03:23 - 22/05/2019
ئه‌وه‌ی ناوده‌برێت چاخی نه‌زانین بوونی هه‌یه؟
له قۆناغه‌كانی سه‌ره‌تای و ناوه‌ندی، یان با بڵێین سه‌رجه‌م
له هه‌ریه‌ك له قۆناغه‌كانی خوێندن، گوێ بیستی ئه‌وه بووین كه له دوای هاتنی
سه‌رده‌می ئیسلامه‌وه، به قۆناغه‌كه‌ی پێش خۆیان گوتراوه چاخی نه‌زانین(عصر
الجاهلی) ئایا هه‌ر به‌ڕاستی ئه‌و سه‌رده‌مه سه‌رده‌می نه‌زانین بووه؟ یاخود چه‌ندین
ساڵه زوڵم له‌و چاخه كراوه؟. دكتۆر جه‌واد عه‌لی ده‌ڵێت" مێژووی جاهیلییه‌ت
لاوازترین به‌شه مێژوو نووسانی عه‌ره‌ب له مێژووی نه‌ته‌وه‌كه‌یاندا نووسیوویانه[1]"
چونكه هه‌مووان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن كه ئه‌و سه‌رده‌مه به هیچ جۆرێك خوێندن و
نووسین نه‌بووه، هه‌موو زانست و زانینێكان له ڕێگه‌ی ده‌مه‌وه گواستراوه‌نه‌ته‌وه.
و به هیچ جۆرێك كاغه‌ز و پێنووس بهكارنههێراوه. لێره‌وه ده‌پرسین زوڵم له‌و سه‌رده‌مه
كراوه؟
كاره‌ساته‌كانی چاخی نوێ
ئه‌گه‌ر له فه‌رهه‌نگه‌كانی عه‌ره‌بی به شوێنی وشه‌ی
نه‌زانین بگه‌رێن، یه‌كسه‌ر وشه‌ی ئیسلامی له‌گه‌ڵ دێت، چونكه به هاتنی ئیسلام
هه‌موو شتێكی ئه‌و سه‌رده‌مه به باش و خراپه‌وه خرایه ژێر پرسیاره‌وه. ده‌بینین،
هه‌ركه وتمان جه‌هل یاخود نه‌زانین، وێنه‌ی ئه‌وه‌مان بۆ درووست ده‌بێت، كه ئه‌و
كه‌سانه‌ی له‌و سه‌رده‌مه ژیاون دژی زانست و زانیاری بوون. هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی
له‌و سه‌رده‌مه گوتاربێژ و شاعیر و ناوداریان هه‌بووه. هه‌موویان له خانه‌ی نه‌زانین
و گه‌مژه‌ی داده‌نرێن. ناكرێت ئه‌و وێنه‌یه به‌رده‌وام له مێشكی خوێنهرندا بچه‌سپێنرێت.
ئه‌وانه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه به نه‌زانین ناوده‌به‌ن، زانایانی پێش خۆیانیان فڕێ داوه‌ته
ده‌ره‌وه، چونكه ئه‌وان نه‌هاتوون ببه‌ن ئیسلام بۆیه چاره‌نووسی ئه‌وان به نادیاری
ماوه‌ته‌وه. ئه‌وانه‌ی به نه‌زان و جاهل ناویان ده‌برێت، باوه‌ڕیان به جۆره ئه‌فسانه‌یه‌كه
كه بوونی نه‌بووه. نه‌زانه‌كان ڕێگه‌ی حه‌ق ون ده‌كه‌ن، به‌ڵام ڕاستیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه
ئه‌وان نه‌هاتن بكه‌ون له‌گه‌ڵ ئیسلامدا، بۆیه مێژوو به‌جۆرێك ناویانده‌بات، ئه‌وان
دوور بوون له ئاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ره‌وه، تاوه‌كو سه‌رده‌می شوێنكهوتووانیش ئه‌وان
به نه‌زان داده‌نران.
به پێی ده‌قه‌كانی قورئان سه‌رده‌می نه‌زانین، بیروباوه‌ڕی
بڵاوی ئه‌و سه‌رده‌مه بریتبووه، له بیروباوه‌ڕی فره‌خوایی و پرسه‌كانی دیكه‌ی
تایبه‌ت به میتافیزیك[2]به
ته‌نیشت نیشاندانی ژیانی خێڵه‌كی و ده‌شته‌كی، دواكه‌وتووی كۆمه‌ڵایه‌تی، كه گه‌وره‌ترین
چالاكی ئابووری و پێشكهوتووترینیان بریتیبووه له بازرگانی له نیمچه دوورگه‌ی
عه‌ره‌بی. خێڵه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی نیمچه‌دوورگه‌ی عه‌ره‌بی خه‌ڵكانێكی كۆچه‌ربوون،
له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكی دیكه ده‌چوون، ئاو له كوێ بوایه ئه‌وان له‌وێ ده‌بوون.
