03:16 - 29/05/2019
چۆن له حیزبێكی ئایدۆلۆژییه‌وه گۆڕا بۆ خێزانی؟
ساڵی 1952 له
سوریا و دوای دامه‌زراندنی "حیزبی به‌عسی عه‌ره‌بی ئیشتراكی" ئه‌م حیزبه
توانی بنكه‌كانی خۆی له هه‌رێمه عه‌ره‌بیه‌كانی دراوسێی فراوان بكات. به‌وكاره‌ش
بووه سه‌ركردایه‌تی ناوه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی كه باره‌گاكه‌ی له دیمه‌شق بوو. له هه‌موو هه‌رێمه‌كاندا
ده‌ستیان به چالاكی حیزبی كرد. له ساڵی 1954 سه‌ركردایه‌تی نه‌ته‌وه‌یی حیزبی به‌عس
دانی به‌وه‌دا نا، كه لقێكی حیزبه‌كه‌یان له عێراق بكه‌نه‌وه و فوئاد ئهلركابی
كرایه سكرتێری سه‌ركردایه‌تی هه‌رێمایه‌تی حیزبی به‌عس.
بژی عه‌بدولكه‌ریم
قاسم ... بڕوخێت عه‌بدلكه‌ریم قاسم
له‌و قۆناغه‌دا دۆخه سیاسیه‌كان له عێراق دهكوڵاو نیگه‌رانی درووستكردبوو. له دوای شكستی 1948
له فه‌له‌ستین، دواتر بووه هۆی هه‌ڵگیرسانی ئه‌فسه‌رانی ئازادیخواز له میسر. هه‌ر
ئه‌مه بوو وایكرد كاریگه‌ری جه‌مال عه‌بدولناسر له‌سه‌ر ناوچه‌كه به گشتی هه‌بێت.
له‌و سه‌روبه‌نده‌دا عێراق چووه ناو (هاوپه‌یمانی به‌غدا) كه ئینگلیز چاودێری ده‌كرد.
دواتریش هێرشه سێ قۆڵیه‌كه‌ی سه‌ر میسر(له لایه‌ن به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا و ئیسرائیل هێرشه‌كه كرایه سه‌ر میسر) به سه‌ركردایه‌تی ئینگلیز له ساڵی 1956
سه‌ریهه‌ڵدا. ئه‌مه‌ش وایكرد كه بزوتنه‌وه‌ی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان سیاسه‌تی
پاشكۆیه‌تی ڕه‌تبكه‌نه‌وه كه له عێراق له لایه‌ن نوری سه‌عید و عه‌بدولئیلاه
وه‌سی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و پاشكۆیهتیه ده‌كرا.
دواتر لیوایه‌كی
سه‌ربازی بزووتنه‌وه‌ی (ئه‌فسه‌رانی ئازادیخواز)یان له‌ناو سوپای عێراق دامه‌زراند.
له 14ی ته‌مموزی 1958 كوده‌تایه‌كیان به‌سه‌ركردایه‌تی عه‌بدولكه‌ریم قاسم ئه‌نجامدا
و توانیان بنه‌ماڵه‌ی پادشایه‌تی بكوژن و كۆتایی به سیستمی پادشایه‌تی هێنرا و
كۆماری عێراقیان دامه‌زراند و عه‌بدولكه‌ریم قاسم بوو به سه‌رۆك كۆماری وڵات. حیزبی
به‌عسی عێراقی پشتگیری ئه‌م كوده‌تایان كرد، چونكه وایانده‌زانی له‌گه‌ڵ په‌یڕه‌و
و پرۆگرامی هه‌روه‌ها لۆژیكه نه‌ته‌وه‌یه‌كان یه‌كیان ده‌گرته‌وه. ئه‌وه‌ش ده‌گوترا
كه ده‌بێت ئه‌م ده‌سه‌ڵاته درێژه‌بێته‌وه، بكرێته كۆماری عه‌ره‌بی یه‌كگرتووه
كه هه‌ریه‌ك له (میسر و سوریا)ش بگرێته‌وه.
