه. سڵاوی لێكردین و گوتی" چاوت لێیه ئوستاز كامل چۆن ده‌ستدرێژی ده‌كه‌نه سه‌ر گه‌لی عێراق و دیموكراسی وڵات." باوكم هیوای سه‌لامه‌تی بۆ خواستین و گه‌ڕاینه‌وه.
كۆتایی ته‌مه‌ن و مردنی كامل چادرچی
له دوای ڕووداوه‌كانی شوباتی 1963 كه حیزبی به‌عس كوده‌تای كرده سه‌ر عه‌بدولكه‌ریم قاسم و دواتر كوشتیان، كامل چادرچی هێشتا كۆڵی نه‌دابوو له‌وه‌ی ده‌بێت عێراق به شێوه‌ی دیموكراتی به‌ڕێوه‌بچێت بۆیه له لێدوانێكیدا كه له 24ی ئایاری 1966 مشتومڕێكی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا، چونكه ئه‌و لێدوانه له رۆژنامه‌ی"العرب" بڵاو بووه‌وه. چونكه له‌و لێدوانه‌ی باسی له‌وه كرد كه عێراق به‌ره‌و دیكتاتۆریه‌تی و خوێنڕشتن ده‌چێت. بۆیه چه‌ندین جار ڕووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه و سوكایه‌تی بووه‌وه.
چادرچی له ئێواره‌ی ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ی سه‌ره‌تای مانگی شوباتی 1968 به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه مرد. ئه‌و رۆژه ئه‌مبوڵانس فریای نه‌كه‌وت، چونكه پێشتر چه‌ند جارێك جه‌ڵته لێیدابوو به‌ڵام خێرا فریای كه‌وتبوون. له‌دوای خۆی پێنج مناڵی به‌جێهێشت به‌ناوه‌كانی ره‌فعه‌ت و باسل و نه‌سیر، یه‌قزان و ئامینه. ئێستا یه‌كێك له كوڕه‌كانی به‌ناوی نه‌سیر سه‌رقاڵی سیاسه‌ته. به‌ڵام هیچ كوڕێك ناتوانێت جێگه‌ی باوكی بگرێته‌وه.
[1] دیداری ته‌مه‌ن. چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ مام جه‌لال
[2] عیراقپیدیا
ياداشتهكانی نه‌سیر چادرچی