04:47 - 11/06/2019
ئه‌ردۆغان چۆن په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا چاك ده‌كاته‌وه؟
هه‌موو چاودێرانی سیاسی پێیان وایه ئه‌ردۆغان پیاوێكی
ملهوڕ و لووتبه‌رزه، به‌ڵام ئه‌و كارانه زیاتر له‌گه‌ڵ ئه‌و نه‌یارانه ده‌یكات
كه له خۆی لاوازترن. ده‌بینی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا،
هاوشێوه‌ی سه‌دام حوسێن زۆرجار خۆی به كه‌سێكی كه‌له‌ڕه‌ق پیشانده‌دات، به‌ڵام كاتێك نه‌یاره‌كه‌ی به‌هێز بێت، نه‌رمی ده‌نوێنێت.
ئێستا گرژییه‌ك له نێوان ئه‌مریكا و توركیا هه‌یه، چاودێران چاوه‌ڕوانی ئه‌وه
ده‌كه‌ن، ئایا ئه‌ردۆغان به هه‌موو مه‌رجه‌كانی ئه‌مریكا ڕازی ده‌بێت؟ ئه‌گه‌ریش
لووتبه‌رزی بخاته لاوه، به چ جۆرێك ئه‌و سازشه ده‌كات كه نه‌بێته هۆی شكانی
شكۆی؟
سه‌میح ئیدیز له وتارێكیدا له‌سه‌ر پێگه‌ی مۆنیتۆر
نووسیوویه‌تی توركیا ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و خۆرئاوا نۆژه‌ن
بكاته‌وه، ئه‌وه‌ش له پێناو ئابووری وڵاته‌كه‌ی، به‌ڵام ئایا كاتێك ئه‌ردۆغان په‌یوه‌ندیه‌كانی
باش ده‌كاته‌وه ئاماده‌یه سازشێك بكات كه ئازارده‌ر بێت؟
سه‌میح باس له‌وه ده‌كات كه سه‌رۆك كۆماری توركیا ڕه‌جه‌ب
ته‌یب ئه‌ردۆغان وا خۆی پیشانده‌دات كه گرنگی به قه‌یرانه ئابوورییه‌كانی
توركیا نادات، به‌ڵام داوالێكردنی سیاسی و ئابووری بۆ وڵاتانی خۆرئاوا، فاكته‌رێكه
بۆ ئه‌وه‌ی كه حه‌زبكات په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و ئه‌وروپا
باشتربێتهوه. ئه‌و ڕێكارانه‌ی كه پێشنیازی كردووه، نه‌یتوانیووه هاوبه‌شه‌كانی
خۆرئاوا ڕازی بكات. ئه‌وان جه‌خت له ده‌رئه‌نجامه‌كان ده‌كه‌نه‌وه، نه‌ك ئه‌و
نمایش و به‌ڵێنه ئاڵۆزانه‌ی كه ته‌نیا كاتی پێدهكڕن.
له هه‌مان كاتدا ئه‌ردۆغان پابه‌نده به‌و به‌ڵێنانه‌ی
كه باس له‌وه ده‌كات سیستمی به‌رگری
موشه‌كی ڕووسی ئێس-400 له ڕووسیا ناكڕێت و كشاوه‌ته‌وه. بهوكارهشی په‌یوه‌ندیه‌كانی
خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا به هه‌ڵواسراوی هێشتۆته‌وه. به‌لای ئه‌ردۆغانه‌وه مه‌سه‌له‌كه
په‌یوه‌ندی به لووتبه‌رزیه‌وه هه‌یه. زۆرێك پێی وایه، ئه‌مریكا نه‌یاره‌كانی خۆی
ده‌خاته ژێر فشاره‌وه، ئه‌و ده‌زانێت چۆن نه‌یاره سیاسیه‌كانی خۆی به‌كارده‌هێنێت.
سه‌میح ئه‌وه‌ی ڕوونكردۆتوه كه چاره‌نووسێكی خراپ چاوه‌ڕوانی
ئابووری توركیا ده‌كات، ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌مریكا سزای ئابووری به‌سه‌ر توركیادا بسه‌پێنیت،
ئه‌و سزایه‌ش ته‌نیا له پێناو ئه‌وه‌دایه كه توركیا ده‌یه‌وێت سیستمی به‌رگری
ئێس-400 له ڕووسیا بكرێت. توركیا پێشتر تامی ئه‌و سزایانه‌ی كردووه به تایبه‌تی
ساڵی پار كه ئه‌مریكا له‌سه‌ر قه‌شه ئه‌ندرۆ برۆنسۆن، به‌سه‌ر توركیادا سه‌پاندی.
