05:12 - 16/06/2019
"موسڵمانه‌كان یه‌كتر ده‌كوژن،گه‌ر بزانن ئێمه جووین چیمان لێده‌كه‌ن؟"
-به‌خوای هه‌رجارێك
شه‌كر و رۆن و چاییمان نه‌مایه یه‌كسه‌ر منیان ده‌نارد بۆ لای مووشی حای له خانه‌قین
تاوه‌كو به قه‌رز شتێكمان بداتێ.
ئه‌وه قسه‌ی پیاوێكی به ته‌مه‌نه، باس له‌و ئه‌زموونه ده‌كات كه چۆن جووه‌كان یارمه‌تی خه‌ڵكیانداوه، موشی حای پیاوێكی جووی دانیشتووی خانه‌قین بووه، هه‌میشه جلوبه‌رگی كوردی له‌به‌ركردووه له‌سه‌رجه‌م ڕێوڕه‌سمه ئایینی و كهلتوورییهكانی كورد به‌شداریكردووه. به زاراوه‌ی ماچۆی قسه‌یكردووه و زۆرجاریش ئه‌گه‌ر بیزانیبایه كڕیارهكهی ماچۆی نازانێت ئه‌وا به كه‌ڵهوری قسه‌ی ده‌كرد. زۆرجار گێرانه‌وه‌كان له‌سه‌ر جووه‌كان واتای ئه‌وه‌مان ده‌داتێ ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵیاندا ژیاون به خۆشی و خۆشبه‌ختیه‌وه باسیان لێوه كردووه. له زۆربه‌ی شاره‌كانی عێراق و به تایبه‌تی له كوردستان ناوی گه‌ڕه‌كی جووه‌كان هه‌ن، واته رۆژگارێك بووه له‌م وڵاته‌دا هاوڵاتیانی جوو ژیاون و تێكه‌ڵی خه‌ڵكانی موسڵمان بوون. له بازاڕه‌كاندا ئیشیان كردووه. به‌ڵام ده‌بێت بزانین جووه‌كانی عێراق كه‌ی هاتوون و چۆن گه‌ڕانه‌وه؟
مێژوویه‌كی كۆن
جووه‌كان له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی شه‌شه‌می پێش زایین گه‌یشتوونه‌ته عێراق، دوای تێگه‌یشتن له‌وان له‌لایه‌ن پادشای بابلی نه‌بوخه‌زنه‌سر هاتوونه‌ته بابل و پێشوازییان لێكراوه. له چوارچێوه‌ی ساڵی 220ی پێش زایین عێراق مه‌ڵبه‌ندی زانست و زانین و گه‌شه‌پێدانی جووه‌كان بووه. ئه‌وان نزیكه‌ی 500 ساڵ مانه‌وه. ساڵی 638 زایینی كاتێك موسوڵمانان هاتن، ئیسلام بووه ئایینی فه‌رمی، زمانی عه‌ره‌بیش بووه زمانی فه‌رمی، له ساڵی 720 زایینی جووه‌كان دووچاری چه‌وساندنه‌وه بوون، ئیتر رێگه‌یان لێ‌گیرا په‌رستگا بونیات بنێن، ئه‌وه‌ش وایكرد هه‌ڵبێن.
له چوارچێوه‌ی ساڵی 1058-1900 له‌لایه‌ن تورك و مه‌غۆل و دواتریش فارسه‌كان، عێراق داگیركرا. له‌و كاتانه‌دا جووه‌كان ده‌بوو باجی تاكه‌كه‌س بده‌ن. ئه‌و كاتانه‌ش كۆی ژماره‌ی دانیشتووانی جووه‌كانی عێراق له نێوان 40-80 هه‌زار كه‌س ده‌بوون.
ساڵی 1918 داگیركاریی به‌ریتانی هاته ئاراوه، به داگیركردنی عێراق له‌لایه‌ن به‌ریتانیاوه، جووه‌كان به‌شێك بوون له‌و ده‌سه‌ڵاته و توانیان سیستمی دادوه‌ری و خزمه‌تگوزاری پۆسته و گه‌یاندن بره‌وپێبده‌ن. جووه‌كان چه‌ندین پۆستی په‌رله‌مانیان وه‌رگرت و چه‌ندین هاوڵاتی موسوڵمان له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌وان دووچاری سته‌م بوونه‌وه.
