09:11 - 03/06/2019
ململانێ خوێناوییهكانی لایهنه ئیسلامییهكان لهسهر گۆڕهپانهكانی نوێژی جهژن له میسر
لەگەڵ ئەوەی نوێژی جەژن لە فەرزە ئاینییەكان نیە، بەڵام ژمارەیەك پارت و هێز و پێكهاتەی ئاینی دەیانەوێت بیگوازنەوە بۆ فەرزی ئاینی و بەكارهێنان و بەلارێدابردنی بۆ بانگەشەی سیاسی و خستنەڕوو بەرنامەكانیان، ئەمە وایكردووە ( جەمسەرگیری سیاسی) ببێتە ناونیشانی سەرەكی كە دەكرێت ئەو چالاكیانەی پێ ناوبنرێن كە لە گۆرەپانەكان لە نوێژی جەژن ئەنجام دەدرێن.
ئیخوان و بانگەشە بە چەك
رێكخراوی ئیخوان موسلمین و رەوتی سەلەفی زۆرترین جار بۆنە ئاینیەكان بۆ كاری سیاسی بەكاردەهێنن، نوێژی جەژن یەكێكە لەو بۆنانەی كە هەردوو رەوت دەیانەوێت بەهێزەوە تێیدا ئامادەگیان هەبێت، ئەویش لەرێگەی لافیتە و بڵاوكراوە كە دابەشی دەكەن و ئەو لافیتانەی كە بۆ پیرۆزبای جەژن هەڵیدەواسن و چەند بڵاوكراوەیەك كە لەمزگەوتەكان و لەگۆرەپان دەبیندرێن و تێیاندا داوای هاوكاری بۆ هەژاران دەكەن.
شێخ عەلا ئەبو دههب سەركردەی پێشوو لە كۆمەڵی ئیسلامی میسری لەلێدوانێكدا بە پێگهی حەفریاتی راگەیاندووه، جەژن تاكە شتە كە چاوەڕوانی دەكەین و له شهوی پێش جهژنهوه ئامادهكاری بۆ دهكهین و ئەو گۆرەپانە دیاری بكەین كە نوێژی تێدا دەكەین. ههروهها گوتویهتی، پێشتر گروپی ئیخوان موسلیمین پێش نوێژهكهش رێورەسمی بهپێ رۆیشتن ئەنجام دەدا بەبێ رەچاكردنی دۆخەكە. دەشڵێت ئێمە و ئیخوان پێداگریمان لەسەر ئەوە دەكرد كە بەپێ بەبەردەم بنكەی پۆلیسدا برۆین و چەند خولەكێك لەبەردەمی بوەستین بۆ ئەوەی هێزی خۆمان دەرخەین.
ئەبو دەهب دەڵێت، لەبیریەتی كە كۆمەڵی ئیسلامی پێش دوورخستنەوەی ئیخوان دەستبەرداری هەندێك توندرەوی ببو بەجۆرێك خوشكانی حیزلبهكهیان و هاوسەرەكانیان دەهاتنە دەرەوە، چونكه ئهوه كرابووه ئهرك بهسهر پیاوانی كۆمهڵی ئیسلامییهوه كه ژنهكانیان ئهركدار بكهن بهشداری رۆشتنی بهیانیانی جهژن بكهن.
ئهو دههب ئهو راستییه ناشارێتهوه كه بهو كارهیان ئهندامهكانیان رووبهڕووی كێشهی گهوره دهبوونهوه بهوهی ژنان له پێشهوهی رێپێوانهكه بن یان خودا له دواوه، دههب دهڵێ، لەكۆتاییدا ئەو كێشە گەورەیە چارەسەركرا بەوپێیەی ئەوانیش لەگەڵ رێورەسمە درێژەكە برۆن بەجۆرێك نقاب پۆشەكان لەپێشەوە و لەچك بەسەرەكانیش لەپشتیان لەریزی یەكەمی رێرۆیشتنەكە، دوو گەنج كە هەریەكەیان سواری وڵاخێك بوو و شمشێرێكی تەختەی بەدەستەوە بوو لەناوەراستیشدا مزگەوتی قوبەی بچوك كە لە تەختە دروست كرابوو هەبوو لەدەوریشیاندا چەند كەسێك داپۆشراو و لەدواشیانەوە خەڵكانی تر كە كلاشینكۆفیان پێ بوو.