سیستمی ئێس-400 په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا له‌گه‌ڵ
خۆرئاوا وێران ده‌كات
زۆرێك مشتومڕی ئه‌وه‌یانه كه ئه‌ردۆغان نیگه‌رانه له‌وه‌ی
كردوویه‌تی و ده‌بێت خۆی به‌ته‌نیا بچێته ژێر ئه‌و به‌رپرسیارییه‌تیه‌ی كه ده‌یانه‌وێت
ئابوری توركیا وێران بكه‌ن. ئه‌و بهرپرسیاریتهیهی حیزبی دادوگه‌شه‌پێدان باجه‌كه‌یدا
ئه‌وه‌ش به ئاشكرا له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی توركیا له 31ی ئازار، به‌ده‌ركه‌وت.
واشینتن پێشتر هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی له توركیا كرد، كه
فڕۆكه ئێف-35 ڕاده‌ستی توركیا ناكات، ئه‌گه‌ر بێت و گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ
ڕووسیا هه‌ڵنه‌وه‌شێنێته‌وه. سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له پیشه‌سازی سه‌ربازی توركیا
ڕاگه‌یاندووه كه ئه‌فسه‌ره باڵاكانی توركیا نیگه‌رانن له‌و دۆخه و ده‌ترسن
كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاسایشی نیشتیمانی درووست ببێت، ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌كانی
به‌سه‌ر سزا سه‌ربازییه‌كاندا بسه‌پێنێت.
توركیا به وڵاتێك داده‌نرێت كه هاوبه‌شی وه‌به‌رهێنانی
فرۆكه‌ی ئێف-35ه، كه كۆمپانیای لۆكهید مارتن درووستی ده‌كات. له‌كاتی دوورخستنه‌وه‌ی
توركیاش له درووستكردنی ئه‌و فڕۆكه‌یه، گوزرێكی گورچكبڕ به‌ر پیشه‌سازی وه‌زاره‌تی
به‌رگری توركیا ده‌كه‌وێت. هه‌ربۆیه خڵوسی ئاكار وه‌زیری به‌رگری توركیا له ترسا
ڕاگه‌یاندووه كه وه‌رگرتنی سیستمی ئێس-400 دواده‌كه‌وێت.
مشتومڕی واشینتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه موشه‌كه‌كانی
ئێس-400 دژفرۆكه، هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر فڕۆكه‌كانی ئێف-35 له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆ
گوێگرتن له‌و جۆره فرۆكه‌یه و چاودێریكردنی درووستكراوه، كه هاوپه‌یمانی ناتۆ
به‌كاریده‌هێنێت. باڵیۆزی ئه‌مریكا له ناتۆ كای بیڵی هتچیسۆن پێیی وایه بڵاوكردنه‌وه‌ی
فڕۆكه‌ی ئێس-400 له‌ژێر هه‌مان زاڵگه‌ی سه‌ربازی فرۆكه‌ی ئێف-35 "قهبوڵنهكراوه"
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت" ده‌توانیت دانه‌یه‌كیان به‌ده‌ست بهێنی، به‌ڵام ناكرێت هه‌ردوو
جۆری فڕۆكهكهت هه‌بێت" ئه‌مه‌ش هه‌ڵوێستێكی توندی واشینتنه.
له 29ی ئایاری ئه‌مساڵ و له دوای ئه‌نجامدانی په‌یوه‌ندییه‌كی
ته‌له‌فۆنی نێوان ئه‌ردۆغان و تره‌مپ، په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا و توركیا ئاڵۆزی
تێكه‌وت و به تایبه‌تی كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئابووری توركیا درووستكرد. ئاژانسه‌كانی
توركیا ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه كه تره‌مپ ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕیووه له
پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ لێكۆڵینه‌وه له كه‌یسه‌كه. بۆیه دواتر لیره‌ی
توركی له‌به‌رامبه‌ر دۆلار هاڕه‌ی كرد. میدیاكانی جیهان باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه
له كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا تره‌مپ و ئه‌ردۆغان له ژاپۆن چاویان به‌یه‌كتر ده‌كه‌وێت،
ئه‌وه‌ش له په‌راوێزی لوتكه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی 20دایه. له‌وێش ده‌یانه‌وێت به چڕی له‌سه‌ر
كه‌یسه‌كه بدوێن . له دوای ئه‌وه‌ی ئاكاری وه‌زیری به‌رگری توركیا گووتی كڕینی
ئه‌و سیستمه دواده‌خرێت، جارێكی دیكه ئاستی لیره به‌رزبووه‌وه.