دوای ماوه‌یه‌ك به شێوه‌یه‌كی ڕیشه‌یی گۆڕانكاری به‌سه‌ر عێراقدا هات، چونكه دواتر عێراق سه‌ربه‌خۆیی به‌ده‌ستهێنا و ره‌شید عالی گه‌یلانی ساڵی 1932 بووه سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌و بانگه‌شه‌ی نازییه‌تی ده‌كرد و ئه‌وه‌یان خستبووه پاڵی كه پشتگیریی بیری نازی ده‌كات، ئه‌وه‌ش وایكرد جووه‌كان ترسیان له خۆیان هه‌بێت. له‌به‌رئه‌وه جووه‌كان تووشی جیاكاریی ره‌گه‌زی بوونه‌وه و چه‌ندین یاسایان له دژ ده‌ركرا، یه‌كێك له‌وانه ئه‌وه‌بوو له پیشه‌كانیان دوورخرانه‌وه.
تاڵانییهكه
له 1-2ی حوزه‌یرانی 1941 ڕووداوی تاڵانی هاته ئاراوه و په‌لاماری موڵك و ماڵی جووه‌كان ده‌درا، به‌ده‌ر له بردنی موڵك و ماڵیان نزیكه‌ی 300 جوو كوژران و دوو هه‌زاری دیكه‌ش بریندار بوون، دواتریش زیانی جووه‌كانی عێراق به سێ ملیۆن دۆلاری ئه‌و كاته خه‌مڵێنرا. له 10ساڵی دواییدا جووه‌كان دووچاری كوشتوبڕ و ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی موسوڵمانان و به تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب بوونه‌وه و به شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی لێیان ده‌كوژرا. له ساڵانی 1941-1951 زیاتر له 15 هه‌زار جوو له ترسی گیانی خۆیان هه‌ڵاتن و به‌ره‌و ئیسرائیل به‌ڕێكه‌وتن.
ساڵی 1948 عێراق به‌شداری جه‌نگی كرد دژی ئیسرائیل، له‌و سه‌روبه‌نده‌دا 130 هه‌زار جوو له عێراق ده‌ژیان، پاشان چه‌ندین سزای یاسایی درا به كۆڵیاندا، به‌و بۆنه‌یه‌وه 1500 جوو ده‌ستگیركران و ئه‌شكه‌نجه‌دران، دواتریش ده‌ستگیرا به‌سه‌ر موڵك و ماڵیاندا. له 1941-1951 رێگه‌درا جووه‌كان عێراق جێبهێڵن به‌و مه‌رجه‌ی ده‌ستبه‌رداری ره‌گه‌زنامه‌كانیان بن. پاشان له پرۆسه‌ی "عه‌زرا و نهحامیا" 104 هه‌زار جوو عێراقیان جێهێشت و 20 هه‌زاری دیكه‌ش له رێگه‌ی ئێرانه‌وه هه‌ڵاتن.
ڕێگری له كۆچیان
ساڵی 1952 ئه‌و كاته‌ی ئاماری جووه‌كانی عێراق گه‌یشته
شه‌ش هه‌زار كه‌س، ڕێگریان لێكرا كۆچ بكه‌ن. به‌ڵام ئه‌وان له عێراق به‌رده‌وام
دووچاری سته‌م و چه‌وساندنه‌وه ده‌هاتن. ساڵی 1969به‌تۆمه‌تی سیخوڕی 9 كه‌سی
جوو به ئاشكرا له شاره‌كانی به‌غدا و به‌سره، كه گوایه تۆڕێكی سیخوڕین له سێداره‌دران. له دوای ئه‌وه جووه‌كان زیاتر شڵه‌ژان و هه‌ستیان
به نا ئارامی ده‌كرد، له‌به‌رئه‌وه له حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا جارێكی دیكه ڕێگه‌یان
پێدرا عێراق جێبهێڵن، ئه‌وانه‌ی مابوونه‌وه هێواش هێواش عێراقیان جێهێشت و ئێستا باوه‌ڕناكرێت ئه‌گه‌ر 50 جوو له عێراقدا بژین.
جیاوازی ڕه‌گه‌زیی له عێراقدا
یه‌كه‌مین یاسا كه مافی جووه‌كانی پێشێلكرد یاسای ژماره 12ی ساڵی
1948 بوو كه جێگه‌ی په‌راوێزی ژماره 13ی ساڵی 1938ی گرته‌وه. ناوی نرا "یاسای
سزادانی به‌غدادی"، ئه‌و یاسایه تایبه‌تبوو به شیوعیه‌ت و ئاژاوه و خراپه‌كاریی، له ماده‌ی 89 به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی ڕق و كینه بڵاوده‌كه‌نه‌وه به‌م یاسایه
سزاده‌درێن. به‌ڵام دواتر ناوی شیوعیه‌ت لابرا و جوو خرایه شوێنی.
