11:25 - 23/07/2019
چۆن بووه هۆكاری ڕۆیشتنی ئیسرائیل بۆ لوبنان؟
هه‌میشه ژیانی سیخوڕه‌كان جێگای گومان بوون،
كه‌س نازانێت ئه‌وان خۆیان له چی به‌رگێكدا ده‌شارنه‌وه، تاوه‌كو زانیاری گرنگ به
ده‌ست بهێنن و پێشكه‌شی ده‌زگاكانی سه‌رووی خۆیان بكه‌ن. له ڕووداوێكدا كه ساڵی
1982 له لوبنان ڕوویداوه، ده‌رده‌كه‌وێت كه سیخوڕه‌كان چه‌ند به وریاییه‌وه
مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كاندا ده‌كه‌ن. ڕووداوی سواڵكه‌ره لاڵه‌كه تاوه‌كو ئێستا
له نه‌ستی هه‌موو ئه‌وان ماونه‌ته‌وه كه ئه‌و سه‌رده‌مه له لوبنان ژیاون، یه‌كێك
له‌وانه‌ی ئه‌م ڕووداوه ده‌گێڕێته‌وه بازرگانێكی لوبنانییه و كاتی خۆی له‌گه‌ڵ
رۆژنامه‌یه‌كی كویتی به‌ناوی "الشهاد" چیرۆكه‌كه‌ی گێڕاوه‌ته‌وه.
شه‌ڕی ناوخۆی لوبنان
له نێوان ساڵانی 1975-1990 شه‌ڕێكی ناوخۆی وێرانكه‌ر به‌رۆكی خه‌ڵكی
لوبنانی گرتبوو. گۆڕه‌پانی لوبنان بۆ هه‌موو ده‌زگاكانی سیخوڕی جیهان. شه‌قامه‌كانی
به‌یروت دابه‌شكرابوو بۆ میلیشیاكان و كۆمه‌ڵه چه‌كدارێكی جیاواز. هه‌ندێك له‌و
گروپانه چه‌پڕه‌وبوون و له لایه‌ن یه‌كێتی سۆڤێته‌وه پاڵپشتی ده‌كران، كۆمه‌ڵه‌ێكی
دیكه‌ش كه‌سانی نه‌ته‌وه‌یی بوون، لایه‌ن سوریا و عێراق و لیبیاوه پاڵپشتی و كۆمه‌ك
ده‌كران كه توانیبوویان خۆرئاوای به‌یروت بگرن. هه‌ندێكی دیكه‌ش له‌و گروپه چه‌كدارانه
مه‌سیحی بوون له‌وانه‌ش(كه‌تیبه‌كان و هێزه‌كانی لوبنان و ئازادیخوازان) له‌لایه‌ن
خۆرئاوا و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاوه به هه‌ماهه‌نگی ئیسرائیل
توانیبوویان خۆرهه‌ڵاتی بیروت بگرن. هه‌ربۆیه به‌مجۆره لوبنان و به تایبه‌تی به‌یروتی
پایته‌خت ببوون به چه‌ند به‌شێكه‌وه و هه‌رلایه‌نێك و خۆیان به خاوه‌نی به‌یروت
ده‌زانی و سه‌دان فرتوفێڵیان به‌كارده‌هێنا بۆ له‌ناوبردنی یه‌كتری و لاوازكردنی
نه‌یاره‌كانیان.
ده‌ركه‌وتنی كه‌سێكی نامۆ
له‌و ساڵانه‌دا له‌ناوچه‌ی بازرگانی حه‌مرا
به شێوه‌یه‌كی كتوپڕ سواڵكه‌رێكی لاڵ له شه‌قامه‌كانی به‌یروت ده‌ركه‌وت. ئه‌وه‌ش
به هۆی ئه‌وه‌ی ڕه‌وشی ئه‌منی له ده‌ست ده‌رچووبوو. هیچ كه‌سێك به‌لایه‌وه گرنگ
نه‌بوو ئه‌م كه‌سه كێیه كه شێت بووه؟ ئه‌و پیاوه پیره بۆنێكی ناخۆشی ده‌هات
و به‌رده‌وام ده‌ست و ده‌موچاوی پیس بوو. هه‌رگیز پێویستی به پێڵاو نه‌بووه و به
پێ خاوسی به شه‌قامه‌كاندا به قژ و ڕیشێكی سپیه‌وه ده‌سوڕاییه‌وه.
