04:45 - 20/07/2019
داعش و به‌كارهێنانی مناڵان بۆ مه‌رامه‌كانی خۆیان
به‌شداریكردنی مناڵان له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی
داعش ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه بۆته جێگای گرنگی پێدانی جیهان و له‌سه‌ر هه‌موو
ئاسته‌كان باسی ئه‌و دیاریده‌یه ده‌كرێت، چونكه مناڵانی ناو داعش له لایه‌ن
هێزه چه‌كداره‌كانی ڕێكخراوه‌كه‌وه ڕاهێنراون و به مه‌رامه‌كانی خۆیان.
ئه‌م كه‌یسه له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی و جیهانی
بۆته جێگای بایه‌خی هه‌موو لایه‌ك، به تایبه‌تی دوای ئاشكرابوونی ئه‌و زانیاری و
ڕاپۆرتانه‌ی كه باس له‌و مناڵ و ژنانه ده‌كات له كامپه‌كانی ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی
عێراق و سوریا ڕاگیراون. ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه كۆمه‌ڵانی نێوده‌وڵه‌تی
بڕیاری له‌ناوبردنی سه‌رتاسه‌ری داعشیاندا. زۆربه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ش كه هاوڵاتیه‌كانی
چوونه‌ته ناو داعشه‌وه، له ئێستا مناڵ و ژنه‌كانیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ وڵاته‌كانیان.
بۆچی به‌كارهێنراون؟
ڕێكخراوی تیرۆرستی داعش ئه‌و مناڵانه‌یان وه‌كو
دۆزره‌وه، سیخوڕ، چێشتلێنه‌ر و بۆمب دانه‌ر، كاریان پێكراوه. هه‌ندێك جاریش بووه،
وه‌كو جه‌نگاوه‌ر و خۆكوژ به‌كارهێنراون. له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیدا ده‌رده‌كه‌وێت
كه مناڵه‌كانی داعش سه‌ری چه‌ند زیندانییه‌ك ده‌بڕن و دواتر ته‌قه‌یان لێده‌كه‌ن.
ئه‌و مناڵانه له سه‌ره‌تاوه ڕاهێنراون له‌سه‌ر ئه‌و بیرۆكانه و كاتێكیش گه‌وره‌تر
ده‌بن، به‌شداری ڕاهێنانی سه‌ربازی ده‌كه‌ن.
بۆ نموونه مناڵی ئێزدییه‌كان كه ساڵی له
ئابی 2014 ناوچه‌كه‌یان داگیركراو و مناڵه‌كانیان به‌زۆر برانه ڕیزی داعشه‌وه.
به‌پێی شایه‌تیدانی چه‌ندین كه‌س، دوای ئه‌و داگیركارییه 200 مناڵ ڕه‌وانه‌ی
كامپی ڕاهێنانی ته‌له‌عفه‌ر كرابوون. ئه‌و مناڵانه هه‌ر له به‌یانییه‌وه
ڕاهێنانیان پێده‌كرا، جۆری ڕاهێنانهكهش، به سنگه‌خشێ ڕۆیشتن و بازدان بووه له
شوێنی به‌رزه‌وه.
پاشان ئه‌و مناڵانه له‌سه‌ر به‌كارهێنانی چه‌كی
كڵاشینكۆف ڕاده‌هێنران و ناچاردهكران كه سه‌یری ئه‌و گرته ڤیدیۆیانه بكه‌ن، كه
چۆن پشتوێنی بۆمبڕێژكراو به‌كارده‌هێنرێ یان چۆن سه‌ری مرۆڤ له لاشه‌ی ده‌كرێته‌وه.
چه‌كدارانی داعش هه‌میشه ئه‌وه‌یان دووباره ده‌كرده‌وه كه ئه‌وان موسڵمانن و
به هیچ جۆرێك ناگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ئاینی ئێزدیی.