به پێی وتارێك كه له 16ی ئایاری 1948 له نیویۆرك تایمز
بڵاو كراوه‌ته‌وه ئاماژه به‌وه كراوه كه" هیچ جوویه‌ك مافی ئه‌وه‌ی نییه
عێراق جێبهێڵێت، هه‌ركه‌سێكیش وڵات جێبهێڵت ده‌بێت بڕی 20 هه‌زار دۆلار لای
حكومه‌ت دابنێنێت بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه. هه‌روه‌ها باس لهوهشكراوه كه هیچ جوویه‌ك
بۆی نییه بێته ناو عێراقه‌وه."
له یاسای ژماره یه‌كی ساڵی 1950 به ناونیشانی "په‌راوێزی
قانوونی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕه‌گه‌زنامه"، له‌به‌رئه‌وه‌بوو جووه‌كان له ڕه‌گه‌زنامه‌ی عێراقی بێبه‌شكران. له كاتێكدا به‌پێی
ئه‌و ماده‌یه "ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌و هاوڵاتییه جووانه هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه كه عێراق جێده‌هێڵن."
له یاسای ژماره‌ی پێنجی ساڵی 1951دا هاتووه "قانوون چاودێری موڵك و ماڵی ئه‌و جووانه ده‌كات كه عێراقیان جێهیشتووه." به پێی ئه‌و یاسایه ئه‌وان له موڵك و ماڵی خۆیان بێبه‌شده‌كرێن.
ئه‌و ژماره یاسایه هه‌موویان مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌بوو كه
جووه‌كان عێراق جێبهێڵن و موڵك و ماڵیان ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت. یاسای 12ی ساڵی
1951 و یاسای 16ی ژماره 64 ساڵی 1967 "په‌یوه‌سته به پشكی بازرگانی كۆمپانیاكانه‌وه"
یاسای ژماره 10ی ساڵی 1968 په‌یوه‌ستبوو به به‌نده‌كانی بانكه‌وه دژ به هاوڵاتیانی
جوو.
چیرۆكی ناوێكی خوازراو
"هه‌موو رۆژێكی
هه‌ینی دوای ته‌واوبوونی گوتاری ئه‌و هه‌فته‌یه مه‌لای مزگه‌وته‌كه‌ی دراوسێمان
هاواری ده‌كرد خوایه جوو و نه‌ساری له‌ناوبه‌ریت. ئێمه په‌یوه‌ندیمان به سیاسه‌ته‌وه
چییه؟ چۆن ده‌توانین ئێمه چاوه‌ڕوانی باشیی له كه‌سانی له‌و جۆره بكه‌ین؟"
ئه‌مه گوته‌ی پیاوێكه كه ناوی له‌خۆی ناوه "موشی" به‌ڵام ئێستاش ده‌ترسێت
كه زیانی پێبگه‌یه‌نن.
موشی ته‌مه‌نی 33 ساڵ بووه له شاری خانه‌قین ژیاوه، چه‌ند
ساڵێك پێش ئێستا خانه‌قینی جێهێشتووه و هاتووه له هه‌رێمی كوردستان ده‌ژی،
ئه‌م پیاوه یه‌كێكه له‌وانه‌ی 71 ساڵه به دزییه‌وه له عێراق ده‌ژین، چونكه ءلهو كاته‌وه كه باپیرانی ڕاونراون بۆ ده‌ره‌وه‌ی عێراق هێشتا ترس به‌رینه‌داون. سه‌باره‌ت
به ژیانی خۆیان وه‌كو جوو ده‌ڵێت "به‌ته‌نیا خێزانه‌كه‌ی من جوو نین،
چه‌ندین خێزانی دیكه‌ش هه‌ن له ترسان خۆیان
شاردووه‌ته‌وه، یان بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستدرێژی نه‌كرێته سه‌ریان ناو و ئایینی خۆیان گۆڕیوه.
هه‌روه‌كو ئه‌وه‌ی له رابردوودا پێیان كراوه."
