01:33 - 08/06/2019
ئه‌و ژنانه‌ی به خۆشه‌ویستی و خوێن بوونه ده‌سه‌ڵاتدار
به‌شی دووه‌م
ئه‌گه‌ر گه‌مه‌كردن
به عه‌رش و ململانێكان خۆشترین یاری
پادشاكان بووبێت، ئه‌وا ده‌بێت به درێژایی مێژوو ئه‌و ژن و كچانه له بیر نه‌كه‌ین
كه به‌شداری ئه‌و ململانێ‌یان كردووه. زۆرێك له‌وان له ژووره‌كانیانه‌وه
كاروباری وڵاتیان به‌رێوه‌بردووه. له به‌شی یه‌كه‌مدا ئه‌وه‌مان بڵاوكرده‌وه كه
چۆن خه‌یزه‌ران كوڕه‌كه‌ی خۆی كوشت، بۆ ئه‌وه‌ی بێته خه‌لیفه، رۆكسلانه چۆن
كوڕه‌كه‌ی سوڵتان سلێمانی كوشت، بۆئه‌وه‌ی كوڕه‌كه‌ی خۆی بێته جێنشینی سوڵتان
سلێمانی قانوونی.
ست مه‌لك چۆن
تۆڵه‌ی له براكه‌ی كرده‌وه؟
ست مه‌لك كچی
عه‌زیزوڵانزار كچی مه‌عزئه‌لدین ئه‌ڵا، فاتیمه‌ی عه‌لوی. ئه‌م شاژنه تا بڵێی كه‌سێكی
باش و پلاندانه‌ربوو، زۆر به ئاسانی كاروباره‌كانی جڵه‌وده‌كرد. ست مه‌للك خوشكی
حاكم بئه‌مروڵا-ی خه‌لیفه‌ی فاتیمه‌ی بوو. به‌ڵام ئه‌م خوشك و برایه، زڕ براو
خوشك بوون. له زۆربه‌ی كاروباره‌كاندا پرسی خوشكه‌كه‌ی ده‌كرد. هه‌روه‌كو ئه‌وه‌ی
مێژووی ته‌قی ئه‌لدین مه‌قریزی باسی ده‌كاته‌وه. به‌ڵام دواتر ئه‌و خوشكه پلانێك
دائه‌نێت بۆ ئه‌وه‌ی براكه‌ی بكوژێت. دواتر ست مه‌لك له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن كوڕی ده‌واس
كه یه‌كێك بووه له سه‌ركرده گه‌وره‌كان، به‌ڵێنی به ست مه‌للك -دا كه خه‌لیفه
حاكم غافڵكوژ بكات. بۆیه دواتر حاكم كوژرا و له ساڵی 411ی كۆچی ست مه‌لك بۆ ماوه‌ی
چوار ساڵ فه‌رمانڕه‌وایه‌تی وڵاتی كرد، تاوه‌كو رۆژی مردنه‌كه‌ی له میسر مایه‌وه.
محه‌مه‌د ڕه‌جایی
عه‌تییه‌ی نووسه‌ر له په‌رتووكی( خوێن له‌سه‌ر دیواری ده‌سه‌ڵات) باس له‌و
ڕاستیانه ده‌كات كه چۆن خه‌لیفه‌كانی موسڵمانان له پێناو ده‌سه‌ڵات و كورسیدا
خوێنیان ڕشتووه. چۆن كوڕ باوكی كوشتووه و، برا، برای خۆی كوشتووه. له نێوان ئه‌و
كه‌سانه‌دا ئه‌و نووسه‌ره باسی له ست مه‌للك كردووه، كه برای خه‌لیفه‌ی
فاتیمیه‌كان بووه، سه‌باره‌ت به‌و ده‌ڵێت" ست مه‌لك پلانداڕێژه‌ری كوشتی خه‌لیفه‌ی
شه‌شه‌می فاتیمیه‌كان نه‌بووه. به‌ڵام ئه‌وان كێشمه‌كێشیان بوو له‌سه‌ر ده‌سه‌لات،
له هه‌مان كاتدا ست مه‌لك خۆی ڕاسته‌وخۆ داوای ده‌سه‌ڵاتی ده‌كرد. به‌ڵام ده‌یزانی
كه مه‌حاڵه ڕێگه‌ی بدرێت بێته سه‌ر ده‌سه‌ڵات و كورسی خه‌لافه‌ت بگرێته ده‌ست.
له پڕێكدا بینی براكه‌ی كه‌سێكی گه‌نده‌ڵكاره و ژیانی خه‌ڵكی تێكداوه. به
بوونی براكه‌ی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات هه‌ڕه‌شه‌یه‌كه بۆسه‌ر ده‌وڵه‌تی فاتیمی، بۆیه
ئه‌مجاره‌یان هه‌موو ڕێگاكانی باشتر بۆ له‌باربوو تاوه‌كو بگاته ده‌سه‌ڵات."