ئه‌ردۆغان چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یه كه تره‌مپ ده‌سه‌ڵاتی
جێبه‌جێكار به‌كاربهێنێت تاوه‌كو له ژێر ئه‌و به‌ندانه ڕزگاری بێت، هه‌ربۆیه هه‌موو
ڕێگاكان ده‌گرێته به‌ر تاوه‌كو ئه‌مریكا ڕازی بكات. هه‌ربۆیه توركیا هه‌ستا به
ئازادكردنی سه‌ركان گویلگه كه هاوڵاتیه‌كی ئه‌مریكی-توركی بوو، پێشترله ناسا
زانا بووه. دوای چه‌ند كاتژمێرێك قسه‌كردنی تره‌مپ و ئه‌ردۆغان گویلگه ئازادكرا،
چونكه واشینتن داوای ئازادكردنی ده‌كرد. ئه‌و ماوه‌ی سێ ساڵ به تۆمه‌تی تێوه‌گلانی
له كوده‌تا شكست خواردووه‌كه‌ی توركیا، ده‌ستگیركرابوو.
به تێڕوانین له په‌یوه‌ندییه سه‌ربازییه‌كانی نێوان
توركیا و ئه‌مریكا، چاودێرانی سیاسی باوه‌ڕیان وایه، كه به‌رپرسانی توركیا له‌و
باوه‌ڕه‌دان كه تره‌مپ له كۆتایدا ته‌نگی پێههلدهچنرێت، چونكه له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره
له كێشه‌دایه و له كاتێكدا ده‌بێت زۆرتر له كه‌یسی ئێران سه‌رقاڵ بێت. به
كورتی ئه‌ردۆغان هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات كه موشه‌كی ئێس-400 و فڕۆكه‌ی ئێف-35 به‌ده‌ست
بهێنێت. له هه‌مان كاتیش‌دا په‌یوندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا باشتر بكاته‌وه.
یوسف بۆلۆك باڵوێزی خانه‌نشینكراو باوه‌ڕی وایه، توركیا بێ ئه‌وه‌ی سازش له‌سه‌ر
هیچ بكات، هه‌رچی بوێت به‌ده‌ستی ده‌خات.
سه‌میح ده‌ڵێت" ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بێت و تره‌مپ-یش
له‌سه‌ر لیژنه‌ی هاوبه‌ش ڕازی بێت كه توركیا پێشنیازی كردووه، نازانین چی ڕوو ده‌دات،
به‌ڵام له كۆتایدا ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ئه‌مریكا به ئه‌نقه‌ره بڵێت كاتێك له
كاته‌كان لیژنه‌كه ئه‌و فرۆكه و سیستمانه بۆ توركیا ده‌كرێت، به‌ڵام با ئه‌نجامه‌كان
نه‌گۆڕێت."
فشاره‌كانی ئه‌مریكا بۆسه‌ر توركیا زیاتر ده‌بێت. "
توركیا نیگه‌رانی ئه‌وه‌یه سازش بكات، به‌ڵام نایه‌وێت به‌شێوه‌یه‌كی زه‌لیل و
ملكه‌چ پیشان بدرێت" . هه‌ندێك له چاودێرانیش پێیان وایه كێشه‌ی توركیا و
ئه‌مریكا په‌یوه‌ندی به ئیدلبه‌وه هه‌یه، چونكه ئه‌و شوێنه ئاشكراكه‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی
توركیا-ڕووسیایه. هه‌ر ئه‌وه‌شه واده‌كات ئه‌ردۆغان حه‌ز بكات له یه‌كلاكردنه‌وه‌ی
كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا.