مناڵان قوربانی ڕێكخراوی تیرۆرستین
به‌شداریكردنی مناڵان له جه‌نگه‌كاندا ڕه‌هه‌ندێكی
مێژووی هه‌یه. به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه له چاخی نوێ‌دا، له شه‌ڕی ڤێتنام و
ململانێكانی ئه‌فریقا و باشووری خۆرهه‌ڵاتی ئاسیا، لێره‌دا چه‌ندین په‌یماننامه‌ی
نێوده‌وڵه‌تی دێته ئاراوه كه 170 وڵات به‌شداریان كردووه و داوا ده‌كه‌ن كه
مناڵان له شه‌ڕ و ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان به‌كارنه‌هێنرێن. ئه‌و ڕێكه‌وتنه له‌ژێر
ناوی" پرۆتۆكۆلی بژارده‌یی كه بۆ پاراستنی مافی مناڵانه و نابێت مناڵ له
شه‌ڕه‌كاندا به‌شداری بكه‌ن. ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:-
1-نابێته هیچ مناڵێك له خوار ته‌مه‌نی 18 ه‌وه بچێته ناو سوپاوه
2- گرنتی لێخۆشبوونی خۆبه‌خشه سه‌ربازه‌كان له خواره‌وه‌ی ته‌مه‌ن 18 ساڵ بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری شه‌ڕه دوژمنكارانهكان نه‌كه‌ن.
ئه‌و ڕێكه‌وتننامه‌یه به بڕیاری ژماره
263/54 له ئایاری 2000 ده‌رچووه و له 12ی شوباتی 2002 كه‌وته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
به‌ڵام ساڵی 2014 ئه‌و ڕێكه‌وتنه لایه‌ن
ڕێكخراوی تیرۆرستی داعشه‌وه له‌به‌ر چاو نه‌گیران و مناڵه‌كانیان له شه‌ڕه‌كان
به‌كارهێنا. ئه‌وه‌ش وایكردووه ئه‌و مناڵه به قوربانی تیرۆر و ڕێكخراوی داعش ئه‌ژمار
بكرێن.
به‌تایبه‌تی ژماره‌یه‌كی زۆری ڕاگیراوی كامپه‌كانی
سوریا وه‌كو كامپی هۆل یان له عێراق و به تایبه‌تی موسڵ كه بووه جێگای
تێڕامانی ڕێكخراوه‌كانی پاراستنی مافی مرۆڤ.
ئه‌نجومه‌نی باڵای ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری
عێراقی بڵاویانكردۆته‌وه كه به لایه‌نی كه‌مه‌وه 185 مناڵی بیانی به تۆمه‌تی
تیرۆر ڕاگیراون. ئه‌وانه‌ش له چوارچێوه‌ی ساڵی 2018 سزای زیندانیان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه حكومه‌تی عێراقی له ڕێكه‌وتندایه له‌گه‌ڵ كورده‌كانی
سوریا بۆ ئه‌وه‌ی له‌و كامپانه‌ی كه ئه‌وان سه‌رپه‌رشتی ده‌كه‌ن 13 هه‌زار ژن و
مناڵی عێراق ڕاده‌ست بكرێنه‌وه.
بیته‌ر نیومان به‌ڕێوبه‌ری ناوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی
لێكۆڵینه‌وه توندوئاوهژوو له زانكۆی "كینگز كۆلیدج" له له‌ندن ده‌ڵێت"
زیاتر له 13 كه‌س له سوریا ده‌ستبه‌سه‌رن، له نێوانیاندا 12 هه‌زاریان ژن و
مناڵن و سه‌ربه ڕێكخراوی داعشن. له عێراقیش 1400 كه‌سی دیكه له عێراق ده‌ستبه‌سه‌رن.
به‌ڵام هه‌ریه‌ك له ڕووسیا و كۆسۆڤۆ، كازاغستان و ئه‌ندۆنیزیا و فه‌ره‌نسا هه‌وڵی
ئه‌وه‌یانداوه كه هاوڵاتییه‌كانیان بگێڕنه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌یان.
وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و مناڵانه و ڕزگاركردنیان
هه‌ندێك له حكومه‌ته‌كانیش ئاماده‌یان
پیشانداوه كه ئه‌و مناڵانه بگێڕنه‌وه بۆ باوكیان. به‌ڵام هیچ كه‌سێك ئاماده
نییه ئه‌و كه‌سانه بنێرێته‌وه بۆ سوریا و عێراق، هه‌ندێك له وڵاتانیش ده‌یانه‌وێت
ئه‌و مناڵانه تاقیكردنه‌وه‌ی"دی ئێن ئه‌ی"یان له‌سه‌ر بكریت تاوه‌كو
بزانرێت ئایا ئه‌و مناڵانه هین ئه‌و پیاوه‌ن یان نا، له‌وانه‌ش وڵاتی ئه‌رده‌ن كه
داواكاری شتێكی له‌وجۆره ده‌كات.