ئاراسته‌ی
فیكری عه‌بدولكه‌ریم قاسم نزیكبوونه‌وه بوو له شیوعیه‌كان و دووركهوتنهبوو له
نه‌ته‌وه‌یه‌كان به تایبه‌تی حیزبی به‌عس. كاتێك عه‌بدولناسر هه‌وڵیدا عێرا بخاته
سه‌ر پرۆژه‌ی یه‌كگرتن، به‌غدا راسته‌وخۆ كه‌وته ململانێ له‌گه‌ڵ قاهیره. ساڵی 1959
عه‌بدولوه‌هاب شه‌واف كوده‌تایه‌كی له دژی عه‌بدولكه‌ریم قاسم ئه‌نجامدا، به‌ڵام
شكستی هێنا، ئه‌مه‌ش بووه بیانوویه‌كی باش بۆ قاسم تاوه‌كو ره‌وته نه‌ته‌وه‌یه‌كان
له‌ناو به‌رێت، بۆیه ژماره‌یه‌كی زۆری له به‌عسیه‌كان كوشت. ساڵی 1959 به‌عسیه‌كان
ویستیان عه‌بدولكه‌ریم قاسم تیرۆر بكه‌ن، به‌ڵام ته‌نیا برینداربوو، ئه‌مه‌ش
وایكرد كه فوئاد ئه‌لڕكابی بۆ سووریا هه‌ڵبێت.
له‌سنوری ده‌سه‌ڵاته‌وه
تا لێواری كه‌وتن
عه‌بدولكه‌ریم
قاسم به تاكڕه‌وانه فه‌رمانڕه‌وایه‌تی ده‌كرد، بواری نه‌ده‌دا به حیزبه‌كانی به‌ره‌ی
نیشتیمانی بۆ ئه‌وه‌ی پراكتیزه‌ی چالاكیه سیاسیه‌كانی خۆیان بكه‌ن. ئه‌مه‌ش
وایكرد كه به‌عسیه‌كان خۆیان بۆ كوده‌تایه‌كی سه‌ربازی ئاماده بكه‌ن. بۆیه ئه‌و
كوده‌تایه به ( عه‌لی ساڵه‌ح سه‌عدی) سپێردرا. ئه‌ویش ده‌ستی له‌گه‌ڵ چه‌ندین سه‌ركرده‌ی
سه‌ربازی له ڕیزی( ئه‌فسه‌ره نیشتیمانپه‌روه‌ره‌كان)بوون، تێكه‌ڵ كرد. له سه‌رووی
هه‌موویانه‌وه عه‌بدوسه‌لام عارف و عه‌بدولڕه‌حمان عارفی برای بوون. له هه‌شتی
شوباتی 1963 كوده‌تایه‌كی سه‌ربازی كرایه‌سه‌ر عه‌بدولكه‌ریم قاسم، كه كوده‌تایه‌كی
خوێناوی بوو، دواتر به هۆی كوژرانی خودی عه‌بدولكه‌ریم قاسم و هاوڕێكانی. له دوای
ئه‌و عه‌بدولسه‌لام عارف ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست و بوو به سه‌رۆك كۆماری عێراق
بۆیه دواتر پشتگیری به‌عسیه‌كانی كرد و 12 وه‌زاره‌تی پێدان. دوای سه‌ركه‌وتنی
كوده‌تاكه ململانێ له‌نێوان هاوپه‌یمانه‌كان سه‌ریهه‌ڵدا، ئه‌وه‌ش له نێوان خودی
عه‌بدولسه‌لام عارف و ڕه‌وتی به‌عسیه ڕادیكاڵیه‌كان بوو كه عه‌لی ساڵه‌ح سه‌عدی
سه‌رپه‌ره‌شتی ده‌كرد. بۆیه له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیدا له تشرینی دووه‌می 1963 ڕه‌وتی(تشرینی
ڕاستكردنه‌وه)یان دامه‌زراند. چونكه ئه‌مان وایانده‌بینی هه‌وڵێك هه‌یه بۆ په‌راوێزخستنی
به‌عس له حكومه‌ت و حوكمی سه‌ربازی خاڵی له ئایدۆلۆژیا.