سه‌ره‌ڕای ململانێ قوڵی نێوان ئه‌نقه‌ره و واشینتن سه‌باره‌ت
به سوریا، به‌ڵام هه‌ردووكیان ڕێكه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێویسته ڕێگری له
هێرشه‌كانی سه‌ر ئیدلب بكرێت. ئه‌م مه‌سه‌له‌یه به‌لای توركیاوه گرنگ و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه له هه‌مان كاتدا ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت و سووره
له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندییه‌كی نوێ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ڕووسیا ڤلادمێر پوتین درووست
بكاته‌وه. له هه‌مان كاتیش‌دا ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی
ئه‌وروپا نۆژه‌نبكاته‌وه، تاوه‌كو كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئابووری توركیا درووست بكات.
كلیله‌كه‌ی توركیا بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌رگای یه‌كێتی ئه‌وروپا
به‌م دواییانه ئه‌ردۆغان ئاشكرایكردووه"به‌ڵگه‌نامه‌ی
ستراتیژی چاكسازی یاسایی" كه ده‌یه‌وێت چاكسازی له ده‌زگای دادوه‌ری بكات و
دیموكراتی و سنووری ئازادی تاك، فراوان بكات. به‌هه‌مان شێوه‌ش ئازادی ڕاده‌ربڕێن.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئه‌ردۆغان له كاتێكدایه كه پێشتر كۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی ئه‌وروپی
له ڕاپۆرتێكدا باسیان له نه‌بوونی یاسا و دیموكراتی و مافی مرۆڤ له توركیا
كراوه.
ئه‌ردۆغان جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه
ئاماژه‌یه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی كه توركیا ده‌چێته ناو یه‌كێتی ئه‌وروپاوه، به‌ڵام ڕه‌خنه‌گرانی
ئه‌و پیاوه، له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی توركیا باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌وروپا به‌وشتانه
ناخه‌ڵه‌تێت. سه‌میح ئیدیز ده‌ڵێـت " ئه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان كردوویه‌تی ته‌نیا
فێڵێكه، ده‌یه‌وێت كه‌لێن له‌نێوان ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا درووست بكات و خۆی ده‌ست
به‌سه‌ر یاسادا بگرێت."
ئه‌ردۆغان له ماوه‌ی ڕابردوودا كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی
ناچاركرد كه ده‌بێت هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا به تایبه‌تی شاری ئه‌ستانبوڵ دووباره
بكرێته‌وه، چونكه پارتی داد و گه‌شه‌پێدان له‌و شاره‌دا دۆراوه. ئه‌مه‌ش
هۆكارێكی دیكه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌ردۆغان ده‌ستی به‌سه‌ر هه‌موو داموده‌زگاكانی
توركیادا گرتووه،
" ئه‌گه‌ر نیازی پاكه، ده‌بێت ده‌ستبه‌جێ هه‌نگاوی
خێرا به ئاراسته‌ی كاره‌كانی بنێت." زۆرێك له چاودێرانی سیاسی ڕایان وابووه
كه ئه‌ردۆغان نیازی پاك نییه له‌وه‌ی گوایه چاكسازی له ده‌سه‌ڵاته‌كانی دادوه‌ری
ده‌كات.
باڵیۆزی خانه‌نشینكراو سه‌لیم كۆنیرالپ ئاماژه‌ی به‌وه
كردووه. ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یی ئه‌ردۆغان باسی لێوه‌ده‌كات په‌یوه‌ندی به لایه‌نی
ئابووری و سیاسی هه‌یه، چونكه ئابووری توركیا، له خراپه‌وه بۆ خراپتر هه‌نگاو
ده‌نێت. ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت به‌م كارانه‌ی چه‌ندین وه‌به‌رهێنه‌ری ئه‌وروپی ڕووبكه‌نه
توركیا، ئه‌و وهبهرهێنرانهش بانگه‌شه‌ی ئه‌وه بكه‌ن كه توركیا وڵاتێكه یاسای
تێدا هه‌یه و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری تێدا دادپه‌روه‌ره. به‌م ڕێگه‌یه ده‌یه‌وێت
ئامانجه‌كه‌ی بپێكێت.
هه‌موو لایه‌كیش جه‌خت له‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت
به زووترین كات وڵاته‌كه‌ی بخاته ڕیزی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپاوه. به‌ڵام هه‌وڵه‌كانی
بێ سووده.