بۆیه مه‌ككه بووه سه‌نته‌رێكی گه‌وره‌ی بازرگانی له‌نێوان یه‌مه‌ن و شام و
عێراق. كاتێك مرۆڤ كۆچه‌ر بێت، ناتوانێت شارستانی بخوڵقێنێت و شوێنێكی تایبه‌ت
درووست بكه‌ن به مه‌ڵبه‌ندی شارستانیان. به‌ڵام له هه‌مان كاتیش‌دا ناكرێت، ئێمه
ئه‌وان به نه‌زان دابنێنێن.
ناونانیان
خه‌ڵكی فێربووه و یان زمانی ڕاهاتووه، كه مێژووی مرۆڤه‌كانی
پێش ئیسلام به سه‌رده‌می نه‌زانین و تاریكی ناو ببه‌ین. وه‌كو له پێشدا ئاماژه‌مان
بۆ كرد، ژیان ئه‌و خه‌ڵكه كۆچه‌ربوون. هیچ په‌یوه‌ندییه‌كان به جیهانی ده‌ره‌وه
نه‌بوو. سه‌رچاوه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌وان هیچ خوێندهوارییهكان نه‌بووه
و نهشیانزانیووه بنووسن. جگه له‌وه‌ی خه‌ریكی بت په‌رستی بوون. بۆیه یه‌كه‌مین
كه‌س كه ناویانی ناوه سه‌رده‌می نه‌زانین عه‌مرو بن كه‌لسوم بووه.[3]
أَلاَ لاَ يَجْهَلَـنَّ أَحَـدٌ عَلَيْنَـا
فَنَجْهَـلَ فَوْقَ جَهْلِ الجَاهِلِيْنَـا
چه‌مكی نه‌زانین
یان جاهلی، ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سه‌رده‌می هاتنی ئیسلام، چونكه ده‌یانویست به‌و
ناوه جیاوازی له نێوان عه‌ره‌به‌كانی پێش ئیسلام و عه‌ره‌به‌كانی دوای هاتنی
ئیسلام بكه‌ن. كاتێك ئیسلام هات ده‌یانه‌ویست بڵێن، ئه‌ی ئه‌وانه‌ی پێش ئیسلام
ژیاون، له غه‌فڵه‌تی نه‌ناسینی خودا و نه‌زانینی سود و قازانجی خۆتان گلاون. له
كاتێكدا ئه‌وان پڕبوون له لووتبه‌رز و ناچاركردنی خه‌ڵكی به گوێڕایه‌ڵی بته‌كان
بن.
سه‌رده‌می نه‌زانین
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نزیكه‌ی 150 ساڵ پێش هاتنی ئیسلام. ئه‌و سه‌رده‌مه ئه‌وان
هێنده دڵڕه‌ق بوون. ته‌نانه‌ت سۆزیان به‌رامبه‌ر مێینه‌كانی خۆیان نه‌بووه. له
كاتێكدا چه‌ند بتێكی ناو ئه‌وان بت و په‌یكه‌ری ژنان بوون له‌وانه‌ش" لات و
عهززا " ئه‌وان هیچ شتێكی دیكه‌یان نه‌بووه جگه له‌وه‌ی شه‌ڕیان له دژی
خێڵه‌كانی دیكه كردووه. به‌و كاره‌شیان به هه‌زاران كه‌س بوونه قوربانی و كوژران
و بێ سه‌روشوێن بوون.
ژیانیان
سه‌رچاوه‌كان
ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌وان ژیانێكی كۆچه‌ریان هه‌بووه، هه‌روه‌كو
ده‌زانین ژیانی كۆچه‌ری بوون، واتای ئه‌وه نایه‌ت كه ئه‌وان له شوێنێكی دیاریكراو
نیشته‌جێ بووبن. به‌ڵام هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی دیكه‌ش ده‌ڵێن ئه‌و خێلانه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه
ژیاون، له كۆشكی سه‌ركه‌ش و باڵه‌خانه‌ی ڕازاوه ژیاون. ئه‌وان له‌و په‌ڕی عهیشونۆش
ده‌ژیان، زۆربه‌ی كاته‌كانیان به ڕابواردن به‌سه‌ر ده‌برد. شانازیان به‌و پاره و
ماڵه‌وه ده‌كرد كه هه‌یان بووه. ژن و پیاویان خشڵ و زێڕ و زیویان به خۆیاندا
هه‌ڵده‌واسی، ماڵه‌كانیان به ئاڵتون ده‌ڕازانده‌وه. خۆیان به كاری بازرگانیه‌وه
خه‌ریك ده‌كرد، ئه‌وان زۆربه‌یان به دانیشتووانی حیجاز ناوده‌بران.
ژیانی زانستی
ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كه نه‌زانین ناوده‌برێت زۆر شتی تێدابووه و گرنگیان پێداوه.
له‌وانه‌ش زانستی شوێنه‌وار، زانستی ڕه‌چه‌ڵه‌ك، زانستی پزیشكی، له‌وێوه توانیووه
به شێوه‌یه‌كی باش چاره‌سه‌ری سووتای بكه‌ن. ته‌نانه‌ت نهشتهگهریشیان كردووه.