هیچ كۆڵانێكی به‌یروت نه‌مابوو شه‌وان به پێ
تێیدا ڕێ نه‌كات. ئه‌و كه‌سێكی زۆر نه‌فس به‌رز بوو، كه‌سێكی زۆر باش و خاوه‌ن
دڵێكی نایاب بوو، مناڵ و گه‌وره خۆشیان ده‌ویست، ببووه جێگای متمانه‌ی هه‌موو
دانیشتووانی به‌یروت. هه‌رگیز قسه‌ی نه‌ده‌كرد، بۆیه ناویان نا"لاڵ" به‌ڵام
هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئیسرائیل ڕووی له لوبنان كرد، ئه‌و سواڵكه‌ره له‌به‌ر
چاوان ون بوو. ئه‌و كاره‌ش وایكرد خه‌ڵكی له چاره‌نووسی ئه‌و پیاوه سواڵكه‌ره
بپرسن كه چی لێ به‌سه‌رهاتووه، به تایبه‌تی ئه‌و كاتانه‌ی كه شه‌ڕه‌كه
قورستربوو و له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه بۆردومان به‌یروت ده‌كرا.
گه‌یشتی ئیسرائیل بۆ لوبنان
له‌گه‌ڵ زۆربوونی زیانه‌كانی شه‌ڕ، سوپای
ئیسرائیل و به‌كرێگیراوه‌كانی گه‌یشتنه خۆرئاوای به‌یروت و ناوچه‌ی حه‌مرا.
جارێكی دیكه پیاوه سواڵكه‌ره‌كه له‌و كۆڵانانه ده‌ركه‌وته‌وه كه پڕبوو له
شه‌ڕه‌ته‌قه و بۆردومان. ئه‌وانه‌ش وایكرد كه خه‌ڵكی گرنگی به خۆیان بده‌ن و
سواڵكه‌ره لاڵه‌كه‌یان بیربچێته‌وه.
ده‌سته‌كه‌ی ئاشكرا ده‌بێت
ئه‌و بازرگانه‌ی كه چیرۆكه‌كه‌ی بۆ ڕۆژنامه
كویتیه‌كه باس كردووه ده‌ڵێت" له یه‌كێك له‌و ڕۆژانه كاروانێكی ئۆتۆمبیلی
سه‌ربازی ئیسرائیل له ناوچه‌ی حه‌مرا ده‌سوڕانه‌وه. له‌پڕ بینیان پیاوه سواڵكه‌ره‌كه
له‌سه‌ر زه‌وی كه‌وتووه. یه‌كێك له ئۆتۆمبیله‌كان وه‌ستا و سه‌ربازێك هاته
خواره‌وه و دوو هه‌نگاو له پیاوه‌كه نزیكبووه‌وه، ئه‌مجاره سه‌ری به‌رزكرده‌وه
و سڵاوێكی سه‌ربازی بۆ سواڵكه‌ره لاڵه‌كه كرد و گوتی" به ناوی سوپای به‌رگری
ئیسرائییله‌وه سڵاوت لێده‌كه‌ین، گه‌وره‌م جه‌نابی عه‌قید. سوپاست ده‌كه‌ین كه
ئه‌گه‌ر خزمه‌تی تۆ نه‌بوایه ئێمه نه‌مانده‌توانی بێینه به‌یروته‌وه."
سواڵكه‌ره‌كه‌ش وه‌ڵامی دایه‌وه" تۆزێك
دواكه‌وتن." ئه‌مجاره سواری ئۆتۆمبیله سه‌ربازییه‌كه بوو و له چاوان
ونبوو. ئه‌و ڕووداوه وایكرد خه‌ڵكی ده‌میان داچه‌قێت باوه‌ڕ به خۆیان نه‌كه‌ن كه
ئه‌و سواڵكه‌ره چیبووه؟ ئه‌و پیاوه ڕۆژانه له‌ناو رۆشنبیرانی فه‌له‌ستینی و چه‌كدارانی
به‌ره‌ی ئازادیخواز و بزوتنه‌وه‌ی نیشتیمانی لوبنانی داده‌نیشت و سه‌رجه‌م زانیارییه
گرنگه‌كانی ده‌گواسته‌وه بۆ سوپای وڵاته‌كه‌ی ئه‌وه‌ش یارمه‌تی ئیسرائیلی‌دا كه
بتوانن لوبنان داگیربكه‌ن.
گه‌لی ئیسرائیلی هه‌موو شتێك له پێناو وڵاته‌كه‌یان
ده‌كه‌ن. گرنگ نییه به لایانه‌وه باجی چی ده‌ده‌ن، ئه‌وه‌ی گرنگه به لایانه‌وه
وڵاته‌كه‌یان به‌سه‌ربه‌رزی بمێنته‌وه.