شەری گۆرەپانەكان
لە نوێژی جەژندا هەر گروپ و رێكخراوێك هەوڵدەدات كە بەو جل و بەرگەی لەبەری دەكەن خۆیان لەگروپەكانی تر جیابكەنەوە، یان بەو شێوە تەكبیرەی كە دەیكەن بەجۆرێك هی هەر یەكێكیان لەوی تر جیاوازە تا گەیشتە ئەوەی كە ناكۆكی و ململانێ لەسەر ئەوە هەبوو كە كێ وتار پێشكەش بكات.
لێرەوە باس لەو شەرانە دەكرێت كە لەسەر شوێنی ونوێژكردن لەنێوان ئیخوان و جیهادیەكان دروست ببوو، پێش ئەوەی وەزارەتی ئەوقافی میسر كۆنترۆڵی ئەو ناوچانە بكات، لەمانگی رەمەزاندا دەنگی ئەوە دەبیسترا كە نوێژی جەژن بقۆزرێتەوە بەجۆرێك 4 هەزار گۆرەپانی گشتی و مزگەوت دیاریكراون بۆ نوێژی جەژن و وتاری یەكگرتوو و 8 هەزار وتاربێژی ئەزهەر بۆ ئەو كارە ئامادەكراون.
جەمال عیلمدین سەركردەی جیابۆوە لەكۆمەڵی ئیسلامی بە حەفریاتی راگەیاندووه، لەنێوان كۆمەڵی ئیسلامی و ئیخواندا شەر رویداوە كە تێیدا شمشێر و چەك بەكارهێندراوە و ژمارەیەكی زۆر لەنوێژخوێنان بەهۆیەوە لە ناوچەی كورنیشی پارێزگای مەنیای میسر برینداربوون بەهۆی ئەوەی هەردوولایان دەیانویست پێشنوێژی بۆ خۆی بێت.
عیلمدین باسی ئەوەش دەكات، كە ئەوان رێرۆیشتنی شەوانە و بەیانیان هەبووە و دەشڵێت، ئیخوان رێورەسمی رۆیشتنی گەورەیان هەبوو، بەڵام ئێمە بەجل و بەرگ لەئەوان جیاوازبووین، بەجۆرێك هەریەكەمان جل و بەرگی تایبەتمان بەسەر ئەندامەكانماندا دەسەپاند، هەروەها بەپێی ئەو لافیتانەی كە هەڵماندەواسی و ئەو بەیاننامە كاغەزیانەی بڵاومان دەكردەوە بەسەر نوێژخوێناندا، سەركردایەتی ئیخوان پێیان وایە ئەوان گروپی دایكن و پێویستە هەموو خەڵك لەژێر فەرمانرەوای ئەوان دابن.
دەشڵێت، ئاڵۆزییەكانی نێوانیان زیادی دەكرد و پێش نوێژی جەژن ئێمە پۆستەرمان لەشوێنە چۆڵەكان هەڵدەواسی بۆ بانگەوازكردن، بەڵام دواتر ئەوان دەهاتن و پۆستەرەكانی ئێمەیان تێكدەدا و بانگەشەكانی خۆیان لەشوێنیان هەڵدەواسی و وهڵامی ئێمەش بۆ ئەوان بەخێرایی دەدرایەوە، و ئەمەش بەردەوام دەبوو تا ئەوكاتەی رێككەوتن دەكرا.
ههروهها دهڵێ، پێش جەژن ئێمە چوینە مزگەوتی (الریی) ئەوێ ناوچەیەكی گرنگ بوو دەكەوتە نێوان كۆمەڵگەی خوێندنگای ئامادەیی هونەری و ئەزهەر، بەوەش ناوچەیەكی گرنگ بوو بۆ هەر گروپێك كە بیویستایە لەناو خوێندكاران و مامۆستایان بوونی هەبێت، دوای ماوەیەك ئەوان هاتنە ناو مزگەوتەكە بۆمان و چەقۆ و گۆچانیان پێی بوو چوار دەوریان گرتین بۆ ئەوەی لێمان بدەن بەڵام دانیشتوانی ناوچەكە نەیانهێشت و لەیەكتر جیایان كردینەوە و رێگریان لەشەڕێكی گەورە كرد.