به‌عس له ده‌سه‌ڵاتدا
له 13ی
نیسانی 1966 به‌هۆی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فرۆكه‌كه‌ی عه‌بدولسه‌لام عارف له دۆخێكی
ته‌مومژاویدا، مرد. دوای خۆی عه‌بدولڕه‌حمان عارفی برای ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست.
ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ئه‌و سه‌رۆك بوو، شه‌ڕی 1967 ڕوویدا كه بووه هۆی تێكشكانی عه‌ره‌ب،
دوای نزیكه‌ی ساڵێك به دوو قۆناغ كوده‌تای كرایه سه‌ر:
یه‌كه‌م : له
17ی ته‌مموزی به‌عسیه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌فسه‌ره نابهعسیهكانی ناو سوپا ده‌ستیان
تێكه‌ڵكرد. وه‌كو كوده‌تایه‌كی سپی ناسرا و به شۆڕشی (سپی)ناسرا. ئه‌وانه‌ی كه
ده‌ستیان له‌گه‌ڵ به‌عس تێكه‌ڵكرد ئه‌مانه‌بوون( عه‌بدولڕه‌زاق نایف سه‌رۆكی ده‌زگای
هه‌واڵگری سه‌ربازی. ئیبراهیم داود سه‌رۆكی پاسه‌وانه تایبه‌ته‌كانی عه‌بدولڕه‌حمان.)
دووه‌م: له
30ی تهمموز توانرا كوده‌تا بكرێته سه‌ر هاوپه‌یمانه‌كانی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كر ئه‌فسه‌رێكی به‌عسی و ئه‌ندامێكی پێشووی ڕێكخراوی (ئه‌فسه‌رانی
نیشتیمانپه‌روه‌ر) كرایه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش و سه‌رۆك كۆماری
عێراق. له كاتێكدا سه‌دام حوسێن بوو به جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی
شۆڕش و به‌رپرسی ئاسایشی ناوخۆ. بۆیه لێره‌وه بوو به سه‌ره‌تایه‌ك بۆ فه‌رمانڕه‌وایه‌تی
حیزبی به‌عس له عێراق.
ئه‌و ماوه‌یی
كه به‌كر له‌سه‌ر حوكم بوو، وڵات به جۆرێك له جۆره‌كان ئاشتی به‌رقه‌راربوو،
توانی هاوسه‌نگی له په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی بهێنێته ئاراوه. له
ساڵی 1975 واژۆی (ڕێكه‌وتنامه‌ی جه‌زائیر) له‌گه‌ڵ ئێرانكرد، كه پێشتر كێشه‌یان
له‌سه‌ر (شه‌تولعه‌ره‌ب) هه‌بوو. ئێرانیش وه‌كو پاداشتدانهوهیهك بۆ ئه‌و ڕێكه‌وتننامه‌یه،
شۆڕشی كورده‌كانی كوردستان شكست پێهێنا و سه‌رجه‌م هاوكارییه‌كانی بۆ كورد
وه‌ستاند. له‌سه‌ر ئاستی عه‌ره‌بیش، ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كر توانی سوپا بنێرێت بۆ
هاوكاری سوریا و میسر تاوه‌كو له جه‌نگی تشرینی ساڵی 1973 به‌شداربن.
له ڕووی
ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه. ئه‌و ماوه‌یه نرخی نه‌وت به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌وه.
ئه‌وه‌ش وایكرد كه هه‌لی بوژانه‌وه‌ی ئابوری بێته ئاراوه. له هه‌مانكاتدا په‌روه‌رده
و بره‌وی پێدرا چه‌ندین زانكۆ و په‌یمانگا له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی وڵات كرایه‌وه.
سه‌ركه‌وتنی
سه‌دام حوسێن
له‌سه‌ره‌تای
ده‌ستبه‌كاربوونی ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كر، سه‌دام حوسێن توانی ده‌ست به‌سه‌ر دامه‌زراوه
ئه‌منیه‌كانی عێراق بگرێت. به‌ده‌ر له‌وه‌ش زاڵبوو به‌سه‌ر باڵای سه‌ربازی حیزبی
به‌عس، زۆرێك له‌سه‌ركرده‌ی شاره‌كانی خسته ژێر ڕكێفی خۆیه‌وه. به جۆرێك كه ته‌نانه‌ت
فوئاد ئه‌لڕكابی ده‌ستگیربكات و تاوه‌كو ساڵی 1968 له زیندان مایه‌وه و له ساڵی
1971 كوشتی. ئه‌و ساڵه‌ش حه‌ردان تكرێتی كه‌سی سێھه‌می كوده‌تاكه‌ی ساڵی 1968 بوو،
ڕكابه‌رێكی سه‌رسه‌ختی سه‌دام بوو، بۆیه له پیلانێك‌دا له كوێت تیرۆركرا.
كاتێكیش
عه‌بدولخالق سامه‌ڕایی ده‌یویست له ڕێگه‌ی ئایدۆلۆژیاوه حیزب بهڕێوبهرێت، بۆیه
ساڵی 1973 له‌گه‌ڵ نازم گزار كه به‌رێوبه‌ری ئاسایشی گشتی بوو، كوده‌تایه‌كیان ئه‌نجامدا،
به‌ڵام سه‌ریی نه‌گرت و هه‌ردووكیان له سێداره دران. له‌وێوه سه‌دام حوسێن وه‌كو
كه‌سێكی سهركهوتكهری ئۆپۆزسیۆن ده‌ركه‌وت. بۆیه سه‌ره‌تا له شیوعیه‌كانه‌وه
ده‌ستی پێكرد. دواتر هه‌ڵیكوتایه‌سه‌ر ڕه‌وته شیعه سیاسیه‌كان به تایبه‌تی حیزبی
ده‌عوه. له ساڵی 1977 (ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سفر) واژۆ كرد. بۆیه ساڵی 1979ڕاپه‌ڕینی
ڕه‌جه‌ب هاته ئاراوه و ساڵی 1980 باوكی موقته‌دا سه‌دری به تۆمه‌تی
هاوكاریكردنی له‌گه‌ڵ ئێران له‌سێداره‌دا.
سه‌دام له‌سه‌رووی
یه‌كڕیزی عه‌ره‌بیه‌وه
له‌و سه‌روبه‌نده‌دا،
حافز ئه‌سه‌د توانی بگاته ده‌سه‌ڵات، وه‌ڵامی ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كر بۆ ئه‌و
كاره، ناردنی عه‌بدولكه‌ریم شێخلی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق بوو بۆ سووریا تاوه‌كو
پیرۆزبایی لێ بكات و هه‌وڵبده‌ن په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌و دوو وڵاته به‌ره‌و
پێش به‌رن. ئه‌وه‌ی ئه‌سه‌د داوایده‌كرد چه‌مكی شه‌ڕێكی نه‌ته‌وه‌یی بوو له دژی
ئیسرائیل.
پاشان ئه‌سه‌د
ویستی ده‌رگای گفتووگۆ له‌گه‌ڵ عێراق بكاته‌وه بۆیه سه‌ردانی عێراقی كرد، پهیمانمامهی
(كاری نه‌ته‌وه‌یی) له به‌رواری 20-10-1978 واژۆ كرد. ویستی لوتكه‌ی به‌غدا ببه‌ستن،
بۆ ئه‌وه‌ی كارێك بكه‌ن پارسه‌نگی عه‌ره‌ب-ئیسرائیل ڕاگرن.