حاكم بئه‌مروڵا
له ساڵی 390ی كۆچی ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست. ئه‌وه‌ش كاتێك پێشتر گه‌نج بوو له‌ژێر
ئامۆژگارییه‌كانی ڕاهێنه‌رێكی به‌ناوی برجوان خزمه‌تكار، بوو به خه‌لیفه. دوای
ئه‌وه مه‌زهه‌بی فاتیمه‌ی شێوه‌یه‌كی توندڕه‌وانه‌ی وه‌رگرت. هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی
كه له مه‌زهه‌بی شیعه نه‌بوون، ده‌چه‌وسێنرانه‌وه. چه‌ندین باسوخواست له‌سه‌ر
ئه‌و خه‌لیفه هه‌یه، كه سروشتێكی سه‌یری هه‌بووه. هه‌ر له خۆیه‌وه بڕێك
خواردنی قه‌ده‌غه‌كرد، كاتێك به وه‌ڕینی سه‌گه‌كان بێزارده‌بوو، فه‌رمانیكردووه
سه‌رجه‌م سه‌گه‌كانی وڵات بكوژن. له هه‌مانكاتدا بڕیاریدا ژنه‌كان به شه‌و و به‌ڕۆژیش
له ماڵ ده‌رنه‌چن. به‌وجۆره بۆ ماوه‌ی حه‌وت ساڵ و حه‌وت مانگ خه‌لافه‌تی به‌ڕێوه
برد.
به‌ڵام ست مه‌للك،
به شێوه‌یه‌كی عاقڵانه و خۆشه‌ویستی و ڕێزه‌وه وڵاتی به‌ڕێوه برد. ئه‌و تا
رۆژنی مردنه‌كه‌ی شووینه‌كرد. ده‌گوترێت له‌سه‌رده‌می ئه‌ودا وڵات زۆر ئارام بووه.
ئه‌و گوێی له ئامۆژگاری پیاوانی ئاینی ده‌گرت كاتێك ده‌هاتن سه‌ردانیان ده‌كرد.
ئه‌وان ببوونه ناوه‌ندگیری نێوان خه‌ڵك و خه‌لیفه. مه‌قریزی ده‌ڵێت" حاكم
بئه‌مروڵا بوختانی بۆ خوشكه‌كه‌ی هه‌ڵده‌به‌ست، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌كرد، خوشكه‌كه‌ی
دوو گیانه. بۆیه له به‌رامبه‌ردا ست مه‌لیك بانگی كرده سه‌یفه‌دین بن ده‌واس و
به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی لێ وه‌رگرت كه حاكم بكوژێت. دواتر عه‌بدینیان هێنا و هه‌زار
دیناریان پێدا، تاوه‌كو حاكم له‌كاتی رۆیشتنی بۆ شاخ بكوژێت." ده‌شڵێت"
بۆیه دواتر دوو كۆیله تاوه‌كو ڕاده‌ی مردن لێیاندا. پاشان حاكمیان هه‌ڵگرت و به
مردوویی ڕاده‌ستی خوشكه‌كه‌یان كرد.
ئه‌ویش گۆڕی بۆ لێدا و ئه‌سپارده‌ی خاكی
كرد." دوای مردنی براكه‌ی ست مه‌لیك عه‌بدولڕه‌حیمی كوڕی ئه‌لیاسی ڕاسپارد كه
بێته جێنشینی دیمه‌شق، یه‌كێك له دوای ئه‌و كه‌سانه‌ی لاده‌برد كه په‌یوه‌ندیان
به براكه‌یه‌وه هه‌بووه. جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه كه زۆربه‌ی مێژوونووسانی سه‌رده‌می
ده‌وڵه‌تی فاتیمی ئه‌وه تۆمه‌تانه‌ی سه‌ر ست مه‌لیك ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه و ده‌ڵێن"
درۆیه ئه‌و كاته‌ی خه‌لیفه حاكم مردووه، ست مه‌لیك له په‌نجاكانی ته‌مه‌نی
بووه، هه‌موو ئه‌وانه‌شی به‌درۆ ده‌خه‌ینه‌وه كه ده‌گوترێت ست ملك ژنێكی خراپه‌كاربووه
و خه‌ریكی سێكس بووبێت." زۆرێكی دیكه‌ش پێچه‌وانه‌كه‌ی ده‌بینن.