سۆفیەكانیش لەگۆرەپانن
لەگەڵ هەوڵەكانی كۆمەڵەی شەرعی و كۆمەڵی پشتیوانانی سوننەی محمدی و بانگخوازان بۆ كۆتایی هێنان بە ناكۆكیەكان لەسەر گۆرەپانەكانی نوێژی جەژن و ژمارەیەك رێكار كە لەلایەن وەزارەتی ئەوقاف دیاریكرابوون بۆ رێكخستنی كۆنترۆڵ كردنی گۆرەپانەكانی نوێژی جەژن، بەڵام گروپ و پارتەكانی تر بەتایبەتی سوفیەكانیش هەڵوێستی تەماشاكەریان نەبوو بەڵكو شێخ عهبدولخالق شەبراوی شێخی تەریقەتی شەبراوی لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەیەكی میسری رایگەیاندووه، پەیرەوانی تەریقەتەكەیان ئامادەكاری دەكەن لەچەند گۆرەپانێكدا بۆ ئەنجامدانی نوێژی جەژن لە پارێزگاكاندا، بەڵام پەیرەوانی تەریقەت لەشاری قاهرە لە مزگەوتی تەریقەت كۆدەبنەوە وكۆری زكری بەرێوەدەبەن و پاشان سەردانی چەند شوێنێكی پیرۆز دەكەن و گەشتەكەیان هەریەك لە مزگەوتی حوسەین و سەیدە زەینەب و سەیدە نەفیسە و سەیدە روقیە و سەیدە ئوم كلسوم و سەیدە سەكینە لەخۆ دەگرێت.
هەروەك پەیرەوانی تەریقەتی رەفاعیە نوێژ لە زیاتر لە 30 گۆرەپانی قاهیرە و پارێزگاكان دەكەن و شێخ تارق رەفاعی شێخی تەریقەت نوێژ لە مزگەوتی خۆی لە زاهر دەكات، بەڵام كۆری زكری دوای نوێژ تەنها لە رۆژانی هەینی دا ئەنجام دەدرێت.
هەندێك كەس پێیان وایە دەركەوتنی تەریقەتی سۆفی بەشێوەی جەمسەربەندی لە نوێژی جەژندا دەبێتە هۆی ئەوەی لەئایندەدا ئاڵۆزی لەگەڵ چەند پارت و كۆمەڵەیەكی ئاینی بۆ دروست ببێت، كە ئەم ساڵ بەشێوەی ئارەزوومەندانە ئەو نوێژە دەكات، لەنێو ئەو كەسانەشدا نوسەر و لێكۆڵەر ئەحمەد شوربەجی هەیە كە بەحەفریاتی راگەیاند ژمارەیەكی زۆر لە كەسایەتیە ئاینیەكانی سەلەفی و گروپەكانی تر هەوڵ دەدەن بچنە ناو كۆمەڵگە لەرێگەی رێگە پێدانیان بە پێشكەشكردنی وتاری نوێژی هەینی بە بیانوی ئەوەی ئەوان ئەزهەرین بۆیە دەكرێت لەئایندەدا پێكدادان دروست بێت لەگەڵ سۆفیەكان كە تازە لەم پرسەدا دەركەوتوون، و دەسەڵاتیش ناتوانێت كۆنترۆڵی بكات بەهۆی زۆری ژمارەی ئەو گۆرەپانە بەتاڵانەی كە نوێژیان تێدا دەكرێت.
زۆر كەس وەها سەیری ئەو گۆرەپانانەی نوێژی جەژن دەكات كە بۆرسەیەكە و تێیدا پشكی رێكخراو و گروپە ئاینیەكانی تێدا بەرزدەبێتەوە بەهۆی ئەوەی خەرجی زۆری تێدا دەكەن و دەركەوتنێكی ئاشكرایان تێیاندا هەیە لەپێناوی راكێشانی نوێژخوێنان، تا ئەوەی كە نوێژ بۆنەیەكی ئاینی كۆمەڵایەتی روحانی نیە بەڵكو ئەوپەری سیاسی جەمسەربەندیە.