وڵاتانی كۆسۆڤۆ و ڕووسیا و كازاغستان له‌و
وڵاتانه‌ن كه ده‌یانه‌وێت مناڵه‌كانیان بده‌نه‌وه، له كاتێكدا ره‌مه‌زان قه‌دیرۆڤ
سه‌رۆكی چیچان داوای ئه‌و مناڵانه‌ی كردووه. ده‌یان مناڵ‌یش كه به‌زمانی ڕووسی
قسه ده‌كه‌ن گه‌ڕاونه‌ته‌وه. له گه‌وره‌ترین پرۆسه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌دا بۆ جاری یه‌كه‌م
له ئه‌وروپادا، كۆسۆڤۆ 110 هاوڵاتی خۆی له سوریاوه له نیسانی 2019 گه‌ڕانده‌وه،
كه 34ژن و 76 مناڵ بوون.
بۆ هاوكاری ئه‌وه‌ی كه ئه‌و كه‌سانه بگه‌ڕێندرێنه‌وه
بۆ ناو كۆمه‌ڵگه، هه‌ندێك وڵات باوه‌ڕیان وایه ئه‌و مناڵه له باوكه توندڕه‌وه‌كانیان
جیابكرێنه‌وه. له‌گه‌ڵ خزم و كه‌سوكاریان دابنرێنن یان له داینگهیهك بن. ئه‌مه‌ش
خێراترین به‌رنامه‌یه بۆ ڕزگاركردنی ئه‌و مناڵانه. یان له دایكیان جیابكرێنه‌وه
به‌ڵام زۆرێك له مانڵهكان ڕه‌تیان كرده‌وه له دایكیان جیاببنه‌وه.
تونس یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی كه زۆرترین
توندڕه‌وی له‌خۆی كۆكردۆته‌وه و له هه‌مانكاتدا ڕه‌تیده‌كه‌نه‌وه ئه‌و كه‌سانه
وه‌رگرنه‌وه كه له‌ناو داعش بوون، له كاتێدا 200 مناڵی تونسی و 100 ژن ژنیان له
سوریا و لیبیا هه‌ن.
ڕێكاره‌كانی به سه‌ربازكردن
له په‌رتووكی" چه‌كی بچووك و مناڵ و
تیرۆر" كه نووسینی مایا پلوم و جۆن هۆریگان زۆر به وردی له‌سه‌ر ئه‌و باسه
ڕاده‌وستن كه چۆن منداڵانیان به‌كارهێناوه، ئه‌م په‌رتووكه 248 لاپه‌ره‌یه و
له هه‌شت به‌ش پێكدێت، به وردی باس له‌وانه ده‌كات كه چۆن ئه‌و مناڵانه له‌سه‌ر
ڕق و كاریگه‌ری له‌سه‌ر رۆشنبیری و فه‌ره‌هه‌نگی ئه‌و مناڵانه كراوه. یان
ویستیوویانه به زۆر له چه‌مكی شه‌هیدبوون ڕابێن.
له به‌شی یه‌كه‌مدا باس له‌وه كراوه، ئه‌و
مناڵانه به تیرۆرستی له دایك نه‌بوون، به‌ڵكو به جۆرێك فێر و درووستكراون،
ببنه تیرۆرست. زۆرێك له‌و مناڵانه له ته‌مه‌نی سه‌ره‌تاییدان و له‌و ته‌مه‌نه ده‌نێردرێنه به‌ر خوێندن، به‌ڵام
كاتێك باوانیان ئه‌وانیان بردووه بۆ خاكی"خلافه‌ت" ئه‌وان چ تاوانێكیان
نییه. دواتریش هه‌زاران مناڵ له‌وێ گه‌وره‌بوون و له دایكبوون. بۆ یه‌كه‌مینجاریش
ڤیدۆیی ترسناكی ئه‌و مناڵانه له ساڵی 2015 له سوریا ده‌ركه‌وتن.
له به‌شی دووه‌می په‌رتووكه‌كه، باس له‌وه
ده‌كرێت ئه‌و مناڵانه وه‌كو یه‌ده‌كی چه‌كداره گه‌وره‌كان دانراون، چونكه له
دوای دۆڕاندنیان له‌و جه‌نگانه‌ی مناڵه‌كان دهنێرانه شوێنیان. هه‌ندێك له‌و
منداڵانه‌ش له ژێر كاریگه‌ری مادده هۆشبه‌ره‌كاندا به‌شداری جه‌نگه‌كانیان
كردووه.