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ده‌ڵێت "پرۆگرامه‌كانی خوێندن
كه له عێراق ده‌خوێندرێت هانی هه‌مووان ده‌ده‌ن دووربن له جووه‌كان و ڕێگه‌یان پێده‌دات جووه‌كان له‌ناوبه‌رن، ئه‌وه‌ش به بیانوی فه‌له‌ستینه‌وه. دڵ و مێشكی منداڵان پڕده‌كه‌ن له ڕق و كینه به‌رامبه‌ر ئێمه، ئێمه‌ش جگه له‌وه‌ی ده‌ترسین و بێ هیواین
هیچ شتێكی دیكه‌مان بۆ نامێنێته‌وه.
ڕێوڕه‌سمی ئایینی به دزییه‌وه
خێزانی ئه‌م پیاوه له كاتی كۆچی جووه‌كان بۆ ئیسرائیل نه‌یانتوانیوه
له ساڵانی چل و په‌نجاكاندا سه‌فه‌ری ده‌ره‌وه‌ی وڵات بكه‌ن. له‌به‌رئه‌وه تاوه‌كو ئێستا
به دزییه‌وه ده‌ژین، سه‌رجه‌م ناوی ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی گۆڕیوه به‌ناوی ئایینی و موسوڵمانان، به‌و شێوه‌یه به هاوكاری چه‌ندین فه‌رمانبه‌ر و سه‌رۆك عه‌شیره‌تی
كورد له فه‌وتان پارێزراون. به‌ڵام ئه‌م خێزانه تاوه‌كو ئێستا له‌سه‌ر ئایینه‌كه‌ی
خۆیان به‌رده‌وامن و به دزییه‌وه ڕێوڕه‌سمه ئاینییه‌كانیان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.
موشی ده‌ڵێت "خێزانه‌كه‌مان سه‌رجه‌م به‌ڵگه‌نامه
فه‌رمییه‌كانیان سووتاند، له ترسی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌كو ڕۆژێك هه‌ڵكوتنه سه‌ر ماڵمان
و ئاشكرابین. چونكه له سه‌ده‌ی ڕابردوودا تاوه‌كو ئێستاش كه له نێوان
خۆیاندا یه‌كتر ده‌كوژن، ئێمه‌ش خۆمان شاردووه‌ته‌وه. ئه‌وان موسوڵمانن یه‌كتری ده‌كوژن، ئه‌گه‌ر ئێمه‌ی جوو بكه‌وینه به‌رده‌ستیان چیمان لێده‌كه‌ن؟
بۆچی كۆچ ناكه‌ن؟
ئه‌و ده‌ڵێت وڵاتی نێوان دوو ڕووباره‌كه زه‌وییه‌كی پیرۆزه و جه‌سته‌ی پێغه‌مبه‌رانی
به‌نی ئیسرائیلیان له خۆگرتووه. به‌ده‌رله‌وه‌ش باوباپیرانمان لێره نێژراون.
جیابوونه‌وه له‌م زه‌وییه سه‌خته. به‌ڵام ئێمه هه‌موو ڕۆژێك له بچووكترین ماف
بێبهشدهبین، یه‌كێك له‌وانه‌ش ڕووخاندنی په‌رستگاكان و شوێنه پیرۆزهكانمانه،
ئه‌گه‌ر بێت و پاڵنه‌رێك هه‌بێت بۆ جێهیشتنی ئه‌م خاكه پیرۆزه ئه‌وه یه‌كێكه له
هۆكاره‌كان."
كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵ، ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل ده‌یه‌وێت
داوای قه‌ره‌بوو له وڵاتانی عه‌ره‌بی بكات، چونكه ئه‌و كاته‌ی جووه‌كان كۆچیان
كردووه ملیۆنانان دۆلاریان بجێهیشتووه و له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاته عه‌ره‌بیانه‌وه
ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراوه.
بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی ده‌وڵه‌تی ئۆرشه‌لیم داوای ده‌كات 250 ملیار دۆلاره، به مه‌به‌ستیش داوای له‌و وڵاتانه كردووه كه له چله‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا به‌ره‌و ئیسرائیل كۆچیانكردووه.