یه‌كێك له‌و پزیشكه به‌ناوبانگانه‌ش كه كاریكردووه، حارسی كوڕی كلدهی سه‌قه‌فی
بووه. ئه‌وان بوون یه‌كه‌مجار ساڵیان دابه‌شی 12 مانگ كردووه و زیاتر پشتیان به
رۆژمێری زاینی ده‌به‌ست.[4]
ته‌ها حوسێن و
چاخی نه‌زانین
ته‌ها حوسێن له
په‌رتووكه به‌ناوبانگه‌كه‌ی خۆیدا كه ساڵی 1926 به‌ناوی "له شیعری نه‌زانین[5]"
باس له‌وه ده‌كات كه سه‌رده‌مێك كۆمه‌ڵه شیعرێك به‌ناوی شیعری سه‌رده‌می نه‌زانین
بڵاو كراوه‌ته‌وه. شتێك له‌و جۆره بوونی نییه، چونكه ئه‌و سه‌رده‌مه خه‌ڵكی
نه‌یانزانیووه و بنووس و بخوێننه‌وه، كه‌واته ئه‌م شیعرانه له كوێوههاتوون؟
ئه‌و ده‌ڵێت ئه‌و شیعرانه له دوای هاتنی ئیسلامه‌وه دانراون و له سه‌ده‌ی سێ
له سه‌ره‌ده‌می ده‌سه‌ڵاتی عه‌باسیدا نووسراون. به‌و هۆییه‌وه به كافر ناویان
ده‌برد و چه‌ندین وتار و په‌رتووكی له‌سه‌ر نووسرا. ئه‌وه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی له
سه‌رۆك به‌شی ئادابی زانكۆی قاهیره دوورخرایه‌وه.[6] پێش ته‌ها
حوسێن به زیاتر له 1080 ساڵ ئیبن ئهلجمی كه سالی 232 ی كۆچی، كۆچی دوای كردووه.
له یه‌ك له كاره‌كانیدا (طبقات فحول الشعرا‌ء) باس له‌وه ده‌كات، ئه‌و شیعرانه
كه به‌ناوی چاخی نه‌زانینه‌وه ناسراون. له‌و سه‌رده‌مه نه‌نووسراون، به‌ڵكو هین
قۆناغه‌كانی دوای هاتنی ئیسلامه. له‌به‌ر ئه‌مه‌شه ئه‌و نووسه‌ره‌یان وه‌كو یه‌كه‌مین
ڕه‌خنه‌گری جیهانی عه‌ره‌بی ده‌ناسنه‌وه.
حه‌وت هه‌ڵواسراوه‌كه(معلقات
السبعة)
له دوای سه‌ده‌ی
نۆزده‌وه لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌سه‌ر زمان و ئه‌ده‌ب و شوێنه‌واری ئه‌و سه‌رده‌مه
كرا، ئه‌وانیش گه‌یشتوون به‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی كه هه‌ره زۆری ئه‌و شیعرانه‌ی كه
به شیعری جاهلی ناسراون و بگره و ته‌نانه‌ت (حه‌وت ههڵواسراوهكهش) ئه‌فسانه‌یه
و هیچی تر.[7] چونكه
هیچ سه‌رچاوه‌یه‌ك نییه ئاماژه به‌وه بكات، كه سه‌رده‌می نه‌زانین شیعر
نووسراوه، به‌ڵكو زیاتر ئه‌ده‌بی ئه‌وان ئه‌ده‌بێكی زاره‌كی بووه، به شێوه‌ی ده‌ماوده‌م
ناو خه‌ڵكدا بڵاو بۆته‌وه. ناتوانین نكۆڵی له‌وه بكه‌ین كه هه‌موو سه‌رده‌مێك
كۆمه‌ڵك كه‌سی زانا‌و دانای تێدا هه‌ڵكه‌وتووه. به ناوبردنی ئه‌وان به نه‌زان،
زوڵم له‌سه‌رده‌مێك ده‌كرێت. كاتێك بمانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه ئه‌و سه‌رده‌مه ده‌بێت
یه‌كسه‌ر قورئان بخوێننه‌وه. چونكه تاكه په‌رتووك و كۆنترین په‌رتووكه كه له
چه‌ندین شوێندا ئاماژه به‌وه كراوه بیروباوه‌ڕی ئه‌وان و كۆمه‌ڵگه‌كه‌یان چۆن
بوو.
[1] تاریخ العرب قبل الاسلام
[2] جه‌مال حوسێن فه‌لسه‌فه‌ی ئیسلام ده‌ركه‌وتن تا كه‌وتن
[3] یه‌كێكه له شعره هه‌ڵواسراوه‌كان
[4] العرب قبل الاسلام
[5] فی الشعر الجاهلی
[6] جه‌مال حوسێن هه‌مان سه‌رچاوه
[7] دراسات المستشرقین حول صحه الشعر الجاهلی