له به‌شی سێهه‌می په‌رتووكه‌كه، نووسه‌ره‌كان
باس له بارودۆخی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و
ئابوری ده‌كه‌ن، كه چۆن ئه‌وانه ده‌بنه فاكته‌رێك بۆ پاڵنانی ئه‌و مناڵانه‌ی به‌شداری
ئه‌و جه‌نگانه‌یان كردووه. له راپۆرتێكدا كه ساڵی 2016 بڵاوكراته‌وه، كه سێ
ملیۆن و 700 هه‌زار مناڵی ئاواره له خوێندن دابڕاون، به تایبه‌تی ئه‌و مناڵانه‌ی
كه له شوێنی له دایكبوون و گه‌وره‌بوونیان شه‌ڕبووه. ئه‌وان تیرۆرست نین به‌ڵام
به جۆرێك ڕاهێنراون كه ببنه به‌شێك له ڕه‌وته‌كانی تیرۆر.
له به‌شی چواره‌می په‌رتووكه‌كه ئاماژه به‌وه
كراوه، مناڵه‌كان له ڕێگه‌ی ڕقه‌وه گه‌وره بوون ناچاركراون كرده‌وه‌ی تیرۆرستی
ئه‌نجام بده‌ن، بۆ نموونه مناڵه‌كانی ئه‌فغانستان كه زۆربه‌ی جار ئه‌ندامانی
خێزانه‌كه‌شیان ناچار كراون كه به كه‌یسی تیرۆره‌وه تێوه‌گلاون.
به‌شی پێنجه‌میش باس له‌وه‌كراوه ئه‌و
مناڵانه چۆن تێكه‌ڵ به ته‌مه‌نێكی گه‌وره‌ی كراون، پاشان " ڕۆشنبیری شه‌هیدبوون"
فێركراون، به‌شی شه‌شه‌میش باس له‌وه كراوه ئه‌و مناڵانه تاكه هۆكارێك نییه
بۆ ئه‌وه‌ی بچنه ناو داعشه‌وه به‌ڵكو هۆكارگه‌لی دیكه زۆرن كه پاڵنه‌ری ئه‌و
مناڵانه بوون بچنه ناو تۆڕی تیرۆره‌وه و كاریان له‌سه‌ر بكرێت.
له‌به‌شی حه‌وته‌م و هه‌شته‌میش باس له‌وه
كراوه، كه ده‌یانه‌وێت به شوێن ئه‌و وه‌ڵامه‌دا بگه‌ڕێن بۆچی كۆمه‌له
تیرۆرسیتهكان ئه‌و مناڵانه به‌كارده‌هێنن، له پێناو چیدا چالاكی تیرۆرستی ئه‌نجامده‌ده‌ن.
كه‌یسی به سه‌ربازكردنی ئه‌و مناڵانه‌ی داعش
له گرنگترین باسوخواسهكانی سه‌رده‌من، نووسه‌ره‌كان هه‌میشه به شوێن ئه‌و وه‌ڵامه‌دا
وێڵن كه داعش به چ ستراتیژ و تهكنێكی جیاواز ئه‌و مناڵانه به‌كارده‌هێنن، تاوه‌كو
ببنه سه‌ربازێكی دڵڕه‌قی ئه‌وان، وه‌ڵامی هه‌موو پرسیاره‌كان ده‌چنه‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی
ئه‌و مناڵانه قوربانی تیرۆرن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان زۆر به ئاسانی دێن به ده‌سته‌وه
و ده‌توانرێت زۆر به ئاسانی ئیشیان له‌سه‌ر بكرێت.
له ماوه‌ی ڕابردوودا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی
عێراق بڵاویانكردۆته‌وه، كه چه‌ندین مناڵی فینلنهدی داعش، ڕه‌وانه‌ی وڵاته‌كه‌ی
خۆیان كراونه‌ته‌وه.
به پێی پێگه‌ی
فینلادی (یل یوتست) ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق
ژماره‌ی ئه‌و مناڵه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه كه ڕه‌وانه‌ی وڵاته‌كه‌یان ده‌كرێنه‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی
فینلاندیش هیچ زانیارییه‌كی سه‌باره‌ت به‌و منداڵانه نییه."
دوێنێ له به‌یاننامه‌یه‌كدا
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقی بڵاویانكرده‌وه" وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه به‌شداربووه
له هه‌ناردنه‌وه‌ی 473 مناڵ له وڵاتانی جیاواز كه مناڵی داعش بوون.
له‌وانه‌ش مناڵانی
ڕووسیا و تاجیكستان، ئازه‌ربایجان و ئه‌ڵمانیا، فه‌ره‌نسا، جۆرجیا، بیلاڕووس،
فنلندا و ئۆكرانیا و توركیا بوون."