سه‌دام حوسێن
ڕه‌تیكرده‌وه كه سوریا و عێراق یه‌كبگرن. وایده‌زانی ئه‌م هه‌نگاوه كارێكه بۆ
ئه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی ڕاده‌ستی كه‌سانی دیكه بكات. چونكه ده‌یزانی گه‌ر سوریا و
عێراق یه‌كبگرن ئه‌وا ڕاسته‌وخۆ ده‌بێته كه‌سی سێهه‌م، ئه‌وه‌ش له دوای به‌كر و
ئه‌سه‌د، ئه‌وجا خۆی دێت. ره‌نگه زۆرجاریش بێته كه‌سی چواره‌م، بكه‌وێته دوای عه‌بدولحه‌لیم
خه‌دام. له ته‌مموزی 1979 سه‌دام حوسێن كوده‌تای كرده سه‌ر به‌كر و هه‌موو سه‌رۆكایه‌تی
وڵات و حیزبی گرته ده‌ست. بۆیه لێره‌وه له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م یه‌كڕیزی سوریا و
عێراق درووستبوو، كۆتایی پێ هات.
دواتر سه‌دام
حوسێن رایگه‌یاند كه كوده‌تایه‌كی ناوخۆی له‌ناو حیزبی به‌عس هه‌بووه، كه لایه‌نێكی
بیانی(سوریا) له پشته‌وه‌ی بووه. بۆیه له دیمه‌نێكی كتوپڕدا سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی
سه‌ركردایه‌تی حیزب داوایان لێكرا ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه بن. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا
دانپێدانانه‌كانی "محیی عه‌بدولحوسێن" بڵاوكرایه‌وه كه به نیازی كوده‌تا
بووه. بۆیه سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌گه‌ڵی بووه به ئاشكرا ناویان برا.
دواتر له‌سه‌ر سكۆی شانۆكه، سه‌دام ناوی هه‌ركه‌سێكی ده‌برد، له هۆڵه‌كه ده‌چووه
ده‌ره‌وه، له ده‌ره‌وه هۆڵه‌كه هێزه ئه‌منیه‌كانی سه‌ربه سه‌دام حوسێن ده‌ستگیریانی
ده‌كردن. له‌وێشه‌وه په‌لكێشی به‌رده‌م په‌تی سێداره ده‌كران، بۆیه دواتر به"كوشتارگه‌ی
هۆڵی خولد" ناسرا. له‌وێشه‌وه كۆماری ترس ڕاگه‌ێنرا به‌وه‌ی له‌م كۆماره ده‌نگی
كه‌سانی ئۆپۆزسیۆن كپ ده‌كرێته‌وه.
هۆڵی خوڵد ده‌ستپێكی
ترس و جه‌نگ
له هۆڵی
خولد، عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید (عه‌لی كیمیاوی) هه‌ڵده‌سێته سه‌رپێ و ده‌ڵێت تاوه‌كو
عه‌بدولخالق سامه‌ڕایی له ژیان بێت، عێراق ئارامی به خۆیه‌وه نابینێت" سه‌دام
حوسێن موژده‌ی ده‌داتێ كه به‌رده‌وام نابێت. بۆیه دواتر دامه‌زرێنه‌ی حیزب له‌سێداره‌درا.
كه ده‌یه‌ویست حیزب به‌ره‌و دامه‌زراوه‌ی ببات. بۆیه دوای له سێداره‌دانی عه‌بدولخالق
قۆناغێكی نوێ ده‌ستی پێكرد ئه‌ویش قۆناغی به به‌عسی كردنی كۆمه‌ڵگه بوو. دواتر
له ساڵی 1981 به‌پێی ئامارێكی حیزبی به‌عس له‌سه‌رتاسه‌ری عێراق یه‌ك ملیۆن و 500
هه‌زار ئه‌ندامی هه‌بوو. كه ئه‌وه‌ش ده‌كاته 10%ی كۆی دانیشتووانی عێراق.