گۆڤاری "تایمز ئۆف ئیسرائیل" ئاماژه‌ی به‌وه
كردووه، دوای پهیسهرێكی به‌رده‌وام و له ماوه‌ی 18 مانگدا، سه‌رجه‌م بانگه‌شه‌كان
بۆ وه‌رگرتنی قه‌ره‌بووی یه‌كه‌م ته‌واو ده‌بێت، كه 35 ملیار دۆلار له تونس و 15 ملیار دۆلار له لیبیا وه‌رده‌گرێت، چونكه ساڵی 1948 جووه‌كان ڕوویان له ئیسرائیل كرد و موڵك و ماڵیان به تاڵانبرا.
كه‌ناڵێكی دیكه‌ی ئیسرائیلیش ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه حكومه‌ته‌كه‌یان له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه ئاماده‌ی پلانێكی ئاشتی ئه‌مریكی بێت بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی فه‌له‌ستین.
له درێژه‌ی ڕاپۆرتی ئه‌و كه‌ناڵه‌دا هاتووه، له ماوه‌ی ساڵێك بۆ ساڵ و نیوێكدا پشكنینێكی
نهێنی بۆ نرخی موڵك و ماڵی جووه‌كان كراوه، ئه‌و
شوێناش كه پشكنیان بۆ كراوه، مه‌غریب، عێراق، سوریا و میسر و یه‌مه‌ن ده‌گرێته‌وه،
به‌ده‌ر له‌مانه‌ش ئێران و چه‌ند شوێنكی دیكه‌ی تێدایه كه هێشتا ئاشكرانه‌كراون.
ژنهوهزیری وه‌زاره‌تی دادپه‌روه‌ری و كۆمهڵایهتیگیلا
گامیلیل، له لێدوانێكدا ده‌ڵێت "ئێستا كاتی چاكسازیی تاوانی كۆمه‌ڵكوژی مێژووی
جووه‌كانه كه حه‌وت ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بی و ئێران ده‌گرێته‌وه. ده‌مانه‌وێت مافی ئه‌و
هه‌زاران جووه بگێڕینه‌وه كه موڵك و ماڵیان له ده‌ستداوه."
ڕێكخراوی "دادپه‌وه‌ریی بۆ جووه‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بی"
كه ڕێكخراوێكی نێوده‌وڵه‌تییه و له چه‌ند ڕێكخراوێكی جوو پێكدێت، خه‌مڵاندوویانه
ساڵی 1948 له 10 وڵاتی جیهان 850 هه‌زار جوو هه‌ڵاتوون یان ڕاونراون. چونكه له‌لایه‌ن عه‌ره‌به‌وه توندوتیژیان به‌رامبه‌ر كراوه و چه‌ندینیان لێ كوژراوه و برینداركراوه.
بزووتنه‌وه‌ی زایۆنیزم
له پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌یاندا بۆ ئیسرائیل، بزووتنه‌وه‌ی زایۆنیزم توانی سه‌دان جوو بگوازێته‌وه، له 452 گه‌شتی ئاسمانی‌دا 50 هه‌زار جوویان
گواسته‌وه، 113 هه‌زار جووش له عێراقه‌وه به فرۆكه‌ی ئه‌مریكی گواسته‌وه بۆ ئیسرائیل
و پرۆسه‌كه‌شیان ناو نابوو(عه‌لی بابا).
په‌رله‌مانی ئیسرائیل (كنێست) ساڵی 2010 داوایكرد حكومه‌تی ئیسرائیل له هه‌موو ڕێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی گرنتی كه‌یسی
قه‌ره‌بووی موڵك و ماڵی جوو، وه‌ربگرێت.
لای خۆیانه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانی فه‌له‌ستین له هه‌وڵدان داوای 100 ملیار دۆلار قه‌ره‌بوو له ئیسرائیل بكه‌ن، چونكه كاتێك ئیسرائیل وڵاته‌كه‌یانی داگیركردووه، عه‌ره‌به‌كانی فه‌له‌ستین موڵك و ماڵیان له‌ناوچووه،
چه‌ندین بهڵگهنامهشیان له ماوه‌ی 10 ساڵدا ڕاده‌ستی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان
كردووه.
به‌ڵام ئیسرائیل باس له‌وه دهكلت له چوارچێوه‌ی ڕێككه‌وتننامه‌ی
ئاشتی به‌رده‌وام ئه‌وانه‌ی فه‌له‌ستینی بوون له ئیسرائیل ڕۆیشتن بوون به هاوڵاتی فه‌له‌ستینی، هه‌روه‌كو چۆن پهناههندهكانی
جووی وڵاتانی عه‌ره‌بی بوون به هاوڵاتی ئیسرائیلی.