به‌غداد
خاتوون ژنی سوڵتان ئه‌بی سه‌عید
جه‌لیل ئه‌بو
سه‌عید به‌هادرخان سوڵتانی عێراق و خوراسان بوو. ئه‌و یه‌كێك بوو له پاشاكانی مه‌غۆڵ
و موسڵمان بووه‌وه. كاتێك سوڵتان ئه‌بو سه‌عید ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه، ویستی
كچه‌كه‌ی جۆبان بكاته هاوسه‌ری خۆی كه ناوی به‌غداد خاتوون بوو. له گه‌شته‌كه‌ی
ئه‌بن به‌توته ده‌ڵێت" به‌غداد خاتوون یه‌كێك بووه له
ژنه جوانه‌كانی سه‌رده‌مه‌كه‌ی خۆی ئه‌و پێشتر ژنی شێخ حه‌سه‌ن بوو، ئامۆزای خۆی
بوو، دواتر سوڵتان فه‌رمانی پێكرد كه لێی جیابێته‌وه. دواتر ئه‌بو سه‌عید ماره‌ی
كرد. " ده‌شلێت" ژنێكی زۆر به‌ختداربوو. ژنی مه‌غۆڵ و توركه‌كان به‌ختێكی
گه‌وره‌یان هه‌بوو." له وڵات‌دا چه‌ندین ژنی جوان بوونی هه‌بوو، به‌ڵام به‌غداد
خاتوون، پێگه‌یه‌كی به‌هێزی لای ئه‌بو سه‌عید هه‌بوو. له ژنه‌كانی دیكه‌ی جیاده‌كرده‌وه.
ته‌نانه‌ت تا ئه‌وكاته‌یشی كه ئه‌بو سه‌عید دڵشاد خاتوونی ماره‌كرد.
سه‌باره‌ت به
به‌غداد خاتوون، سه‌ڵاحه‌دین كوڕی ئه‌یبك سه‌فدی ده‌ڵێت" به‌غداد خاتوون كچی
نه‌وین جۆبان بوو، ئه‌و له خێزانی جوبانیه‌كان بوو. هه‌ربۆیه ئه‌بو سه‌عید كوده‌تای
كرده سه‌ر باوكی ژنه‌كه‌ی و ئه‌ویش هه‌ڵهات. ئه‌بو سه‌عید براكه‌ی به‌غداد خاتوونی
كوشت. دواتر به‌زۆر سه‌پاندی به‌سه‌رییاندا كه ده‌بێت به‌غداد خاتوون له ئامۆزاه‌كه‌ی
جیابێته‌وه، خۆی بێته مێردی. بۆیه دوای ئه‌وه‌ی ماره‌یكرد، سوڵتان ئه‌بو سه‌عید
نازناوی" خاتوونی جیهان" سه‌رچاوه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، كه به‌غداد
خاتوون كه‌س نه‌بووه بڕیاره‌كانی ڕه‌تكاته‌وه، یه‌كێك له وه‌زیره‌كان سه‌رجه‌م
خواسته‌كانی به‌دیده‌هێنا. ئه‌و له پشت له‌كارلابردنی حاكم هه‌رات شا غه‌یاسه‌دین
بوو، دواتر پلانی كوشتنی فه‌رمانڕه‌وای خۆراسان و چه‌ندین ئه‌میری دیكه‌ی دا. ئه‌و
كاره‌شی له پێناو ئه‌وه ده‌كرد كه تۆڵه‌ی باوك و براكانی بكاته‌وه.
به‌غداد
خاتوون دوای ئه‌وه‌ی بووبه ژنی ئه‌بو سه‌عید، بیری له تۆڵه‌كردن كرده‌وه، له
دوای مردنی ئه‌بو سه‌عید پزیشكه‌كان بۆیان ده‌ركه‌وت كه ژار له جه‌سته‌ی ئه‌بو
سه‌عید بووه. ئیبن به‌توته ده‌ڵێت، ئه‌بو سه‌عید ژنێكی هێنا ناوی دڵشاد بوو، كه
كچی خوشكی به‌غداد خاتوون بوو. به‌غداد خاتوون هه‌ستا به ژاراویكردنی ده‌سته‌سڕێك.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌بو سه‌عید له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی جووت ده‌بێت، ئه‌ندامی نێرینه‌ی
خۆی پێ ده‌سڕێت، دوای ماوه‌یه‌ك ده‌مرێت. بۆیه دوای مردنی ئه‌بو سه‌عید مێردی یه‌كه‌می
به‌غداد خاتوون ده‌بێته پادشای عێراق و دڵشادی ژنی ئه‌بو سه‌عید ده‌بێته ژنی. به‌مجۆره
به‌غداد خاتوون تۆڵه‌ی كوشتنی باوك و براكه‌ی ده‌كاته‌وه.
به‌شی یه‌كه‌م