له‌وێوه سه‌دام
ده‌ستی كرد به زنجیره‌یه‌ك ململانێ له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ، بۆیه پاڵپشتی یاخیبووانی
ئیخوان موسلمینی له‌سووری ادهكرد، هاریكاری ڕێكخراوی" تهلیعهی جه‌نگاوه‌ری" ده‌كرد.
كه له‌نێوان ساڵانی 1979-1982 ده‌یانه‌ویست ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی ئه‌سه‌د بڕوخێنن.
له هه‌مان
كاتدا ده‌ستی كرد به جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئێران، چونكه سه‌دام ده‌یویست پرۆژه‌ی هاورده‌كردنی
شۆڕشی ئیسلامی ڕابگرێت و ببێته پارێزه‌ری به‌ره‌ی خۆرهه‌ڵاتی نیشتیمانی عه‌ره‌بی.
كه له‌لایه‌ن ئه‌مریكا و وڵاتانی كه‌نداوه‌وه پاڵپشتی ده‌كرا. سه‌دام وایكرد كه
حیزبی به‌عس بكاته پاڵه‌وانی نیشتیمانی ئه‌و جه‌نگانه. كه ئه‌مه شه‌ڕێكی
مێژووی نێوان عه‌ره‌ب و فارسه و به شه‌ڕه‌كانی (زی قار و قادسیه)دهیچوواند.
ئه‌م په‌لهاویشتنه
وایكرد كه په‌لاماری كوێت بدات، به پاساوی یه‌كخستنی خاكی عه‌ره‌ب داگیری بكات.
دواتر جه‌نگی كه‌نداوی لێكهوتهوه. سه‌دام و حیزبی به‌عس عێراقیان فڕێدایه ناو
گه‌مارۆی ئابووریه‌وه، به‌ڵام پێش ئه‌و گه‌مارۆیه ڕاپه‌رینی به‌ناوبانگی كورده‌كان
و شه‌عبانیه ساڵی 1991 ڕوویدا.
له ساڵی 2003
هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌سه‌ركردایه‌تی ئه‌مریكا هاتن و عێراقیان داگیركرد. تۆمه‌تی
ئه‌وه‌یان دایه پاڵ عێراق كه خاوه‌نی چه‌كی كۆمهڵكوژن و په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ
ڕێكخراوی ئه‌لقاعیده هه‌یه. دوای 20 رۆژ له جه‌نگی یهكلانه به‌غدا كه‌وت، له
نۆی نیسانی 2003 به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی كه‌وتنی سه‌دام حوسێن ڕاگه‌ێنرا. دوای ئه‌وه‌ی
حكومه‌تی نوێی عێراق پێكهێنرا یه‌كه‌مین یاسا كه ده‌ركرا یاسای ڕیشه‌كێشكردنی به‌عس
بوو. دواتر زۆربه‌ی كادیرانی ئه‌و حیزبه له‌ناوبران.
له‌به‌رامبه‌ردا
هێزه‌كانی ئه‌مریكا سه‌دام حوسێنیان ده‌ستگیركرد و ساڵی 2006 له ڕۆژی جه‌ژندا له
سێداره درا. بۆیه حیزبی به‌عس به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حیزبه‌یان
ڕاسپارده ده‌ستی عیزه‌ت ئه‌لدوری كه سه‌ركرده‌یه‌كی سه‌ربازی حیزبی به‌عس و
جێگری سه‌دام حوسێن بوو. ئێستاش حیزبی به‌عس تاك و ته‌را ئه‌ندامه‌كانی ماون و په‌رش
و بڵاوبوونه‌ته‌وه. ئایا سه‌دام حوسێن به‌رپرسی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حیزب بوو، یان
هه‌ڵه‌كانی؟؟